پهيامێك له سهرۆكى ههرێمى كوردستانهوه به خۆشحاڵييهوه پێشوازى له ڕێككهوتنى ئهمڕۆى نێوان حكوومهتى فيدراڵيى عێراق و حكوومهتى ههرێمى كوردستان دهكهم بۆ دهستپێكردنهوهى ههناردهكردنى نهوتى ههرێمى كوردستان. ستايشى ڕۆڵى بهڕێزان سهرۆك وهزيرانى عێراقى فيدراڵ و سهرۆك وهزيرانى ههرێمى كوردستان دهكهم كه به گيانێكى ئهرێنى بۆ چارهسهرى، توانييان بگهنه لێكگهيشتن و ڕێككهوتن، دهستخۆشييان لێدهكهم. سوپاس و پێزانين بۆ تيمهكانى ههردوولا كه گفتوگۆيهكى سهركهوتوويان بهڕێوه برد و ئهم ڕێككهوتنهى لێكهوتهوه. هيوادارين وهك خۆى جێبهجێ بكرێت و ببێته دهستپێكى چارهسهركردنى كێشهكانى ديكهش. دووپاتى دهكهينهوه ههرێمى كوردستان وهك ههميشه ئامادهيه بۆ چارهسهر به گفتوگۆ و لێكگهيشتن لهسهر بنهماى دهستوور كه له بهرژهوهنديى تهواوى عێراقدايه و دهبێته هۆى سهقامگيريى سياسى و ئابووريى وڵات. نێچيرڤان بارزانىسهرۆکی ههرێمى كوردستان2023/4/4
دەقی ڕاگەیەندراوەکە: ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومی سەردانی بەغدامان کرد و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدرال بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی كۆبووینەوە . گفتوگۆمان لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرال كرد، هەروەها ڕێككەوتین لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ، كە رێككەوتنێكی كاتییە تا پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدرال یان یاسای نەوت و غاز. جەختمان لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە وەك خۆی و لە نزیكترین دەرفەتدا کردەوە تاوەكوو ببێتە بنەمایەك لەپێناو پتەوكردنی گیانی هاوبەشی و قووڵكردنەوەی متمانە لەنێوان هەردوولادا. بەڕێز سەرۆك وەزیرانی فیدرال، هیوای خواست كە ڕێككەوتنەكە ببێتە سەرەتایەك بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان و گوتی بەرژەوەندیمان لە جێبەجێكردنی دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندیی سەرجەم عێراقییەكانە. هەروەها گوتی كە ئەم ڕێككەوتنە، دەبێتە بنەمایەك بۆ جێبەجێكردنی هەردوو یاسای بودجەی گشتیی فیدرال و یاسای نەوت و غازی فیدرال بە گیانێكی هاوبەش، پاش پەسەندکردنیان. دواتر لە ڕێوڕەسمێکدا ، ڕێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە نێوان هەردوولا واژۆ کرا . پاشان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا باسمان لە وردەكاریی ڕێككەوتنەكە كرد و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانمان دایەوە. بڕیارە بەپێی ڕێککەوتنەکە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە دەست پێ بکاتەوە.
کەمێک پێش ئێستا لەشاری سلێمانی هێزێکی چەکدار هەڵیکوتایە سەر پڕۆژەی گاردن سیتی و ژنێکیان ڕفاند. کوڕەکەی جەمیل هەورامیش دەڵێ: هێزێک چواردەوری ماڵیان گرتووم. ئاژوان جەمیل هەورامی،ئەفسەر لەیەکەی ۷۰ی پێشمەرگە ڕایگەیاند "هێزێکی چەکدار دەوری ماڵەکەیان داوم خێزانم چویە دەرەوە بۆئەوەی بزانێت ئەو هێزە بۆچی هاتوون بەڵام ڕفاندیان ". ئاژوان جەمیل هەورامی، ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هێزێک بە مەبەستی دەستگیرکردنی چوونەتە ژێرزەمینی ئەو شوقەیەی تێیدا دەژی، بەڵام ئامادە نییە خۆی رادەست بکات و دەڵێت: "کێ بەرپرسە ئەگەر رووبەڕووبوونەوە روویدا؟" باوکی ئاژوان (جەمیل هەورامی) سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتییە، ئاژوان وتی: "پەیوەندیم بە باوکمەوە کردووە، ئەویش پێیڕاگەیاندم کە قسە لەگەڵ ئاسایش دەکات."
فینلەندا بە فەرمی بووە ئەندامی هاوپەیمانی ئەتڵەسی-ناتۆ و ئاڵای وڵاتەکە لە بارەگای سەرەکی ناتۆ بەرزکرایەوە.
بە گەرمی پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەکەم لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم، ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام هەوڵمان بۆ دەدا و بانگەشەمان بۆ دەکرد، فشارمان دەکرد لە پێناو چارەسەرکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی و تیمی حکومەتی ئەوکاتی پارتی و یەکێتیی بەربەستیان درووستدەکرد و جدی نەبوون بۆ گەیشتن بەو رێککەوتنە، خۆشبەختانە ئەمرۆ ئەو هەوڵانە هاتنە بەرهەم، دواجار ئەمرۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق رێککەوتن، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەم، دەستخۆشی لە بەڕێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەم کە بڕیارە دروستەکەیاندا، بۆیە پێویستە هەمووان دەستخۆشی لە هەموو کارێکی باش بکەین، ئەم رێککەوتنە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە و گرنگی خۆی هەیە و دەبێتە بەردی بناغەی چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی دەستوردا، داهاتی نەوت زیاتر دەبێت، شەرعیەتی یاسایی فرۆشتنی نەوت زیاتر دەکات، کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بە بێ هیچ ترس و دڵەراوکێییەک دەتوانن بەشداربن لە پرۆسەی دەرهێنانی نەوت لە کوردستان، هەرچەندە رێککەوتنەکە کاتییە، بەڵام دەبێتە بنەمایەکی گرنگ بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی، هیوادارم هەردوولا بە بایەخەوە ناوەرۆکی رێککەوتنەکە جێبەجێبکەن و پێوەی پابەندبن، هەنگاوێکیش بێت بەرەو رێککەوتنی کۆتایی و درێژخایەن لە نێوان هەردوولادا.چەندین ساڵە فرۆشتنی نەوت بۆتە نەهامەتی بۆ خەڵکی کوردستان، بەڵکو لەچوارچێوەی ئەم رێکەوتنەدا نەوت ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی، هیوادارم حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا کار بۆ گەڕانەوەی موچە پاشەکەوت کراوەکانی فەرمانبەران بکات و متمانە دروست بێتەوە لە نێوان خەڵک و فەرمانبەران لەگەڵ حکومەتدا، هەوڵی بەگەڕخستنەوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بدرێت و ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان و گەنجانی هەرێمەکەمان دابین بکرێت. لاهور شێخ جەنگیهاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی نیسانی 2023، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، لە بەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدرال محەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە.لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرال كرا، هەروەها ڕێككەوتن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا ، كە رێككەوتنێكی كاتییە تا پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدرال یان یاسای نەوت و غاز.لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، جەختی لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە وەك خۆی و لە نزیكترین دەرفەتدا کردەوە تاوەكوو ببێتە بنەمایەك لەپێناو پتەوكردنی گیانی هاوبەشی و قووڵكردنەوەی متمانە لەنێوان هەردوو لادا.سەرۆك وەزیرانی فیدرال، هیوای خواست كە ڕێككەوتنەكە ببێتە سەرەتایەك بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان و گوتی: ”بەرژەوەندیمان لە جێبەجێكردنی دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندیی سەرجەم عێراقییەكانە“.هەروەها ڕوونیكردەوە كە ئەم ڕێككەوتنە ، دەبێتە بنەمایەك بۆ جێبەجێكردنی هەردوو یاسای بودجەی گشتیی فیدرال و یاسای نەوت و غازی فیدرال بە گیانێكی هاوبەش، پاش پەسەکردنیان.دواتر بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆک وەزیرانی فیدرال، لە ڕێوڕەسمێکدا ، ڕێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی هاوبەش واژۆکرا .پاشان هەردوولا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجامدا و تێیدا باسیان لە وردەكاریی ڕێككەوتنەكە كرد و وەڵامی پرسیاری ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنووسانیشیان دایەوە.بڕیارە بەپێی ڕێککەوتنەکە ، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە دەست پێ بکاتەوە.
