لە بڵاوکراوەیەکی ئاسایشی هەولێردا، ئاماژە بە دەستگیرکردنی تەقەکەرێک دەکات، کە چەکی بێ مۆلەتی بەکارهێناوە. دەقی بڵاوکراوەکەی ئاسایش: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) تۆمەتبار(م , ح, ع ) دەستگر کرا , بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن لەناو شاری هەولێرو بلاو کردنەوەی لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان، ڕێکاری یاسای بەرامبەر گیراوەتەبەرو دەدرێت بەدادگا.هەمیشە دوپاتی دەکەینەوە داوادەکەین لەهاولاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێرو دەوروبەری خۆیان بەدور بگرن لەهەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن،چونکە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت لەهەر پۆست و پلەیەکدابێت بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیاند، "ئەمساڵ لە مێژووی عێراقدا زۆرترین گەنم رادەستکراوە". حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیاند، "وەرگرتنی گەنمی جووتیاران 5 ملیۆن تۆنی تێپەڕاندووهو چاوەڕوان دەکرێت ئەم وەرزە کۆی گشتی گەنمی رادەستکراو بگاتە 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن". شایهنى باسه حکومەتی عێراق هەر تۆنێک گەنم بە 850 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگرێت و بۆ ئەمساڵ بڕیاریداوە تەنها 500 ههزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، لەکاتێکدا بەرهەمى جوتیاران زۆر لهوه زیاترە.
چەند ڕۆژێکەلەسایت وتۆڕەکۆمەلایەتیەکان وێنەی چەند فسفۆرێک بلاودەکرێتەوە کەشکاون ولێکدانەوەی وای بۆکراوە گوایا لەبەر گەرمابوە وئەندازەی هاتووچۆی هەولێر بەلایەنی کەمتەرخەم نیشان دراوە،ئێمە لێرەوە بۆهەموانی ڕوون دەکەینەوەکەوا.1/ئەوفسفۆرانەی وێنەیان بلاوکراوەتەوە پێش شوقەکانی نەورۆزە، وپێچی داخلبون بۆ شەقامی 120مەتریە،ئەو فسفۆرانە لەلایەن ئەندازەی هاتووچۆ دانەنراون ،بەلکو لەلایەن ئەوکۆمپانیایە دانراوە کەخاوەنی شوقەکانە ،وەبەبێ ئاگاداری ئەندازەی هاتووچۆ بوە وەبێ هەماهەنگی بوە.2/ئەوفسفۆرانە لەبەر گەرما تێکنەشکاون، چونکە بەر لەهاتنی وەرزی گەرما تێکچون، بەڵکولەبەر خراپی کوالێتیەکەیانە، کەئێمە لێ ی بەرپرس نین.3/ئەو فسفۆرانەی لەلایەن ئەندازەی هاتووچۆ دادەنرێن بەرگەی پلەی گەرمی [70پلەتاکو-20] دەگرن،وەئەگەر شوفێران بەدەستی ئەنقەست بەسەریان نەکەون ،تاوەکو نزیک 3ساڵ بەرگە دەگرن وناشکێن.4/داوا لەهاوڵاتیان وکۆمپانیاکان دەکەین کەلەخۆیانەوە وەبەبێ هەماهەنگی، لەهیچ شوێنێک فسفۆر دانەنێن،وەدەتوانن ئەوکارە بکەن بەهەماهەنگی لەگەل ئەندازەی هاتووچۆ ،ئەوکات پێیان دەوترێت کە چ مواسەفاتێک ڕێگاپێدراوە بەدانانی. ب هاتووچۆی هەولێر2023/7/8
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 8ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان كۆبۆوە. لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبوان كرد و تێیدا سوپاسی ڕۆڵ و ماندووبوونی ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی كرد و دەستخۆشی لێ كردن كە لەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا كارەكانی خۆیان بە باشی بەجێگەیاندووە و پابەندی ئەركەكانیان بوونە. داواشی كرد بەردەوام بن لە ڕۆڵی خۆیان لە بوارە جیاجیاكان و خزمەتی كوردستان و پارتی بكەن. سەرۆك بارزانی جەختیشی لەوە كردەوە كە پارتی ئومێدی سەرەكیی خەڵكی كوردستانە و پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان و فەرهەنگ و ڕەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردستانی بێت. هەر لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی هێمای بە بارودۆخی سیاسیی كوردستان و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ دا و پەیوەست بەم تەوەرانە، بەرچاوڕوونی و ئامۆژگاریی پێویستی خستەڕوو.
بەریتانیا بە پاساوی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ سزای نوێی بەسەر بەرپرسان و دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێراندا سەپاند. وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە سزای بەسەر ١٣ بەرپرس و دامەزراوەدا سەپاندووە. ئاماژە بەوەشکراوە کە سزاکان بەڕێوەبەرانی زیندانەکان کە چاودێری ئەشکەنجەدان و ئەنجامدانی مامەڵەی نامرۆڤانە لە ئێران دەکەن، ئەو دامەزراوانەی کە ئەرکیان کۆکردنەوەی زانیاری تایبەتە بۆ رژێم، هەروەها ئەو کەسانەی کە لە رێگەی یاسا بەزۆر سەپێندراوەکانی تایبەت بە بەستنی سەرپۆش سەرکردایەتی چەوساندنەوەی ژنان دەکەن، دەکەنە ئامانج. سزاکان بریتین لە قەدەغەکردنی گەشتکردن، بلۆککردنی سەروەت و سامانەکانی ئەو کەسانە لە بەریتانیا، ئەمەش رێگریی دەکات لە رێکخراوەکانی بەریتانیا کە بازرگانی لەگەڵ کەسانی سزادراودا بکەن. - "لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکەین" لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە گوتەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جەیمس کلێڤەرلی کراوە کە رایگەیاندووە: "رژێمی ئێران فشار دەخاتە سەر گەلی خۆی و هەڕەشەی کوشتن و رفاندن دەکات". کلێڤەرلی ئاماژەی بەوەش داوە کە بەریتانیا بەو سزا نوێیانە پەیامێکی روونی ئاراستەی رژێم کردووە و رایگەیاندووە: "بەرگەی ئەم رەفتارە خراپانە ناگرین و لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکەین". سەرچاوە/ AA
دەستگیرکردنی دکتۆر ئالان پەیوەندیی بەوەوە هەبوو کەوا بڕیارە ببێتە سەرۆکی لیستەکەی لاهور جەنگی دوای ئەوەی شەوی 6/7-7-2023، هێزێکی کۆماندۆ لە شاری سلێمانی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی دکتۆر ئالان فەرەیدوون، سەرۆکی پێشووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە تۆمەتی وێنەگرتنی کاروانێکی هێزەکانی کۆماندۆ دەستگیری دەکەن، ناوبراو ڕۆژی 7-7-2023 ئازاد کرا. بەڵام لە ڕاستیدا دەستگیرکردنی دکتۆر ئالان پەیوەندیی بەوەوە هەبووە کەوا بڕیارە ناوبراو سەرۆکی لیستەکەی شێخ لاهور بێت بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی. هاوکات هەمان هێز هەڵدەکوتنە سەر ماڵی دکتۆر ئاسۆ فەرەیدوونی پەرلەمانتاری یەکێتی کە دەکاتە برای دکتۆر ئالان بە مەبەستی دەستگیردکردنی، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوبراو لە ماڵەوە نەبووە نەیانتوانیوە دەستگیری بکەن.
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، پلەکانی گەرماکەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. راشیگەیاند سبەی شەممە 2023/7/8 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، پلەکانى گەرما نزمتر دەبێتەوە بە نزیکەی 1 تــا 4 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :هەولێر : 40 پلەى سیلیزىسلێمانی : 39 پلەى سیلیزىدهۆک : 39 پلەى سیلیزىکەرکوک : 42 پلەى سیلیزىهەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزىحاجی ئۆمەران : 26 پلەى سیلیزىزاخۆ : 40 پلەى سیلیزىسۆران : 38 پلەى سیلیزىگەرمیان : 45 پلەى سیلیزى
کاتژمێر 12:45 خولەکی سەر لە بەیانی ئەمرۆ ھەینی سێ کەس لە ئەندامانی حیزبی دیموکرات بە ناوەکانی: عادڵ قادری (سەرباز مهاجیر)، لوقمان ئاجی (لوقمان گەرگولی) و ڕەسوڵ ئازرەخش، کەسێکی دیکە بە نێوی سەعدی مرادپوور (ئەندامی کۆماریخوازان و پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دیموکرات لە سەیرانگای گوندی هەڵشۆ دەکەونە بەر پەلاماری چەکداری و سەعدی مرادپوور بە زیندوویی دەرباز دەبێت و لوقمان گەرگولی و سەرباز مهاجیر تیرۆرکران. حیزبی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو دوو ئەندامەی حیزبەکەیانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاندوە لەلایەن بەکرێگیراوێکی ئێرانەوە تیرۆرکراون .
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاشکرای کرد، کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ تەنها لە هەولێر 168 ئۆتۆمبێل سووتاون، لەو ژمارەیەدا سووتانی 15 ئۆتۆمبێل بەهۆی کێشەی فیول پەمپەوە بووە. وتەبێژی بەگری شارشتانی راشیگەیاند، هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلەکاندا، بەهۆی خراپیی کوالێتی جۆری بەنزینه، کە دەبێتە هۆی درووستبوونی ژەنگ و دواتر شۆرتی کارەبا، کە ئەمە هۆکارێکی سەرەکی سووتانی ئۆتۆمبێڵە.
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە توندی سەرکۆنەی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلی دژبە گەلی فەڵەستین کرد و جەختی لە هەڵویستی نەگۆڕی عێراق لە بەرامبەر مافی فەڵەستینییەکان لە دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە لەسەر خاکەکەیان کردەوە. بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوکراوەتەوە، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، ریاز مالیکی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە بزووتنەوەی وڵاتانی بێ لایەن کە لە شاری باکو پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوە. لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و جەخت لە پێویستی بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە کە لە بەرژەوەندی گەلانی هەردوو وڵاتەکەدا بێت، کراوەتەوە. هەر لە میانی دیدارەکەدا فوئاد حوسێن بە توندی سەرکۆنەی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلی دژبە گەلی فەڵەستین کرد کە بووەتە هۆی کەوتنەوەی دەیان قوربانی لە رۆڵەکانی گەلی فەڵەستین لە شاری جەنین و کەمپەکانی لە چەند رۆژی رابردوودا، هاوکات جەختی لە هەڵویستی نەگۆڕی عێراق لە بەرامبەر مافی فەڵەستینییەکان لە دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە لەسەر خاکەکەیان کردووەتەوە، هەروەها ئیدانەی پەلامارەکانی ئیسرائیلی بۆسەریان کردووەتەوە و جەختی لە مافی فەڵەستییەکان لە بوونی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان کردووەتەوە. وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە هێزە چاکەخواز و ئاشتیخوازەکان لە جیهان کردووە کاربکەن بۆ راگرتنی ئەو دەستدرێژییانەی ئیسرائیل، هاوکات داوای کردووە کە وڵاتان سەرکۆنەی تاوانە قێزەونەکانی ئیسرائیل بکەن و راشیگەیاندووە کە بەردەوامی ئەو پەلامارانە زیان بە هەوڵەکانی ئاشتی و سەقامگیری دەگەیەنێت کە گەلانی ناوچەکە کار بۆ چەسپاندنی دەکەن. لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، ریاز مالیکی سایشی هەڵویستی گەل و حکوومەتی عێراقی کرد لە سەرخستنی دۆزی فەڵەستین و پێشکەشکردنی قوربانی گەورە لە پێناویدا هەروەها جەختکردنەوەی بەردەوام عێراقی لە پێویستی پاراستنی مافەکانی فەڵەستین لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی بەرز نرخاندووە.
فهرماندهیی پۆلیسی كهركوك رایگهیاند كه ئهفسهرێكی پۆلیس بهپلهی نهقیب كوڕه تۆمهتبارهكهی دهستگیر دهكات و رادهستی یاسای دهكات. فهرماندهیی پۆلیسی كهركوك رایگهیاند كه ئهفسهرێكی پۆلیس بهپلهی نهقیب له پۆلیسی كهركوك به ناوی مهریوان محهمهد جهبار، كوڕه تۆمهتبارهكهی له دهرهوهی كهركوك دهستگیر دهكات كه داواكراو بوه و دواتر رادهستی دادگای دهكات. فهرماندهیی پۆلیسی كهركوك ئهمه به یهكهم حاڵهتی لهوشێوهیه ناودهبات و ئاماژه بهگرنگی ڕۆڵی ئهو ئهفسهره له جێبهجێكردنی یاسادا تهنانهت ئهگهر داواكراوهكه كوڕهكهی خۆیشی بێت، دهكات. بهپێی زانیارییهكان كوڕی ئهو ئهفسهره، ههڕهشهی له هاوڵاتیان كردووه و بهوهۆیهشهوه لهلایهن دادگاوه فهرمانی دهستگیركردنی بۆ دهرچووه.
لەڕاگەیەنراوێکی ئاسایشی هەولێردا ئاماژەی بەشەرەکەی ئەمرۆ کراوە کە هاوڵاتیەکی قەزای خەبات بە سەختی برینداربووە و لە ئیستادا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێرە. ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایش: ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٦ی٧ی ٢٠٢٣ لەقەزای خەبات کێشە لەنێوان ئەندامی بنەماڵەیەکدا دروست بوە کە خالۆزاو پورزای یەکترن لەسەر زەوی کشتوکاڵی بەناوەکانی(بۆتان أحمد رکن الدین) و(ج ، ن ، م ) و چەک لەنێوانیان بەکارهاتوە ،لەئەنجام هاولاتی (بۆتان أحمد رکن الدین ) بەسەخی بریندار بوە،لەئێستادا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر بەمەبەستی چارەسەر کردنی،هەروەها کەسی تەقەکەر (ج ،ن ، م)دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کراوە و ئێستالەژێر لێکۆڵینەوەدایە. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر