پاشنيوهڕۆى ئهمڕۆ شهممه 2023/4/8 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، له درێژهى ديدار و كۆبوونهوهكانيدا له بهغدا، لهگهڵ بهڕێز سهيد عهممار ئهلحهكيم سهرۆكى ڕهوتى حيكمه، كۆبووهوه. له كۆبوونهوهكهدا دۆخى سياسيى وڵات و پهيوهندييهكانى ههولێر بهغدا و دوا ڕێككهوتنى حكوومهتى ههرێمى كوردستان و حكوومهتى فيدراڵيى عێراقيان بۆ دهسپێكردنهوهى ههناردهكردنى نهوت، تاوتوێ كرد. ههردوولا لێكگهيشتن و گفتوگۆى ههولێر و بهغدايان بۆ چارهسهركردنى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا و تهواوى كێشهكانى وڵاتيان به پێوست و ئهرێنى زانى، ههروهها جهختيان له گرنگيى جێبهجێكردنى كارنامهى حكوومهت و پشتگيريى لايهنهكان بۆ تێپهراندنى ياساى بودجه له ئهنجومهنى نوێنهران كردهوه. له تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكهدا پهيوهندييهكانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچهكه بهگشتى تاوتوێ كرا.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، دوێنێ هەینی 2023/4/7 مەزڵوم عەبدی لە شاری سلێمانی بووە و لە ڕێگەی فرۆکەخانەی سلێمانییەوە گەراوەتەوە رۆژئاوا. فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە راشیگەیاند، "دوێنێ لەکاتی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە لە سلێمانی بووە". ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەبەر سەلامەتی مەزڵوم عەبدی هیچ زانیارییەک لەسەر سەردانەکەی بڵاو نەکراوەتەوە
نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی دەکات بۆ شاری سلێمانی . ئەعرەجی لەسەر رێنمایی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، چووەتە پارێزگای سلێمانی. دوێنێ هەینی 2023/4/7 ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە نزیک سیاجی فڕۆکەخانەی سلێمانی روویداوە. دواتر ئاشکرا بوو کە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر فرۆکەخانەی سلێمانی. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێوارەی دوێنێ هەینی، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە فرۆکەخانەی سلێمانییەوە گەڕاوەتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان.
دەقی پەیامەکەی: پەلاماردانی فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی و دروستکردنی دڵەڕاوکێ و نائارامی لە کوردستان، دژایەتی تەواوی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە لە زاخۆ وە بۆ خانەقین ڕۆژی ھەینی ۷ی نیسانی ٢٠٢٣ لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا، ھەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بۆ موشەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەن. ئەو پەلامارە ھەرلایەن و ھێزێک بێت قبوڵکراو نییە و ئێمە بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزاری دەکەین. پەلاماردانی فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی و دروستکردنی دڵەڕاوکێ و نائارامی لە کوردستان، دژایەتی تەواوی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە لە زاخۆ وە بۆ خانەقین. پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە کاتێکدا پەلامارەکە بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و دەستدرێژی بۆ سەر خاک وخەلکی کوردستان دەزانێت، لە ھەمانکاتدا تەئکید لە زەروریەتی یەکڕیزی ھێز و لایەنە سیاسییەکان و کۆکردنەوەیان لە چوارچێوەی ئەنجومەنێکی سیاسی دەکاتەوە وەک زامنی دەستەبەری ئارامی و پاراستنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان. جارێکی تر پەلامارەکەی سەر فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی ئیدانە دەکەین کە دژی گشت بەھا مرۆڤایەتییەکانە. محەمەد حاجی مەحمود٢٠٢٣/٤/٨گوڵەخانە
دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی: لە دوای بڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەرووی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و مەترسی لێکەوتەکانی ئەو بڕیارە وایکرد کە بەردەوام چاودێری دۆخەکە بکەم، هەر لەو چرکە ساتەوە و لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی میللەتەکەم پەیوەندییەکانی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ رێگرتن لە تەشەنە سەندنی گرژییەکان، ئیدانەی ئەو رووداوەی ناو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تێکدانی ئارامی و سەقامگیری شاری سلێمانی و خەڵکە تێکۆشەرەکەی دەکەم، وڵاتانی دراوسێ دەبێت لە رێگەی دیالۆگ و کەناڵە رەسمیەکانەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن، داواکارم لایەنە سیاسیەکانیش لەهەرێمی کوردستان دانبەخۆیاندابگرن تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەردەکەون. پێویستە هەڤاڵانمان لە رۆژئاوا بە ورریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و بزانن کە دۆخی ئێستای سلێمانی وەک پێشتر نیە و رووداوی کەوتنە خوارەوەی دوو هەلیکۆپتەرەکە و رووداوەکەی دوێنێ بەرئەنجامی ئەو شێوازی سیاسەتکردنەیە کە ئێستا لە سلێمانی دەگوزەرێت. ڕابردوو سەلماندوویەتی کە هاوکاریکردنی خوشک و براکانمان لەهەر پارچەیەکی کوردستان بە ئەرکی نەتەوەیی خۆمان زانیوە، بەڵام ناکرێت خەڵکی کوردستان باجی هەڵە و عینادی سیاسییەکان و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و کاری نا عەقڵانی بدەن و بە دروشمی موزەیەفی کوردایەتی ختوکە بدرێن، یەکتر تەخوین کردن و موزایەدەی سیاسی خزمەت بە هیچ لایەک ناکات، ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتیی لەسەر شێوازی حکومڕانی و ئیدارەدانی سلێمانی گەیشتۆتە ئاستی لێکترازان، ئەوانەی بەراستی خەمی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانیانە و لە هەستیاری ئەم قۆناغە تێدەگەن بەتایبەت کە ئێستا رێککەوتنێک لە ئارادایە لەگەڵ بەغدا کە هەنگاوێکە بۆ بوژاندنەوەی ئابووری و باشبوونی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و موچەخۆران، دەبێت باش بزانن کە لە ئێستادا دەستبەردار بوون لە تاکڕەوی سیاسی و لێکتێگەیشتن و کاری پێکەوەیی بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان بەگشتی و دۆخی نا ئارامی سلێمانی بەتایبەتی لەهەموو شتێک گرنگترە. نابێت رێگە بدەین ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و دۆخی بازاڕ و کاسبکاران و ئاشتی کۆمەلایەتی تێک بچێت، سلێمانی و خەڵکە تێکۆشەرەکەی قوربانی زۆریان داوە، شایەنی ئەوە نین لەوە زیاتر سزا بدرێن و لەو نا ئارامییەدا بمێننەوە.
سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان سهركۆنهى ئهو ڕووداوهى فڕۆكهخانهى نێودهوڵهتيى سلێمانى دهكات كه ئێوارى دوێنێ 7ى نيسان ڕوويدا. نيگهرانين لهو ئاڵۆزييانهى كه بهدوايدا هاتن. له كاتێكدا داوا له لايهنه پهيوهنديدارهكان دهكهین ئهركى خۆيان جێبهجێ بكهن بۆ لێكۆڵينهوه له سهرچاوه و هۆكارى ڕووداوهكه، پێويسته ههموو لايهك دان به خۆياندا بگرن و به شێوازێكى دروست مامهڵه لهگهڵ ڕووداوهكه و لێكهوتهكانيدا بكهن و لهبرى تۆمهتبهخشينهوه، ههنگاو بنرێت بۆ نههێشتنى هۆكارهكانى. سهرجهم هاووڵاتييانى كوردستان، بهتايبهتى شارى خۆشهويستى سلێمانى دڵنيا دهكهينهوه كه پاراستنى ئاسايش و سهقامگيرى و ژيان و گوزهرانيان، ئهركى لهپێشينهى دامهزراوهكانى ههرێمى كوردستانه و ڕێگه نادرێت به هيچ پاساوێك بكهونه مهترسييهوه. سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان 2023/4/8
بارودۆخی سلێمانی خەریکە دەگاتە خراپترین ئاست کە خەڵکی شارو دانیشتوانەکەی باجی هەڵەو کەتنی چەند کەسێکی له یاسالادهر دهدهن . ئەم دۆخەی بهسهر ئهو سنووره و خهڵكه ئازیزهكهی هاتووه بهرههمی ئەم تاقمە خۆسهپێنهیهو بێ ڕهچاوكردنی دۆخی هاوڵاتیان و ئاشتی كۆمهڵایهتی و پاراستنی ئهزموونهكهمان له دهستپێكی ئهم كابینهیەی حكومهتهوه ههوڵی لهباربردنی ههوڵهكانی چاكسازی دهدهن و ههوڵ دهدهن كاره نهشیاو و نایاساییهكانیان درێژه پێ بدهن به لهمپهر دروستكردن لهبهردهم ههوڵهكانی جهنابی سهرۆك وهزیران لهگهڵ ههموو ئهو ههوڵه بێ وچانانەیان، بهڕێز سهرۆك وهزیران چاوپۆشی ناکات و نەیکردووەو مساوەمەی نییە لەبابەتی تیرۆر و تۆقاندن و ڕاونانی بازرگان و وەرگرتنی سەرانە لە خەڵک و بەکارهێنانی دامودەزگاکانی حکوومەت بۆ کۆکردنەوەی پارە بە ڕێگای نەشیاو لەسەر شانی تەندروستی خەڵک و ژیان و گوزەرانیان و لەکۆتایشدا فرۆشتنەوەی ئەم هەڵسوکەوتانەیان بە ناوی کوردایەتی و خەبات لەپێناو کوردستان. ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی هەموو هەوڵێکی بەڕێز سەرۆک وەزیران دەکەین بۆ ڕاگرتنی ئەو دیاردە دزێوانەی کە بە سپۆنسەری حزبی دەسەڵاتداری سلێمانی و خودی قوباد تاڵهبانی بەرێوە دەچن کە خۆی فەرمانبەرێکی ناپابەند و بێ دیسپلینی حکوومەتە. پێشەوا هەورامانیگوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
د. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرۆشی دۆخی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانە و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە ئاسەواری دوو ئیدارەیی نەمێنێت و بتوانن بە بێ کۆسپ و تەگەرە و بە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتییانمان بکەین. راشیگەیاند: "بەڵام ئەو لایەنە سیاسییەی کە بەڕێز قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی دەکات، ڕێگرە لە کاروباری حکومەت و دامودەزگاکانی، هەروەها حکومەتی لە سنووری سلێمانی خستووەتە بن هەژموونی ئەجێنداکانی حیزبەکەی، بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە لە دۆخێکی ناهەمواردان." وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەشکرد: "بەداخەوە، لە جیاتی ئەوەی کاک قوباد، هاوکار بێت و لە کەناڵەکانی حکومەتەوە چارەسەری کێشەکان بکات، خۆی لە بەرپرسیارییەتی دزیوەتەوە و دەوام ناکات. بۆیە کاک قوباد، جێگری سەرۆکوەزیرانی بندیوارە و مافی ئەوەی نییە باسی حکومەت بکات و بڕیار لەسەر گوتەبێژی حکومەت بدات."
نیگەرانیی خۆمان بەرامبەر بە پەلاماردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەردەبڕین. ئەم دۆخە ترسناکە لە ئەنجامی داگیرکردنی دامودەزگاکانی حکومەت و بەکارهێنانیان بو کاری نایاسایی هاتۆتە ئاراوە. رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبی لە سنووری سلێمانی کاری گەیاندە ئەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕوکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دابخرێت و دواتر پەلامار بدرێت، لە ئەنجامیشدا هاووڵاتییانمان لەو دەڤەرە باجی هەڵەکانیان بدەن. پێویستە کوتایی بەم کارە ناڕەوایانە بێت و دەسەڵاتی حکومەت بگەڕێتەوە و حوکمڕانییەکی شایستە، کە شایانی خەڵکی سلێمانی بێت و لە خزمەتی خەڵک و بەرژەوەندییەکانیدا بێت، جێگیر بکرێت و کۆتاییش بەو دۆخە ئاڵۆزەی ئەو دەڤەرە بێت و ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی سەربەرزی سلێمانی دەستەبەر بکرێت. د. جوتیار عادلوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان٧ـی نیسانی ٢٠٢٣
ئهمڕۆ ههینی 7ی4ی2023، د. سامان بهرزنجی وهزیری تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له ڕۆژی تهندروستی جیهانی پهیامێكی بڵاوكردهوه و كه تێیدا رایدهگهێنێت: 7ی نیسانی هەموو ساڵێک دیاریکراوە وەك رۆژی تەندروستی جیهانی و تیایدا گرنگی و پێویستی ڕەهەندەکانی تەندروستی بەبیر کۆمەڵگا و دەسەڵاتداران و سەرچاوە مرۆییەکانی سیستەمی تەندروستی دەهێنێتەوە، دەرفەت و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی لەنێو تاکەکانی جیهان دەهێنێتە بیر و هزری هەمووان، پێمان دەڵێ تەندروستی تەنها خۆپاراستن و چارەسەری نیە لەنەخۆشی و پەككەوتەیی بەڵكو تەواوبوونی جەستەو هزروباری كۆمەڵایەتی مرۆڤ ئامانجی یادكردنەوەی ئەم رۆژەیە لە سەرتاسەری جیهاندا. راشیگەیاند، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێناسەی ئەم رۆژەی كردووە كە: (بریتییە لە تەندروستبوون و پێگەیشتن و كامڵبوونی جەستە و هزر و ئابووری و لایەنی کۆمەڵایەتی مرۆڤ، نەک تەنها دوور بوون بێت لە نەخۆشی و پەککەوتەیی)، هەر بۆیە وەزارەتی تەندروستی جەخت دەكاتەوە هۆشیاری تاك بە بەشێكە لە تەندروست بوونی تاک، بەو مانایەی بیر و بیرکردنەوە و بڕوای تەندروستی تاکەکان خێزان و کۆمەڵگای تەندروست فەراهەم دەکات. بۆیە لەم رۆژەدا زۆر گرنگە بایەخێكی تەواو بە تەندروستی خۆمان بدەین چونکە بایەخدان بە تەندروستی تاكەكەسی واتە پاراستنی تەندروستی كەسانیتر و بەمەش كۆمەڵگایەكی تەندروست بنیات دەنێین. ئاماژهی بهوهشكردووه" لە هەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا تاوەكو ئێستاش حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام هاندەری خزمەتکردن بووە بە هاوڵاتیان سەرباری دژواری قەیرانەکان و ڕێگا سەختەکان. سەرکەوتن بەسەر دۆخەکە و ئاست بەرزی بەرەنگاربوونەوە و کۆنتڕۆڵکردن نمونەیەکی بەرچاوی ئاستی جیهان و ناوچەکە بوو، لەهەمان کاتدا وانەیەكی گرنگ بوو بۆ هەستكردن بەوەی كە خۆپاراستن زۆر گرنگترە لە چارەسەری. کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە بایەخدان بە سێكتەری تەندروستی و لە پێشینەی كارەكانیدا بووە بەتایبەتی لەکاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕوداووەکاۆ و قەیرانەکانی تەندروستی دا، هاوکات لەگەڵ رێكارەكانی چاكسازی و ڕیفۆرم لە كەرتی تەندروستیدا هەرێمی كوردستان دەگەیەنێتە قۆناغێكی گرنگ بۆ پاراستنی هاوونیشتمانیان لەڕووی تەندروستی جەستەیی و دەروونی".وهزیری تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كورستان ئاماژه بهوهشدهكات" لێرەوە داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بەتایبەتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO دەكەین كە دەستی هاوكاری و پاڵپشتی و پێداویستی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان زیاتر درێژبكەن و دەستی ماندووی پزیشكان و پەرستاران و سەرجەم كارمەندانی تەندروستی دەگوشین، کە بەردەوام لە سەنگەری بەرگری و خزمەتی مرۆڤایەتی بوونە و خۆیان كردووتە قەڵغانێك بۆ ئەوەی هاووڵاتیان پارێزراوبن."
کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەڵام زیان بەر باڵەخانەکەی نەکەوتووە. نوێ دەکرێتەوە
ئەمڕۆ هەینی 4/7 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد بە بۆنەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی و پشتیوانی ئەمریکای بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە دەربڕی و گوتی ئەمە سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراق.سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەو پێشکەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی هاتوونەتە ئاراوە، بنەمای سەردەمێکی نوێی هەماهەنگی درێژخایەن لە نێوان هەولێر و بەغدا دادەنێت.لە پەیوەندییەکەدا، هەروەها باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.