ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق کۆبووەوە و کوردێکیان وەکو سەرۆک هەڵبژارد. دادوەر عومەر ئەحمەد بووە سەرۆکی نوێی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشە دەکاتە ئامانج و 3 کوژراو و بریندارێکی لێ دەکەوێتەوە بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023، کاتژمێر: 12:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەی لە کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە قەزای شنگال کردە ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکدار کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆتاییهات و لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، "بڕیارماندا وەک یەک تیم کاربکەین و کۆبوونەوەی دیکە بکەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن." دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دوای دەستپێشخەریەکەی جەنابی کاک مەسعود بارزانی کە رۆژی 11 ی 5ی 2023 لە مەراسیمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی خستیەڕوو ، ئەمرۆ 16 ی 5ی 2023 هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆبونەوە . لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، هەردوولا وێرای بەرزنرخاندنی دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی کە لەکاتی پێویستداهات، هەردوو لا هاوڕا بوون کە پێکەوە لەگەڵ لایەنە بەڕێزەکانی دیکەش هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ بەپیرەوەچوونی ئەودەستپێشخەرییەو ناوماڵی کوردستانی ڕێکبخرێتەوە ولاپەرەیەکی نوێ ل کۆی پەیوەندیەکان بکرێتەوە. هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەستخۆشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ پەسەند کردنی پرۆژەی رێکخستنەوەی دارایی کە پرۆژەى تێکڕای لایەنەکانی پێکهێنەری کابینەی نۆیەم و هەردوو مەکتەبی سیاسی بە تەواوی پشتیوانی لێ دەکەن. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا هەردوو لا پەرۆش و هاوڕا بوون لەسەر بەهێزکردنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەلەکردن لە هەنگاوە یاسایی و سیاسیەکان بۆ فەراهەمەکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا لەمساڵدا . هەردوولا خوازیاری ئەوەین کە هەموو لایەک هاوکار بن لەبەردەوامی کەشی برایەتی و کاری پێکەوەیی و نەهێشتنی کەلێنەکانی رابووردوو . هەردوو لا بڕیارماندا وەک یەک تیم کار بکەین و زنجیرەیەک کۆبونەوەی دیکەش ئەنجامبدرێ بۆ فەراهەمکردنی کەش و هەوای لەبار لە ڕووی یاسایی و سیاسیەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕووبەڕووبونەوەی ئەو تەحەدیاتانەی لە ناوچەکەدا هەیە .
كورد برای منن (2) محه‌مه‌د داودیه: جەنابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، رێبەری كوردستانی عێراق و مه‌رجه‌عی كورد له جیهاندا، له كتێبه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه‌یدا (بۆ مێژوو) كه دانه‌یه‌كی پێشكه‌ش به من كرد، ده‌ڵێت: "به‌ر له پێنج سه‌ده، وڵاتی كورد له‌نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وییدا دابه‌ش كرا. گه‌لی كوردیش له ماوه‌ی ئه‌و پێنج سه‌ده‌یه‌دا، ڕووبه‌ڕووی گه‌لێك هه‌وڵی تواندنه‌وه و جینۆساید بووه‌وه، به‌ڵام توانیی هه‌موو هه‌وڵه‌كان تێپه‌ڕێنێت." كاك مه‌سعود ڕوونی ده‌كاته‌وه، دابه‌شكردنی وڵاته‌كه‌ی و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی به‌ر له پێنج سه‌د ساڵی ڕابردوو ڕووی داوه، ئه‌و گوتانه‌شی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد به ته‌نیا ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی عه‌ره‌ب كه پۆپۆلیست و مه‌زهه‌بخوازان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناعه‌ره‌ب له خوێنی كورد و نكووڵیكردن له مافی نه‌ته‌وه‌ییان، گه‌ردنئازاد و بێ‌تاوان بكه‌ن.به ڕاستی، ململانێی درێژخایه‌ن كه زاده‌ی سیاسه‌تی چه‌وته، له‌پاڵ نكووڵیكردن له هه‌بوونی گه‌لی كورد له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌وروبه‌ری كوردستان، كه ماوه‌ی 500 ساڵی خایاند، نه‌یتوانی كۆتایی به كورد بهێنێت. چه‌ندین سه‌ده له سیاسه‌تی نكووڵیكردن، ده‌یان ساڵ له شه‌ڕی درێژخایه‌ن، هه‌زاران جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، سه‌دان هه‌زاران قوربانی له هه‌موو لایه‌نه‌كان، ڕاستیی ئه‌و وته‌یه‌ی رێبەری گه‌وره‌ی كورد مه‌سعود بارزانیی سه‌لماند "هیچ گرفتێكی بێ چاره‌سه‌ر نییه." مه‌به‌ست لێره‌دا چاره‌سه‌ر به دانوستاندن و شێوازی ئاشتییانه و دیموكراسییانە.هه‌ڵبه‌ت، وەك چۆن چاره‌سه‌ری بێ باج نییه، چاره‌سه‌ری بێ سازشیش نییه. نكووڵیكردن له مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد و په‌نابردنه به‌ر سیاسه‌تی توندوتیژی و بۆردومان، ئێش و ژان و ئازارێكی ئه‌وتۆی گه‌یاندووه كه مه‌ودا و قوربانییه‌كانی بێ شومارن، درز و دۆستایه‌تیی نێوان كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه (عه‌ره‌ب و فارس و تورك)ی له یه‌كدی دوور خسته‌وه، وێرانییه‌كی كوشنده‌شی لێ كه‌وته‌وه، ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه و خۆشگوزه‌رانیی له‌ده‌ست دا. ئاخر به‌بێ ئارامی و ئاشتی، گەشەكردن نایەتە ئارا. به درێژایی پێنج سه‌ده كورد چه‌وسێندرایه‌وه، چه‌وساندنه‌وه‌شی ته‌نیا له لایه‌ن گه‌لانی ناوچه‌كه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكوو ئینگلیزیش له بۆردومانكردن و وێرانكردنی گونده‌كانی كورددا، به‌شدار بووه.بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر لە ڕێگەی ئاشتی و ته‌بایی، ئه‌مڕۆ حیكمەت و دانایی به‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دیكه‌دا زاڵه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی زیاتر، له ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌دا، ده‌خاته به‌رده‌ست بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد، دوور له توندوتیژی و بۆردومان. كورد خزمه‌تێكی زۆر مه‌زنی له هه‌موو بواره‌كانی كولتوور و زانست و سه‌ربازی و زمانه‌وانییشدا، پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب كردووه، دوایین خزمه‌تیش، ڕۆڵ و قوربانییدانی پێشمه‌رگه بوو بۆ له‌ناوبردنی داعش له كوردستانی عێراقدا، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی پێشمەرگە بوو له ڕزگاركردنی مووسڵ و كه‌ركووك و هه‌ندێك ناوچه‌ی سه‌ڵاحه‌دین.پێشمه‌رگه ڕۆڵی سه‌ره‌كییشی له ڕزگاركردنی كۆبانی (عه‌ینولعه‌ره‌ب) له كوردستانی سووریاشدا هه‌بوو، ئه‌ویش به ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆكی ئازا و دلێر مه‌سعود بارزانی. ئه‌و ڕۆڵه‌ی كە گه‌لی مه‌زنی كورد به سه‌ركردایه‌تیی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌ییووبییش گێڕای له سه‌ركردایه‌تیكردنی هێزه‌كانی ڕزگاركردنی برایانی عه‌ره‌بیان له هێرشی فه‌ره‌نگ و ڕزگاركردنی قودس و شوێنانی پیرۆزی ئیسلام و كریستیان له‌ده‌ست داگیركه‌ران، هه‌ر بە شكۆداری ده‌مێنێته‌وه. *محەمەد داودیە، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئوردنە ( مجلس الأعیان). وەزیری پێشووتری وەزارەتەکانی کشتوکاڵ ولاوان و گەشەپێدانی سیاسی و کاروباری پەرلەمانی بووە و نووسەر و ڕۆژنامەنووسیشە و ئەم وتارەی لە ژمارەی ئەمڕۆ 15ی ئایاری 2023 ی ڕۆژنامەی ( الدستور)ی ئوردنی بڵاوکردووەتەوە.
