پارتیمان لە ڕوانگەی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە ژیان و بژێوی هاووڵاتیانی كوردستان هەوڵی زۆریدا كە ماددە و بڕگەكانی یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٣ ـی عێراقی فیدراڵ بەگوێرەی ئیستحقاقاتی دەستووری و ڕێكکەوتنی ئیدارەی دەوڵەت بۆ پێكهێنانی كابینە و، ڕێكکەوتنی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ بێت و، شایستە داراییەكان بۆ حكومەتی هەرێم دابین بكرێت.لەلایەكی دیكەوە زۆر بەجدی هەوڵیدا ئەو پیلانەی کە بەشێوەیەکی ڕێکخراو لە ئارادا بوون بۆ دەستوەردان لە سەروەری هەرێم و بچووككردنەوە و لێكترازانی قەوارەی هەرێم و كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی كە لە دەستووردا جێگیركراون، پووچەڵبكاتەوە. سەرەڕای ئەوەی تەواوی تموحاتی ئێمە لە بوودجەدا نەهاتووە چونكە دەبوو ئەو دەقەی بوودجە كە لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بڕیاری لێدرابوو دەست كاری نەكرابوایە، بەڵام لەپێناو دەستكردنەوەی حكومەت بۆ بابەتی مووچە و بەردەوامی وەبەرهێنان و، بەردەوام نەبوونی كێشەكان بڕیارماندا رەئی بە پەسەندكردنی بوودجە بدرێت.لێرەدا جێی خۆیەتی سوپاسی هەڤاڵانی فراكسیۆنی پارتیمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و کوتلەی وەزاری پارتیمان لە حكومەتی فیدراڵ بكەین كە بەوپەڕی دڵسۆزی و ماندوونەناسانە ڕۆڵی خۆیان بینیوە و، داوای سەركەوتنیان بۆ دەكەین. مەكتەبی سیاسییپارتی دیموكراتی كوردستان١١ـی٦ـی٢٠٢٣
حکومەتی عێراق بڕیاری رەوانەکردنی 400 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات. ئەمڕۆ یەکشەممە فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری رەوانەکردنی 400 ملیار دیناری بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا. فارس عیسا ئاماژەی بەوەش دا، ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت
بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی 6ی 2023، ماڵپەری فەرمی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ بانکەکە 202 ملیۆن و 769 هەزار و 44 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە. لەو بڕە پارەیە کە خراوەتە بازاڕاوە، وەکو ئەوەی بانکی ناوەندیی ئاماژەی پێ داوە، 182 ملیۆن و 919 هەزار و 44 دۆلار بە شێوەی حەواڵە بووە و 19 ملیۆن و 850 هەزار دۆلاریش بە شێوەی نەختینە (نەقد) بووە.
دانیشتنی پەرلەمان بۆ کاتژمێر یهكی دوانیوەڕۆی ئهمڕۆ یهكشهممه 11ی 6 بەکراوەیی دواخرا. دوای ئەوەی بە ئامادەبوونی 241 پەرلەمانتار دانیشتنی پەرلەمان بە مەبەستی پەسەند کردنی بودجەی گشتی 2023 و 2024 و 2025 دەستی پێکرد ماددەکانی 14 و 25 تا ماددەی 41 پەسەند کرا، دانیشتنی پەرلەمان بە کراوەیی دواخرا. فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، دانیشتنی پەرلەمان بۆ کاتژمێر یهكی دوانیوەڕۆی ئهمڕۆ یهكشهممه 11ی حوزهیران بەکراوەیی دوا خرا. لە دانیشتنی شەوی رابردووی پەرلەماندا بێ جێگیر کردنی بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە ماددەی 14ی پڕۆژە یاسای بودجە پەسەندکرا. بەگوێرەی ماددەی 14ی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی داهاتی پەیداکراوی نەوتی هەرێم لە یەک هەژماری بانکیدا هەڵدەگیرێت و ئەگەر پێشێلکاری لەم بڕگانەدا بکرێت ئەوا لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا پێکدەهێنرێت و ماوەی 30 رۆژیان پێدەبەخشرێت بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکەن و چارەسەرەکەش رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن.
فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمانى عێراق پێشنیازێک بۆ دانەوەى رێژەی 12%ـی پاشکەوتى مووچەى فەرمانبەران بە هاوبەشی لەنێوان هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵیی عێراق، دادەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان. 10ـی حوزەیرانى 2023، خەلیل دۆسکى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند، فراکسیۆنەکەیان پێشنیازى کردووە پرسی دانەوەى پاشەکەوتى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بە هاوئاهەنگى بێت لەنێوان هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى کە مانگانە 12%ـی پاشەکەوتى مووچەى فەرمانبەران بدرێتەوە. خەلیل دۆسکى ئاماژەى بەوەش دا، پێشنیازەکە بەو جۆرەیە؛ بەشێک لە پارەى پاشەکەوتى مووچە لە داهاتى نێوخۆى هەرێمى کوردستان و بەشەکەى دیکەى لەلایەن حکومەتى فیدراڵییەوە تەرخان بکرێت و هەردوولا لەوبارەیەوە لێکتێگەیشتنیان هەبێت. بڕیارە ئەمشەو پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگدان لەسەر مادەکانى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى و مادەى 14 تایبەت بە پشکى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە و بڕیارە ئەو پێشنیازەى فراکسیۆنى پارتى لەو مادەیەدا جێگەى بکرێتەوە. خەلیل دۆسکى گوتیشى "واژۆمان بۆ پێشنیازەکە کۆکردووەتەوە و رادەستى سەرۆکایەتى پەرلەمان کراوە، بڕیارە بخرێتە دەنگدانەوە بۆ ئەوەى لە پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى جێگەى بکرێتەوە". ژێدەررووداو
ڕاگەیەنراوێک لە وەزیری دارایی و ئابوورییەوە لەسەر بەشە بودجەی هەرێم. ڕاستیەک هەیە کە کەس ناتوانێت سیستەمی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان بەدەربکات لە گەندەڵی سیاسی و ئیداری و دارایی و یاسایی، هەربۆیە بەرنامەی چاکسازی ڕاگەیاندوە بەڵام نابێت هیچ کات ڕێگە بەوە بدرێت بابەتی گەندەڵی سیاسی و بەڕێوەبردن تیکەڵ بەمافە دەستوری و یاسایی و نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکرێت. هەموو ئەو گۆڕانکاریانەی لەو بڕگەو مادانەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق کراون کە تایبەتن بە دەسەڵات و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستوور و هەموو ئەو بڕیار وڕێکەوتن ولێکتێگەیشتنانەن کە لەپێش پێکهێنانی ئەم کابینەیەی حکومەتی عێراق لە نێوان هەرێمی کوردستان و چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆکراون و دواتر لە بەرنامەی وەزاری کابینەکە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لە سەر دراو دواتریش ڕێکەوتنی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی بەدوادا هات و دواین ڕێکەوتنیش لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕۆژی ٤ نیسانی ٢٠٢٣ بەئامادەبونی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد واژۆ کرا. هەر لەسەرەتای ڕەوانەکردنی پرۆژە یاسای بودجە لەحکومەتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەسەڵاتدارانی عێراق لەهەموو ئەو ڕێکەوتنانە پەشیمان بوونەوە کە بەدرێژایی ئەو ماوە زۆرەی دانوستان لە نێوان هەردولا ئەنجام درابوو. ئەوەش ئەو ئەنجامەی دەرخست کە دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق بەنەفەسی دژایەتی و بچوککردنەوەی هەرێمی کوردستان کار دەکەن کەئەوەش درێژکراوەی هەمان سیاسەتی شۆڤێنیانەی رژێمی پێشووی عێراقە و بەردەوامی سیاسەتێکی هەرێمی یە بەرامبەر بە دۆزی کورد. بەهۆی سەپاندنی ئەو هەموو کۆت و بەندو بارگرانیە زاڵمانەوە دۆخێکیان بەسەر هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی سەپاندووە کە بەهیچ جۆرێک مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان وەک هاولاتیەکی عێراقی نەکراوەو ئەوەش کارێک دەکات کە حکومەتی هەرێم بەگشتی و وەزارەتی دارایی نەتوانێت بەئەرکەکانی خۆی هەستێت، بۆیە سەرکۆنەی هەموو ئەو گۆڕانکاریە ستەم کارانەیە ئەکەم بەتایبەت دوای ئەوەی زۆربەی تێچوی نەوت و گواستنەوە و قەرزی (تی بی ئای) ….هتد بەبێ تەرخان خراوەتە سەر پشکی کوردستان. بەداخەوە جارێکی تر بەهۆی ناکۆکی و دووبەرەکی ناوماڵی کوردو بەهۆی مزایەدەیەی سیاسی و حزبی و پۆپۆلیستیەوە نەتوانرا کێشە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ململانێ سیاسی و حزبی و پۆپۆلیستیەکان جیابکرێتەوە. ئەو کەش و هەوا ناتەندروستەی لە ئێستادا دروست بووەو دۆخێکی بەسەر هەرێمی کوردستان سەپاندووە هاوتای ئەنفالێکی ترە کە ئۆباڵەکەی ئەگەر جاران بەتەنیا لە ئەستۆی حزبەکانی دەسەڵات بوبێت، ئەوا لەمەودوا لەئەستۆی هەموو ئەو حزب و هێزو لایەنانەیە کە دەنگیان بە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق داوە. وە ئۆباڵی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگە ئابووریی و داراییانەی کەلەمەودوا بەرۆکی حکومەتی هەرێم دەگرێت لە ئەستۆی ئەوان و حکومەتی عیراقدایە. خۆزگە ئەو هێزو لایەنانەی ناو پەرلەمانی عێراق کە بەناوی شەفافیەت و یەکسانیەوە ئەو هەموو کۆت و بەندانەیان بەسەر هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی سەپاندووە تەنها لە ١٠/ یان بەرامبەر خۆیان لە عێراق جێبەجێ بکردایە، هەر هیچ نەبێت لە ١٠ ساڵی ڕابردودا بۆ یەک جاریش حساباتی خیتامیان ڕەوانەی پەرلەمان و دیوانی چاودێری دارایی عێراق بکردایە، بیانتوانیانە ژمارەی سەکۆ نایاساییەکانی بارکردنی نەوتیان سنوردار بکردایە و ملیارەها دۆلارە دزراوەکەی عیراق چارەنوسی دیاری بکرایە سەرەڕای ئەوەی کە ڕۆژانە بەسەدان هەزار بەرمیل نەوت دەبرێت و داهاتەکەی ناگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی و هەموو گەلی عێراق بە هەرێمیشەوە لێ ی زەرەر مەندە و ئەگەر پێچەوانەکەی بکرایە سەرەڕای دەست خۆشی ئەو کاتە هەر فشارێکیان لەسەر هەرێمی کوردستان هەبوایە لێکدانەوەی شۆڤێنیمان بۆ نەدەکرد …. خۆزگە بۆیەکجاریش پەرلەمانتارانی کوردم لە بەغدا ئەبینی تەنها ڕویان لە هەرێم نەبوایە و ئاوڕێکیان لە عێراقش بدایەتەوە ئاخۆ گەندەڵی لێ یە؟
فوئاد حوسێن ڕایگەیاند، لەسەر بڕگەی حەوتی مادەی 14 رێککەوتن کراوە. لە بڕگەی حەوتی مادەی 14دا هاتووە "ئەگەر کێشە کەوتە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و لە ماوەی 30 ڕۆژدا چارەسەر نەکرا، بودجەی هەرێم ببڕدرێت". فوئاد حوسێن ڕایگەیاند: لەسەر بڕگەی حەوتی مادەی 14 لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی رێککەوتین. واتە ئەو بڕگەیە یان دەگۆڕدرێت یانیش لا دەدرێت.
ڕۆژی شهممه 10ی حوزەیرانی 2023 له شاری ههولێر به بهشداری سهرۆك بارزانی دوازدهیهمین كۆنگرهی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا دهستیپێكرد و تیایدا سهرۆك بارزانی وتارێكی پێشكهش كرد. سهرۆك بارزانی له وتارهكهیدا سهرهتا بهخێرهاتنی میوانهكانی بۆ شاری ههولێر كرد و هیوای سهركهوتنی بۆ خواستن و رایگهیاند، هیوادارم كۆنگرهكهتان سهركهوتوو بێت و لهئاستی داواكاری جهماوەرەکەتان بێت. ههروهها رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریای له شۆڕشهكانی ئهیلوول و گوڵان بهرز نرخاند و پێزانینی بۆ ههوڵ و تێكۆشانی لهشكری رۆژ لهشهڕی دژی تیرۆرستانی داعش ههبوو كه به دهیان شههیدیان پێشكهش به نیشتمان كرد. گوتیشی، سوپاسی ئێوه و ههموو ئهو تێكۆشهرانه دهكهم كه له رابردوو و ئێستادا رۆڵی گرنگیان بینیوه له بزووتنهوهی ئازادیخوازیی گهلهكهماندا. لێرهوه سڵاو بۆ جهماوهره خۆڕاگرهكهتان دهنێرم. سڵاو بۆ ئهوانهی كه ئاوارهی وڵاتان بوون و ئهوانهی لێره له ماڵی خۆیاندان. سهرۆك بارزانی هیوای خواست بارودۆخێك دروست بێت كه بتوانن بگهرێنهوه زێدی باب و باپیران و به یهكگرتوویی رووبهڕووی تهحهدیاتهكان ببنهوه، ههروهها داواشی كرد دۆستایهتی و هاوپهیمانیان زیاتر پتهو بكهن و گوتی، لهسهرهتای رووداوهكانی سووریا له ساڵی 2011ـهوه به بهردهوامی پشتیوانتان بووین بۆ ئهوهی یهكڕیز و تهبا و یهكڕهنگ بن و ههر بڕیارێك پێتان باش بوو بیدهن. ئاماژهی بهوهش كرد، ئێمه پشتیوانتان بووین بۆ ئهوهی ههموو لایهنهكان سێ كۆنگره (دوو له ههولێر و یهك له دهۆك) ببهستن بۆ خهبات و پێكهوهیی نهتهوهیی، بهڵام بهداخهوه كۆسپ دروستكرا، بێگومان رێگهی تێكۆشانی گهل دوورودرێژە و ئهوانهی دهبنه كۆسپ لهبهردهم دهستكهوتهكان، باجهكهی دهدهن. سهرۆك بارزانی له كۆتایی وتارهكهیدا دووپاتی كردهوه، ئێمه ههردهم پشتیوانی ئێوهین لهپێناو خهباتێكی راستهقینهی نهتهوهیی و نیشتمانی كه خزمهت به دۆزی رهوای گهلی كورد بكات له سووریا. سهرۆك بارزانی سڵاوی بۆ گیانی پاكی ئهو تێكۆشهرانه نارد كه بهناحهق شههیدكران و ئهوانهشی له بهندیخانهكاندان. 12ـهمین كۆنگرهی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا به ئهمادهبوونی زیاتر له 220 ئهندام له شاری ههولێر بۆ ماوهی دوو رۆژ بهڕێوهدهچێت و تیایدا 29 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێن و دواتریش سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا ههڵدهبژێردرێت.
بڕیارە کاتژمێر 6:00 دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بڕگە و مادەکانی دیکەیی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق کۆببێتەوە. لەبارەی پشکی کورد، تائێستا ناکۆکی لەسەر مادەی 14 هەیە کە لەناو فراکسیۆنە کوردیەکانیشدا رای جیاوازی لەسەرە. ئێستا هەریەکە لە فوئاد حوسێن و خالید شوانی، وەکو نوێنەرانی یەکێتی لە کۆبوونەوەدان بۆ چارەسەرکردنی خاڵە ناکۆکەکان. هەروەها دوای ئەو کۆبوونەوە، فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق به سهرۆكایهتی فوئاد حوسێن كۆدهبێتهوه.
شەش قوتابی پۆلی 12ـی ئامادەیی لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی وانەی بیرکاری لە چەند قوتابخانەیەکی سنووری پارێزگای هەولێر بە تۆمەتی ئەنجامدانی گزی (غەش) دەستگیر دەکرێن. ئەمڕۆ شەممە 10ـی حوزەیرانی 2023، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی وەزاری وانەی بیرکاری، شەش قوتابی لە ژمارەیەک قوتابخانەی سنووری پارێزگای هەولێر ئامێری (بلوتوز)ـیان بەمەبەستی ئەنجامدانی گزی (غەش) بەکارهێنابوو، بۆیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران. بهپێی زانیاریهكان قوتابییەک قوتابی قوتابخانەی سەدای هەولێر و قوتابییەکی دیکە قوتابی قوتابخانەیەکی قەزای خەبات و چوار قوتابی دیکەش قوتابی قوتابخانەی شاوێشی هەولێر بوون.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە تەرمی گەنجێك لەناو پاركێكی شاری سلێمانیدا دۆزرایەوە. دەشڵێت، گەنجەكە "نەخۆشی دەرونی" هەبوەو خۆی و "بەپەت خۆی هەڵواسیوە." سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، رایگهیاند، "بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراین لە بونی تەرمێک لەنێو پاركێكدا لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی، کە هاوڵاتییەکی بەرەگەز عەرەبە و تەمەنی 21 ساڵانە". ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەنجە "نەخۆشی دەرونی هەبوە و بە پەت خۆی هەڵواسیوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە". دوای روداوەکە تەرمی ئەو هاوڵاتییە رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوەو دواتر رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە
دوای ئەوەی لە بودجەدا نرخی 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار پەسندکرا، نرخی دۆڵار دابەزی. نرخی دۆلار و دراوە جیهانیەکانی لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە: نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ١٠٠ دینارە -نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٣٠٠ دینارە. -نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ هەزار و ٣٥٠ دینارە. -نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە: -نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٦ هەزار و ١٥٠ دینارە. -نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٩٨١ دینارە.