Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13762 بابەت
هەواڵ
20-06-2023

محەممەدی حاجی مەحمود پەیامێکی بڵاو کردەوە

جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستانهێزو لایه‌نه‌سیاسییه‌كانكه‌سایه‌تییه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانكه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانده‌زگاو ئۆرگانه‌ شه‌رعی و یاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دادگاكان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری) ئێوه‌ به‌رپرسیارن له‌زیاتر له‌‌نیوسه‌ده‌ی‌ خه‌باتی پڕخوێناوی نه‌ته‌وه‌ی كوردو 182,000 شه‌هیدی ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵكردنی كورد له‌ بیابانه‌كانی عه‌رعه‌رو نوگره‌سه‌لمان و ناسریه‌و سه‌ماوه‌و بیابانه‌كانی خواروی عێراق، كه‌ڕژێمی عێراق بۆ كوشتن و زینده‌به‌چاڵكردنی هاونیشتمانیانی كورد، خاكی كوردستانیشیان به‌شه‌هیدان ڕه‌وا نه‌بینی‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێسك و پروسكیشیان نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ خاكی باوباپیریان كه‌ هه‌رێمی كوردستانه‌، 8000 شه‌هیدی بارزانییه‌كان و 5000 شه‌هیدی‌ به‌گازخنكێنراوی هه‌ڵه‌بجه‌و سێوسێنان و دۆڵی جافایه‌تی و گۆپته‌په‌و قه‌ڵاسێوكه‌و شێخ وه‌سانان و دۆڵی بالیسان و بادینان و هه‌زاران شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌رو هاووڵاتی و وێرانكردنی زیاتر له‌ 4500 گوندو شارو شارۆچكه‌ی كوردستان و ته‌قاندنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و مزگه‌وت و كانیاوه‌كان و ئه‌شكه‌وت و جێگا پیرۆزه‌كانی كوردستان ، هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌رپرسیارێتی هێزو لایه‌نه‌سیاسییه‌كانه‌و له‌ئه‌ستۆی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌موو تاكێكی ئه‌و ووڵات و هه‌رێمه‌یه‌. پێویسته‌ ژیانی ژێرده‌سته‌یی و زه‌لیلی و كۆیلایه‌تی قبوڵ نه‌كرێت، هه‌روه‌ك تێكۆشه‌رانی مێژوی میلله‌ته‌كه‌مان مردن له‌پێناوی ئازادی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌ڵبژێرن و چاوێك به‌هه‌موو شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندام و ‌بنه‌ماڵه‌كانیان بخشێننه‌وه‌ كه‌له‌پێناوی كوردایه‌تییدا گیانیان به‌خشیوه‌ به‌خاكی پیرۆزی كوردستان. بۆیه‌ هه‌رچی زووه‌ په‌له‌ بكرێت له‌ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی بۆ كۆكردنه‌وه‌‌ی هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌ نه‌ته‌وه‌یی و به‌ئه‌زمونه‌كان و ئه‌كادیمیستان و ڕۆشنبیران و دڵسۆزه‌كانی كوردستان له‌پێناوی دروستكردنی یه‌كهه‌ڵوێستی سیاسی و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، كۆبونه‌وه‌كه‌ش له(‌باره‌گای په‌ڕله‌مانی كوردستان بێت یان له‌مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ یان له‌گوڵه‌خانه)‌ یان له‌هه‌ر جێگایه‌ك كه‌گونجاوبێت، ئێمه‌ جێگاو ڕێگای كۆبونه‌وه‌كه‌ ئاماده ‌ده‌كه‌ین. ئەوەی ئەمڕۆ لە ژیاندایە لە کوردستان و لە دایک دەبێت، تا 100 ساڵی دیکە کەسی نامێنێت، مرۆڤ یەقینە هەمووی ئەمرێت، مردنێکی سەربەرزانە لە پێناوی نەتەوەو خاک و نیشتیماندا مردنێکی سەربەرزانە هەڵبژێرین نەک مردنێکی داماوانە و زەلیلانەی ناو جێگا. محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود20ی حوزه‌یرانی 2023گوڵه‌خانه

