Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13765 بابەت
هەواڵ
18-05-2023

مەسرور بارزانی: پێویستە زۆر گرنگی بە بەكارهێنانی وزەی خاوێن و ژینگەدۆس...

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،بەردی بناخەی یەکەم وێستگەی کارەبای بە وزەی خۆر لە پارێزگای هەولێر دانا کە توانای بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات کارەبای هەیە لە کاتژمێرێکدا.سەرۆکی حکومەت گوتارێکی بەم بۆنەیە پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە زۆر گرنگی بە بەكارهێنانی وزەی خاوێن و ژینگەدۆست و جێگرەوە بدەین.ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە :بەناوی خوای گەورە و میهرەبانبەڕێزان ئامادەبووانی هێژاسوپاس بۆ ئامادەبوونتان، زۆر زۆر بەخێر بێن.بۆ من مایەی خۆشحاڵییە كە ئەمڕۆ بەردی بناخەی یەكەم پرۆژەی وێستگەی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەولێر دادەنێین كە توانای بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات كارەبای هەیە لە یەك كاتژمێردا. دەستخۆشی لە وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیاكانی جێبەجێكاری ئەم پرۆژە گرنگە دەكەم. هیوادارم ئەمە ببێتە سەرەتایەك بۆ ئەنجامدانی چەندین پرۆژەی هاوشێوە لە سەرجەم شارەكانی كوردستان.پێویستە زۆر گرنگی بە بەكارهێنانی وزەی خاوێن و ژینگەدۆست و جێگرەوە بدەین، ئێمە پشتیوانییەكی زۆری وەزارەتی كارەبامان كردووە بۆ ئەوەی چاكسازی لەم كەرتەدا بكەن، تا وەكوو بتوانن بە شێوەیەكی باشتر و شایستەتر خزمەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەن. لەم ڕووەوە جێگەی دەستخۆشییە كە وەزارەتی كارەبا دەستی بە پرۆسەی چاكسازی كردووە لە پێناو باشتركردنی ژێرخانی كارەبا و نەهێشتنی سەرپێچی و زێدەڕەوییەكان لەسەر ئەم كەرتە. هەروەها هەوڵیداوە لە ڕێگەی بەكارهێنانی پێوەری زیرەك، ڕێگە لە بەفیڕۆدانی كارەبا بگرێت، سەرەنجام كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاتر بكات.بەڵام بێگومان كەرتی كارەبا پێویستی بە گەشەپێدانی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی باشتر خزمەتی هاووڵاتیان بكات. لەم ڕووەوە پێویستە وەزارەتی كارەبا بە هاوكاریی كەرتی تایبەت، هەموو هەوڵێكی خۆیان بخەنە گەڕ، پلان و ئامادەكاریی پێویست بكەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتواندرێت كارەبای بەردەوام بە هاووڵاتیان بدرێت. كە بۆ نموونە پێویستە یەكێك لە هەنگاوەكانیان بەكارهێنانی وزەی خۆ و سەرچاوەكانی دیكەی وزەی نوێبووەوە یاخود ئەوەی پێی دەڵێن (Renewable Energy) و ژینگەدۆست بێت.ئێمە دەرفەتی زۆرمان هەیە كە كەرتی كارەبا زۆر لە ئێستا باشتر بكەین، بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بە هاووڵاتیان بكات. بەڵام لە هەمانكاتدا پێویستە هاووڵاتیانیش هاوكاریی خۆیان و حكوومەت بكەن، ئەویش لە ڕێگەی ڕێگرتن لە بەهەدەردانی كارەبا و كەمكردنەوەی زیادبەكارهێنانی كارەبا و پێدانی ڕسووماتی كارەبا بە شێوەیەكی ڕێك و بەردەوام. بۆ ئەوەی حكوومەتیش بتوانێت بەشێكی خەرجییە زۆرەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دابین بكات و كارەبا بە باشی بە هاووڵاتیان بدات. چونكە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەبێ ئەوە بزانن كە ئەو كارەبایەی لە لایەن كەرتی گشتی و لە لایەن حكوومەتەوە بە نرخێكی زۆر هەرزان پێیان دەدرێت، زۆر كەمترە لە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا. حكوومەت ساڵانە ملیۆنان دۆلار لەم بوارەدا خەرج دەكات كە دەكرێ ئەم بودجەیە زۆر كەم بكرێتەوە، ئەگەر هاووڵاتیان هاوكاریی حكوومەت بكەن.هاووڵاتیانی بەڕێز دەزانن كە لەو ماوەی رابردوو، ڕاستە ئێمە بەرهەمهێنانی كارەبامان زیاد كردووە، بەڵام تاكوو ئێستا وەكوو پێویست نەمانتوانیوە 24 كاتژمێر كارەبا دابین بكەین. ئەمەش هۆكاری زۆرە، یەكێك لە هۆكارەكان ئەوەیە كە پێویستی و بەكارهێنانی كارەبا لەم ماوەیەدا زۆر زیادی كردووە. ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان زیادیان كردووە، هەرچەندە ئێمە چەندین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبامان زیاد كردووە، بەڵام نەیانتوانیوە ئەو پێداویستییەی كە كوردستان هەیەتی، دابین بكەن. هەروەك گوتم هەم ژمارەی هاووڵاتیان زیادی كردووە، هەم ژمارەی كارگە و كارخانەكان لە هەرێمی كوردستان زیادیان كردووە، پێویستیی هاووڵاتیانیش یاخود بەكارهێنانی ئامێرە كارەباییەكان بۆ ژیانی رۆژانەیان، زیادیان كردووە.بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین لێرەدا هاوكاریی یەكتر بكەین، دەڵێم هاوكاریی یەكتر بكەین مەبەستم ئەوەیە هەم حكوومەت بتوانێت باشتر خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتیان بگەیەنێت، هەم هاووڵاتی بتوانن ئەركەكەی خۆیان جێبەجێ بكەن. هەردوولامان ئەركمان لەسەرە، حكوومەتی هەرێم ئەركی ئەوەیە خزمەتگوزاریی باشتر بە هاووڵاتیان بگەیەنێت، هاووڵاتیانیش ئەركیان ئەوەیە كە بتوانن ئەو رسوماتە و ئەو بەرپرسیارێتیی و ئەو ئەركە هاوبەشەی دەكەوێتە سەریان، ئەوانیش جێبەجێی بكەن.هاووڵاتیان، خۆیان لەوانەیە ئەوانەی كە 24 سەعات كارەبایان دەوێت یان پێویستییان پێیەتی و حكوومەت ناتوانێت بۆیان دابین بكات، پەنا دەبەنە بەر موەلیدە، ئەو بڕە پارەیەی كە پێویستە و دەبێ بە موەلیدەكان بدەن، حكوومەت بەرنامەی هەیە بەوەی كە بتوانێت بە ئەركێكی كەمتر، بە نرخێكی كەمتر ئەو كارەبایە بۆ هاووڵاتیان دابین بكات كە 24 سەعاتیش بێت. بەو شێوەیە كە ئەگەر هاووڵاتیان ئەو رسوماتەی حكوومەت داوای دەكات، بیدەن و ئەو ئەرك و بەرپرسیارێتییەی لەسەر شانیانە جێبەجێی بكەن، حكوومەت دەتوانێت بەو شێوەیە ئەو كارەبایەیان بۆ دابین بكات، بە مەرجێك هاووڵاتیانیش رسوماتی خۆیان بدەن بە حكوومەت. ئەو پارەی دەیدەن بە موەلیدەكان، كەمتر لەوەش ئەگەر بدەن بە حكوومەت، دەتوانن خۆیان لە چەند سەرئێشەیەك بەدوور بگرن، یەكێك لەوانە بۆ نموونە دەنگی موەلیدە لە گەڕەكەكان لەوانەیە زۆر ناخۆش بێت، یاخود بۆنی گازوایل، یان لەوانەیە چەندین كێشەی تر، نرخی كارەبا، ئەمانە هەمووی حكوومەت دەتوانێت ڕێك بكەوێت، لەگەڵ كەرتی تایبەت ڕێك بكەوێت و لەگەڵ هاووڵاتی ڕێك بكەوێت. بەو بەرنامانەی كە دامانڕشتووە، حكوومەتی هەرێم بتوانێت كارەبای 24 سەعاتی بە هاووڵاتیان بدات، بە مەرجێك هاووڵاتیانیش خۆیان بە بەرپرس بزانن و ئەوانیش وەڵامدانەوەیان هەبێت بەرامبەر بەو ئەرك و خزمەتگوزارییانەی حكوومەت.بۆیە من لێرە داوا لە هەموو هاووڵاتیان دەكەم، ئەم حكوومەتە بە هی خۆیان بزانن و خۆیان بە بەشدار بزانن لە بەڕێوەبردنی حكوومەت و بەشدار بن لە حكومڕانی، حكوومەت شتێكی نامۆ نییە و شتێكی جیاواز نییە لە ئێوە، بەشێكە لە ئێوە، ئەركی حكوومەت ئەوەیە خزمەتگوزاری بە ئێوە بگەیەنێت، ئێوەش ئەركتانە هەم وڵاتی خۆتان بپارێزن و ژینگەی خۆتان بپارێزن، ئەوەی لەسەر هەردوولامانە، بتوانین هاوكاریی یەكتر بكەین.جارێكی تریش دەستخۆشی لە وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیاكانی جێبەجێكاری ئەم پڕۆژە گرنگە دەكەم، هیوادارم پڕۆژەی كارەبا بە وزەی خۆر و وزەی نوێبووەوە و پاك و ژینگەدۆست زیاتر گەشە بكەن لە كوردستان. جارێكی تر دەستخۆشیتان لێ دەكەم، هیوادارم هەمیشە سەركەوتوو بن و كوردستانیش هەر ئاوەدان بێت. 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10

