Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13762 بابەت
هەواڵ
08-06-2023

‎سێ بەرپرسی پەکەکە لە سلێمانی کرانە ئامانج‎

ئاژانسی فەرمی تورکیا، رایگەیاند، دەزگای هەواڵگریی تورکیا – میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە دەورووبەری سلێمانی - چەمچەماڵ سێ بەرپرسی باڵای پەکەکەی بە ناوەکانی فەهمی ئۆغمەن، ناسراو بە سینان دژوار، محەمەد ساڵح چاکاڵ، ناسراو بە مەزڵووم کۆچەر و ئەحمەد محەمەد عەلی، ناسراو بە ئارارات تۆڵهەڵدان، کردووەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

هەواڵ
08-06-2023

کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دواخرا

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراقەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە، کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتژمێر هەشتی ئێوارە دواخراوە. ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کارنامەی دانیشتنەکەی سبەینێ پێنجشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە.بەپێی کارنامەکە، دانیشتنەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی تەنیا یەک تەوەر لەخۆدەگرێت کە ئەوەیش تایبەتە بەدەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025.

هەواڵ
08-06-2023

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی ٦ی ٢٠٢٣، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆ ببێتەوە. بەپێی زانیارییەكانی، كۆبوونەوەكە لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام بەڕێوە دەچێت و سەرۆك بارزانی سەرۆكایەتیی دەكات. چاوەڕوان دەكرێ لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و چەند پرسێكی گرنگ و پەیوەندیدار بە خەڵكی كوردستان تاوتوێ بكرێت.

هەواڵ
07-06-2023

تۆمەتباری سەرەکی کوژرانی خێزانەکەی هەولێر دەستگیر کرا

راگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە سەبارت بە کوژرانی (سێ) ئەندامی خانەوادەیەک لەگەڕەکی (سەرکارێز) ی شاری هەولێر. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌: ‎دوای ئەوەی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاگادار کرانەوە لەحاڵەتی کوژرانی سێ ئەندامی خانەوادەیەک لەماڵەکەی خۆیاندا کە پێکهاتبون لە پیاوێک و هاوسەرەکەی و منداڵێکی کچ ، بەناوەکانی(عبداللە حمد شێخە،تەمەنە ٦٦ساڵ) و (فهیم مولود ڕسول ، تەمەن ٥٣ ساڵ) و (سانا عبداللە حمد تەمەن ١١ساڵ). ‎دەست بەجێ لەلایەن تیمەکانمان دەست بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی بکەری ئەم تاوانەو لەماوەیەکی کەمدا توانینمان ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەین کەناوی(كه‌ریم كانبی حسن)دانیشتوی هەمان گەڕەکە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو.

هەواڵ
07-06-2023

حکومەتی هەرێم کارەکانی توندتر کرد بۆ رێگریکردن لە زیادەرۆیی

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/7، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە. لە کۆبونەوەکەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزیری ناوخۆ، باسیان لە بابەتی دەستنیشانکردنی  قەدەخەکراویی ڕێگە گشتییەکان لە دەرەوەی شارەکان و بەرگرتن و لابردنی زێدەڕۆییەکان لە بەر ڕۆشنایی یاسای ڕێگە گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ڕاسپاردنی هەردوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و ناوخۆی دا  کە بەردەوام بن لە ڕێکارە هاوبەشەکانیان و پێویستە سەرۆکی یەکە کارگێڕیەکانیش لە سنووری پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆ و قەزا و ناحییەکانیان، چالاکانەتر کاربکەن بۆ لابردنی هەر زیادەڕۆییەک لەسەر ڕێگاوبانە گشتیەکان و بەرگرتن لە هەر هەوڵێکی زیادەڕۆیی و ڕووبەڕوکردنەوەی سەرپێچیکاران لە بەرامبەر یاسا و وەرگرتنی ڕێکاریی قەزايی بەرامبەریان.

هەواڵ
07-06-2023

ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی...