هەواڵ
20-06-2023

ڕاگەیەنراوێک لە دژە تیرۆری کوردستانەوە

لە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەپەگە هەردوو هاوسەرۆکانی کانتۆنی قامیشلۆ گیانیان لەدەستدا و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 11:20 پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەپەگەی لەنێوان گوندی بەندەر و تەلشعیر لە ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج و، بەهۆیەوە گابی شەمعون ناسراو بە (فورات) و یوسرا دەروێش، هەردوو هاوسەرۆکانی کانتۆنی قامیشلۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر گیانیان لەدەستدا و چەکدارێکی یاوەریشیان بریندار بوو.

هەواڵ
20-06-2023

مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆگان کۆ دەبێتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.سەرۆکی حکومەت هەروەها لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکومەتی نوێی تورکیا کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.

هەواڵ
20-06-2023

راگەیەنراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە

ژنێک کە چوار مانگە هاوسەرگیریی کردووە، لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا. سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئەمرۆ سێشەممە ٢٠/٦/٢٠٢٣، ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: شەوی ڕابردو تۆمەتبار (هە ، ڕ ، ی) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەلایەتی لەگەڕکی ئەندازیاران شاری هەولێر هێرش دەکاتە سەرماڵی خەزورانی و بەچەکی جۆری کلاشنکۆف دەست ڕێژی گولەی کردوە.. لەئەنجام بۆتەهۆی کوژرانی هاوسەرەکەی بەناوی(ئەڤین)و بریندار بونی خوشکی هاوسەرەکەی بەناوی(پەیمان). ڕاشیگەیاند: دواتر تۆمەتبار(هە ، ڕ ، ی) خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی یەکەمان کردوە،هەروەها ئەو تۆمەتبارەی کەچەکەکەی بە تۆمەتبار (هە، ڕ ) داوە بەناوی ( م ،ر ) لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەلێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.

هەواڵ
20-06-2023

سلێمانی.. تۆمەتبارێک دەستگیر کرا

تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا  لەدوو چالاكی جیاداو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا. دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لەدادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت، دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە. لەچالاكییەكی ترداو لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزرابوو، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا. تۆمەتبار ( ك،م،أ لەدایكبووی 1978 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە. ♦بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و  پەیوەندییەكان

هەواڵ
20-06-2023

یەکەم حاجی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد

ئەمرۆ سێشەممە ٢٠/٦/٢٠٢٣ هاووڵاتیەک شاری مەککە بە ناوی رەحیمە قادر حەسەن لە دایکبووی ١٩٥٧ ە و دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرینە کۆچی دوایی کرد. ئەو هاووڵاتیە پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە و لە سلێمانی قەستەرەی بۆ کراوە و دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکدەچێت تیمەکانی تەندروستی حاجیانی کوردستان ئەوەی پێویست بوو بۆی ئەنجام دەدرێت و هەر ئەوکاتە دەگەیندرێتە نەخۆشخانەی مەلیک عبدالعزیز دوای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان بە داخەوە دواجار کۆچی دوایی دەکات.

هەواڵ
20-06-2023

بەهای دۆڵار دابەزی

بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 146200 دیناری عێراقی100یۆرۆ بەرامبەر بە 159000 دیناری عێراقی       100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 183500 دیناری عێراقی100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 6370 دیناری عێراقی100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3750 دیناری عێراقی1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2008 دیناری عێراقی

هەواڵ
20-06-2023

مەسرور بارزانی گەیشتە تورکیا

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. مەسرور بارزانی هەروەها لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکومەتی نوێی تورکیا کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.

هەواڵ
20-06-2023

لێژنەی مامۆستایانی ئاینی بنەماڵەی هەرکی دامەزرا

لیژنەیەک بۆ کاروباری مرۆیی و ئاینی دامەزرا کە پێکدێت لە ژمارەیەک مامۆستای ئاینی، کە سەرجەمیان لە بنەماڵەی هەرکین. بێوار هەرکی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەکە رایگەیاند: “هەموو ئەو پڕۆژانە لەژێر سەرپەرشتی و ئەرکی بەڕێز حاجی فەرزاد هەرکی بەڕێوەئەچن، بەدەستکاربونی مامۆستایانی ئاینی بەتایبەت جەنابی مامۆستا حەسەن هەرکی و هەرچی مامۆستای ئاینی عەشیرەتەکەمانە لەژێر یەک چەتر کۆبونەتەوە بۆ خزمەتی دینی خودا و بەرژەوەندی خەڵک”ئەم پڕۆژانەی ئەم ساڵە ئەچنە بواری جێبەجێکردنەوە: 1- ناردنی ٥٠ کەس بۆ عومڕە.2- پێدانی ٣٠٠ تا ٥٠٠ هەزار بۆ نەخۆش.3- پێدانی بڕێک هاوکاری بۆ مندالی یەتیم.4 - بەخشینی ٣٠ تەن چیمەنتۆ یا ٣٠ وەرەقە بۆ هەر مزگەوتێک.5- دابینکردنی قوڕئان و جوزء بۆ قوتابیانی قوڕئان. هەروەها لە کۆتایدا دەلێت: “شایەنی باسە ئەم پڕۆژانەو چەندانی تر لەبەرنامەکانی ئێمەدان لە داهاتوو إن شاء الله.”

هەواڵ
19-06-2023

مەسرور بارزانی: با کوردستانێکی ئاوەدانتر و گەشتر و بەهێزترمان هەبێت

گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێورەسمی ناساندنی بڕاند و ماڵپەڕی Invest Kurdistan ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 6/19 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی ناساندنی بڕاند و وێبسایتی ئینڤێست کوردستان Invest Kurdistan بەڕێوەدەچوو .لە ڕێورەسمەکەدا کە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕێکخرابوو ، ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان و کونسول و دیپلومات و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بەشدار بوون ، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەین تاکو وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە، متمانەی زیاتر بە بازاڕی هەرێمی کوردستان بکەن. گوتیشی هەر زوو هەوڵمان داوە کە هەموو بەربەستە یاسایی و بیروکراسییەکان لە بەردەم پرۆسەی وەبەرهێنان هەڵگرین. کاری زۆر کراوە، بەڵام دەزانین کاری زۆرتریش ماوە بۆ ئەوەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران بکەین.ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە : بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان ئامادەبووانی بەڕێز : هەموو لایەک زۆربەخێر بێن، خۆشحالم کە ئەمرۆ لە گەل ئێوەی بەڕێزم بۆ ڕاگەیاندنی ماڵپەڕ و پلاتفۆرمێکی ئۆنلاین، کە تایبەتە بە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، بە ناوی Invest Kurdistan .مەبەست لەم پلاتفۆرمە ، پەرەپێدانی زیاتری پرۆسەی وەبەرهێنان و ئاسانکاریکردنە بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی خێرا و بە ئاسانی ، زانیاری پێویستیان لە بارەی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان دەست بکەوێت.هەمیشە گوتوومە کە، کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت تەواوکەری یەکترن، ئەمەش تەنیا دروشمێک نیە، بەڵکو بڕوامان پێی هەیە و دەرک بە کاریگەری و گرنگیی بەشداریی کەرتی تایبەت لە پێشخستن و بووژاندنەوەی ئابووریی وڵاتدا دەکەین.ساڵانی ڕابردوو بارودۆخی سەختمان تێپەڕاند، کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا و ناسەقامگیریی بازاڕەکانی جیهان و کێشە سیاسی و داراییە ناوخۆیی و ناوچەییەکان، هەمووی کۆسپی گەورە بوون لە بەردەممان، بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە، بە خۆڕاگریی هاووڵاتییانی خۆشەویستمان و بە پلان و بەرنامەکانی کابینەکەمان و بە هاوکاریی ڕاستەوخۆی کەرتی تایبەتی کوردستان، توانیمان ئەو قۆناغە تێپەڕێنین. بۆیە لێرەدا دیسان بە دەرفەتی دەزانم کە سوپاسێکی تایبەتی کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستان بکەم، کە هەمیشە لە کاتی تەنگانە و قەیرانەکاندا، هەڵوێستیان هەبووە و بەشدار بوونە لە سووککردنی ئەرکی حکومەت و هاوکاریی هاووڵاتیانی خۆشەویستمان.بەرێزان….ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە کە بە پلان و بەرنامەیەکی تۆکمە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر هەنگاو بنێین. بۆیەش هەموو هەوڵێک دەدەین تاکو وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەتی ناوخۆ و دەرەوە، متمانەی زیاتر بە بازاڕی هەرێمی کوردستان بکەن. ئێمە هەر زوو هەوڵمان داوە کە هەموو بەربەستە یاسایی و بیرۆکراسییەکان لە بەردەم پرۆسەی وەبەرهێنان هەڵگرین. کاری زۆر کراوە، بەڵام دەزانین کاری زۆرتریش ماوە بۆ ئەوەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران بکەین.ئێمە دەزانین کە وەبەرهێنان، پێویستیی بە سیستەمێکی بانکیی باوەرپێکراو و کارا هەیە، بۆیە لەم کابینەیەدا، هەوڵی چڕ و پڕمان دەست پێکردووە و چەند تیمێکی سەر بە ئۆفیسی خۆشم ڕاسپاردووە، کە بە هاوکاریی شارەزایانی ئەو بوارە، کار بکەن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە بازاڕێکی پشت بەستوو بە پارەی کاش، بەرەو بازاڕێکی خاوەن سیستەمێکی بانکیی باوەڕپێکراو بگۆڕدرێت.هەوڵمان داوە و بەردەوامین کە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیدار بە وەبەرهێنان، لە تۆماری کۆمپانیاکان تا ڕێکارەکانی وەرگرتنی پرۆژەکان، بە ئەلکترۆنی بکرێن، هەوڵمان داوە کۆی پرۆسەکان خێراتر ببن و کاتێکی کەمتری کۆمپانیاکان بەهەدەر بدرێت. بێگومان هێشتاش گلەیی هەیە و پێویستە لەم بوارەدا، کاری زیاتر بکرێت و بە تایبەت لێرەدا قسەکانم ئاراستەی دامودەزگاکانی پەیوەندیدار دەکەم و پێیان دەڵێم کە هەرچی زووتر پرۆسەی دابینکردنی زەویی گونجاو و پێویست بۆ وەبەرهێنەران خێراتر و ڕێکتر بکەن.هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی سەقامگیر و ئارامی دەڤەرەکەیە و لە هەمانکاتدا سروشت و جوگرافیای هەرێم زۆر لەبارە بۆ وەبەرهێنان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و پێشەسازی. ئێمە سیاسەتی ئابووریی فرەچەشنمان گرتۆتە بەر، بۆیە بە هەموو توانایەک پشتگیری لە وەبەرهێنانی فرەچەشنیش دەکەین. ئێمە سامانی زۆرمان لەم وڵاتە هەیە. توانای مرۆیی گەورەترین سەرمایەمانە. بە وەبەرهێنان لەم بوارەدا دەتوانین داهاتوویەکی گەشتر بۆ وڵاتەکەمان مسۆگەر بکەین. من ساڵی رابردوو لە بۆنەیەکدا ئەنستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان (KII)م ڕاگەیاند بۆ ئەوەی توانا مرۆییەکانمان بدۆزینەوە و وەبەرهێنانیان لە سەر بکەین، بیرۆکە و داهێنانی خاوەن بەهرەکان دەکرێت ببێت بە هەوێنی پرۆژەی گەورە و وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە دەتوانن سوودی لێ وەرگرن.سەرمایە و سامانێکی دیکەی گەورەی وڵاتەکەمان سروشتی جوان و ڕەنگینمانە، کەش وهەوایەکی لەبار و چوار وەرزمان هەیە، ئاو و زەویی بە پیتمان هەیە، بۆیە کشتوکاڵ و پیشەسازیی خۆراک، دەرفەتی زێڕینە بۆ وەبەرهێنەران لە کوردستان.هەروەها ئەو سروشتە دڵرفێنەمان دەکرێت ببێت بە باشترین دەرفەت بۆ وەبەرهێنەرانی بواری گەشتوگوزار لە هەموو ڕۆژهەلاتی ناوەراستدا.بەرێزان….ئێمە لەگەل پێشکەوتنی هەموو ناوچەکە و عێراقین، لەو بڕوایەداین گەر هەرێمی کوردستان پێشبکەوێت و گەشە بکات، لە قازانجی هەموو عێراقدایە. ئێمە دەمانەوێت هەرێمی کوردستان ببێت بە دەروازە و دەستپێکی کاری زۆر کۆمپانیا، تاکو لێرەوە بەرەو ناوچەکانی دیکەی عێراقیش پەلبکێشن. لە ساڵانی رابردوودا سەرمایە و داهاتی عێراق بە باشی بەکارنەهێنراوە و بە تایبەتیش لە بەشی هەرێمی کوردستان، ستەم لە هاووڵاتیانمان کراوە، ئێستا دەرفەتێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە و هیوادارین یاسای بودجەی عیراق بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و دوور لەدەستێوەردانی سیاسی جێبەجێ بکرێت. تێگەیشتنی باشم لەگەل بەرێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە و بە پاڵپشتیی هەموو لایەک، پێویستە ڕووبەڕووی ئاستەنگە سیاسی و ئابوورییەکان ببینەوە و پێکەوە دەتوانین عێراق بگەیەنێن بە ڕیزی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان، چوونکە کۆی عێراق لە هەموو ڕوویەکەوە دەوڵەمەندە و تەنیا بەڕێوەبردنێکی باشی پێویستە.بەرێزان ….دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە هەزار دەرفەتی وەبەرهێنانی لە بوارە جۆراوجۆرەکان ڕاگەیاندووە و ئێستا ئێمە وەک حکومەتی هەرێم بەرچاومان ڕوونە و دەزانین چیمان دەوێت تاکو هەم هەرێمەکەمان پێشکەوێت، هەم وەبەرهێنەران سوود بکەن و هەم هاووڵاتیانیشمان دەرفەتی کاری زیاتریان بۆ برەخسێت و ئابورریی کوردستان ببووژێتەوە.خۆشم پلانم هەیە کە لە نزیکەوە، زیاتر لە جاران وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و تەنانەت دەرەوەش ببینم، بۆ ئەوەی بە تێبینی و پێشنیارەکانیان، بەرچاومان ڕوونتر ببێت و هیوادارم کە ڕۆژ بە ڕۆژ شایەدی بەشداریی زیاتری وەبەرهێنەرانمان لە بوارە جیاجیاکان بین.با هەموومان پێکەوە هاوکار بین تاکو کوردستانێکی ئاوەدانتر و گەشتر و بەهێزترمان هەبێت.

هەواڵ
19-06-2023

مەسرور بارزانی زیاتر لە ٧ ملیار دیناری بۆ خەرجکردنی مانگانەی قوتابیان...

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ٧ ملیار دینار بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان. لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی خوێندن و پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر بەردەوامبوونی خەرجکردنی بڕی ٧ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دیناری مانگانە بۆ قوتابییان و خوێندکاران.
هەروەها بەشێکی ئەو پارەیە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری لە بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) هاوشێوەی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) لەسەر بودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرج دەکرێت.

هەواڵ
19-06-2023

وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی پێکھێنا

لەبارەی مردنی نەخۆشیک بە هۆی هەڵەی پزیشکەوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی لەپێناو پاراستنی مافی نەخۆش و بەدواداچوونی بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی نەخۆشێکی ئافرەت، وەزارەتی تەندروستی لەژێر ڕۆشنایی یاسای مافی نەخۆش ژمارە (4) ساڵی 2020 و پەیڕەوی لێکۆڵینەوە ژمارە (16) ساڵی 2022 بڕیاریدا بە پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسی مردنی نەخۆشێک لەشاری هەولێر بەچاودێری و ئامادەبوونی دادوەری نوێنەری داواکاری گشتی بۆ بەدواداچوونی زانستی و یاسایی و ئاشکراکردنی دەرەنجامەکان بۆ ڕای گشتی. ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان 19 حوزەیران 2023

1 2 ... 336 337 338 ... 1146 1147