ئەمرۆ سێشەممە ١٦/٥/٢٠٢٣ نرخی دراوەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات لە بازارەکانی هەرێمی کورداستان، بەم شێوەیەی خوارەوە: نرخی دۆلار بەرامبەر دینار146,650نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار157,000=€100نرخی پاوەن بەرامبەر دینار177,000=£100نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار1000=193,000نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار1000=136,000نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار1000=132,000نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار$100=5,120,000نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار€100=107$نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار£100=121$نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار1890=100$نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دۆلار1000=132$نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار1000=93$نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار1000=90$
رۆژی دووشەممە 15-05-2023، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی رەوشی ئازادیی ئایینیی جیهانی بۆ ساڵی 2022 بڵاوکردەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە پشتبەستن بە قسەی سەرکردە ئایینییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان دەڵێت: "هێزە ئەمنییەکانی عێراق تووندوتیژی و هەراسانکارییان بەرامبەر ئەندامانی پێکهاتە کەمینەکانی دیکە بەکارهێناوە." راپۆرتەکە لە کاتی باسکردنی پێشێلکاریی دژی پێکهاتەکان، لە چەندین شوێندا ئاماژە بەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان لەو پێشێلکارییانە بە دوور بووە، بەڵام رەخنە لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەگرێت و دەڵێت: "وەکو ساڵانی رابردوو، راپۆرتی بڕواپێکراو هەبوون لەسەر ئەوەی کە هێزە حکومییەکان، لە نێویاندا پۆلیسی فیدراڵی، ئاسایشی نیشتمانی و حەشدی شەعبی، مامەڵەی خراپیان لەگەڵ خەڵکدا کردووە و ئەشکەنجەیان داون، بە دیاریکراویش خەڵکی عەرەبی سوننە." وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوکات تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە حەشدی شەعبی "هەراسانکردنی زارەکی و مامەڵەی خراپی جەستەیی" لە بەرامبەر کوردانی ئێزدی و کریستیانەکان بەکارهێناوە، دەشڵێت، "لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەندامانی پێکهاتە کەمینەییەکان، لەنێویشیاندا کریستیان و ئێزدییەکان، رایانگەیاند کە وێڕای هەراسانکردنیان بە شێوەیەکی زارەکی لە لایەن دامودەزگە خۆجێیەکانەوە، حکومەتی ناوەندی بەشێوەیەکی گشتی دەستوەردانی نەکرد."
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان لە گردەگۆزینەی سەر بەقەزای کەلار، کەسێک گیانیلەدەستداو و سێ کەسی دیکەش برینداربون. هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند؛ لە گردەگۆزینەی سەر بەقەزای کەلار ماتۆڕسکیلێک کە دوو کەسی لەسەر بووە (لێخوڕ و سەرنشین) لە شێخ لەنگەرەوە بە ئاراستەی کەلار هاتوە و لە ئافرەتێک و منداڵێکی داوە و بەهۆیەوە منداڵەکە و ئافرەتەکە لەگەڵ سەرنشین و لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون. بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان کە ئافرەتە و لەدایکبووی (1963)ە، گیانی لەدەستدا، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد كه سبه‌ی سێشه‌م هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له شاری سلێمانی كۆ ده‌بنه‌وه. مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان مە میدیای فەرمی پارتی راگەیاند: سبه‌ی سێشه‌م مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی كۆ ده‌بنه‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه دوای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دێت كه رۆژی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی له بارزان داوای له سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردبوو كۆببنه‌وه به مه‌به‌ستی كۆتاهێنان به دۆخی چه‌قبه‌ستوویی هه‌رێمی كوردستان. سه‌رۆك بارزانی به‌تایبه‌تی داوای له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردبوو، به‌ر له هاتنی رۆژی 18ی ئه‌م مانگه كه دوا واده‌ی ڕێككه‌وتنه له‌سه‌ر ده‌ستكردن به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كۆببنه‌وه و ڕێك بكه‌ون.
شارەزایەکی کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند. ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ئاماژەی بەوە دا کە ڕۆژانی 19 و 20 و 21ـی ئەم مانگە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری دۆخێکی ناسەقامگیری کەشوھەوا کە بەدەگمەن لەم کاتەی وەرزی بەھاردا لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا پێشبینی بارانێکی لەمشێوەیە کراوە. ئەو شارەزایە هۆشداریشی لە زیانی ئەم بارانبارینە داوە و هیوادەخوازێت بێ‌زیان بێت. دەشڵێت: لەمکاتەدا وەرزی زەردبوونی گژوگیایە ھەورەبرووسکە دەبێتە ھۆی مەترسیی ئاگرکەوتنەوە.
ناوەندێکی فەلەکناسی میسری یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ساڵی 2023ی دیاریکرد. جاد قازی، سەرۆکی پەیمانگەی نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر رایگەیاند، بەگوێرەی ژمێرەی فەلەکناسی کەلەلایەن پەیمانگەکەوە ئەنجامدراوە، پێشبینی دەکرێت سەرەتای مانگی زیلقەعدە بۆ ساڵی هیجری ١٤٤٤ یەکشەممەی داهاتوو دەبێت و ٢٩ رۆژ دەبێت، هەر بەم هۆیەشەوە پێشبینی دەکرێت ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بێت.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی، ناسراو بە لالیگا. یانەی بەرشەلۆنە دوای بردنەوەی یاریەکەی ئەم شەو یەکشەممە 14/5/2023، لە بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل، توانی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگای (2022-2023)، مسۆگەربکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هێشتان چوار یاری دیکەی ماوە لەم وەرزەدا.
نێچيرڤان بارزانى له ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم:ساڵيادى شه‌ست و يه‌كه‌مينى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان، له مه‌كته‌بى سكرتاريه‌تيى يه‌كێتيى مامۆستايان و ته‌واوى مامۆستايانى خۆشه‌ويستى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. له‌م ياده‌دا به ڕێز و پێزانينه‌وه له خه‌بات و ئه‌ركى پيرۆزى مامۆستايان بۆ پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان ده‌ڕوانين و قوربانيدان و هه‌وڵ و كۆششى په‌روه‌رده‌يى و مامۆستايه‌تييان له سه‌رده‌مى شاخ و له ئازاديشدا، به به‌رزى ده‌نرخێنين. مامۆستايان پێشه‌نگ و كۆڵه‌كه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنن. كاريگه‌ريى ڕاسته‌وخۆيان له‌سه‌ر بنياتنان و پێشخستنى ئاستى كه‌سايه‌تيى قوتابيان هه‌يه، بۆيه ئه‌ركێكى گرنگ و پيرۆز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مايه‌ى هه‌موو ڕێز و ده‌ستخۆشييه‌كن.له‌م ياده‌دا جه‌خت له پشتيوانيمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانى مامۆستايان ده‌كه‌ينه‌وه و هه‌ڵوێستى ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ى كوردستان به ڕێزه‌وه به بير ده‌هێنينه‌وه كه له هيچ دۆخێكى سه‌خت و نه‌خوازراودا نه‌يانهێشت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن په‌كى بكه‌وێت. سڵاو له يادى ئه‌و مامۆستايانه‌ى له‌پێناو ئازاديى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ياندا، گيانيان به‌خشى.پيرۆز بێت يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان. نێچيرڤان بارزانىسه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان2023/5/15