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/7، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر دوا پێشهاتەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی ( 2025-2023 ) و بابەتی هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ واژۆ کراوە. ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بودجە دووپات کردەوە کە دەرەنجامی گفتوگۆیەکی چڕ و لە سەر بنەمایەکی یاسایی و زانستیانە و دادپەروەرانە بووە، بۆیە داکۆکی لە دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات. ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، داوا لە گشت  فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە بە هەماهەنگی و لە پێناوی یەکڕیزی، بەرگری لە مافە دەستوریی و شایستە داراییەکانی  هەرێم لە ناو پرۆژەیاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بکەن. لە بڕگەی دووەمدا، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، ڕاپۆرتێکی پڕ لە زانیاری لە بارەی داڕشتنی کۆدی بیناسازی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و ڕێنمایی نوێی وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار بۆ پلانسازی و تۆمارکردنی ئەلکترۆنی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو. لە ڕاپۆرتەکەدا، وەزیری شارەوانی ئاماژەی دا بە ڕێکخستنەوەی ڕەوشی بیناسازیی لە هەرێم لە ڕێگای داڕشتنەوەی کۆدی بیناسازیی و نوێکردنەوەی پرۆسەی ڕێپێدانی بیناكردن بە ئاراستەی کۆنتڕۆڵکردنی شێواوی لە ژینگەی بیناسازی وڕێگرتن لە سەرپێچی و زامنکردنی سەلامەتی لە ئاگرکەوتنەوە وسەلامەتی دامەزراوەی کارەبایی ومیکانیکیی ناو بینا وباڵەخانەکان و سەلامەتی پێکهاتە و کارامەیی لە ووزە و هەنگاونان بۆ بە ئەلکترۆنیکردنی پرۆسە وڕێکاری ڕێپێدانیی بینا. ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشیکردن لەو هەنگاوانەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، گشت وەزارەتەکانیشی ڕاسپارد کە هاوکار و هەماهەنگی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بن بۆ جێبەجێکردنی کۆدی بینا و ڕێنمایی نوێی پلانسازیی و بە جدیی کاربکەن بۆ ڕێکخستنەوە وبەدوادچوونی موڵکەکانی دەوڵەت لە سەرجەم وەزارەتەکان لەبەر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکان کە سەرچاوەیەکی فراوانی داهاتی گشتین،  ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتی دیوان و سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری ڕاسپارد بۆ هەماهەنگی و پشتیوانی وەزارەتەکان بە ئاراستەی پیادەکردنی سیستمێکی ئەلکترۆنیی  بۆ تۆمارکردنی ووردەکاریی و زانیاریی موڵکی گشت دامەزراوە حکومیەکان لە داتا سەنتەری ناوەندیی حکومەت و و داڕشتنی پرۆسە و میکانیزمی گونجاو و پێویست بۆ وەبەرهێنان لە موڵک و ماڵی دەوڵەت بە ئاراستەی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان وبەکارهێنانەوەی داهاتی وەبەرهێنان لە موڵک وماڵی دەوڵەت بۆ خەرجیە گشتیەکان وپڕۆژە خزمەتگوزارییەکان. پاشان  لە بڕگەی سێیەمدا، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، کورتەیەکی دەربارەی  جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە دیاردەکانی سیم کارتی بێ خاوەن، ئۆتۆمبێلی بێبەرایی و تۆمارنەکراو و چەکی بێ مۆڵەت و هەنگاوەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە خستەڕوو، ئاماژەی بە بەرەوپێشچوون وگرفت و بەربەستەکان دا، هەروەها باسی لە هەماهەنگی هاووڵاتیان لەمبارەیەوە کرد و ئەوەشی خستەڕوو کە لە ناوەڕاستی مانگی تەممووز، وادەی دیاریکراو بۆ تۆمارکردنی چەکی تۆمارنەکراو کۆتایی دێت و لەو کاتە بەدواوە، بە گوێرەی یاسای نوێی چەک لە هەرێمی کوردستان، ڕێکاری پێویست دەگیردرێتەبەر، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپارد کە بەردەوام بن لە ڕێکارەکانیان بۆ بەرگرتن لەو دیاردانە و کارکردن بۆ کەمکردنەوەی تاوان و توندوتیژیی وپاراستنی ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیان. لە بڕگەی کۆتاییدا، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزیری ناوخۆ، باسیان لە بابەتی دەستنیشانکردنی  قەدەخەکراویی ڕێگە گشتییەکان لە دەرەوەی شارەکان و بەرگرتن و لابردنی زێدەڕۆییەکان لە بەر ڕۆشنایی یاسای ڕێگە گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ڕاسپاردنی هەردوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و ناوخۆی دا  کە بەردەوام بن لە ڕێکارە هاوبەشەکانیان و پێویستە سەرۆکی یەکە کارگێڕیەکانیش لە سنووری پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆ و قەزا و ناحییەکانیان، چالاکانەتر کاربکەن بۆ لابردنی هەر زیادەڕۆییەک لەسەر ڕێگاوبانە گشتیەکان و بەرگرتن لە هەر هەوڵێکی زیادەڕۆیی و ڕووبەڕوکردنەوەی سەرپێچیکاران لە بەرامبەر یاسا و وەرگرتنی ڕێکاریی قەزايی بەرامبەریان. بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک کۆماری تورکیا و دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی ئەو وڵاتە، ئەنجومەنی وەزیران، پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەتی تورکیا دەکات و بە هیوای بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیایە لە سەر بنەمای دراوسێیەتی باش و بەرژەوەندی هاوبەش .  1 2 3 4 5

هەواڵ
07-06-2023

راگەیەنراوی ئاسایشی هەولێر لەبارەی گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەک

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە لەبارەی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەك بە ناوی (زیرەک عەلی محەمەد) دوای ئەوەی لە ڕۆژی ٥ی ٦یی ٢٠٢٣ ئاگادار کراینەوە کە هاووڵاتییەك بە ناوی (زیرەک عەلی محەمەد)، نیشتەجێی گەڕەكی (سێتاقان)، هێرشی كردۆتە سەر كۆمپانیایەك و ویستوویەتی بەزۆر پارە لەو كۆمپانیایە وەربگرێت، بۆیە بە پێویستمان زانیوە لە لامان ئامادە بكرێت.لەم چوارچێوەیەدا، لە یەكێك لە بنكەكانی ئاسایشی ناوشار كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمانە، بە شێوەیەكی مەدەنییانە و بەبێ بەكارهێنانی هیچ توندوتیژییەك، لە ڕۆژی ٦ی ٦ی ٢٠٢٣ كەسی ناوبراو ئامادە کراوە، دوای لێكۆڵینەوەیەكی سەرەتایی، دەرفەتی ئەوەی پێ دراوە كە پەیوەندیی بە كەسوكاریەوە بكات تاوەكوو شوێنی زانراوبێت. دواتر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوشارباشور، هاووڵاتی (زیرەک عەلی) باری تەندروستیی تێک چووە، دەست بەجێ لە لایەن تیمەکانمانەوە بەپەلە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام گیانی لەدەست داوە، لە هەمان كاتدا خانەوادە بەڕێزەكەیان لە گیان لەدەستدانی كوڕەكەیان ئاگادار كراونەتەوە.تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە، دواتر لەسەر داوای خانەوادەی کۆچکردوو، تێمێکی پزیشکی دادی لە شاری سلێمانییەوە هاتن و بەشداربوون لە توێکاری و هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی. لەدەرئەنجامی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی، دەرکەوت کە هاووڵاتی (زیرەک عەلی) بە هۆکاری (وەستانی دڵ/ الجلطة القلبية) گیانی لەدەست داوە و هیچ ئاسەوارێکی لێدان و ئەشکنجەدان بەسەر لاشەکەیەوە نیە.وێڕای ئەوەی ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ئامادەین هاوکاریی تەواوی خانەوادەی کۆچکرد و هەر لایەنێک و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بکەین، ئەگەر بیانەوێت بەشداریی پرۆسەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بکەن، لە چۆنیەتیی گیان لەدەستدانی کۆچکردوو.بەڵام بەداخەوە چەند کەناڵێكی ڕاگەیاندن و لایەنێک، دەیانەوێت کەیسی گیان لەدەستدانی ئەم هاووڵاتییە بۆ مەرامی تایبەتیی خۆیان بەكار بهێنن و تۆمەتی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی بڵاو دەکەنەوە، بەبێ ئەوەی ڕاستی و درووستیی ڕووداوەکان وەک خۆی بزانن.لێرەوە داوا لە سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان دەكەین، بەبێ بوونی زانیاری هیچ زانیاریەکی نادروست لەپێناو بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی بلاو نەکەنەوە و پێش پرۆسەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان نەکەون و هەرداواکاری یەکیان هەیە بەرێگای داداگاوە ئەتوانن پێشکەشی بکەن و بەرگری نەکەن لە ئەندامەکانیان کە کارێکی نایاسایی ئەنجام دەدەن، چونکە ئارامی و ئاسایشی شاری هەولێر ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکمانە، بە پێچەوانەوە هەر کەسێک کارێکی نایاسایی ئەنجام بدات، بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین ڕووبەڕووی یاسای بکەینەوە.بۆیە ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دووپاتی دەکەینەوە كە هیچ جۆرە شێوازیک لەم تۆمەتە بێ بنەمایانەی کە بۆ مەرامی تایبەت ئاراستەمان دەكرێن، لە ئەرکی خۆمان ساردمان ناکاتەوە، بەڵكوو بە پێچەوانەوە مكوڕترمان دەکات لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانمان، چونکە پارێزگاریكردن لە سەروماڵی هاووڵاتیان و دانیشتوانی بەڕێزی شاری هەولێر و دەوروبەری، بە ئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین، لەم پێناوەشدا بەبێ هیچ جیاوازییەك یاسا لەسەر هەموو تاکێکی كۆمەڵگەدا جێبەجێ دەكرێت و هیچ کەسێکیش لە سەرووی یاساوە نییە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر٧ی ٦ی ٢٠٢

