ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/7/2 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى (45) دادوه‌ر ده‌ركرد كه ده‌رچووى خولى چواره‌مى په‌يمانگه‌ى دادوه‌رين و له ماوه‌ى دوو ساڵدا له‌ڕووى زاستى و پراكتيكييه‌وه بۆ پرۆسه‌ى دادبينى، ئاماده كراون. دواى گه‌يشتنى داواكاريى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به دامه‌زراندنيان، دادوه‌ران له ڕۆژى ده‌رچوونى فه‌رمانى هه‌رێمى و واژۆكردنييه‌وه له‌لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، داده‌مه‌زرێن و دواى سوێندخواردنى ياسايى، له دامو‌ده‌زگاكانى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستبه‌كار ده‌بن. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌دا (15) جێگرى داواكارى گشتى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن كه پێشتر فه‌رمانى دامه‌زرانديان له‌لايه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ واژۆ كراوه. دامه‌زراندنى دادوه‌ران و جێگرانى داواكارى گشتى وه‌ك پێويستييه‌كى له‌پێش دێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشايى له‌و بواره‌دا و خزمه‌تكردن و ئاسانكارى بۆ هاووڵاتييان له بوارى دادبينيدا به‌تايبه‌تى له شوێنه دووره‌كان و له سنوورى ئه‌و ناوچانه‌ى ئيداره‌ى تازه‌يان تێدا دامه‌زاروه وه‌ك پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و ئيداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمى كوردستان. هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ كردنى شارۆچكه‌ى خه‌ليفان به قه‌زا و كردنى گوندى سرێشمه به ناحيه واژۆ كرد و له‌مڕۆوه فه‌رمانه‌كه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه. به‌م بڕياره له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه ئاسانكارى و خزمه‌تێكى باشترى ناوچه‌ى خه‌ليفان و دانيشتوانى سنووره‌كه ده‌كرێت.
فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان لە سلێمانی ڕایگەیاند، چەکدارێکی نەناسراو لەنزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستڕێژی گولە لەئۆتۆمبێلێک دەکات و کەسێک بریندار دەکات. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "لەوکاتەشدا کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ لەشوێنی ڕوداوەکەدەبێت و دەیەوێت ڕێگری بکات لەتەقەکەرەکە بەڵام کەسی تەقەکەر ڕوبەڕوی کارمەندەکەی کۆماندۆش بۆتەوە و تەقەی زیاتری کردووە بۆیە لەلایەن ئەو کارمەندەی هێزی کۆماندۆوە کەسی تەقەکەر چەککراوە و چەکەکەی لێسەندراوە دواتر تا هێزە ئەمنییەکان دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە ئەوکەسە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵدێت و لەئێستادا چەکەکەی لەبەردەست هێزەکانی کۆماندۆدایەو هێزەئەمنییەکان سەرقاڵی دۆزینەوەی تۆمەتباری ڕوداوەکەن". ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو ڕووداوە دوور‌و نزیک پەیوەندی بەکارمەندەکەی هێزی کۆماندۆوە نەبووە و تەنها وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و پیشەی ئەو کارمەندەی کۆماندۆ ڕێگری کردووە لەئەنجامدانی تاوانێکی گەورە.
باڵیۆزخانەی ڤاتیکان لە عێراق سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکی عێراقی بە رەچەڵەک ئاشووری لە سوێد دەکات و دەڵێت، ئەو "بێڕێزیکردنە لە دژی بەهاکانی ئایینی کریستیان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتیی مرۆڤایەتییە." لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "باڵیۆزخانەی ڤاتیکان لە عێراق، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو کارە قێزەون و بێشەرمە دەکات کە ئەمدواییە لە ستۆکهۆڵم کرا و هەستی موسڵمانانی عێراق و دەرەوەی بریندارکرد." پەنابەرێکی عێراقیی تەمەن 37 ساڵ بە ناوی سەلوان مۆمیکا، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵم کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەوەش دوای وەرگرتنی مۆڵەتی پۆلیسی سوێد. سەلوان بە رەچەڵەک ئاشوورییە و پێشتر بڕواداری ئایینیی کرستیان بووە و لە ماوەی شەڕی دژی داعش، ئەندامی هێزێکی ئاشووریی سەر بە حەشدی شەعبی بووە، بەڵام ئێستا خۆی بە بێباوەڕ دەناسێنێت. باڵیۆزخانەی ڤاتیکان دەڵێت: "ئەم جۆرە رەفتار و هەڵوێستانە دژی بەهای رێزگرتنی هاوبەشی ئایینی کرستیان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتیی نێوان مرۆڤایەتییە." سووتاندنی قورئانی پیرۆز کە هاوکات بوو لەگەڵ جەژنی قوربان و کۆتایی وەرزی حەج، لە سەرانسەری وڵاتە زۆرینە موسڵمانەکان ناڕەزایی تووندی لێکەوتەوە، بە تایبەتیش دژی سوێد کە مۆڵەتی بە پەنابەرەکە دابوو ئەو کارە بکات. لە عێراق دوو رۆژ لەسەر یەک، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر خۆپێشاندانیان لە نزیک باڵیۆزخانەی سوێد کرد و داوایان کرد باڵیۆزی ئەو وڵاتە دەربکرێت و باڵیۆزخانەکەیشی دابخرێت. حکومەتی عێراق داوای لە سوێد کردووە مۆمیکا رادەستبکاتەوە بۆ ئەوەی دادگایی بکرێت، لە کاتێکدا کە داواکراوەکە هەڕەشە دەکات هەموو هەفتەیەک کۆپییەکی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق بسووتێنێت. وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژی پێنجشەممەی رابردوو جێسیکا سڤاردسترۆم، باڵیۆزی سوێدی لە عێراق بانگهێشتکرد بۆ ئەوەی ناڕەزایی حکومەت بەرامبەر پێدانی مۆڵەت بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز، پێی بگەیێنێت. هاوکات جگە لە وڵاتە زۆرینە موسڵمانەکانی وەکو تورکیا، سعودیە، قەتەر، ئیمارات، فەلەستین، سووریا، یەمەن، کوێت، ئوردن، میسر، ئێران و مەغریب؛ هەریەکە لە ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا و ئاژانسی هاوپەیمانیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ شارستانییەتەکان (UNAOC) سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزیان کرد. ئۆڵف کریستەرسن، سەرۆکوەزیرانی سوێد رۆژی هەینی لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزەوە گوتی، "ئەوە پرسێکی ئەمنیی جیدییە. هیچ پاساوێک بۆ سووکایەتیکردن بە خەڵکی دیکە نییە." مۆمیکا رۆژی پێنجشەممە بە رۆژنامەیەکی سوێدی گوت، "10 رۆژی دیکە، لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم ئاڵای عێراق و قورئان دەسووتێنم." ژێدەررووداو
وابڕیارە عێراق لەم هەفتەیەدا بڕى پارەى پێویست وەکو پشکى هەرێم ڕەوانەى بکات کە بڕەکەى بۆ موچە زیاترە لە٩٠٠ ملیار دینار. بەپێى زانیارییەکان، لەم هەفتەیەدا شاندى هەرێم لەسەر داواکارى وەزارەتى دارایى عێراق سەردانى بەغدا دەکات بەمەبەستى تاوتوێ کردنى داهاتى نانەوتى هەرێم و چۆنیەتى دانەوەى ئەو قەرزانەى کە هەرێم لەعێراق بۆ مووچە وەریگرتووە. هەر بەپێى زانیارییەکان، وابڕیارە عێراق لەم هەفتەیەدا بڕى پارەى پێویست وەکو پشکى هەرێم ڕەوانەى بکات کە بڕەکەى بۆ مووچە زیاترە لە٩٠٠ ملیار دینار و لەگەڵ نیوەى داهاتى خاڵە سنورییەکان و داهاتى نانەوتیدا بەچاودێرى عێراق کۆدەکرێتەوە و دەخرێتە سەر بودجەى بەکاربردنى هەرێم. لەبەدواداچوونە میدیاییەکاندا ئەوەش ئاشکرا کراوە، لەگەڵ گەیشتنى پشکى هەرێم بۆ ئەم مانگە، وەزارەتى دارایى هەرێم لیستى مووچە ڕادەگەیەنێت کە دەبێت بەپێى سیستمى دابەشکردنى موچەى عێراق لەماوەى یەک هەفتەدا سەرجەم وەزارەتەکان لەهەرێم موچە وەربگرن.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/7/2 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد كە بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه، سەردانی سەرۆكی هەرێمی كردبوو. له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى ديكۆتينى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنى له پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست. لاى خۆيەوه كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له ئه‌ركەكانى و هيواى خواست به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كه‌ى به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها به پێزانينه‌وه باسى له ڕۆڵى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد له به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا. بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەشی پێشبینیەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم ئەگەرى بوونى تۆزێکى کەم هەیە، پلەى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. ڕاشیگەیاند، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 40پلەى سیلیزىسلێمانی: 38 پلەى سیلیزىدهۆک: 39 پلەى سیلیزىکەرکوک: 43 پلەى سیلیزىهەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزىحاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزىزاخۆ: 40 پلەى سیلیزىسۆران : 40 پلەى سیلیزىگەرمیان : 45 پلەى سیلیزى
ئەمشەو، حاجییەکی دیکەی کورد، کەخەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لەشاری مەککە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە گیانی لەدەستدا. سەیید عارف عینایەتی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری حەجی پارێزگای سنە رایگەیاند؛ شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، حاجییەکی کوردی خەڵکی مەریوان، بەناوی حاجی ساڵح باقەدەم، دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما لە شاری مەککەی پیرۆز گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی حەجی پارێزگای سنە ڕاشیگەیاند؛ ئەمساڵ ئەوە دووەم حاجی کوردی پارێزگای سنەیە کە لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گیان لەدەستدەدات.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دوای ونبوونی لەكاتی جێبەجێكردنی ئەرك و واجباتی حەج، ھەروەھا گەڕانی تیمە كارگێڕیەكانی پڕۆسەی حەجی كوردستان و ئەو كۆمپانیایەی كە یاوەری سەفەری كردووە، حاجی عەیش شێخ عەبدوڵا لەدایكبووی ساڵی (١٩٥٩) خەڵكی دەڤەری پیران سەر بەپارێزگای ھەولێر بەمردوویی لەنەخۆشخانە دۆزرایەوە. وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا تیمەكانی حەجی كوردستان، سەرقاڵی تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانن دواتر ناشتنی تەرمی كۆچكردوو لە گۆڕستانی ( شرائع) لەشاری مەككەی پیرۆز.
پەڕەی فەرمی وەزارەتی گواستنەوەی و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکانی کەشو هەوا، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە. کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووئەمڕۆ شەممە 01- 7- 2023کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ هەندێک پەڵەهەور و ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سوک لە کاتەکانى ئێوارەدا .پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو جگە لە ناوچەکانى باکورى هەرێم کە بە یەک پلە نزم دەبێتەوە.خێراى با / 15 – 20 کم/سئاراستەی با / باکورى ڕۆژهەڵاتمەوداى بینین / 9 -10کم دەبێتپلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە. سبەی یەک شەممە 02- 7- 2023کەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.خێراى با / 10 – 15 کم/س دەبێتمەوداى بینین / 9 - 10 کم .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزیهەولێر : 41سلێمانی : 39دهۆک : 38کەرکوک : 43هەڵەبجە : 41زاخۆ : 41سۆران :39گەرمیان : 45 بەشى پێشبینى کەش و هەوا
له سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا، له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر، چه‌ند هاوڕێیه‌ك به مه‌به‌ستی چوونیان بۆ گه‌شت و سه‌یران كۆ ده‌بنه‌وه و دواتر به‌هۆی ناكۆكیان له‌سه‌ر نه‌هێنانی ئۆتۆمبێل و جێنه‌بوونه‌وه‌یان له ئۆتۆمبێلێكدا ده‌بێته ناكۆكی و ده‌ماقاڵه‌یان و هه‌ر كه‌سێكیان ئه‌و تریان تۆمه‌تبار ده‌كات كه بۆچی ئۆتۆمبێلی خۆی نه‌هێناوه، دواتر یه‌كێكیان ته‌قه ده‌كات و دوو گولـله ده‌نێت به قاچی هاوڕێكه‌یه‌وه برینداری ده‌كات. دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه‌كانی پۆلیس ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و ئێستا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌كراوه و ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.
وابڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندێكی حكومەتی هەرێم كە نوێنەری یەكێتی نیشتیمانیشی تیادا دەبێت سەردانی بەغدا دەكەن. بەگوێرەی زانیارییەكان، وابڕیارە لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندێكی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ وەزیرانی نەوت و دارایی حكومەتی عێراقی كۆببنەوە و باس لە چۆنییەتی مامەڵەی هەرێمی كوردستان بكەن لە بارەی دۆسیەی نەوت و ناردنی پشكی هەرێم و پابەند بوونی هەردوولا بە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی و ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوان هەردولا كراوە. شایەنی باسە لەو شاندانەی كە پێشتر سەردانی بەغدایان كردووە، نوێنەری یەكێتی تیادا نەبووە. بەڵام لەسەردانەكەی هەفتەی داهاتوو (ئامانج ڕەحیم) سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران وەك نوێنەری یەكێتی بەشدار دەبێت لەو شاندەی هەرێم. ئامانجی سەرەكی ڕۆشتنی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا نیشاندانی نیتەپاكی حكومەتی هەرێمە بۆ بەغدا. كە هەرێم ئامادەیە پابەندی هەر ئەركێك بێت كە لە پرۆژەیاسای بودجەی بۆی دیاركراوە لە بەرامبەر ناردنی پشكی هەرێم.
ئەمڕۆ هەینی 6/30، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ دەکات بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسین و پیرۆزبایی جەژنی قوربان .