سەرچاوەیەکی ئاگەدار بە باڵکێشی راگەیاند، کە ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ هەریەکە لە وەزیری خوێندنی باڵا و وەزیری پەروەردە و پارێزگارەکان بەشێوەی ئۆنلاین لە کۆبوونەوەدان بۆ بریاردان لەسەر پشووی سبەی. وا بڕیارە پاش کەمێکی دیکە ئەنجامی کۆبوونەوەکە رابگەیەندرێت.
پۆلیسی پارێزگای ههولێر رایدهگهیهنێت، چوار تۆمهتبارییان بهتۆمهتی رێگریكردن و بهزۆر دهستدرێژیكردنهسهر ئافرهتان دهستگیركردووه. دەقی راگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر: ئەمرۆ رێکەوتی ٢٠٢٣/٤/١١ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بەشی پۆلیسی عەنکاوە بنکەی پۆلیسی حەدیاب چوار تۆمەتباریان دەستگیر کرد بە ناوەکانی (س. س .خ)(ه. ا. ا )(د.ا.م)(م.ك.ا)کەھەڵدەستان بە ئەنجامدانی ڕێگری کردن و بەزۆر دەستدرێژیان دەکردە سەر ئافرەتان ھەربۆیە دوای بەدواداچونێکی زۆری ھێزەکانمان ئەمرۆ ڕادەستی دادگا کران بەپێی مادەکانی (٤٥٢)(٣٩٣)(٤١٣)لەیاسای سزادان کە زیاتر لە شەش تاوانی لەم شێوەیەیان ئەنجام داوە
وهزارهتی دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه سبهینێ پرۆسهی دابهشكردنی مووچه بهردهوام دهبێت. كهمێك لهمهوبهر وهزارهتی دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان راگهیهندراوێكی سهبارهت به مووچهی سبهینێ بڵاوكردهوه. وهزارهتی دارایی له راگهیهندراوهكهدا دهڵێت: "سبهینێ چوارشهممه 2023/4/12 مووچهی وهزارهتی پهروهرده و وهزارهتی كار و كاروباری كۆمهڵایهتی و خاوهن پێداویستی تایبهت دابهش دهكرێت".
چەند ژمارە تەلەفۆنێکی فریاگوزاری بۆ دانیشتووانی شاری هەولێر سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەکاتەوە کە بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەگەری بارانبارینێکی بە خوڕ هەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی هەولێر دەکەین لەکاتی کۆبوونەوەی ئاو لە هەر گەڕەک و کۆڵانێک و گیرانی ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ لە ڕێگەی ژمارەی مۆبایلی تیمەکانمان لە شارەوانییەکانی (١٫٢٫٣٫٤٫٥٫٦) دەتوانن پەیوەندی بکەن بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ تیمەکانمان بگەنە شوێنی مەبەست. سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات زبڵ و خاشاک و پاشماوە نەخەنە ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ وەرگرتن و لەکاتی دروستبوونی لافاو، دوور بکەونەوە لە کەندەکانی ئاوەڕۆ، هەروەها بچنە شوێنی بەرز بۆ سەلامەتی گیانیان، دوور بن لە شڵەژان و تیمەکانمان ئێشکگر دەبن بۆ هاوکاریتان، ئێوەش هاوکاری تیمەکانمان بکەن لە ئەگەری دروستبوونی لافاو. سنوری شارەوانی یەک:سەنگەر:07504558197ڕەفعەت: 07504532696بەڕێوەبەر/07505600164 سنووری شارەوانی دوو:ڕێدار: 07501552178ئاسۆ:07504613732بەڕێوەبەر/07504690093 سنوری شارەوانی سێ:هێمن: 07504828270هەمزە:07504780353بەڕێوەبەر/07507388222 سنوری شارەوانی چوار:ئامانج:07504626276سەردار:07504675733بەڕێوەبەر/ 07504489820 سنوری شارەوانی پێنج:علی:07504681302عبدالخالق:07511099836بەڕێوەبەر/ 07504645643 سنوری شارەوانی شەش:کۆمار:07504756280گۆران:07504646028بەڕێوەبەر/ 07504633918 لێژنەکانی بەدواداچوونی خاوێنکردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی.بەڕێوەبەر/07514048671سنوری شارەوانی یەکشاهین:07514540650سنوری شارەوانی دووبێستون : 07514016683سنوری شارەوانی سێمحسن:07503291365سنوری شارەوانی چواربۆتان: 07504368789سنوری شارەوانی پێنجکەمەند:07504486085سنوری شارەوانی شەشمسعود :07504515485 سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وەزارەتی ڕایگەیاند، پەروەردە پشووی سەرتاسەری راناگەیەنێت و دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە ئەگەری نالەباری کەشوهەوا لە سنوورەکانیان، بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پشوو لە سنوورەکانیان رابگەیەنن لە لایەکی ترەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆکى زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا پشوى فەرمى ڕابگەیەنن. ئەمە لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ئەگەر دروستبوونی لافاو هەیە.
سەرچاوەیەک لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە ڕایگەیاند، کە تەرمی دوو کەس گەیەندراونەتە نەخۆشحانەکە. سەرچاوەکە راشیگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مینێک لەشاخی تەوەنێی سەربەناوچەی هەورامان تەقیوەتەوە، بەھۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە". لەبارەی ناسنامەی ھەر سێ کەسەکەوە سەرچاوەکە وتی کە "دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەن ".
هەرێمی کوردستان چەندین ساڵە میوانداریی سەدان هەزار ئاوارەی ناوخۆی عێراق و پەنابەرانی وڵاتانی دەوروبەر دەکات و سەرەڕای بارودۆخی سەخت و قەیرانی داراییش، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرەکیی میوانداریکردنی دەیان کەمپی ئاوارە و پەنابەرانی لە ئەستۆ گرتووە و لەڕووی ئابوورییەوە تێچوونێكی زۆر كەوتووەتە سەر شانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.لای هەمووان ئاشكرایە ئەو سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەرە، لە ترسی زۆرداری و تیرۆر و بەهۆی جیاکاری و سیاسەتی تایفەگەری و نەبوونی ئاسایش و ئارامی ، ناوچەكانیان جێ هێشتووە و ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەشی زۆریان لە كەمپەكان نیشتەجێ بوونە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سینگفراوانییەوە ، هەوڵی یارمەتیدان و بەهاناوەچوونی ئاوارەكانی داوە و ئەزموونێكی سەركەوتووی لە میوانداریی ئاوارەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە خستووەتە ڕوو. هەروەها هەمیشە لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و سەربەرزانەی ئاوارە و پەنابەرانە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. بۆ ئەو مەبەستەش ، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ ، باشترین نەخشەڕێگەیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ژیانی ئاوارەکان و خەڵکی ناوچەکە. لەگەڵ ئەوەشدا لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ سەرجەم كێشەكان لە ئارادایە و ئەو چاوەڕوانییە هەیە كێشەی ئاوارەكان و گەڕانەوەی سەربەرزانەیان بۆ ناوچەكانیان چارەسەر بكرێت.جێگەی داخە وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەبری ئاماژەدان بە هۆكارە سەرەكییەكانی نەگەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێككەوتنی شنگال، كەوتووەتە موزایەدەكردن و بڵاوكردنەوەی قسەی نامەسئولانە و بێ بنەما لەبابەتی ئاوارەكان و بەكارهێنانیان بۆ مەرامی سیاسی. ئەم جۆرە دنیابینی و لێدوانانە شاردنەوەی خواستی ئاوارەكان و پەردەپۆشكردنی ڕاستیەكانە و، بە هیچ شێوەیەك خزمەتی دۆخی ئاوارەكان و ئاساییبوونەوەی ژیانیان ناكات. ڕاشیدەگەیێنین هۆكاری سەرەكیی نەگەڕانەوەی ئاوارەكان بە پلەی یەكەم ، بوونی كۆمەڵێك هێزی نایاساییە لە دەڤەری شنگال و جێبەجێنەكردنی ڕێككەوتنامەی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵە لەمەڕ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال. بەداخەوە هەتا ئێستا ، بەناوی ئاوەدانكردنەوە ، یارمەتیی ماددی پێشكەشی هێز و ملیشیا نایاساییەكان دەكرێت. ئەگەر وەزیری كۆچ و كۆچبەران و هاوئاوازەكانی هێندە ڕاستگۆن و پەرۆشی ژیانی ئاوارەكانن با بێن كار بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال بكەن، ئەو كات هەم ئاوەدانكردنەوە ئاسانتر دەبێ و هەمیش ئەو ئاوەدانكردنەوەیە لە خزمەتی ئاوارەكان و ئاساییبوونەوەی ژیانیان دەبێت. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان11-4-2023
وادەی بارانە بەهێزەکەى هەرێم ڕاگەیەندرێت: کەشناسى هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 2023/4/11لە دواى نیوەڕۆوە شەپۆلى بارانبارینەکە دەستپێدەکات و سبەینێش لێزمە باران و بارانى بەهێز و هەورە تریشقە دەبێت. بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم پێشبینى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانیدا بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات لە دوای نیوەرۆ سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە, لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت. ئاماژەى بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزم دەبێت بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ، کەشناسى هەریم دەڵێت، لە ئەنجامی زیادبوون و قووڵبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست شەپۆلێکی سەرتاسەری باران بارین تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە باران بارینی مام ناوەند و لێزمە باران لە ناوچە جیا جیاکان دەبێت کاریگەریەکەی لە دوای نیوەرۆ بە هێزتر دەبێت سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم و سنووری پارێزگای دهۆک دابارینی بەهێز دەبێت و لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت, کاریگەریەکەی لە دوای نیوەرۆ درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پاڕیزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکان و سەنتەری پارێزگای هەولێر, وە لە کاتەکانی ئێوارە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە. دەشڵێت، سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (3-5) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
راست یان هەڵە، باش یان خراپ کێ بەرپرسیارە؟ ڕێبین فەتاح هەرچەند سەربەخۆفرۆشتنی نەوت وەک بڕیارێکی تاکلایەنە و زۆرجاریش تاکەکەسی لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، بەڵام لەڕاستیدا بڕیارەکە لە پەرلەمانی کوردستان درا. لە کۆتایی نیسانی ٢٠١٣دا، پەرلەمانی کوردستان بە یاسای ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠١٣ (یاسای دابینکردن و وەرگرتنی بەرکەوتە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە داهاتە فیدڕاڵییەکان)، حکوومەتی هەرێمی (پابەند) کرد بە سەربەخۆفرۆشتنی نەوت بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە داهاتی گشتی عێراقی فیدڕاڵ. ئەوکات پەرلەمان بەسەر دوو بەرەی دەسەڵات(حوکمڕان) و ئۆپۆزسیۆن دابەشببوو. لیستی کوردستانی کە لیستی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بوو، زۆرینەی پەرلەمانی پێکدەهێنا لە بەرانبەر لیستەکانی ئۆپۆزسیۆن (بزووتنەوەی گۆڕان و ئیسلامییەکان). ئەوان خاوەنی ٣٥ کورسی پەرلەمان بوون و گفتوگۆی پرۆژەیاساکەیان کرد، سەرەڕای تێبینی و سەرنجەکانیان دواجار زۆریان دەنگیان بە یاساکە دا. زۆر لە مادەکانی یاساکە بە کۆی دەنگ پەسندکران، بەڵام لە دەنگدان بۆ کۆی یاساکە ١٨ دەنگ لەگەڵ نەبوون و دواجار یاساکە بە زۆرینەی دەنگەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن پەسند کرا. تەنانەت ئەو پەرلەمانتارانەش کە سەرنج و تێبینییان لەسەر یاساکە و دەستکردن بە سەربەخۆفرۆشتنی نەوت هەبوو، لە گفتوگۆکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٣دا، بەتوندی ڕەخنەیان لە حکوومەتی هەرێم دەگرت بۆچی لە بەرانبەر دابین نەکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق کەمتەرخەمە و ڕێوشوێنێکی کرداریی لەبەرنەگرتووە بۆ دابینکردنی مافە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق. زۆریان پێشنیازی ئەوەیان دەکرد حکوومەتی هەرێم لە دادگەی فیدڕاڵی سکاڵای یاسایی لە دژی حکوومەتی عێراق تۆمار بکات بەهۆی پابەندنەبوونی بەغدا بە ناردن و دابینکردنی بەشەبودجەی هەرێم. بەکورتی: ١. بڕیاری سەربەخۆفرۆشتنی نەوت ڕاست یان هەڵە، باش یان خراپ، بڕیارێک بوو لە پەرلەمانی کوردستان شەرعیەتی یاسایی پێدرا بوو. ٢. یەکێتیی نیشتمانی بە ئەندازەی پارتی بەشدارە لە بڕیاری سەربەخۆفرۆشتنی نەوت، نەک هەر لەبەرئەوەی لە ئاستی پەرلەمانی کوردستاندا کە ئەوکات لەلایەن یەکێتیییەوە سەرۆکایەتی دەکرا و یەکێتیییەکان دەنگیان بە یاساکە دا، بەڵکوو لەبەرئەوەی تیمی یەکێتیی لە ئەنجوومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەی ژمارە ٥ی ڕێککەوتی ٢٧ی ئازاری ٢٠١٣ ڕەزامەندیان لەسەر پرۆژەیاساکە دابوو. ٣. لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئاستی سەرکردایەتی سیاسییاندا بە تۆزقال دژی سەربەخۆفرۆشتنی نەوت نەبوون و لە ئاستی پەرلەمانیشدا وێڕای سەرنج و تێبینییەکانی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانیان لەسەر توانای جێبەجێکردنی بڕیارەکە و پێشهاتە گریمانەکراوەکانی، نەیانتوانی پرۆژەیەکی بەدیل بۆ ڕاستکردنەوەی دۆخەکە پێشکەش بکەن کە خۆی لە گرەنتیکردنی دابینکردنی بەشەبودجەی هەرێم دەبینییەوە. وێڕای خستنەڕووی پێشنیازێک لە لایەن پەرلەمانتارێک یان دووانەوە بۆ تۆمارکردنی سکاڵایی یاسایی لە دادگەی فیدڕاڵی لە دژی حکوومەتی عێراق و ئەو پێشنیازەش لەکاتێکدا بوو کە زۆرینە لەو باوەڕەدابوون کرداریی نییە، لەلایەک دادگەکە وەک ئەوەی دەستوور بانگەشەی بۆ دەکرد، بەپێی دەستوور دانەمەزرا بوو، لەلایەکی دی خزمەتی بە پرۆسەی نەوتی هەرێم نەدەکرد کە دەمێک بوو دەستی پێکرا بوو. دەرئەنجام: چاوەڕوانکراوە کەس و لایەنی سیاسی وەبەرهێنانی سیاسیی و میدیایی ساختە سەبارەت بە بڕیار و بابەتێک بکەن، بەڵام جێی بەزەییە توێژەران، میدیاکاران و چاودێران! بەبێ فاکت قسە بکەن!
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە پێنتاگۆن لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات و ئەوان دژی هەر هەنگاوێکیشن کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتیی بەرپرسانی ئەمریکا. ڤیدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە 7ـی ئەم مانگە راشیگەیاند، کە بەرپرسانی ئەمریکی لەگەڵ ئەو کاروانەدا بوون، بەڵام "دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو. ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا بەهۆی زۆربوونی چالاکیەکانی پە-کەکە لە سلێمانی، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانیدا داخست. لە لایەکی ترەوە، لەکاتی گەڕانەوەی مەزڵوم عەبدی بۆ رۆژئاوای کوردستان، تورکیا بە درۆن هێرشی کردە سەر فرۆکەخامەی سلێمانی و رۆژنامەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی رایگەیاند، کە لەنێو دژە تیرۆری یەکێتییەوە زانیاری لەبارەی شوێنی مەزڵوم عەبدی بە تورکیا دراوە.
هەفتەی رابردوو بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی کۆنسوڵخانەکان لە هەرێمی کوردستان کردووە و تۆمەتی "تیرۆر" دەداتە پاڵ لاهوور شێخ جەنگی و داوایان لێدەکات مامەڵەی لەگەڵدا نەکەن. سەرەتای ئەم هەفتەیەش لاهوور شێخ جەنگی داوای لێکردوون لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوی چاودێری خستنە سەر جوڵە و راپۆرتەکانی سەر هاوژین و منداڵەکانی بکەن و دان بەوەدا دەنێت کە کەسێکیان دەستگیرکردووە چاودێری خێزانەکەی کردووە و دواتر ئازادیان کردووە. بافڵ تاڵەبانی: لاهوور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە تیرۆر بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان لە کەسانی نزیک لە خۆیانەوە، هەفتەی رابردوو بافڵ تاڵەبانی لەبارەی لاهوور شێخ جەنگییەوە پەیامێکی ئاراستەی کۆنسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کردووە و داوای لێکردوون مامەڵەی لەگەڵدا نەکەن و تۆمەتی "تیرۆر"یشی داوەتە پاڵ و باسی لە هێزەکەی کردووە و گوتوویەتی، "بەنایاسایی هێزی چەکداری دروستکردووە و لە یاسا لایداوە." دوای ئەوەی لاهوور شێخ جەنگی زانیاریی لەبارەی نامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە پێدەگات، سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەویش نامەیەک ئاراستەی کۆنسوڵخانەکان دەکات و دەڵێت، هەوڵێک هەبووە بۆ ترساندنی ئەندامانی خێزانی، هەوڵی ئازاردانی هاوژین و منداڵەکانیشی دراوە. نامەکە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە و تێیدا هاتووە: "پێشتر چوار لە پاسەوانەکانی لاهوور شێخ جەنگی لە بازگەیەکدا رفێنراون و تاوەکو ئێستا نازانرێت لەلایەن کێوە رفێنراون." لە نامەکەدا لاهوور شێخ جەنگی کە خۆی وەکو هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناساندووە و لە رۆژی شەممە، 8ـی ئەم مانگە ئاڕاستەی کۆنسوڵخانەکان کراوە، باسی لێسەندنی سێ ئۆتۆمبێل دەکرێت لە یەکێک لە ژنە سەرکردایەتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەنێو شاری سلێمانی و دەڵێت، "لەنێوەڕاستی شار خۆی و بەرپرسی میدیا و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دابەزێندراون و ئۆتۆمبێلەکانیان لێوەرگیراوەتەوە." تۆمەتی ئەو کارەش دەداتە پاڵ بافڵ تاڵەبانی کە هێشتا هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەو پرسە پشتڕاستنەکردووەتەوە، ئایا رووداوەکە روویداوە یان نا و کێ کردوویەتی. لەبارەی پرسی چاودێریکردنی هاوژین و منداڵەکانی لاهوور شێخ جەنگییەوە، لە نامەکەدا هاتووە: "بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە هەفتەی رابردوو کەسێکی چەکدار دوای خێزان و سێ منداڵەکەی لاهوور شێخ جەنگی کەوتووە، کەسەکەیان دەستگیرکردووە و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کردووە و دانی بەوە ناوە بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی ئەو کارەی کردووە و ئەرکی ئەو ناردنی راپۆرت بووە لەبارەی شوێن و جوڵەکانی هاوژین و منداڵەکانی لاهوور شێخ جەنگی و ناردنیان بۆ بافڵ تاڵەبانی." لاهوور شێخ جەنگی گوتوویەتی: "بەکارهێنانی ئافرەت و منداڵ وەکو کارتێکی سیاسی رێگەپێدراو نییە." لە کۆتایی نامەکەیدا کە یەک لاپەڕەیە، لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت: "دوای ئەو رووداوە زانیارییمان پێگەیشتووە ئەو کەسەی چاودێریی دەکرد گوشاری خراوەتە سەر بۆ ئەوەی لەسەر ئەو کەسانەی دەستگیریان کردووە قسە بکات." هەفتەی رابردوو دەنگۆی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵات شێخ جەنگی و رێبوار حاجی حامی بڵاوکرایەوە، بەڵام لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت، هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردنی پێنەگەیشتووە و تۆمەتەکانیش رەتدەکاتەوە. بە ماددەی دووی تیرۆر سکاڵا لەسەر لاهوور شێخ جەنگی تۆمارکراوە بەپێی زانیارییەکان، دوای رووداوی چاودێریکردنی منداڵەکانی لاهوور شێخ جەنگی، ئەو کەسەی لەلایەن پۆڵات شێخ جەنگی و رێبواری حاجی حامی دەستگیرکرابوو، پاسەوانی بەرپرسێکی یەکێتییە، تۆمەتی رفاندن دراوەتە پاڵ ئەو سێ کەسە و سکاڵای لەسەر تۆمارکردوون، کە بەقسەی کەسانی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی لەژێر گوشاردا سکاڵای کردووە. سکاڵاکە لەبەردەم دادگەی ئاسایشی سلێمانییە، کە بەپێی زانیارییەکان ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵ ئەو کەسانە ماددەی دووی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە لە هەرێمی کوردستان، ماددەکە هەشت کاری وەکو تیرۆر هەژمارکردووە لەوانە: "دامەزراندنی گرووپ بە ئامانجی تۆواندن، تیرۆرکردن بە ئامانجی سیاسی و ئایدۆلۆژی و ئاینی، بەبارمتەگرتنی کەسێک یان کەسانێک." هەرچەندە فەرمانی دەستگیرکردنەکە بەفەرمی بڵاونەبووەتەوە، بەڵام سەیوان سیروان جاسم، پارێزەری لاهوور شێخ جەنگی رۆژی دووشەممە، 10-4-2023، رایگەیاند: "ئەگەر تۆمەتەکەش هەبێت ئەوا دەبێت بەپێی ماددەی 421ـی یاسای سزادان بێت، چونکە لایەنەکان دیارن، بۆیە ئێمە داوامان لە دادگەی ئاسایشی سلێمانی کردووە کە کاک لاهوور شێخ جەنگی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشە و ئەگەر فەرمانێک بۆ دەستگیرکردنی هەبێت ئەوا دەبێت مەرجەعی ئاگاداربێت، چونکە لاهوور شێخ جەنگی تائێستا ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشە." بەپێی زانیارییەکان، دادگە فەرمانی دەستگیرکردنەکەی بەپێی ماددەی دووی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەرکردووە، بەڵام لەبەر هەندێک رێکار جێبەجێنەکراوە، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان بکات زانیارییان لەبارەی لاهوور شێخ جەنگییەوە پێبدرێت، ئەو کاتە ئەنجوومەن وەڵامی دەداتەوە و سکاڵاکە لەسەر ئەو کەسانە لادەچێت. رۆژی چواری ئەم مانگە، ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی: "دروستکردنی کەیس و فەرمانی دەستگیرکردن ئاسانە، بەڵام دادگەی سلێمانی ناتوانێت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەوان دەربکات، چونکە ئەوان ئەفسەرن و ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانن و فەسڵ نەکراون، تائێستا کاک رێبوار لەسەر هێزەکانی پاسەوانی سنوورە و ئەو دووانەی دیکەش ئەفسەر دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانن." بەگوتەی ئاراس شێخ جەنگی: "ئەگەر یاسا هەبێت" ئەوە ئەوان ناتوانن فەرمانی گرتن دەربکەن، بەڵکو "دەبێت دەزگای ئاسایش فەرمانی گرتنیان بۆ دەربکات." رۆژی 8ـی تەممووزی 2021، ئاڵۆزییەکانی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زەقبوونەوە دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی ئەوکاتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری گۆڕی، ئەوەش نیگەرانیی لاهوور شێخ جەنگی لێکەوتەوە و دواتر پەیوەندییەکانیان گرژتربوو، تاوەکو گەیشتە ئەوەی رۆژی 15ـی تەممووزی 2022 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەسەڵاتەکانی لە لاهوور شێخ جەنگی وەکو هاوسەرۆک وەرگرتەوە. ژێدەررووداو
وهزیری دهرهوهی توركیا رایدهگهیهنێت، پارتهكهی تاڵهبانی هێلیکۆپتەریان لە فەرەنسا وەرگرتووە و بۆ تیرۆریستان تهرخانیانكردووه. مهولود چاوشئۆغلو وهزیری دهرهوهی توركیا به كهناڵی atvـی توركی راگهیاند، بهگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمانکەوتوون، لە ئیدارەی سلێمانی پارتەکەی تاڵەبانی هێلیکۆپەتەرەکانیان لە فەرەنسا وەرگرتووە و بۆ تیرۆریستان تهرخانیانكردووه. دهشڵێت: "کۆنترۆڵی ئاسمان لەدەست ئەمهریکایە و بۆیە ئەمهریکا ئاگاداری ئەم گەشتانەن". چاوشئۆغلو ههروهها گوتی: "بەشێوەیەکی بەردەوام باسی ئەوە دەکەین کە ئەمهریکا و بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوا بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی پەکەکە و یەپەگە دەکەن، سەرۆک کۆماری توركیا لە دیدارەکەی لەگەڵ بایدن بە داتا ئاماژەی پێداوە". ههروهها دهڵێ: "پوختەی رووداوی كهوتنه خوارهوهی هێلیکۆپتەرەکە بریتییه لهوهی، كه هێلیکۆپتەرەکە هی پارتەکەی تاڵەبانییە یاخوود هی ئیدارەی خۆجێیی سلێمانییە، هی پەکەکە و یەپەگە نییە، بەڵکو لەلایەن پارتەکەی تاڵەبانییەوە بۆیان دابینكراوه". وهزیری دهرهوهی توركیا ههروهها گوتی: "هیچ زانیارییەک لەبارەی بوونی فڕۆکە لەدەست پەکەکە و یەپەگە نییە، پرسیارمان لە هەواڵگری کرد ئەوانیش رایانگەیاند کە زانیارییەکی لەو جۆرە نییە، لە ئەنجامدا ئەو ئاسمانەی بەکاریان هێناوە ئاسمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییە، ئەو فڕۆکەخانەیە بەکاردێنن کە هەموو کەس بەکاری دێنێت". چاوشئۆغلو گوتیشی: "لە پلاتفۆرمی جیا چەندین جار دووبارەمان کردووەتەوە، پەکەکە سلێمانی و بە تایبەتی پارتەکەی تاڵەبانیی بە تەواوی خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی، پەکەکە چووەتە نێو خاڵە ستراتیژییەکان و فڕۆکەخانەکان، نەیانتوانی بچنە هەولێر بۆیە بە چەندین شێوازی جیاواز هەوڵی لاوازکردنی هەولێر دەدەن، بەڵام لە سلێمانی دەتوانم بڵێم پەکەکە هەموو شوێنێکی کۆنتڕۆڵکردووە. بۆیە ئێمە ئاسمانی خۆمان داخست و ههر فڕۆکەیەک لەوێ هەڵسابێت ناتوانێت بێتە نێو ئاسمانی ئێمەوە". لهبارهی وهڵامی یهكێتی سهبارهت به كۆنترۆڵكردنی حزبهكهیان لهلایهن پهكهكهوه، چاوشئۆغلو دهڵێت: " کاتێک قسە لەگەڵ هەندێک کەسی ناو یهكێتی دەکەین، ئەوان دەڵێن پەکەکە بە تەواوی پارتەکەی کۆنترۆڵکردووە، ئەمە کێشەیەکی جدییە، پێویستە ئەوەش بزانن، ئەم تیرۆریستانە لە سووریا، قەندیل، شنگال و سلێمانی یان لە هەر کوێ بن بەئامانجیان دەگرین، ئەمە نابێتە هۆی رزگاربوونیان. دواجار گوتی: "ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبن، بانگەوازی عێراق دەکەین وەرن با پێکەوە ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەین". لهبارهی رێككهوتننامهی شنگالهوه، وهزیری دهرهوهی توركیا ئاماژه بهوه دهكات، عێراق نهیتوانی رێککەوتننامەی شنگال جێبەجێبكات، چونکە حەشدی شەعبی رێگری دەکات. ئێستا بۆچوونی جێبەجیکردنی رێککەوتنەکە و پاککردنەوەی ئەو ناوچەیە لەئارادایە. ژێدەر کوردستان24