لە هەندێ پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی ( بە تایبەت لە تیک تۆک) هەندێ ڤیدیۆی دروستکراو بۆ سەرلێشێواندن بڵاوکراوەتەوە گوایە ئۆتۆمبێلی تویوتا کراون ( ناسراو بە مەلیکە) تۆمارکراوە و ژمارەی پێدراوە. ئەو پرۆسەیەی لە بەڕێوەبەرایەتیمان بەرێوەدەچێت تەنیا پشکنینە بە ئامێری سکانەر و هیچ ئۆتۆمبێلێک ژمارەی پێ نەدراوە و هیچ بڕیارێکی نوێش دەربارەی ئەو ئۆتۆمبێلانە نیە. داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و سەرمایەی خۆیان لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەفیڕۆ نەدەن کە مەرجەکانی سەلامەتیان تێدا نیە و تۆمار ناکرێن. ب هاتووچۆی هەولێر 2023/4/12
کەشناسی هەرێم پێشبینی نوێی بۆ کەشوهەوایسبەی راگەیاند و دەڵێت، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و لێزمە باران و تاوەبارانی بەهێز و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممەشەوە کەشناسی ئەوەی خستووەتەڕوو، شەپۆلى باران بارین لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکە و ناوە ناوە باران بارینى مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاتر دەبێت، هەندێک کات ئاسمان هەور دەبێت، ئەگەرى تەزرە بارین هەیە بە هۆى نزم بوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما. کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەکانی گەرما بە گشتی سێ بۆ چوار پلە نزمدەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر :20 پلەى سیلیزى سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى دهۆک : 17پلەى سیلیزى کەرکوک : 23 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 21پلەى سیلیزى زاخۆ :18 پلەى سیلیزى سۆران : 18 پلەى سیلیزى گەرمیان : 27 پلەى سیلیزى
سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، ئهمڕۆ چوارشهممه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، به سەردانێکی فهرمی دهگاته رۆما. به گوێرهی راگهیهندراوی فهرمی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان، نێچرڤان بارزانی له میانی سهردانهكهیدا سبهی پێنجشهممه لهگهڵ ههریهك له قەداسەتی پاپای ڤاتیكان و سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا و بەرپرسانی ئهو وڵاته کۆدهبێتهوه. برهودان به پهیوهندییهکان و فراوانکردنی بوارهکانی هاریکاریی هاوبهش و چهند پرسێکی جێی بایهخی ههردوولا، بابهتی دیدار و کۆبوونهوهکانی سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ قهداسهتی پاپا و سهرۆک وهزیران مێلۆنی دهبێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دەڵێت: بڕیاریانداوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و دەرخستنی راستییەکان بۆ ئەو رووداوانەی فڕۆکەخانەی سلێمانی دروست بکات بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی وەستانی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و دواتریش ئەو هێرشەی لە نزیک فڕۆکەخانە روویدا. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو جموجووڵ و کارانە نیین کە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکرێن و لە دەرەوەی یاسا بەرکارەکانی حکومەتن؛ ناکرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو کار و جموجووڵانەی فڕۆکەخانەی سلێمانی نەبێت.
بەهۆی باران و رەشەبای بەهێزەوە، سەقفی خانوویەک لە گوندێکی نزیکی خەبات ڕووخا و بەهۆیەوە سێ منداڵ برینداربوون. بەپێی زانیاریەکان، منداڵەکان دوو کچ و کوڕێکن و تەندروستیان جێگیرە.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگادارییەكی بۆ هاووڵاتیان بڵاوكردەوەو داوا لە جوتیاران و ئاژەڵداران دەکات لە زیادکردنی ئاشکرادا گژوگیای ناو فڕۆکەخانە دەفرۆشرێت. لە ئاگادارییەکەدا هاتووە بۆ ئاژەڵداران و جوتیاران، گژوگیای نەدووراوەی ناو فرۆکەخانەکە دەفرۆشین کێ دەیەوێت سەردانمان بکات
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی: رۆژی جەژن کەدەکاتە هەینی 21 - 4 - 2023 باران دەبێت و باراناوی دەبێت ، بەهۆی زۆری جێگیر بوونی سیستەمی بەرزه پەستانەکان لەم مانگەو مانگی داهاتودا لەسەر ناوچە جیاوازەکانی ئەوروپا تایبەت ناوەڕاست و باکورو خۆرئاوای ئەوروپا ئەمەش وادەکات بۆ ناوچەکانی ئێمە پێچەوانە بێت و سیستەمی نزمە پەستان باڵادەست بێت و زۆر باش بێت هەروەها لەسەر ناوچەجیاوازەکانی خۆرهەڵات و باشوری ئەوروپاش زیاتر باش دەبێت لەگەڵ ئێرەیە. وتیشی: بەوهۆیەوە لەڕۆژانی جەژن و بەولاوەش شەپۆلەکانی باران بۆ ناوچەکانی هەرێم و عێراق بەردەوام دەبن حاڵەتی تری بەهێزی تری بارانمان دەبن لەم مانگە بێجگە لەمەی ئێستاو مانگی پێنجیش حاڵەتی بەهێزی بارانمان دەبێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە: ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و تێیدا چەند تەوەرەیەک دەخرێنە ڕوو. لە بڕگەی یەکەمیدا بابەتی پاراستنی هاووڵاتیان و دامودەزگە خزمەتگوزارییە حکومییەکان لە ڕێگەی بەدوورگرتنی هەرێمی کوردستان لە ڕاکێشانی کێشە ناوچەیی و دەرەکییەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو. بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، بە مەبەستی دیاریکردنی کێشە و چارەسەرەکان. بابەتی سیاسەتی پاراستنی منداڵان لە هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتە ڕوو.
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سلێمانی بڕی 21 ملم بارانباریوە. ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارینی بەلێزمە و بەخوڕ بەردەوام دەبێت و هەورەبروسكە و خێرای بای لەگەڵدا دەبێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە. وتیشی، لە 24 کاتژمێری رابردوو لە سلێمانی 21 ملم بارانباریوە و كۆی گشتی گەیشتووەتە 608.7 ملم، كە پار تا ئەم كاتە لە سلێمانی378 ملم باران باریبوو. كەشناسی سلێمانی داواشیكرد هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن، بە تایبەت ئەو خانووانەی لە ئاستێكی نزمدان یاخود لەڕێڕەوی ئاوی و جۆگەوە نزیكن.
بمحمد کەلاری شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند, چڕی بروسکاوی و بارانی بەخور نزیک شاری هەولێر و موسڵ و دەوروبەری بوەتەوە لەئێستادا گەشتوەتە باشوری هەولێر و لەماوەکانی داهاتو دەگاتە سەنتەری شار و ئەگەری بارانی بەخوڕ و هەورە تریشقه هەیە .
لەپێناو سەلامەتی گیانی خۆتان و ماڵ و منداڵتان و خۆپاراستن لە زیانی گیانی و ماددی، داوا لە شۆفێران دەکەین ئەو ڕێگاو شەقامانە بەکار نەهێنن کە ئاوی تیادا کۆبووەتەوە یان لافاوی تیادایە سەرکێشی بە ژیانی خۆیانەوە نەکەن. لەکاتی پێویستیدا دەتوانن بێ بەرامبەر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوونانەوە بکەن بۆ بە هاناوە هاتن کۆنترۆڵی هاتووچۆ ژمارە 188بەرگری شــــــارستـانی 115خزمەتگوزاری تەندروستی 122پۆلیـسی فریاکەوتن 104
سبەی چوارشەممە، کە دەکاتە ١٢ـی نیسانی ٢٠٢٣، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەوامی فەرمی دەبێت. لە هەمانکاتدا، لە لایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانەوە هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو. د.جوتیار عادلگوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان١١ـی نیسانی ٢٠٢٣