هەواڵ
18-05-2023

پارتی و یەکێتی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبنەوە

سبەی هەینی دەزگاکانی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە.هاوار محەمەد، بەرپرسی یاسایی لە بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی بەشی هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە.وتیشی "لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی فراکسیۆنی هەردوولا لە پەرلەمانی کوردستان ئامادە دەبن و گفتوگۆ لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دەکەن".

هەواڵ
18-05-2023

بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەسناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی راگەیاند.ئەمڕۆ پێنچشەممە.     18– 5 - 2023  كەش/  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری كەمێك تاوە باران و بروسكە هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان .  پلەكانی گەرما/ نزیك  دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ. خێرای با / مامناوەند دەبێت ( 15 - 25 ) كم/ك . هەندی كات چاڵاك دەبێت بۆ  سەروی 30 كم/ك بەتایبەتی لەناوچە كانی باكووری خۆرئاوای هەڕێم . ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات  دەبێت.مەودای بینین/ لە نێوان ( 6  – 8 ) كم  دەبێت . پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .سبەی هەینی   19– 5 - 2023  كەش/  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاووییەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت , تاوەباران و بروسكە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە سنووریيەكان دەبێت. لەكاتەكانی ئێوارە كاریگەری زیاد دەبێ بۆ زۆربەی ناوچەكانی هەرێم,  و هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵێكی سووك  هەیە بەتایبەتی لەناوچەكانی باشووردا   . پلەكانی گەرما/ لە ناوچەكانی ناوەراست و باشووری هەرێم  بەرزتر  دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ   .خێرایی با /  مامناوەند دەبێ (15-25 ) كم/ك , لەناوچەكانی باشووری خۆرهەڵاتی هەرێم خێرایی با چاڵاكتر  دەبێ بۆ سەروی 30 كم/ك . ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .مەودای بینین/ لە نێوان ( 6  – 8 ) كم  دەبێت .  لە شوێنەكانی دابارین و تۆز خۆڵ لەنێوان ( 4-6)كم دەبێ .بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :هەولێر     :  35 پلەی سیلیزیسلێمانی   : 31 پلەی سیلیزیدهۆك      : 30 پلەی سیلیزیكەركوك   : 38 پلەی سیلیزیهەڵەبجە   : 32 پلەی سیلیزیحاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزیزاخۆ      :  31 پلەی سیلیزیسۆران :  27 پلەی سیلیزیگەرمیان  :  39 پلەی سیلیزی

هەواڵ
18-05-2023

مەسرور بارزانی بەردی بناخەی وێستگەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزە...

