Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13765 بابەت
هەواڵ
13-05-2023

سبەی تیمی یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، تیمی وەزاری یەکێتی، سبەینێ بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن. بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. دوای زیاتر لە شەش مانگ، یەکەمجارە تیمی یەکێتی بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیراندا بکات.

هەواڵ
13-05-2023

میتی تورکیا کوشتنی فەرماندەیەکی باڵای پەکەکەی ڕاگەیاند

دەزگای هەواڵگریی توركیا ئاشکرایکرد کەلەڕۆژئاوای کوردستان فەرماندەیەکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستانیان کوشتوە. ئەو فەرماندەیە ناوی هایدار دەمیرلییەو لەنێو پە٭كە٭كە بە (باگەر تورك) ناسراوە، دەمیرلی لە ساڵی 2020ەوە، ئەوكاتەی كە بەرپرسی ناوچەی حەسەكە بووە، لە لایەن هەواڵگریی توركیاوە چاودێری كراوە و ئۆپەراسیۆنی كوشتنەكەشی لە كاتێكدا بووە كە ئەو مەشقی بە ژمارەیەك ئەندامی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) كردووە. هایدار دەمیرلی بەلای توركیاوە لە چەند كردەوەیەك لە دژی سوپای ئەو وڵاتە تۆمەتبار كراوە كە لە ساڵانی نێوان 1997 تاوەكوو 2010 لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای هەتایا لە توركیا، شەمزینان و جۆلەمێرگ و چەند شوێنێكی دیكە. ئەو فەرماندەیەی پە٭كە٭كە، لە ساڵی 1993وە پەیوەندیی بە ڕیزەكانی ئەو حزبەوە كردووە، لە 1994 لەسەر دەستی عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆكی زیندانیكراوی پە٭كە٭كە هەندێك زانیاری و مەشقی بینیوە، لە 2000ەوە لە قەندیل بەرپرسیارێتی وەرگرتووە و لە 2014ەوە دوای هێرشەكانی داعش بۆ سەر ناوچەكە، پەڕیوەتەوە ڕۆژئاوای كوردستان و بەرپرسیارێتیی باڵای لەنێو هێزەكانی ڕۆژئاوا وەرگرتووە.

هەواڵ
13-05-2023

بانگەشەی هەڵبژاردنی تورکیا کۆتایی هات

دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند؛ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆککۆماری تورکیا کۆتایی هات. بڕیارە سبەی کاتژمێر 8:00ی بەیانی، هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆککۆماری تورکیا دەست پێ بکات.

هەواڵ
13-05-2023

ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌کانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی راگەیەنرا

ئه‌نجامی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ڕاگەیەنرا و قوتابیان لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن ئەنجامەکان وەربگرنەوە.  بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان کلیک بکە

هەواڵ
13-05-2023

کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە دۆلار قەدەغەدەکرێ

حکومەتی عێراق کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بە دۆلار قەدەغەکرد. جەمالەدین عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: پێویستە مامەڵەی ئۆتۆمبێل بە دیناری عێراقی بکرێت و مەفرەزەکانمان بەدواداچون بۆ ئەم بابەتە دەکەن و بەڵێننامەیان بە بازرگانەکان و خاوەن پێشانگاکان پڕکردوەتەوە  کڕین و فرۆشتن بە دینار بکەن بۆ ئەوەی بەهای دینار بەرزبێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر کەسێك پابەند نەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و بە یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

هەواڵ
13-05-2023

کەسێک بە فێڵ زیاتر لە 58 دەفتەر دۆلار لە خەڵک وەردەگرێت 

دەقی ڕاگەندراوەکە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەفێڵ بڕی 58 دەفتەرو 6500 دۆلاری لە هاوڵاتیان سەندبوو . دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە مامەڵەی لەگەڵ كەسێك كردووە بەوەی 4 كیلۆ ئاڵتونی بۆ بهێنێت بەرامبەر بە 32 دەفتەر و 6500 دۆلار بەڵام دوای حەوڵەكردنی پارەكە بۆی كەسەكە هەڵاتووە . هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەوبەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواچوونەكان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت . لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەتووە كە تۆمەتبار بڕی 58 دەفتەر و 6500دۆلاری بەفێڵ لە هاوڵاتیان وەرگرتووە بە جۆرێك لە دۆسیەیەكدا بڕی32 دەفتەر و 6500  دۆرلاو لە دۆسیەیەكی تردا بڕی 20 دەفتەر دۆلارو لە دۆسیەیەكی تریشدا بڕی 6 دەفتەر دۆلار كە لەڕێگەی حەواڵەكردنەوە پارەكەی لێ‌ سەندون و لە سێ‌ دۆسیەی فێڵكردن داواكراوە . لەئێستادا تۆمەتبار (ب،ع،ع لەدایكبووی 1996) 

هەواڵ
13-05-2023

كوڕێک هاوڕێیه‌ كچەکەی به‌ر چه‌قۆ دا

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ١١/٥/٢٠٢٣ کاتژمێر ٩ بەیانی لەبەردەم زانکۆی بەسرە قوتابیەکی کچ درایە بەر چەقۆ. قوتابییەکی کوڕ دوای ئه‌وه‌ی داوای له‌ كچه‌ قوتابییه‌كی هه‌مان زانكۆ كرد تا هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ بكا و ڕه‌تی كرده‌وه‌، بۆیه‌ به‌ر چه‌قۆیدا و لە ئیستاشدا ژیانی کچەکە له‌ دۆخێكی خراپی ته‌ندروستیدایه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری له‌ژێر چاودێریی چڕدایه‌. كوڕه‌ قوتابییه‌كە ناوی زیاء عادلە و کچەکەش ناوی زەینەب کەریمە، هەردوو قوتابیەکە لە زانكۆی به‌سڕه‌ دەیانخوێند.

هەواڵ
13-05-2023

بەهای دۆلار و نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان

بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 146300 دیناری عێراقی100یۆرۆ بەرامبەر بە 160000 دیناری عێراقی       100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 179000 دیناری عێراقی100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 7300 دیناری عێراقی100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 2950 دیناری عێراقی1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2027 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 500000 دیناری عێراقیمسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 435000 دیناری عێراقیمسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 375000 دیناری عێراقی

هەواڵ
13-05-2023

هەفتانە زیاتر لە 10 کەس لە ئێران لەسێدارە دەدرێن

لە سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا ئێستا، لانیکەم 209 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون. ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: بە تێکڕا، ئەمساڵ حکومەتی ئێران تا ئێستا هەفتانە زیاتر لە 10 کەسی لەسێدارە داوە و ئەمەش وایکردووە کە ئێران ببێتە وڵاتی یەکەم لە زۆری ژمارەی جێبەجیکردنی سزای لەسێدارەدان لە جیهاندا. بەرپرسی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی خستەڕوو، بەم ڕێژەیە، ئێران بە شێوەیەکی نیگەرانکەر لەسەر هەمان رێڕەوی ساڵی رابردووە کە بەپێی راپۆرتەکان نزیکەی 580 کەس لە سێدارە دراون. هەردوو رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و رێکخراوی (ئەنسەمپڵ کۆنتر لا بەین دومۆر) کە بنکەکەیان لە نەرویج و پاریسە، ناوەڕاستی مانگی رابردوو رایانگەیاند، ژمارەی ئەو سزا لەسێدارەدانانەی لە ساڵی 2022 لە ئێران جێبەجێکراون، بە رێژەی 75%  زیادیکردووە و لانیکەم 582 کەس بەشێوەی هەڵواسین لە سێدارە دراون.

هەواڵ
12-05-2023

دوای تێپەربوونی ساڵێک ئیسرائیل داوای لێبوردنی کرد

دوای تێپەڕبوونی ساڵێک ئیسرائیل بۆ کوژرانی پەیامنێرەکەی کەناڵی جەزیرەی قەتەری داوای لێبوردن دەکات. دانیاڵ هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، بەرەسمیی داوای لێبوردنی کرد لە بەرامبەر کوژرانی ئەو ژنە پەیامنێرەی کەناڵی جزیرە کە لە سەردەستی سوپای ئیسرائیل کوژرا، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کوژرانی پەیامنێرەکەی کەناڵی جزیرە بوو، کە سەرقاڵی روماڵکردنی رووداوەکانی ئۆردوگای جنینی تایبەت بە پەنابەرانی فەڵەستینی بوو لە کەناری خۆرئاوا. ئەوە لەکاتێکدایە ساڵی رابردو شیرین ئەبو عاقڵە، رۆژنامەنوسی عەرەب و پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە لە ئیسرائیل، لەدوای بریندارکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە، مردنی راگەیەندرا.

هەواڵ
12-05-2023

شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە

لەسبەینێ شەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین، چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە و لەهەندێک ناوچەش، مەودای بینین بۆ 2-4 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردوە: سبەینێ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و بەهۆى خێرایی باوە تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک هەندێک کات لە ناوچەکانی ناوەراست و باشوری هەرێم مەودای بینین بۆ نزیکەی 2 تا 4 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.

هەواڵ
12-05-2023

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: پشتگیری په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین و ئاماده‌ین بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان. ئەمرۆ هەینی ١٢/٥/٢٠٢٣ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: پشتگیری په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی لە بارزان ده‌ربڕی و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئاماده‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌بێ جیاوازی. راشیگەیاند: “بە ناوی لایەنگر و ئەندامان و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پشتگریی تەواوی خومان بو پەیامی سەرۆک بارزانی دەردەبرین کە دوێنێ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کرد". ئەم پەیامەش دوای ئەوە دێت مەسعود بارزانی دوێنێ پێنجشه‌م له‌ ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان په‌یامێكی ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی "داوا له‌ هه‌موو پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م هه‌رچی زووه‌ پێش 18ی ئەو مانگە هەموو بەیەکەوە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بکەن،  به‌یه‌كه‌وه‌ دڵسۆزانە باسی گرفتەکان بکەن و چارەسەریان بکەن".

1 2 ... 361 362 363 ... 1147 1148