بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی ههرێم پێشبینی بهرزبونهوهی زیاتری پلهكانی گهرما دهكات بۆ سهرووی 45 پله. كهشناسی ههرێم رایگهیاند: بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە ماوەى ڕۆژانى چوارشەم پێنج شەم هەینى ڕادەى بەرزبوونەوەى بەرزترین پلەکانى گەرما بە (2-4) پلەى سیلیزى دەبێت، سەنتەرى پارێزگاکان لە سەرووى 41 پلەى سیلیزى ئیدارەى گەرمیان لە سەرووى 44 پلەى سیلیزى ناوچە شاخاوییەکان لە نێوان (36-40) پلەى سیلیزى ناوچە سنووریەکان لە نێوان (28-32) پلەى سیلیزى دەبێت . ئاماژهبهوهكراوه، کاریگەرى قوڵ بوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى کاریگەرییەکەى تا ڕۆژى شەممە بەردەوامى دەبێت پاشان پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەى سیلیزى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 44 سلێمانی : 43 دهۆک : 43 کەرکوک : 46 هەڵەبجە : 44 زاخۆ : 43 سۆران : 43 گەرمیان : 47
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2022ـی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەت. ئەمڕۆ سێشەممە 2023/7/4 وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای بڕینی ڕێکارە یاساییەکان خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2022ـی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانی وەزاری بۆ دەرچوو. ڕاشیگەیاند: بڕیارەکە دوای دەرچوونی فەرمانی هەرێمی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ڕەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2022ـی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەت. لەمبارەیەوە فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پیرۆزبایی لە ئەفسەران کرد و ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی(80 و70)ـش وەک دیوانی وەزارەت، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەربچێت. سەرۆکی ئەرکان دڵنیاییشی دا، کە کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی ئەیلوولی ساڵی 2022 و نەورۆزی ساڵی 2023ـی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت.
ڕۆژی سێشەممە 4ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سیادە بە سەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە كرد. لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
دەقی نوسینەکەی وەزیری پەروەردە: ڕێزدار کاک مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، یەکەیەکی نیشتەجێ بوون دەکاتە دیاری بۆ خانەوادەی قوتابی "هەنار تەها نوری " یەکەمی کوردستان لەبەشی وێژەیی لە قەزای چەمچەماڵ، جەنابیان بەندەی ڕاسپارد کە لە قەزای چەمچەماڵ سەردانی هەنار خان و خانەوادەکەیان بکەم و جەنابیشیان خەڵاتی دەبێت بۆ هەموو یەکەمەکان. ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردە ٤ـی ٧ـی ٢٠٢٣
درەنگانی شەوی ڕابردوو دووشەممە ٣/٧/٢٠٢٣ گەنجێک لە کەرکوک لەلایەن هاورێکەیەوە دەکوژرێت. عەقید یوسف ساڵح، بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی لە شاری کەرکووک،ڕایگەیاند: کوژراوەکە ناوی (مەهدی حەسەن)ـە کوردە و تەمەنی 25 ساڵە و نیشتەجێی گەڕەکی ئیسکانی لەرکووکە، لەلایەن هاورێکەی خۆیەوە 13 گولـلەی کڵاشینکۆفی لێدراوە، دەستبەجێ لەو شوێنە گیانی لەدەستداوە. ڕاشیگەیاند: “لێکۆڵینەوەمان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و هاوڕێ بکوژەکە هەڵهاتووەو دەستگیر نەکراوە، بەڵام ئێمە بە شوێنیەوە دەبین تاکو دەستگیری دەکەین".
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە ٣/٧/٢٠٢٣ وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاوکردەوە، یەکەمەکانی سەر ئاستی کوردستانیش دیاریکرا. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەنامەی تایبەت پیرۆزبایی لە سەرجەم قوتابیە یەکەمەکانی سەر ئاستی کوردستان کرد. لە نامە تایبەتەکەی مەسرور بارزانی بۆ قوتابیان دەلێت: “پیرۆزبایی سەرکەوتنت لە تاقیکردنەوەکان لەخۆت و لەخانەوادەکەت دەکەم، داهاتووی کوردستان بە ئێوە بەهێزتر دەبێت.”
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان شەوی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامیخولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی) رادەگەیێنێت ئەم لینکە داگرە: https://azmwnakan.com/
لە باڵەخانەیەک بەرزکەرەوەیەک کەوتەخوارە و کرێکارێک گیانی لەدەستدا لە نهۆمی ١٣ی باڵەخانەیەک بەرزکرەوەیەک کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لە دەستداوە: سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی هەولێر رایگەیاند، رووداوەکە لە یەکێک لە باڵەخانەکانی ناحیەی عەینکاوەی سەر بە شاری هەولێر بووە. کرێکارەکە ناوی محەمەد جەلالە و تەمەنی ٢١ ساڵەو لەو باڵەخانەیە کاری کردووە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کارەکانی ئەو شێڵتەرە تایبەتەی لە دەرەوەی شاری هەولێر بۆ سەگە بێلانەکان دروستکراوە، تەواوبوون و، رۆژی شەممەی داهاتوو 8ـی تەممووزی 2023، دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دەکرێت. وتیشی، پڕۆسەی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان لەناو شار و دەرەوەی شار و سەرجەم ناحیە و قەزاکانی سەر بە پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە. ئاماژەی بەوش دا، لەماوەی داهاتوودا هەڵمەتێک رادەگەیەنن بۆ ئەوەی هاووڵاتییانیش هاوکاربن لەگەڵیان بۆ کۆکردنەوەی ئەو جۆرە سەگانە. بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، زیاتر لە 21 هەزار سەگی بێلانە لە سنووری پارێزگای هەولێر هەن و لەماوەی چوار مانگی رابردوودا زیاتر لە 300 حاڵەتی پەلاماردان و گەستن لەلایەن سەگی بێلانەوە بۆ سەر هاووڵاتییان لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر تۆمارکراون.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: هەر هاوڵاتییەک لە سنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتى شارەوانییەکەى هەولێر گرفت و کێشەى کەمى ئاوی هەبێت دەتوانێت ڕۆژانە لە کاتژمێر ( 8 )ى بەیانی تاکو کاتژمێر ( 10 )ى شەو پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بکات:- سنوورى شارەوانى یەک0751525000107515260001 سنووری شارەوانی دوو0751525000207515260002 سنووری شارەوانی سێ0751525000307505260003 سنووری شارەوانی چوار0751525000407515260004 سنووری شارەوانی پێنج0751525000507515260005 سنوورى شارەوانی شەش0751525000607515260006 ڕاگهیاندنی پارێزگای ههولێر
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بەپێی پێشبینییەکان پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرز دەبێتەوە. کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە 3/7/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە، کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوەبە (2-4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 44پلەى سیلیزى سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى دهۆک: 41 پلەى سیلیزى کەرکووک: 45 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 30 پلەى سیلیزى زاخۆ: 42 پلەى سیلیزى سۆران: 40 پلەى سیلیزى گەرمیان: 46 پلەى سیلیزى
سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕەزامەندیدا بە تەرخانکردن (1 ملیار و 242 ملیۆن دینار) بۆ جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزرایى لە گوندى زەرواوى زرارەتى لە سەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لە چوارچێوەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بۆ سەرجەم ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى (1 ملیار و 242 ملیۆن و 941 هەزار و 97 دینار) یەک ملیار و دووسەد و چل و دوو ملیۆن و نۆسەد و چل و یەک هەزار و نۆهەت و حەفت دینار بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى:- قیڕتاوکردنى شەقامى گوندى زەرواو. دروستکردنى پۆندى گوندى زەرواو. دروستكردنى تۆڕى ئاوى گوندى زەرواو. ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر2023.7.2