ئەمرۆ گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بەردی بناخەی دادەنرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئایاری ٢٠٢٣، بەردی بناخەی وێستگەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دادەنرێت و وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "دەبێتە گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان و عێراق". ئەم وێستگەیە توانای بەرهەمهێنانی ئەو وێستگەیە، ٢٥ مێگاوات کارەبایە و ژمارەیەکی زۆر پەنەڵ لەخۆ دەگرێت و دەکەوێتە گوندی منارەی دەوروبەری هەولێر. وێستگەکە ژینگەدۆستە و ئەو کارەبایەی بەرهەمیدەهێنێت بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبەسترێتەوە. لە ئێستادا ٢٠٪ بۆ ٣٠٪ـی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان لە وزەی خۆرە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەیەوێت ڕێژەکەی بەرزتر بکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەی هاوشێوە جێبەجێ دەکات.
گوژمەی پڕۆژەکە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە و ڕووبەرەکەی ٥٩٠ دۆنم زەوییە و لەماوەی ساڵێکدا کارەکانی تەواو دەکرێت و هەوڵدەدەن بەزوویی دروستبکرێت.
لە هەرێمی کوردستان، دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای بەخۆر هەیە، کە توانای بەرهەمهێنانی ٣ مێگاوات کارەبایان هەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە حکومەت بڕیاریداوە وێستەگەیەکی بەرهەمهێانی کارەبا بە گوژمەی ٢٣٥ ملیار دینار و توانای بەرهەمهێنانی ١٠٠ مێگاوات کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست بکات.

هەواڵ
18-05-2023

ئەمەریکا تیک تۆک قەدە‌غە دەکات

ویلایەتی مۆنتانا یەکەم ویلایەتی ئەمەریکایە کە ئەپڵیکەیشینی تیک تۆک قەدەغە بکات. گریگ جانفۆرتی، حاکمی ویلایەتی مونتانای ئەمەریکا رایگەیاند، یاسایەکیان بۆ قەدەغەکردنی تیک تۆک دەرکردووە و لەمەودوا ئەو ئەپڵیکەیشینە لە ویلایەتەکەیان کارناکات. هەروەها پێشتریش دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا بەکارهێنانی تیک تۆکیان لە فەرمانبەرانی حکومەت قەدەغە کردبوو.

هەواڵ
18-05-2023

كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل کارگەیەک لە‌ كوردستان د...

کـۆمـپـانـیـایـەکـی پـیـشـەسـازی ئـەڵـمـانـیی لـە بـواری ئـۆتـۆمـبـێـل کـە خـۆی لـە کـارگـەیـەکـی بـەیـەکـەوەبـەسـتـنـەوەی ئـۆتـۆمـبـێـل دەبینێـتـەوە، بـە نـیـازن لـە کـوردسـتـان دابـمـەزرێـت. له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌نێوان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی له‌گه‌ڵ 30 كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا، کـۆمـپـانـیـایـەکـی پـیـشـەسـازی ئه‌و وڵاته‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ به‌نیازن لـە بـواری به‌ستنه‌وه‌ی ئـۆتـۆمـبـێـل كارگه‌یه‌ك لـە کـوردسـتـان داـبـمـەزرێـنـن. لـەلای خـۆشـیـەوە سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان ئـامـادەیـی خـۆی و دامـەزراوەکـانـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـی نـیـشـانـدا لـە ھـاوکـاری و کـارئـاسـانـی لـە دامـەزرانـدنـی کـۆمـپـانـیـاکـانـیـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـەپـێـی رێـسـاو یـاسـا بـەرکـارەکـانـی وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان .

هەواڵ
17-05-2023

مه‌سرور بارزانی 200 ملیۆن دیناری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌وكر...

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بڕی 200 ملیۆن دینار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوه‌، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران  مەسرور بارزانی رەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردنی 200 ملیۆن دینار وەک بودجەیەکی فریاگوزاری، بە مەبەستی پێشگرتن و رووبەڕووبوونەوە لە زیادبوونی حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک و دابیبنکردنی دەرمانی پێویستی پزیشکی بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجە. له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، كه‌ بڕی پاره‌كه‌ لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجه‌ خه‌رج ده‌كرێت. به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ناوەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق، پارێزگای هەڵەبجەیه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، زۆربەی تووشبووان منداڵانی سەرووی شەش ساڵن و هیچ حاڵەتێکی مردن به نەخۆشییەکه تۆمار نەکراوه و تا دێت رێژه‌كه‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌. دووپاتیشیكرده‌وه‌،  ئاستەنگەکانی وەک کەمیی کارمەندانی تەندروستی و دەرمان لە هەردوو نەخۆشخانەکە هەن.

هەواڵ
17-05-2023

حکومەتی عێراق 400 ملیار دیناری دیکەی نارد

نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ یان سبەی 400 ملیار دینار دەگات. فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند: ئەمرۆ سەرجەم رێکارەکانی ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان تەواو کران و "ئەمڕۆ یان سبەی 400 ملیار دینارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان."

هەواڵ
17-05-2023

سلێمانی.. دەسترێژی گوللە لە ژن و مێردێک کرا

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی ژن و مێردێک دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و باری تەندروستی ژنەکە ناجێگیرە. تا ئێستا پۆلیس ھیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاو نەکردەوەتەوە

هەواڵ
17-05-2023

نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا ھات

‎ ‎نرخی دۆلار بەرامبەر دینار 145,000 ‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار 155,000=€100 ‎نرخی پاوەن بەرامبەر دینار 175,000=£100 ‎نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار 1000=193,000 ‎نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار 1000=133,000 ‎نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار 1000=130,500 ‎نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار $100=5,080,000 ‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار €100=107$ ‎نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار  £100=121$ ‎نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار 1970=100$ ‎نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دۆلار 1000=132$ ‎نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار  1000=92$ ‎نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار 1000=90$

هەواڵ
16-05-2023

13 کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتیی بیانی دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان...

کونسوڵخانە گشتییەکان و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی یەکێتی ئەوروپا و 12 وڵاتی جیهان لە هەرێمی کوردستان داوا لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، هەموو هەنگاوێکی پێویست بنێن بۆ ئەوەی هەڵبژادن بەبێ دواخستن ئەنجام بدرێت. ئەمڕۆ سێشەممە (16ـی ئایاری 2023)، کونسوڵخانە گشتییەکان و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی بەریتانیا، ئەمەریکا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، کەنەدا، یەكێتی ئەوروپا، فەرەنسا، چیک، یۆنان، ئیتاڵیا، بولگاریا، پۆڵەندا و رۆمانیا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان و خەڵکی هەرێم دەکەن، "بۆ پابەندبوونی بەردەوامیان بە بنەما و بەها دیموکراسییەکان و پێشوازیکردن لە رۆحی نوێبوونەوەی هاوکاری نێوان لایەنەکان". لەو راگەیەندراوە هاوبەشەدا، داوا لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن هەموو هەنگاوێکی پێویست بگرێتەبەر لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەبێ دواخستن. کونسوڵخانە گشتییەکان و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی یەکێتی ئەوروپا و 12 وڵاتی جیهان لە هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر گرنگی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەرەرانە دەکەنەوە و داوا لە هەموو لایەنە پەیوندیدارەکان و لایەنە سیاسییەکان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی هەریمی کوردستان دەکای بەشێوەیەکی هاوبەش کاربکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی ماون لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن. هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، زامنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێک بکرێت کە پابەندبێت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی هەموو هاووڵاتییان بپارێزێت، لەوانەش ئافرەتان و پێکهاتەکان بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی دیموکراسیدا. ئەم راگەیەندراوەی کونسوڵخانە گشتییەکان و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی یەکێتی ئەوروپا و 12 وڵاتی جیهان لە هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (16ـی ئایاری 2023)ـی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دێت لە سلێمانی کە تێیدا جەختیان لەسەر پەلەکردن لە هەنگاوە یاسایی و سیاسییەکان کردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لەوادەی خۆی لەمساڵدا.

هەواڵ
16-05-2023

سلێمانی.. تۆمەتبارێك دەستگیر كرا

لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا . دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە بڕێك مادەی هۆشبەری پێیە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزریتەوەو لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت . لەكاتی گەڕانی شوێنی نیشتەجێبونیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕَك ماددەی هۆشبەر لەگەڵ چەند ئامێرێكی بەكارهێنانی ماددەكە . لە ئێستادا تۆمەتبار (ه،ب،م ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگابوونەوەی مادە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

1 2 ... 358 359 360 ... 1147 1148