هەواڵ
07-06-2023

سەرۆک بارزانی لەسەر کێشەکانی کەرکووک پەیوەندی بە سودانی دەکات

سەرۆک مەسعود بارزانی، پەیوەندی بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، لەسەر کێشەی زەوی و زاری گوندی تۆپزاوە و تڕکەڵان لە سنووری کەرکوک قسەیان کردوە. محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ڕایگەیاند: سەرۆک بارزانی داوای کردووە کۆتایی بە دەستێوەردانی سەربازی بهێنرێت لەسەر کێشەی زەوی و زاری کوردان لە ناوچە دابڕاوەکان. بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ئاماژەی بەوەشدا، لەلایەن بەغداوە بەڵێنی ئەوە بە سەرۆک بارزانی دراوە، رێکارە سەربازییەکان رابگیرێن و هێز نەچێتە سەر تۆپزاوە و تڕکەڵان. هەروەها بەڵێنی ئەوەش بە سەرۆک بارزانی دراوە کە بڕیاری دروستکردنی کۆمەڵگای نیشتەجێبوون لە ناوچەی تڕکەڵان بۆ ئەفسەرانی سوپای عێراق، رابگیرێت.

هەواڵ
07-06-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە عێراق...

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا. هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا ، ئاماژەشی بەوە دا کە لە ماوەی داهاتوودا، کونسوڵخانەی گشتیی ئازەربایجان لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە. سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان دووپات کردەوە.

هەواڵ
07-06-2023

کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکرێت

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا: بە کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی پرۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەشێكی زۆری توانای بەرهەمهێنانی كارەبا گەڕایەوە. بڕیارە قۆناغی دووەمی پرۆسەکە تا ڕۆژی (16)ی ئەم مانگە تەواو ببێت و دۆخی کارەبا بە تەواوەتی ئاسایی ببێتەوە و بڕی بەرهەمهێنان بگاتە 4,200 مێگاوات. کۆمپانیای داناگاز لە رۆژی (22)ی ئایاری رابردوو دەستی بە پرۆسەی ساڵانەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کرد و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا 1000 مێگاوات کەم بووەوە. کۆمپانیاکە رۆژانە 150 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین دەکات. وەزارەتی کارەبا لە ماوەی پرۆسەی چاکسازییەکەدا، هەوڵی داوە کەمبوونەی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمترین کاریگەری بەسەر هاوڵاتیان هەبێت، بەهۆیەوە پێدانی كارەبای بە كارگە گەورەكان راگرتووە.

هەواڵ
07-06-2023

7ی حوزەیرانی 2017 ئەو رۆژەی مێژوو لەیادی ناکات

پێنج ساڵ پێش ئیستا، لە رۆژێکی وەکو ئەمرۆ، لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە كۆدەنگی بڕیاریان دا لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم. 7ی حوزەیرانی 2017 یادی رۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان، ئەستەمە لە یاد بکرێت ،لەم رۆژەدا بوو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە كۆدەنگی بڕیاریان دا لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم تا گەلی كوردستان بتوانێ لەڕێگەیەكی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بەجیهانیان بگەیەنێت. بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆم دەسکەوتێکی تری مێژووییە لە سەد ساڵی رابردووی خەباتی گەلەکەمان، دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، کە سەرۆک مەسعود بارزانی و چەند لایەنێک رۆلیان ھەبوو لە سەرخستنی دا.

هەواڵ
07-06-2023

نرخی لیرەی تورکی دابەزینی گەورەی تۆمارکرد

بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی، هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 2,260 لیرە، ئەوەش گەورەترین دابەزینە لە مێژووی بەکارهێنانی لیرە لەدوای ساڵی 2005ەوە. دابەینی لیرە بەهۆی مەترسی بازاڕی دراوە لە کاریگەری ئەو سیاسەتە دارایی و نەختینیەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەگەری هەیە بۆ پێنج ساڵی ئاییندە پەیرەویبکات.

1 2 ... 343 344 345 ... 1146 1147