بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی چەند مەرجێکی نوێی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ئۆتۆمبێل بڵاوکردەوە و دەشڵێت: ئەم پێداویستییانە گرنگترینن لەناو ئوتومبیلەکەتدا. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: پێویستە هەموو ئۆتۆمبێلێك چەند پێداویستییەکانی تێدا بێت و لەوانەش: ئامێری دیاریکردنی شوێن GPS جەگ، تایەی سپێر، سپانە، ماتۆڕی هەوا سێگۆشەی فسفۆڕی ئاگادارکردنەوە بۆکسی فریاگوزاری سەرەتایی ئاگرکوژێنەوە
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ئاماژە بەوەدەكەن كەوا لە ماوەى ئەم سێ ڕۆژە دا ناوچەکەمان کەشێکى نیمچە ناسەقامگیرى دەبێت واتە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە بارانى کەمى هەیە لە زۆربەى کاتەکان ئاسمان بە گشتى نیمچە هەورە . بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى شارەکان لە نێوان 25-28 پلەى سیلیزى وە ناوچە شاخاوویە بەزەکان لە نێوان 15-18 پلەى سیلیزى وە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان 20-24 پلەى سیلیزى دەبێت . رۆژى پێنج شەممە /ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت ئەگەرى باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى شارى دهۆک و دەوروبەرى لەگەڵ بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى پارێزگاى هەولێر هەیە . پلەکانى گەرما بە گشتى کەمێک روو لە نزم بوونەوە دەکات. ڕۆژى هەینى /ئاسمان نیمچە هەورە بە گشتى لەگەڵ ئەگەرى کەمێک باران بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە هەیە لە گەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە ( 2 – 3) پلەى سیلیزى ڕۆژى شەممە/ ئاسمان نیمچە هەورە بە گشتى , لەگەڵ کەمێک نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (1-2) پلەى سیلیزى . تێبینى / ئەگەڕى گۆڕانکارى لەکەش و هەوادا هەیە لە ماوەى ئەم چەند ڕۆژە لە ئەنجامى نا جێگیرى کەشى ناوچەکەمان. بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیەكان
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیانش، بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژانی چوارشەممەو پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە دەوامی ئەو بانكانە ئاسایی دەبێت كە ئەركی دابەشكردنی مووچەیان لە ئەستۆیە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە 20ی نیسان تا 24ی نیسان لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت. فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، بە بۆنەى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز، ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى ٢٠ى نیسان تا ڕۆژى دووشەممە ٢٤ى نیسانى ٢٠٢٣، لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمى کوردستان پشووى فەرمییە و ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى ٢٥ى نیسانى ٢٠٢٣ دەوامى فەرمى دەست پێ دەکاتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان 'بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەکان' رۆژی چوارشەممە 19-4-2023 دەکاتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکان
ئەمڕۆ ئافرەتێکی عومڕەکاری کورد بەناوی( شوكربه یحیی مجید) لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد. ئەو عومڕەکارە خهڵكی ئیدارهی سهربهخۆی سۆرانه و دوای گهڕانهوهی له حهرهم تووشی تهنگهنهفسی بووه و دوای گهیاندنی بۆ نهخۆشخانه كۆچی دوایی كردووه. ئهو عومڕهكاره به درێژایی شهوی 27 ی قهدر له حهرهمی پیرۆز بووه و بهشداری ههموو نوێژهكانی تهراویحی كردووه له شهوی قهدردا تهنانهت نوێژی بهیانیشی كردووه و دواتر باری تهندروستی تێكچووه تاوهكوو گهیندراوهته نهخۆشخانه كۆچی دوایی كردووه و بڕیاریشه ههر ئهمرۆ له حهرهمی پیرۆز نوێژی لهسهر بكرێت و دوای وهرگرتنی رهزامهندی كهسوكارهكهی له سعوودیه بهخاك دهسپێردرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان
بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا بگاتە بەغدادی پایتەختی عێراق، ئەمەش لە یەکەم سەردانیدا بۆ ئەو وڵاتە لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەحمەد ئەل سەحاف رایگەیاند: کوڵێبا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حسێن و سەرۆک وەزیری عێراق محەمەد شیاع ئەل سودانیدا کۆببێتەوە. لە کۆبونەوەکان تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو لایەنییەکان و پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیش دەکەن. سەردانەکەی کوڵێبا دوای ئەوە دێت کەمتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراقدا گفتوگۆیان کرد. بەپێی بەیاننامەیەکی ئۆفیسی سودانی، لەو کاتەدا زێلێنسکی وتی " سوورە لەسەر پەرەدان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراقدا لە سەرجەم بوارەکاندا." هەروەها عێراقی بە " وڵاتێکی سەرەکی و کاریگەر " ناوبردووە.عێراق پەیوەندییەکی ئابووری باشی لەگەڵ ئۆکرانیا و ڕووسیاشدا هەیە، هاوکات هەڵوێستێکی بێلایەنی وەرگرتووە لە جەنگەکەی ڕووسیادا لە ئۆکرانیا. لە مانگی دووی ئەمساڵدا وەزیری دەرەوەی عێراق لە ماوەی سەردانەکەی هاوتا ڕووسییەکەی سێرگێی لاڤرۆڤدا بۆ بەغداد جەختی لە پشتیوانی بەغداد کردەوە بۆ گفتوگۆکان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا. سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت کۆببێتەوە بۆ ئەوەی تاوتوێی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەن. چەند سەرچاوەیەک بە میدیای بەریتانییان راگەیاندووە "کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت بانگهێشتی هەولێر کراون بۆ ئەوەی بەیانیی رۆژی سێشەممە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە". سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن لە کۆبوونەوەکەدا "سەرنج دەخرێتە سەر ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن، مەرج و رێساکانی نرخی فرۆشتنی نەوتی خاو لە رێگەی سۆمۆوە، میکانیزمی پێشنیازکراو بۆ دانەوەی قەرزەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت و پشکیان لە فرۆشی هەناردەی نەوت لە داهاتوودا". میدیای بەریتانی لەسەر زاری چوار سەرچاوە باس لەوە دەکات، حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان "کێشە تەکنیکییەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان چارەسەر کردووە". کۆمپانیاکانی نەوت ئاگادارکراونەتەوە کە لەڕووی تەکنیکییەوە کێڵگەکانیان ئامادەبکەن بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت. سەرچاوە: رووداو
وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە مووچەی مانگی ٣ی سێ وەزارەت دابەشدەکرێت. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ سێشەممە ١٨-٤-٢٠٢٣، مووچەی وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت.
ڕێبین فەتاح گوتارێکی سیاسی، لەیەککاتدا داوای مەرکەزیەت بۆ عێراق و نامەرکەزیەت بۆ هەرێم دەکات. دووفاقێتیی ئەو گوتارە، پێویستی بە ڕوونکردنەوە نییە. گوتارەکە پێداگیریی لەسەر ئیدارەدانێکی نامەرکەزییانە لە ناوخۆی هەرێم دەکات. پێی وایە دەبێت دەسەڵاتەکان لە حکوومەتەوە بۆ پارێزگا و یەکە کارگێرییەکانی دی بگوازرێنەوە. گوتارەکە زۆرجار وەک نامەرکەزیەت لە بەڕێوەبردنی داهات دەخرێتەڕوو و ئامانجەکەی بەڕوونی شەڕە لە سەر داهات. هەمان گوتار پێداگیریی لەسەر سەپاندنی مەرکەزیەت لە بەڕێوەبردنی داهات و دەسەڵاتەکان لەسەر ئاستی عێراقدا دەکات. ئەو ئاراستەیە لە گوتار و بەرنامەی ڕادەستکردنی نەوت بە بەغدا زۆر بەزەقی دەردەکەوێت. لەو ڕۆژانەشدا گوتارەکە فۆڕمێکی دی وەرگرتووە کە داوا لە بەغدا دەکات بە جیا بەشەبودجەی سلێمانی و هەولێر بنێرێت. لەو بارەدا هیچ مانایەک بۆ حکوومەتی هەرێم و هەتا هەرێمی کوردستان نامێنێتەوە. ئەوەی دەمێنێتەوە چەند پارێزگایەکن لە شیمالی عێراق. پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی مەرکەزیەت بۆ عێراق باشە و بۆ کوردستان خراپ؟ یان بۆچی دەبێت پێوەندیی عێراق و هەرێم لەسەر بنەمای مەرکەزی ڕێکبخرێت، بەڵام پێوەندیی حکوومەتی هەرێم و پارێزگەکان لەسەر بنەمای نامەرکەزی بێت؟! ڕەنگە هیچ کات مەرکەزیەت باش نەبێت. بەڵام ئەگەر مەرکەزیەت بۆ ئیدارەدانی هەولێر و سلێمانی وەک دوو پارێزگای هەرێم باش نەبێت، مەرکەزیەت لە ئاستی هەرێم و بەغدا هەزار جار خراپە. لە پێوەندیی عێراق و کوردستاندا هەر تەنیا بابەتێکی ئیداریی نییە، بەڵکوو ڕەهەندی قوڵیی سیاسی هەیە. ئەگەر مەرکەزیەت لە ئاستی هەرێمدا، زەمینەی گەندەڵی و تاکڕەوی خۆش بکات، مەرکەزیەت لە عێراق ناوی دووەمی دیکتاتۆریەتە. هیچ لۆژیکێک لەوەدا نییە پاڵپشتی لە بیرۆکەی نامەرکەزیەت لە ئاستی هەولێر و سلێمانی بکەین، بەڵام هاوکات باوەڕمان بە مەرکەزیەت لە پێوەندیی هەرێم و بەغدا هەبێت! لە پشت گوتارە سیاسییەکەوە، ڕووئیا و بەرنامەیەک نییە کە پێوەندیی بە پێشخستنی مۆدێلی بەڕێوەبردن، حوکمڕانی و بەدیهێنانی دادپەروەری لە دابەشکردنی داهات هەبێت، بەڵکوو گرێدراوە بە ئەقڵیەتی دابەشکاری هەرێم و دووئیدارەییەوە. گوتاری مەرکەزیەت بۆ عێراق، گەڕانەوەیە بۆ عێراقی بەعس؛ بۆ دیکتاتۆریەت. پاشگەزبوونەوەیە لە بنەماکانی فیدڕاڵیەت کە دەستووری هەمیشەیی عێراق پێداگیریی لەسەر دەکات و بڕیاربوو عێراقێکی نوێ بونیات بنێت!
پۆلیس دهۆک ڕایگەیاند، کە بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە کەسێک کوژرا. پۆلیسی دهۆک راشیگەیاند، کوژراوەکە حەڵکی باکوری کوردستانە و ناسنامەی بکوژەکەش ئاشکرا بووە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە.
دووشەممە ۱۷ی٤ی۲۰۲۳، بەئامادەبوونی بریکار و بەرێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەت، پێشوازی و کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ "ئاوات جەناب نووری" وەزیری دارایی و ئابووری شاندی یاوەری ئەنجامدا.لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کرا:١- پرسی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، کە تیمی هەردوو وەزارەت کۆنوسی خۆیان لەوبارەیەوە دەنوسنەوە.٢- پرسی دروستکردنی یەکەیەکی ژمێریاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیاجۆریی و سەرپەرشتی پەروەردەیی بەمەبەستی کارئاسانی و سەربەخۆبوونی کاری سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی.٣- پرسی دەرماڵەی هاندانی مامۆستایانی ڕاهێنەری پەروەردەیی.٤- پرسی بودجەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی نیشتیمانی و وەزاری.لای خۆیەوە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری پشتیوانی خۆی بۆ کەرتی پەروەردە دەربڕی.