دەقی قسەكانی مەسرور بارزانی لە پرێس كۆنفرانسە هاوبەشەكەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی: بەناوی خوای گەورە و میهرەبانزۆر زۆر سوپاس جەنابی سەرۆك وەزیرانسوپاسی ئەو پێشوازییەی جەنابت و شاندی حكوومەتی فیدرالی دەكەم كە لە ئێمەتان كرد.بێگومان ئەم ڕێككەوتنە، ڕێككەوتنێكی گرنگە بۆ هەموو خەڵكی عێراق، من لێرەوە دەمەوێ هەم دەستخۆشی لە جەنابت بكەم و سوپاسی جەنابت بكەم، هەروەها پیرۆزباییش لە هەموو خەڵكی عێراق و خەڵكی هەرێمی كوردستان بكەم بۆ ئەم ڕێككەوتنە گرنگە كە پێموایە دەتوانێ ببێتە بنەمایەك بۆ موازەنە و هەتا یاسای نەوت و غازیش، ئەگەر بە شێوەیەكی ڕێكوپێك جێبەجێ بكرێت، ئەمە وەكوو بنەمایەك بەكار بێت.بێگومان دوای وەستاندنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، زیان تەنیا بە خەڵكی هەرێمی كوردستان نەكەوتووە، بەڵكوو زیان بە هەموو خەڵكی عێراق كەوتووە. ئێستا ئەو ئالیەتە بۆ دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، دەبێتە داهاتێكی زیاتر بۆ هەموو عێراق و هەموومان دەتوانین تێیدا سوودمەند بین.لێرەوە دەمەوێ هەموو لایەك دڵنیا بكەمەوە كە لە سەرەتاوە نیەتی ئێمە بۆ ئەوە بووە كە ئێمە بگەینە رێككەوتنێكی باش لە نێوان حكوومەتی فیدرالی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەبێ ئەوەی ئێمە واز لە هیچ مافێكی دەستووریی خۆمان بێنین، بەڵكوو ئەم ڕێككەوتنە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی حكوومەتی فیدرالی و هەرێمی كوردستانە لەسەر بنەمای دەستوور و ئەو یاسا بەركارانەی كە هەن.لێرەوە من دەمەوێ سوپاسی جەنابی سەرۆك بارزانی بكەم بۆ ئەو متمانە و پشتیوانییەی بەردەوام بە ئێمەی هەبووە، هەروەها سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكەم بۆ پشتیوانیی بەردەوامیان لەم پرۆسەیە، سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانەش بكەم كە دەورێكی كاریگەر و ئەرێنییان هەبووە لە سەرخستنی ئەم پرۆسەیە. سوپاسی شاندی حكوومەتی فیدرالی دەكەم بۆ پشتیوانییان بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ شاندی ئێمە. هەروەها سوپاسی شاندی هەرێمی كوردستانیش دەكەم كە لەم ماوەیەدا بە شێوەیەكی زۆر چڕ توانییان ئەم گفتوگۆیانە بگەیەنن بە ئەنجام كە خێری هەموو خەڵكی عێراقی تێدا بێت.جارێكی تر من دەستخۆشی و سوپاسی جەنابی سەرۆك وەزیران دەكەم، كە بە راستی وەكوو سەرۆك وەزیرانی هەموو عێراق كە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی عێراقی بە خەڵكی هەرێمی كوردستانیشەوە لەبەرچاو گرتووە و لەژێر چاودێریی بەڕێزیان ئەم ڕێككەوتنە كراوە. هیوادارم و دڵنیاشم كە سوودی بۆ هەموو خەڵكی عێراق دەبێت. جارێكی تر پیرۆزباییتان لێ دەكەم و دەستخۆشیتان لێ دەكەم.
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.
کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
دەقی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی بۆ رای گشتی: ئێوارەی رۆژی دووشەممە هێزێکی کۆماندۆی سەر بە بافل تاڵەبانی لە شاری سلێمانی بەبێ رەزامەندی و فەرمانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پێشمەرگە (صلاح الدين جلال احمد) لە بەتالیۆنی چواری مەکتەبی رێکخستنی سلیمانی سەر بە فەرماندەییمان و رفاندوویانە. لێرەدا وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو کارە بەدەر لە یاسایە، پاراستن و سەلامەتی گیانی ئەو پێشمەرگەیە دەخەینە ئەستۆی ئەو تاقمەی ماوەیەکە نائارامی و ناسەقامگیرییان لە شاری سلێمانیی خۆشەویست دروستکردووە و پێویستە کۆتایی بەو جۆرە رەفتارانە بێت لەو دەڤەرە. راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەفانی 2023-4-4
تورکیا ئاسمانی هاتوچۆی فڕۆکەوانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی بەشێوەیەکی کاتی داخست و بەپێی خشتەی فرۆکەخانەی سلێمانی کۆمپانیای تورکیش ئەیێرڵاینس گەشتەکانی ئەمشەوی ھەڵوەشاندنەوە. دانا محەمەد بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی راگەیاند, کە لە رێگای ئیمێڵەوە کۆمپانیای تورکیش ئەیێرڵاینس فرۆکەخانەی سلێمانی ئاگادار کردووە کە چەند گەشتێکی بە شێوەی کاتی هەڵوەشاندۆتەوە. وتیشی وەک فرۆکەخانەی سلێمانی داوای روونکردنەوەمان کردووەو و چاوەڕێ دەکەین لە هۆکارەکەی ئاگادارمان بکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 4/3، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرا . جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا.