بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووە، بەم شێوەیە: ئەمڕۆ هەینی 14– 4 - 2023 كەش/ كاریگەری ئەو شەپۆڵە بارانەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردبوو لە كاتەكانی ئێوارەدا كۆتایی دێت , ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ هەبوونی كەمێك باران بارین لە كات و ناوچەی جیاجیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان . پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە نزیكەی 1 تـــا 3 پلە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ .خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/كئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێتمەودای بینین/ لە نێوان ( 8 - 10 ) كم دەبێت . پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .سبەی شەممە 15– 4 - 2023 كەش/ ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت .پلەكانی گەرما/ بە نزیكەی 2 تـــا 4 پلە بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/ك . ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 - 10 ) كم دەبێت . بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :هەولێر : 20 پلەی سیلیزیسلێمانی : 19 پلەی سیلیزیدهۆك : 19 پلەی سیلیزیكەركوك : 24 پلەی سیلیزیهەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزیزاخۆ : 19 پلەی سیلیزیسۆران : 18 پلەی سیلیزیگەرمیان : 26 پلەی سیلیزیبەشی پێشبینی / 14- 4 - 2023
ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ لە خەم و کۆڤانەوە، یادی شەهیدان و قوربانیانی شاڵاوە بەدناوەکانی (ئەنفال) دەکەینەوە، کە یەكێك بوو لە دڕندانەترین شێوازی جینۆساید دژی گەلی كورد و كوردستانیان، سی و پێنج ساڵ لەمەوبەر، ڕژێمی بەعسی عێراق، بە چەند قۆناغێكی جیا، بە هەزاران خەڵكی سیڤل و بێتاوانی گوند و ناوچە جیاجیاكانی كوردستانی ڕاپێچ كرد و لە بیابانەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق زیندەبەچاڵی كردن و بەشێكی زۆریان تا ئێستاش بێسەر و شوێنن و چارەنووسیان نادیارە.تاوانی ئەنفال، جینۆسایدێكی دڕندانە بوو نەک تەنیا دژی گەلی کوردستان، بەڵکوو دژی هەموو بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان بوو، کە بە داخەوە لێكەوتە و دەرهاویشتە هەمەلایەنەکانی ئەم تاوانە هۆڤانەیە ، هەر ماون و برینەکان تا ئێستاش ساڕێژ نەبوون.لەم یادە خەمگینەدا، کە بەشێکە لە زنجیرەیەک تاوان کە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجام دراون، داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین ئەرک و بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستووریی خۆی جێبەجێ بکات و زيانلێکەوتووان و بنەماڵە و کەسوکاری ستەملێکراوی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکاتەوە و هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باشتر، بتوانێت خزمەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بکات. لە یادی پڕخەمی شاڵاوەكانی ئەنفالدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2023/4/14
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 35ـەمین ساڵیادی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی: ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ لە خەم و کۆڤانەوە یادی شەهیدانی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال دەکەینەوە. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا داوای لە حکومەتی عێراق کرد ئەرک و بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستووریی خۆی جێبەجێ بکات و زيانلێکەوتووان و بنەماڵە و کەسوکاری ستەملێکراوی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکاتەوە. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ لە خەم و کۆڤانەوە، یادی شەهیدان و قوربانیانی شاڵاوە بەدناوەکانی (ئەنفال) دەکەینەوە، کە یەكێك بوو لە دڕندانەترین شێوازی جینۆساید دژی گەلی كورد و كوردستانیان، سی و پێنج ساڵ لەمەوبەر، ڕژێمی بەعسی عێراق، بە چەند قۆناغێكی جیا، بە هەزاران خەڵكی سیڤل و بێتاوانی گوند و ناوچە جیاجیاكانی كوردستانی ڕاپێچ كرد و لە بیابانەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق زیندەبەچاڵی كردن و بەشێكی زۆریان تا ئێستاش بێسەر و شوێنن و چارەنووسیان نادیارە. تاوانی ئەنفال، جینۆسایدێكی دڕندانە بوو نەک تەنیا دژی گەلی کوردستان، بەڵکوو دژی هەموو بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان بوو، کە بە داخەوە لێكەوتە و دەرهاویشتە هەمەلایەنەکانی ئەم تاوانە هۆڤانەیە، هەر ماون و برینەکان تا ئێستاش ساڕێژ نەبوون. لەم یادە خەمگینەدا، کە بەشێکە لە زنجیرەیەک تاوان کە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجام دراون، داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین ئەرک و بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستووریی خۆی جێبەجێ بکات و زيانلێکەوتووان و بنەماڵە و کەسوکاری ستەملێکراوی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکاتەوە و هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باشتر، بتوانێت خزمەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بکات. لە یادی پڕخەمی شاڵاوەكانی ئەنفالدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2023/4/14 لە یادی پڕخەمی شاڵاوەكانی ئەنفالدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2023/4/14
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی 100 مەتر لە هێزەکانی ئەمریکا و فەرماندەی گشتیی هەسەدە دووربووە. دەشڵێت "ئێستا سێنتکۆم لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات". پاتریک رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا -پێنتاگۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی ئەوەی کە ئەرکی هێزەکانیان چی بووە لە گەشتەکەیاندا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە، گوتی: "ئەو گەشتەشیان لە چوارچێوەی شەڕی دژی داعشدا بووە و هێزەکانی ئەمریکا و هێزە نێوخۆییە هاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریان لە چوارچێوەی شەڕی دژی داعش شەڕدەکەن". پاتریک گوتیشی کە "دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و زیاتر لە 100 مەتر لە کاروانەکە دوور بووە." لەبارەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەش، گوتەبێژی پێنتاگۆن گوتی: ئێستا فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا - سێنتکۆم لێلکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات. ئێوارەی رۆژی هەینی، 7ـی نیسانی 2023، دووکەڵێک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەرزبووەوە، سەرەتا بەرپرسانی فڕۆکەخانە و ئاسایش رایانگەیاند، "هیچ رووینەداوە و ئاگرێکی ئاسایی بووە"، بەڵام دواتر بڵاوکرایەوە کە هێرشی درۆنی بووە.
پێشبینى دەکرێ ئەم شەو ئاسمانى هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو بێت لە گەڵ بارینى نمە باران لە ڕۆژهەڵات و ناوچە شاخاویەکان ناوەڕاستى هەرێم و هەندێک ناوچەى گەرمیان و کەرکووک. سبەى بەیانى ڕۆژى هەینى ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان و هەندێک ناوچەى جیا جیا وە لە کاتەکانى ئێوارەدا باران بارین کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما 2 پلە بەرزدەبنەوە. ئەمەش بارانى 12 کاژمێرى ڕابردوى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە سلێمانى 1.9 ملم دهۆک 15.5 ملم زاخۆ 13.4 ملم ئاکرێ 0.6 ملم ئامێدى 8.4 ملم بامەرنێ 14.8ملم بارزان 18.4 ملم بازیان 0.4 ملم دوکان 0.2 ملم حاجى ئۆمەران 5.8 ملم هەڵشۆ 4.2 ملم کانى ماسى 12.4 ملم مانگیش 16.0 ملم سۆران 4.2 ملم تێبینى لە سەنتەرى شارى هەولێر بڕێکى باش باران باریوە بەڵام لە وێستگەکە هیچ باران نەباریوە وە لەبەر ئەوەى ئێستا لە وەرزى بەهارداین بۆیە ئەگەرى باران بارین و هەورە تریشقە و تەزرە بارین ئەگەرێکى کراوەیە لە هەموو ناوچەکان. 1313
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/13 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە ، لە دۆخی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی پرسی دوای ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین و ڕەشەبا کە چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەوە و لە چەند ناوچەیەکیش لافاو ڕوویداوە.سەرۆکی حکومەت پارێزگارەکانی ڕاسپارد کە هەموو هەوڵەکانی دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بخەنەگەڕ بۆ بەهاناوەچوون و فریاکەوتنی هاونیشتمانییان و پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست بۆ زیانلێکەوتووان.سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی پارێزگارەکانی کرد بۆ ئەو ڕێکارانەی گرتوویانەتەبەر بۆ کەمکردنی کاریگەری نەرێنی ئەگەری لافاو و ئامادەکارییەکانیان لەمبارەیەوە.
سیروان ساڵح ، شارەزای کەشناسی:والله بەڕێزان شوکرانەو سوجدەی ئەوێ … ئەزانن بۆ؟کارەساتێکی گەورەی سروشتی ڕووی تێکردبووین، لەگەڵ هاوڕێیان ئەوپەڕی هەوڵماندا مەسەلەکە گەورە نەکەین تا شەپۆلەکە نزیک ئەبێتەوە بەشایەتی چەند کەشناسێکی بەڕێز…هەندێ شوێن ئەگەر هەبوو زیاتر لە 200 ملم باران ببارێ تەنها لە 24 کاتژمێردا،مەترسی جدی هەبوو نەک هەرئەوە بەڵکو کاولکاریش …!ئەگەر هەبوو زۆربەی گەنم و جۆی جوتیاران خراپ و وێران ببێت، بەهۆی ئەگەری تەرزەی زۆرەوە …!بەڵام نازانم دوعای کاممان گیرابوو خوای گەورە ئەو کارەساتە گەورەیەی لەسەر سوککردین و بەسەلامەتی تێمانپەڕاند…له ژیانمدا هەرگیز نەترساوم لەم شەپۆله نەبێت …!بەڕاستی شەپۆلێکی تا بڵێیی ترسناک و بەهێز بوو، ڕەحمی خودای گەورەبوو نەبووە کارەساتێکی سروشتی …!
بەھۆی لافاوەوە، لە سنوری پارێزگاکانی دھۆک و ھەولێر و سلێمانی، چەندین ماڵ و شوێنی گەشتیاری و دوکان و ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیان زیانیان پێگەیشتووە. بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی بەرگری شارستانی لە خەبات بەھۆی لافاوەکەی شەوی رابردوو، لانیکەم ٣٠ دوکان لە ناوچەی پیشەسازی و ١٥ ماڵ زیانیان بەرکەوتووە. وتەبێژی بەرگری شارستانی دھۆک ڕایگەیاند، لە پارێزگای دھۆکیش لافاو زیانی بە ماڵ و دوکانی ھاووڵاتیان گەیاندووە، بەجۆرێک لە قەزای شێخان ١٥ ماڵ، لە ئامێدیش ١٦ ماڵ و چوار ئۆتۆمبێل بەھۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە. لە سنوری قەزای ئاکرێش دەیان ماڵ لە ھەردوو گەڕەکی شۆڕش و ئاڵا زیانیان بەرکەوتووە، ھەروەھا لافاو و بارانبارینی زۆر زیانی بە ھاوینەھەواری سیپا و تەکیەی شێخ عەبدولعەزیزی گەیلانی گەیاندووە. لەسنوری پارێزگای سلێمانیش بەھۆی شەپۆلی بارانبارینەوە ژمارەیەک ماڵ و دوکان و ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتیان زیانیان بەرکەوت و لە چەند شوێنێکیشدا ئاستەنگی ھاتووچۆ دروستبوو.
بههۆی نالهباری كهشوههوا، بهڕێوهبهرایهتی گشتی پهروهردهی دهۆك سبهی پێنجشهممهی كرده پشووی فهرمی لهناوهندهكانی خوێندندا.
نووسینگەی تایبەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رایگەیاند هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەکە، بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، جگە لەو بەڕێوەبەراتی و فەرمانگانەی دەوامی ئێشكگرییان هەیە. ئەو شەپۆلە بارانە بەخوڕ و ئەو رەشەبایەی چەند رۆژێک لەمەوبەر کەشناسان پێشبینیان کردبوو، ئەمڕۆ گەیشتنە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی کاریگەریی لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، هەروەها قەزای خەبات لە سنووری هەولێر هەبوو و زیانی بە چەندین ماڵ و دووکان گەیاندووە، هەروەها لە سنووری سۆرانیش بووەتە هۆی داخرانی رێگا سەرەکییەکان. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەییشەوە هۆشداری داوە و دەڵێت، پێنجشەممە بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت و ئەگەری رەشەبای بەهێز هەیە. ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە چوار قەزا پێکدێت (سۆران، رواندز، مێرگەسۆر و چۆمان) لەگەڵ 13 ناحیە و 797 گوند و، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 350 ھەزار کەس دەبێت.
یەکەم ناوچەی هەرێمی کوردستان پشووی بۆ پێنجشەممە 13-04-2023 راگەیاند. قایمقامیەتی قەزای چۆمان ڕایگەیاند: دوای هۆشداریی کەشناسی و شەپۆلی بارانبارین بڕیارەکەمان داوە و لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری قەزاکەمان و ناحیەکانی سنووری قەزاکە پشووی فەرمییە
سامان سیوەیلی، وەتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند دەسەڵات دراوەتە سەرجەم بەڕێو بەراتیەكانی پەروەردەیەكە ئیداریەكان بە پشت بەستن بەزانیاریەكانی كەش و هەوا بەڕێوبەرایەتیەكانی پەروەردە دەتوانن بڕیار بدەن سبەی دەكەنە پشوو یان دەوام ئاسایی دەبێت