درەنگانی شەوی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق ١٢ ماددەی تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجە پەسەندکرد. دوای چەند جار دواخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان، درەنگانی شەوی هەینی ٩/٦/٢٠٢٣ پەرلەمانی عێراق ١٢ ماددەی تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجە پەسەندکرد، کە ئەوانیش ماددەکانی ٢-٩-١٠-١١-١٢-١٣-١٨-١٩-٢٠-٢١-٢٣-٢٤ بوون. ماددەی ١٣ی پرۆژە یاسای بودجە پەسەندکرا و ماددەی ١٤ کە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە دواخرا، ئەمەش بوە هۆی دروستبوونی گرژی و ئالۆزی لەلایەن پەرلەمانتارە کوردەکان، سەرەنجام ماددەی ١٤ دواخرا تاوەکو رێککەوتنی لەسەر دەکرێت. دوای ئەوەی ماددەی ١٤ دواخرا، هەریەک لە ماددەکانی ١٥ و ١٦-١٧ ش بەهەمان شێوە دواخرا بۆ کاتێکی تر. پاشان هەر یەک لە ماددەکانی ١٨-١٩-٢٠-٢١-٢٣-٢٤ بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەندکرا، بەڵام ماددەی ٢٢ لە پرۆژەیاسای بودجە لابرا کە باس لە باجی کۆمپانیاکانی پەیوەندی دەکات. لەکۆتایشدا دانیشتنەکەی پهرلهمانی عێراق دواخرا بۆ کاتژمێر 5ى ئێوارەی رۆژی شەممە.
مادەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە پەسەندکران لەنێو مادەکانی 13 و 14دا بڕگەی جیاواز هەن کە ئەمانەی خوارەوەن کە هەندێک گۆڕانکارییان تێدا کراوە: - شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2004 تاوەکو 2022 یەکلایی دەکرێتەوە، ئەوەش دوای وردبینی لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵیی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان. - دیاریکردنی بڕە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان. - حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی بە گەنجینەی دەوڵەت بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، بەڵام دەبێت هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، وردبینی لە داتاکاندا بکەن. - وەزارەتی دارایی عێراق پابەند دەبێت مانگانە شایستەکانی هەرێمی کوردستان بدات، ئەوەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.- - قەرزەکانی بانکی بازرگانیی عێراق لە رەسیدی بانکی عێراقی لای بانکە حکومی و تایبەتییەکان یەکلایی دەکرێتەوە و دەبێت هەرێمی کوردستان قەزەکانی لە بەشە بودجەکەی خۆی بداتەوە. - کۆی داهاتی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە یەک هەژماری بانکی دادەنرێت؛ چۆنییەتی خەرجکردنەکەی جارێ روون نەبووەتەوە و چەند پێشنیازێکی بۆ کراوە.
هێمن ههورامی ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند, ھهڵوێست بۆ پاراستنی قهوارهی ھهرێم لهو كردارهدایه دژی ھهر ھهوڵێك بێت بۆ لهتكردنی ھهرێم. دەقی پەیامەکە: ھەڵوێست بۆ پاراستنی قەوارەی دەستوریی ھەرێمی کوردستان لەو کردارەدایە کە دژی ھەر ھەولێک بێت بۆ لەتکردنی ھەرێم و لاوازکردنی لە رێگای مامەڵەی جیا لەگەل پارێزگایەکی ھەرێم لە ناو بودجەی عێراقدا. بە ئومێدی ئەوەی سەرجەم فراکسێۆنە کوردستانییەکان، قەوارەی ھەرێم و شایستە داراییەکانی و ماف و دەسەلاتە دەستورییەکانی لە سەروو بەرژەوەندی تەسکی حیزبی ببینن و لە ئاست بەرپرسیارێتی مێژووییدا بن و خوێنی شەھیدان و ئەنفال و کیمیاباران و قوربانی سەد ساڵەی گەلەکەمانیان لە پێش چاو بێت.
دەقی پەیامەکە: "هیوادارم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە هەستی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆژەیاسای بودجەدا بکەن و پارێزگاریی لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی بکەن، دژی هەر هەوڵێکتش بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێم بووەستنەوە".
کەشناسێک پێشبینی هاتنی بارستە هەوای فێنک و بارانی بەخوڕ دەکات. ئەمشەو پێنجشەممە 8/6/2023، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: "سبەی هەینی 9/6/2023، ئاسمان هەرو خۆر دەبێت و پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و خێرایی باش لە نێوان 25کم بۆ 45کم دەبێت و بەپێی کات و شوێنیش گۆڕانکاریی روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەکان خێرایی زیاترە". ئەوەشی خستووەتە روو: "لە ڕۆژی شەممە 10/6/2023، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری حاڵەتێکی نوێی ناسەقامگیر کە خۆی دەبینێتەوە لە بارانبارین و هەورەبرووسکە و هەورەگرمەوە، ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕیش هەیە". ئاماژەشی بەوەداوە: "لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بارستە هەوایەکی جەمسەری دادەبەزێت و کاریگەر لەسەر پلەکانی گەرما دەبێ و بەشێوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە".
مایک واڵتس: "پشتگوێخستنی هەوڵەکانی تاران لە زیانگەیاندن بە دۆستە کوردە دڵسۆزەکانمان، بەرژەوەندیی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە." ئەمرۆ هەینی، 9ـی 6ی 2023، مایک واڵتس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر پارتی کۆمارییەکان، لە تویتێکدا نووسی: ئێران کار بۆ تێکدانی ئەم رێککەوتنە دەکات و "پشتگوێخستنی هەوڵەکانی تاران لە زیانگەیاندن بە دۆستە کوردە دڵسۆزەکانمان، بەرژەوەندیی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە." مایک، لە تویتێکی دیکەدا داوایەکی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و دەڵێ: "داوا لە [محەممەد شیاع سوودانی،] سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەم بەپەلە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێبکات و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە." ئەوە لە کاتێکدایە، لە 25ـی ئادارى رابردووەوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیاوە راگیراوە، ئەمەش بەهۆى بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس. دادگەکە لەسەر سکاڵای عێراق لەدژی تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لە بەرژەوەندیی عێراق دا و لەسەر بنچینەی ئەو بڕیارەش هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا و تورکیا رایگەیاند پابەند دەبێت بە بڕیارەکەوە.
زەنگی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ کۆبوونەوە لەبارەی بودجەی گشتیی عێراق لێدرا.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە بڕیاربوو کاتژمێر 8:00 دەست پێ بکات، دواخرا. بڕیارە کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو کۆبوونەوەکە بکرێت و دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت.
نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکووک، نەشتەرگەرییەکی رێکخستنەوەی رەگەزی بۆ گەنجێکی 19 ساڵی ئەنجامدا کە لە مێینەوە کرایە نێرینە. د.زیاد خەڵەف مەدید، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکووک رایگەیاند، تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکووک توانیان نەشتەرگەرییەکی تایبەت بۆ گەنجێک ئەنجام بدەن، کە بریتییە لە نەشتەرگەری رێکخستنەوەی رەگەزی (metoidioplasty)، کە بڕیار بوو لە دەرەوەی وڵات ئەنجام بدرێت. هاوکات دکتۆر عەلی عادل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکووک ئاماژەی بەوەدا، "تیمێکی پزیشکی توانیان نەشتەرگەرییەکی تایبەت بۆ حاڵەتێکی دەگمەنی نەخۆشێكی تەمەن 19 ساڵ ئەنجام بدەن، کە بۆ یەکەمجارە ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە لە کەرکووک و لەسەر ئاستی عێراق بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدرێت".
ڕۆژی پێنجشەممە 8ی حوزەیرانی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان كرد. لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی میوانەكان، پێزانینی بۆ ڕۆڵی هونەرمەندانی كوردستان لە مێژوو و گەشەی كولتوور و هۆشیاریی گەلی كوردستان هەبوو و جەختی لەوە كردەوە كە ئەو ڕۆڵەی هونەرمەندێك بۆ ناساندنی گەلەكەی دەگێڕێت دەكرێ زۆر لە ڕۆڵ و كاریگەریی سیاسییەكان لە ناساندنی دۆزی گەلی كوردستان زیاتر بێت. هەروەها سەرۆك بارزانی ئەوەشی بۆ میوانان خستەڕوو كە پێویستە هونەر لە خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستاندا بێت و ببێتە هۆی قووڵبوونەوەی خۆشەویستیی نیشتیمان و پێكەوەژیان و مرۆڤدۆستی. لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ كێشە و داواكاریی هونەرمەندانی ئازیزی كوردستان نیشاندا و ڕاشیگەیاند كە بە هەموو توانایەك پشتیوانی داواكاریی هونەرمەندانە و خوازیاری ئەوەیە هونەرمەندان بتوانن بە ئاسوودەیی و بێ گرفت خزمەتی پێشخستنی فەرهەنگ و هونەری كوردستان بكەن.لە بەشێكی تری قسەكانیدا سەرۆك بارزانی لەبارەی بارودۆخی سیاسی بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو. هەر لەم دیدارەدا بەشێك لە میوانان ڕا و بۆچوون و پێشنیاری خۆیان لەبارەی كێشە و گیروگرفتەكانی هونەرمەندان و داواكارییەكانیان بۆ سەرۆك بارزانی باس كرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا جەختی لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە رێککەوتنەکان کرا. ئەمڕۆ پێنجشەممە (8ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئێرڤن هیکس کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە رێککەوتنەکان کرا. تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی، لەمبارەیەوە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دووپاتیکردەوە کە هەموو هەوڵێکمان داوە لە چوارچێوەی دەستوور و لەپێناو پاراستنی ماف وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکومەتی فيدراڵ بگەینە رێککەوتن، بەڵام پێشێلکردنی مافەکانمان قبول ناکەین. لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیشەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لە نزیکترین کاتدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت .
مهفرهزهكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كه دزیان لهپێشانگایهكی فرۆشتنی ئامێری كارهبایی كردبوو. دوای ئەوەی هاوڵاتییهك سكاڵای تۆماركرد كە لهپێشاگاكهیدا ئامێری كارهبایی لێ دزراوه، هێزهكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینهوهو دهستگیركردنی تۆمهتباران دەستپێكرد. دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا سێ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مهفرهزهكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتهوه دەستگیربكرێن. لهكاتی دهستگیركردنیاندا دهستیشگیرا بهسهر ئهو ئۆتۆمبێلهدا كه تۆمهتبارهكان دزییهكهیان پێ ئهنجامدابوو، ھەرەوەھا تابلۆی ئوتۆمبێلەکەیان ساختە کردبوو. تۆمەتباران (پ، ن، ح لهدایكبووی 2001 - د، د، ح لهدایكبووی 2001 - م، س، م لهدایكبووی 2003) دانیان بهتاوانهكهیاندا ناوهو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراونو لێكۆڵینهوهكان بهردهوامه. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان