لە بڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دا، ئاماژە بە دەستگیرکردنی 5 تۆمەتباری بە كارهێنەری مادەی هۆشبەر کراوە. ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە ٢١/٦/٢٠٢٣ بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: 5 تۆمەتباری بە كارهێنەری مادەی هۆشبەر دەسگیرکران، کە لەکاتی دەستگیر کردنی ئەم تۆمەتبارانە دەستمان گرت بەسەر كەلوپەلی بەكارهێنان و بڕێكی جۆراوجۆر لەمادەی هۆشبەر.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 27ی حوزەیرانەوە تاوەکو 1ی تەممووز بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پشووی فەرمی دەبێت و 2ی تەممووز دەوامی فەرمی لە هەموو دامودەزگاکان دەستپێدەکاتەوە. لە راگەیێندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023، تاوەکو رۆژی شەممە 1ی تەممووزی 2023 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت. بەپێی راگەیێندراوەکە، پشووەکە بۆ هەموو دامودەزگاکانە، "جگە لە وەزارەتی پەروەردە کە بەگوێرەی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 کۆتا تاقیکردنەوەی گشتیی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت."
ئەمڕۆ چوارشەممە 6/21، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە.لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر پێشهاتە پەیوەندیدارەکان بە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق و لێکەوتەکانی لە سەر هەرێمی کوردستان.سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و بەرپەرسیاریەتییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستوور و ئەو ڕێککەوتنانەی واژۆ کراون جێبەجێ کردووە. بەڵام لە دەرەوەی دەستوور و ڕێککەوتننەکان، دەستکاری بابەتە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکان کرا کە لە ڕووی دەستووریەوە، گۆڕانکاریی لە ڕێکەوتننامەی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی فیدڕاڵیی وهەرێم ڕێگاپێدراو نییە. ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات، کە لە کاتی جێبەجێکردنی بڕگە و ماددەکانی بودجە لە دوای کەوتنە بواری جێبەجێکردنی، هەروەک سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڵێنیداوە، پێداچوونەوە بکات بە بڕگە و ماددە هەموار کراوەکان کە تا چەند لەگەڵ کارنامەی حکومەتی فیدرال دەگونجێن و تاچەند شایانی جێبەجێکردنن وپێویستە میکانیزمی شیاو بە ئاراستەی خەرجکردنی شایستەکانی هەرێم دابنرێت و هەر ڕێکارێکی جیاکاری لە دژی هەرێمی کوردستان ڕەت دەکەینەوە، چونکە هەرێم پابەندییە دەستوریەکانی خۆی بەجێگەیاندووە و هیچ بیانوو و پاساوێکیش بۆ هەر ڕێکارێکی جیاکاریی بەرامبەر هەرێمی کوردستان نەماوە، بە تایبەتیش پاساوی نەوت کە پێشتر هەمیشە دەکرایە بیانوو بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان وبێبەشکردنی لە شایستە داراییەکانی، بۆیە ئێستا ئەرکە لەسەر حکومەتی فیدڕاڵی، یاسای بودجە جێبەجێ بکات و تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج بکات لە پێش هەمووشیەوە تەرخانکراوی خەرجی مانگانەی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم و هێزەکانی پێشمەرگە بە گوێرەی ئەو ژمارانەی لە ناو خشتەکانی بودجەدا جێگیرکراون لە دوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە.لە بڕگەی دووەمدا، لەلایەن ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و وەزیرە پەیوەندیدارەکانەوە، گفتوگۆ لەبارەی ڕەشنووسی ئەو پڕۆژە یاسا و پەیڕەوانە کرا کە تا ئێستا دەنگدانی کۆتاییان لە سەر نەدراوە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، ئەویش بە ڕەچاوکردنی پلانی تەشریعیی کابینە کە لە هێڵە گشتیەکانی بەرنامەی کاری ئەم کابینەیەدا هاتبوون و لەم ڕووەوە، هەڵسەنگاندنی پێویست کرا لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییە. ئەنجومەنی وەزیران، وەزیرەکانی ڕاسپارد بۆ کۆبوونەوەکانی داهاتوو پێشنیارەکانیان لەمبارەیەوە بخەنەڕوو. لە بڕگەی سێیەمدا، گفتوگۆ لەبارەی کاراکردنەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 29 ی ساڵی 2012 ی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکوور - لجنة شؤون الشمال)ی هەڵوەشاوە تایبەت بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکووک كرا. ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە بڕیاری کاراکردنەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور دەکات و دەستخۆشی لە دوا نووسراوی لیژنەکە دەکات بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری کوژاندنەوەی زەوی کشتوکاڵی کورد و تورکمان و ڕاگرتنی نوێکردنەوەی گرێبەستی کشتوکاڵی بۆ هاوردەکراوان، بەڵام لەمە گرنگتر جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانەیە بە کردارەکی و ڕاگرتنی خێرای هەموو ئەو ناڕەواییەی بەرامبەر بە جووتیارانی کورد و تورکمان دەکرێت لەو ناوچانە، کە هیچ بنەمایەکی یاسایی و دەستوویی نیە.ئەنجومەنی وەزیران لیژنەی وەزاریی تایبەت بە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ ڕاسپارد کە کۆبوونەوەی پێویست ئەنجام بدەن و بە هەماهەنگیی لە گەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوونی خێرا بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و لیژنەی فیدڕاڵیی تایبەت بە جێبەجێکردنی ماددەی 140 بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەندیدارە بە کێشەی زەویوزاری جووتیارانی کورد و تورکمان کە ڕێگرییان لێ دەکرێت.بڕگەی چوارەم و کۆتایی خستنەڕووی بابەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و ڕێکارەکانی خۆپارێزی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و تەندروستی بوو.لەمبارەیەوە، دارا ڕەشید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەوەکالەت و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ، لە دوو ڕاپۆرتی جیادا ، ڕێکارەکانی خۆپارێزی و سەلامەتیی هاووڵاتییان لە کاتی قوربانیکردنی ئاژەڵ لە سەروبەری نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان خرایەڕوو، ئاماژە بەوەدرا کە حکومەتی هەرێم هەر زوو بوودجەی پێویستی بۆ هەردوو وەزارەت تەرخانکردوو و هەڵمەتێکی بەرفراوانی هۆشیارکردنەوەش دەستی پێکردوە.ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکارەکانی خۆپارێزیی هەردوو وەزارەت، لەهەمانکاتدا داوای لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد کە پابەندبن بە ڕێنوێنی و ڕێنماییەکانی خۆپارێزیی و بەتایبەتیش لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی ئایینی تایبەت بە قوربانیکردنی ئاژەڵ، تا سەلامەتی و تەندروستیان پارێزراو بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی دانا سترۆڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە کۆبوونەوەکەدا کە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ئامادەی بوو، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ، سڵاو و ڕێزی وەزیری بەرگری ئەمەریکای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە . تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، گفتوگۆکردن بوو لە بارەی پەرەسەندنەکانی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاو و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی یادداشتی لەیەکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا.لەمبارەیەوە ،جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، بەردەوام دەبن لە پشتگیریگردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر و بە تایبەتی داعش بۆ دڵنیابوون لە دووبارە بەهێزنەبوونەوەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە. سەرۆکی حکومەت، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییەکانی ئەمەریکا دەربڕی و خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەن لە گەڵ ئەمەریکا دووپاتکردەوە. بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆتاییهێنان بە شاڵاوی داگیرکردنی زەوی جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری کەرکووک ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. 1 2 3 4 5 6
ئەمڕۆ چوارشەممە 6/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کرد. تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان . لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا .سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە نابێت چیتر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دوا بخرێت و بکريتە قوربانی خواست و ئارەزووی هیچ هيز و لایەنێک بۆ دواخستنی ئەو پرۆسە دیموکراتییە. لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
پاشنيوهڕۆى ئهمڕۆ چوارشهممه 2023/6/21 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى نهتهوه يهكگرتووهكان به سهرۆكايهتيى بهڕێز عهبدوڵڵا ئهلدهردهرى، ياريدهردهرى سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان و بهڕێوهبهرى ههرێميى UNDP بۆ وڵاتانى عهرهبى، كرد. له كۆبوونهوهيهكدا شاندهكه پوختهيهكيان دهربارهى ئامانجى سهردانيان بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان خسته ڕوو كه بۆ يارمهتيدانى عێراق و ههرێمى كوردستانه له ههجۆركردنى سهرچاوهكانى داهات و به تهنيا پشتنهبهستن به نهوت. لهمبارهيهوه سهرۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردوه كه داهاتووى عێراق و ههرێمى كوردستان به ههمەجۆركردنى ئابوورى و سهرچاوهكانى داهاتهوه، بهنده. ههردوولا دهربارهى گۆڕانى كهشوههوا بيروڕايان گۆڕييهوه و هاوڕا بوون كه قهيرانێكى جددييه و كاريگهرييهكى زۆرى لهسهر عێراق ههيه، بۆيه دهبێ عێراق به پشتگيريى نێودهوڵهتى به جددى ڕووبهڕووى ئهو قهيرانه ببێتهوه. شاندهكه دووپاتى كردهوه كه ههم بۆ بهرهنگاربوونهوهى كاريگهرييهكانى گۆڕانى كهشوههوا و ههم بۆ ههمهجۆركردنى سهرچاوهكانى داهات، يارمهتيى عێراق و ههرێمى كوردستان دهدهن. شاندهكه ههروهها ئاماژهيان به كۆبوونهوهيان لهگهڵ دهستهى وهبهرهێنان له ههرێمى كوردستان كرد كه تيايدا ئامادهيى و پشتگيريى نهتهوه يهكگرتووهكانيان دهربڕيوه بۆ يارمهتيدانى ههرێمى كوردستان له پلانسازى و دانانى نهخشهڕێگه بۆ چۆنيهتيى ڕاكێشانى وهبهرهێنانى بيانى بۆ ههرێمى كوردستان و ڕهخساندنى دهرفهتى كار بۆ گهنجان. لاى خۆيهوه سهرۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشوازى له بيروبۆچوون و پلانى بهڕێز ئهلدهردهرى و UNPD، هيواى سهركهوتنى له ئهركهكهيدا بۆ خواست و ههوڵهكانى بۆ يارمهتيدانى عێراق و ههرێمى كوردستان، بهرز نرخاند.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 21/6/2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز هانس سادنی، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق كرد. لە كۆبوونەوەیەكدا پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ هۆڵەندا، دوایین پێشهات و دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بە گشتی و دۆخی ئاوارەكان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان، خرانە بەر باس و گفتوگۆ. سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕاى پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و پشتگيريى هەرێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییەكانی نیشان دا، هەروەها سوپاسی هاوكارییەكانی هۆڵەندای بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد بەتایبەتى لە بواری هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی ئابووری و پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵدا. لاى خۆيهوه بەڕێز باڵیۆزی هۆڵەندا، دووپاتى كردهوه كه حكوومهتى وڵاتهكهى پابهنده به ئارامى و سهقامگيريى عێراق و ههرێمى كوردستان وهك ههرێمێكى گرنگ و فيدراڵى، ههروهها بەردەوامیی هاوكارییەكانی بۆ سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئاوارە و پەنابەران بەرز نرخاند. تاوتوێكردنی دۆخی مافی مرۆڤ، كاری ڕێكخراوە ناحكوومییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە بەڕێز كونسولی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە: دەزگاى ئاسایشى هەرێم دەستگیركردنى تۆمەتبارێكى هەڵكوتانە سەر كۆمپانیایەكى دراو رادەگەیەنێت بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانى/ ناوشار، لە ماوەى كەمتر لە چوار كاتژمێردا، دزێك دەستگیردەكات و پارە دزراوەكەشی لێوەردەگیرێتەوە. كاتژمێر(9.30)دەقیقەى شەوى 20/6/2023 ، تۆمەتبارێك بەناوى(س. أ) بەمەبەستى دزیكردن، هەڵدەكوتێتە سەر كۆمپانیایەكى ئاڵوگۆڕى دراو لە یەكێك لە مۆڵەكانى شارى سلێمانى. دواى ئەوەى بە زەبرى چەك، بڕێكى زۆر پارە لە كارمەندى كۆمپانیاكە دەبات و پاش ئاگاداركردنەوەى هێزەكانى ئاسایش و بەدواداچوون و گەڕانى ورد بۆ دۆزینەوەى تۆمەتبارەكە، سەرئەنجام توانرا لە ماوەى كەمتر لە(4) كاتژمێردا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت و پارە دزراوەكەش وەربگیرێتەوە تۆمەتبارەكە دانیشتوى هەرێمى كوردستانە و تەمەنى(23) ساڵە، لە ئێستادا راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەى بەردەوامە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی حوزەیرانی 2023، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە. تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشهاتە پەیوەندیدارەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان. لە تەوەری دووەمدا، باس لە ڕەشنووسی ئەو پرۆژەیاسا و پەیڕەوانە دەکرێت کە تاکوو ئێستا دەنگدانی کۆتاییان لەسەر نەکراوە. تەوەری سێیەم تایبەت دەبێت بە بابەتی کاراکردنەوەی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق. لە تەوەری چوارەم و کۆتاییدا، بابەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لەلایەن هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخرێنە ڕوو.
بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارتی دارایی، ئەمڕۆ چوارشەممە21-6-2023 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت. دوای ئەوەی بڕی چوار سەد ملیار دینار لە ڕێگای بانكی ڕەشید و ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق، ڕۆژی یەك شەممە 18-6-2023 وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی موچەی دەرکرد کە یەکەم وەزارەت بەوەزارەتی تەندروستی مووچەی مانگی ئایاری وەرگرت. وابڕیاریشە ئەمرۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش بكرێت.
لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی تەندروستی، ڕەزامەندیی درا لەسەر نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی ملیارێک و 607 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ و گونجاندنی بۆ نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون. ئەو گوژمەیە لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاپەرین کە سەر بە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە خەرج دەکرێت.
له سنووری قهزای ئاكرێ حاڵهتێكی تووشبوون به تای خوێنبهربوون تۆماركرا كه هاوڵاتییهكه و كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژهڵ بووه. ئهمڕۆ سێشهممه 20ی حوزهیرانی 2023، نێچیرڤان ههركی وتهبێژی تهندروستی ئاكرێ رایگهیاند كه "ئهمڕۆ ئهنجامی پشكنینی كهسێك كه ماوهی ههفتهیهكه وهكو گومانلێكراوی تای خوێنبهربوون لهژێر چاودێریی پزیشكیدایه، له بهغدا گهڕایهوه". وتهبێژی تهندروستی ئاكرێ دهڵێت: "بهپێی ئهنجامی پشكنینهكه دهركهوتووه كه ناوبراو تووشی تای خوێنبهربوون بووه". وتیشی: "ئهو كهسهی تووشی نهخۆشییهكه بووه دانیشتووی شارۆچكهی دینارتهیه و كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژهڵی كردووه". ئهوهشی خستهڕوو كه "ئهمڕۆ دهرمانی پێویست دراوه به توشبووهكه و رهوانهی ماڵهوه كراوهتهوه". وتهبێژی تهندروستی ئاكرێ راشیگهیاند كه "له ماڵهوه چاودێری دهكرێت و تهندروستیی زۆر باشه؛ زۆر باش نهبووایه رهوانهی ماڵهوهمان نهدهكردهوه".