ئەمڕۆ چوارشەممە 14/6/2023، کاتژمێر 10:00 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکات و پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی کاروباری دەستەبەری کۆمەڵایەتی و بە دیجیتەڵکردنی ئەرشیڤەکەی بەسەردەکاتەوە.
وهزارهتی ئاوهدانكردنهوه و نیشتهجێكردنی ههرێم رایگهیاند كه خاوهنی كۆمپانیای (كۆنسوڵ ترانس)ی ئیسپانی دڵنیایی داوهته وهزیر كه له ئایندهیهكی نزیكدا قۆناغێكی گرنگی پڕۆژهی هێڵی ئاسن تهواو دهكرێت. ئهمڕۆ سێشهممه وهزارهتی ئاوهدانكردنهوه و نیشتهجێكردنی ههرێم بڵاویكردهوه كه "دانا عهبدولكهریم، وهزیری ئاوهدانكردنهوه و نیشتهجێكردن له دیوانی وهزارهت پێشوازیكرد له پیدرۆ مارتینیز، باڵیۆزی ئیسپانیا له عێراق و خولیان گارسیا ڤاڵڤێرد، خاوهنی كۆمپانیای (كۆنسوڵ ترانس)ی ئیسپانی". ئاماژه بهوهشدراوه كه "لهدیدارێكدا، گفتوگۆكرا سهبارهت به پهرهپێدانی پهیوهندییهكانی نێوان ههردولاو ههماههنگی زیاترو بهشداری كۆمپانیا ئیسپانییهكان له سێكتهره جیاوازهكان و ئاوهدانكردنهوهی ههرێ
حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە 325 ملیۆن تۆن گەنمی جوتیاران لەسەر سەرتاسەری عێراق وەرگیراوە. ڕاشیگەیاند، کارکردن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران تا کۆتایی وەرزی بەبازارکردنی گەنم بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بزانن دەگەنە ئاستی پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆیی. ئاماژەی بەوەشکرد، گەنمی جوتیاران لە نۆ پارێزگاکەی باشوری عێراق بەرەو کۆتایی دەچێت و پێنج شەممە دوا وادەیە بۆ ئەوەی کۆتا کاروان وەرگرین.
ئەمرۆ سێشەممە ١٣/٦/٢٠٢٣ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: پێشوازى لە پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵيی عێراق دەکەین. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم: پێشوازى لە پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵيی عێراق دەکەین. هیوادارین ببێتە نەخشەڕێیەکی باش بۆ پێشكهوتنى ئابوورى و سەقامگیريی سياسى و زەمینەیەکی باشى وەبەرهێنان دروست بكات. دەستخۆشی لە ههموو ئهو بهڕێزانه دهكهين کە دڵسۆزانە بۆ بەرژەوەنديی هاووڵاتیيان و یەکسانيی خەڵکی عێراق کاریان کرد. جێگەی داخه لە گفتوگۆکانی پهرلهماندا، هەندێ له پەرلەمانتاران بە شێوەیەکی نادروست هەڵسوکەوتیان بەرامبەر مافەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان کرد. ئهوهى ڕوويدا لهگهڵ بنهماكانى ڕێككهوتنى سياسيى هاوپهيمانيى بهڕێوهبردنى دهوڵهتدا نايهتهوه و ئهو ئاراسته و شێوهيه له كاركردن، خزمهت به پرۆسهى سياسى و دۆخ و داهاتووى عێراق ناكات.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم، رۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرمان چەند پلەیەک دادەبەزن. بەشی پێشبنییەکانی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند "سبەى چوارشەممە ناوچەکەمان نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەخۆوە دەبینێت، ئاستى دابەزینى پلەکانى گەرما بەتایبەت بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان (3-4) پلە وە لە ناوچە شاخاوییەکان (4-6) پلە نزم دەبێتەوە، ماوەى ئەم نزمبوونەوەیە چەند رۆژێک بەردەوامى دەبێت، لەگەڵ نزبوونەوەى پلەکانى گەرما پێشبینى کەمبوونەوەى تۆزو خۆڵ هەیە". بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:هەولێر: 37 پلەى سیلیزىسلێمانی: 35 پلەى سیلیزىدهۆک: 35 پلەى سیلیزىکەرکووک: 39 پلەى سیلیزىهەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزىحاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزىزاخۆ: 36 پلەى سیلیزىسۆران : 32 پلەى سیلیزىگەرمیان: 40 پلەى سیلیزى
بڕیار وایه ئهمساڵ پڕۆسهی ههڵبژاردن له ههرێمی كوردستان بهڕێوهبچێت، بەشێک لە لایهنهكان ئامادهكارییان دهستپێكردووه بۆ ئهم ههڵبژاردنه. ڕۆژنامهی (عراقنا)، له ڕاپۆرتێكی شیكاریدا، ڕێژهی دهنگهكانی یهكێتی دیاریكردووه، كه دهبێت به سێیهم حیزبی ههرێم كوردستان بههۆی لهدهست دانی دهنگ و دوو لهت بوونی حیزبهكه. دروستكردنی لیست لهلایهن لاهور جهنگییهوه، گوزرێكی تره بهر ئهم حیزبه دهكهوێت، چونكه لاهور جهنگی خاوهنهی ئاراستهیهكی جیاواز و باڵێكی كاریگهری ناو ئهم حیزبهیه له دوای كۆنگرهی كۆتایی یهكێتی. بهپێی پێشبینییهكان، بۆ ئهم ههڵبژاردنه یهكێتی ژمارهی كورسییهكانی بۆ نیوه دادهبهزێت، ئهمهش بههۆی بوونی چهندین ئاراسته و باڵی جیاوازهوه.
مەفرەزەکانی نوسینگەی بەکرەجۆی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەفێڵ بڕێک پارەی لەکچێک سەندبوو. دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن باوکی کچێکەوە کە کەسێک بەفێڵ بڕی ١٠ ملیۆن دیناری لەکچەکەی سەندوەو دواتر پارەکەی بردوەو بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد. لەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کە تۆمەتبار بۆ شاری کەرکوک ھەڵاتووە، دواتر ھێزەکانی پۆلیس زانیارییان لەسەر شوێنی تۆمەتبار کۆکردەوە کە گەڕاوەتەوە بۆ شاری سلێمانی، سەرەنجام و پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی بەکرەجۆی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەوە لەشاری سلێمانی دەستگیربکرێت. تۆمەتبار (ئ، ع، ح) لەدایکبووی ٢٠٠١ دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە. ♦بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
ئەمڕۆ دووشەممە 6/12 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ساڵح مەهدی ئەلحەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق کرد .لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێم و فیدرال کرا ، بە تایبەتی لە بواری برەودان بە خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان و باشترکردنی کوالیتی دەرمان و چاکسازیکردن لە سیستەمی گشتیی تەندروستی .
پەرلەمان بڕیاریدا بە پەسەندکردنی 150 هەزار پلە بەپێی رێژەی دانیشتوان بڕوات، نەک لەسەر خشتەیەکی کاتی، بەڵکو بەشێوەیەکی بەردەوام. یاسر ئەلحوسێنی، سەرۆکی کوتلەی "ئامال ئەلوەتەنیە" لە لێدوانێکیدا بۆ شەفەق نیوز راگەیاند، لە بودجەدا دەنگ لەسەر بابەتێک دراوە کە بریتییە لە دابەشکردنی 150 هەزار پلەی وەزیفی بەسەر پارێزگاکاندا، ئەمەش بەپێی رێژەی دانیشتوانی هەر پارێزگایەک دەبێت، هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕگەیە ئەوەیە کە پارێزگا هەیە دامەزراندنیان کەمە، وەک بابل 26 هەزار پلەی کار، کەربەلا 24 هەزار پلەی کار و هەروەها پارێزگاکانی دیکەش. ئەمەش لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 12ی 6ی 2023، پەرلەمانی عیراق دەنگی لەسەر یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025، دا،بەهای بودجەی ئەمساڵ 197 ترلیۆن و 828 ملیار دیناری عێراقییە، نزیکەی 152.2 ملیار دۆلارە، بە کۆی گشتی کورتهێنانی بودجە 63 ترلیۆن دینارە.
پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان جێگەی داخێكی زۆرە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵێكی نابەرپرسانە و پێچەوانەی دەستوور بۆ قووڵكردنەوەی كێشەكان و پێشێلكردنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان هەبوو. هەموو لایەك ئاگادارن كە پێشتر گفتوگۆ و ڕێككەوتنی بنیاتنەر لەنێوان لایەنە پێكهێنەرەكانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت بە ئاراستەی نەهێشتنی كێشەكان لە ئارادا بوو. هەروەها حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بە دەرئەنجام و ڕێككەوتنی زۆر باش و ئیجابی گەیشتبوون بۆ ئەوەی گرفتەكان چارەسەر بكرێن و هەموو لایەك خزمەتی سەقامگیریی وڵات و ژیان و گوزەرانی خەڵك بكەن، كەچی بەداخەوە هەندێك لایەنی سیاسی بە نەفەسێكی نكۆڵیكارانە و نابەرپرسیارانە لەڕێگەی دەستكاریكردنی بڕگەكانی پڕۆژەیاسای بودجە ویستیان وا بكەن هیچ مانایەك بۆ كیانی هەرێمی كوردستان نەمێنێت. بەڵام ئەو هەوڵە نابەرپرسانەیە سەری نەگرت و پووچەڵ كرایەوە. ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەردەی لەسەر ڕووی ڕاستەقینەی لایەنە شۆڤێنی و موزایەدەچییەكان و هەروەها هەموو ئەوانە لادا كە نە ڕێز لە بەڵێن و ئیمزاكانیان دەنێن و نە ڕێزی بنەماكانی دەستووریش دەگرن. ئێستاش كە پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا پەسەند كراوە، هیوادارم ئەوەی هەیە بە نیەتێكی پاك جێبەجێ بكرێت. لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەوە دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان، موڵكی گەلی كوردستان و بەرهەمی خوێن و خەباتی گەلی كوردستانە. لە بەرانبەر هەر جۆرە هەوڵ و دەستدرێژی و بێباكییەك بۆ تێكدان و نەهێشتنی هەرێمی كوردستان بە توندی دەوەستینەوە. بە لای ئێمەوە هەرێمی كوردستان نەك تەنیا هێڵی سوورە بەڵكو هێڵی مەرگە و یان كوردستان یان نەمانە. مسعود بارزانی11ی حوزەیرانی 2023 ………………………………
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەر رایگەیاند "هەڵوێستی جوامێرانەی نیشتمانپەروەران لە لایەک و ناپاکیی نیشتمانفرۆشان لە لایەکی تر، لە مێژوودا تۆمار دەکرێت". مەسرور بارزانی وتی "هەموو لایەک دڵنیابن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافە دەستوورییەکان ناکەین".
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری رەوانەکردنی 400 ملیار دیناری بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا. ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی 6ی 2023، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری رەوانەکردنی 400 ملیار دیناری بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا. فارس عیسا ئاماژەی بەوەش دا، ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و دوای پەسەنکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق مانگانە لە پشکی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت.