Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
18-07-2023

نۆ پرۆژەی وەبەرهێنان لە کفری جێبەجێ دەکرێن

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان رایگەیاند، لە قەزای کفری ژمارەیەک پرۆژەی وەبەرهێنان لە بوارەکانی (بازرگانی، کشتوکاڵی، پیشەسازی، نیشتەجێبوون، وەرزش) دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە. بە گوێرەی راگەیەندراوی وەبەرهێنانی گەرمیان، نۆ پرۆژە لە سێکتەرە جیاوازەکاندا لە قەزای کفری دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ئەم پرۆژانە دەبنە هۆکاری رەخساندنی هەلی کار و بوژاندنەوەی ئابووری لە قەزکەدا . ئاماژە بەوەشدراوە، پرۆژەکان لە ئێستادا لە قۆناغی ڕایکردن و وەرگرتنی مۆڵەت دایە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیانەوە پرۆژەکانیش خۆی لە (بازرگانی و کشتوکاڵی و پیشەسازی نیشتەجێبوون و وەرزش) دەبینێتەوە . ئەمە جگە لەوەی لە ماوەی رابردوودا سێ پرۆژەی دیکە لە قەزاکە کەوتنە بواری جێبەجێ کردنەوە و لە ئێستادا بە گوژمەی نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار، کاریان تێدا دەکرێت.

هەواڵ
18-07-2023

کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردادێت

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەکەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبنینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند. بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە 18/7/2023، بە گشتی ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی دوێنێ، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر و دهۆک 41 پلە و لە سلێمانی 40 و هەڵەبجە 42 و لە کەرکووکیش 44 پلەی سیلیزی دەبێت. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی ەکشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 42 سلێمانی: 41 دهۆک : 41 کەرکووک: 45 هەڵەبجە: 43 زاخۆ: 43 سۆران: 41 گەرمیان: 46

هەواڵ
18-07-2023

بانکی ناوەندی بڕە پارەیەکی زۆری خستە بازار

ئەمرۆ سێشەممە ١٨/٧/٢٠٢٣ بانكی ناوەندی (220) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە. فرۆشتن بە حەواڵە: 170,564,407 فرۆشتن بە نـــــەقد: 49,470,000 كۆی فرۆشی دۆلار: 220,034,407

هەواڵ
18-07-2023

سودانى: دەبێت وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم دیاری بکرێت

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ ئاماژەی بەوە داوە، "سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگی دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووەتەوە". هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان کە بڕیارە له‌ 18ی کانوونی یه‌كه‌م ئەنجام بدرێت.

هەواڵ
18-07-2023

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئازەربایجان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئازەربایجان، لە فڕۆکەخانەی باکو لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا. ئەمڕۆ سێشەممە 18/7/2023، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له باکو له‌گه‌ڵ ئیلهام عه‌لیێف، سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان کۆده‌بێته‌وه‌. بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان په‌یوه‌ندییه‌کانی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به‌ هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاجیاکاندا تاوتوێ ده‌که‌ن.

هەواڵ
18-07-2023

وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم ژمارەیەک هەلی کار ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ژمارەیەک هەلی کار بۆ پارێزگای هەلەبجە رادەگەیەنێت. دەقی ڕاگەیەنراوەکە: پالپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران/سەرۆكایەتی دیوان ژمارە (2758) لە 10/7/2023 و فەرمانی وەزاری وەزەارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە ژمارە (1012) لە 17/7/2023 ، رایدەگەیەنێن كە پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریۆس) لە تایبەتمەندیەكانی (ژمێریاری،كارگێری،كۆمەلناسی) لە ڕەگەزی مێ و هەڵگرانی بڕوانامەكانی (بەكالۆریۆس، دبلۆم) بۆ پسپۆری (چارەسەركاری سروشتی) لە ڕەگەزی (نێر)، هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ ناونیشانی (چاودێر) لە ڕەگەزی (مێ) و بڕوانامەی (ئامادەیی) بؤ ناونيشاني (شۆفێر، پاسەوان) لە ڕەگەزی (نێر) و هەڵگرانی بروانامەی (ناوەندی، سەرەتایی) بۆ پیشەی ( كارگوزار) لە رەگەزی (مێ)، بۆ داینگەی حكومی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ هەلەبجە، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (20 بۆ 35) ساڵ بێت و دانيشتووى ناو شاری هەلەبجە بێت. تێبینی / پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (3) رۆژ لە رێكەوتی 18/7/2023 تا رێكەوتی 20/7/2023. لە ڕێگەی ئەم لینكەوە:

هەواڵ
17-07-2023

مەسرور بارزانی بڕیارێكی دیكەی لە بەرژوەندی جوتیاران دەركرد

بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو جوتیارانەی مافیان هەبوو گەنم ڕادەستی سایلۆ بکەن و بەهۆی هەندێک هۆکار ڕادەستیان نەکردبوو، سەرجەم گەنمەکەیان بە نرخی حکوومی لێ وەردەگرن و کێشەکەیان چارەسەر دەکرێت و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ ئەوانە دەکەن هۆکار بوونە لە وەرنەگرتنی گەنمەکە، بەپێی یاسا ڕێکار بەرامبەریان دەگیرێتە بەر. سەروەر هاواری: بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی کێشەیەک لەسایلۆی هەولێر دروست بوو، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت بەدواداچوونمان کرد، ڕۆژی هەینی بوو هەندێک جووتیار ناڕەزایەتییان دەربڕی، کۆمەڵێک جووتیار بێبەش بوون لە ڕادەستکردنی گەنم بە سایلۆ، هەڵەیەکی تەکنیکی ڕوویدابوو، دەست بەجێ سەرۆکی حکوومەت لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێنا بۆ ئەو پرسە و فەرمانی کرد پێویستە مافی ئەو جووتیارانە نەفەوتێت، ئەگەر حکوومەتی عێراق وەری نەگرت ئەوان چارەسەری دەکەن، ئەوە بوو لە ڕێگەی کۆمپانیای خۆشناو ئەو پرسە چارە کرا، ئەو گەنمەی مابوو هەمووی لە سایلۆی دەشتی شەمامک بەنرخی حکومی وەردەگیرێت کە نزیکەی 11 هەزار تەن بوو، بۆیە ئەو جووتیارانەی کێشەیان هەبوو گەنمەکەیان وەردەگیرێ و بۆ ناوخۆ بەرکاری دێنن . سەروەر هاواری گوتیشی: دوای چارەکردنی ئەوکێشەیە لێکۆڵینەوە دەکەین کێ کەمتەرخەم بووە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، چونکە کەمتەرخەمی و جۆرێک لە ناڕێکی لە سایلۆ هەبووە، بۆیە لیژنە تایبەتەکە لە هەنگای یەکەم و کاری لەپێشینەمان چارەکردنی کێشەی ئەو گەنمەیە وەرنەگیراوە، دواتر لێکۆڵینەوە دەکەین لەو کەسانەی دەستیان لەو گەندەڵییەدا هەبووە.هاواری گوتیشی: چونکە ئەمساڵ بەرهەمی گەنم زۆر بوو هێشتا گەنم ماوە وەربگیرێت، بۆیە خۆیان دەتوانن سەردانی هەردوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوان بکەن، بەڵام کاری ئێمە ساغکردنەوەی ئەو 11 هەزار تەنەیە جووتیاران مافیان هەبووە لێیان وەربگیرێ و لێیان وەرنەگیراوە، بۆیە بەنرخی حکوومی لێیان وەردەگیرێت و کێشەکەیان چارەسەر دەبێت، بۆیە ئەو گەنمەی ماوە بدرێتە کۆمپانیاکان ئەوانیش هاوشانی حکوومەت لە سەرەتاوە گەنم وەردەگرن و بەشێکیان وەرگرتووە، ئەوان بەپێی ڕێککەوتن لە جوتیارانی وەردەگرن، ئەگەر نا پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە و بەفەرمیی ڕامانگەیاندووە.

هەواڵ
17-07-2023

نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ئازەربایجان ده‌کات

 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌چێته‌ ئازه‌ربایجان و سبه‌ی سێشه‌ممه ٢٠٢٣/٧/١٨ له باکو له‌گه‌ڵ ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان کۆده‌بێته‌وه‌. بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان په‌یوه‌ندییه‌کانی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به‌ هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاکاندا تاوتوێ ده‌که‌ن.

هەواڵ
17-07-2023

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سێ کەسیان دەستگیرکرد

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، توانیان سێ کەس دەستگیربکەن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەر دەکەن . ئەمرۆ دووشەممە لە بەڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکاندا هاتووە: “دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی ، لە ٢٠٢٣//٧/١٧ توانیان سێ کەس دەستگیربکەن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەر دەکەن. ڕاشیگەیاند: “لەکاتی دەستگیرکردنیان بڕی نیو کیلۆ لەماددەی کریستاڵ و بڕێک لەماددەی ماریجوانایان دەستگیرا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕووبەروی یاسا دەکرێنەوە.”

هەواڵ
17-07-2023

بە بریاری مەسرور بارزانی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا لە پۆستەکەی...

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: سەرۆکی حکومەت نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێم لە ئەمەریکا دەستنیشان دەکات ئەمڕۆ دووشەممە 7/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (تریفە عەزیز)ی وەک نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا دەستنیشان کرد. تریفە عەزیز لەم دواییانەدا، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەت بوو. پێشتریش بۆ زیاتر لە 25 ساڵ، لە ئەرکی جۆراوجۆردا لە ئەمەریکا لە کەرتی گشتی و تایبەتدا کاری کردووە. هەروەها لە ساڵانی نەوەدەکاندا نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە واشنتن- DC. نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێم (بەیان سامی عەبدولڕەحمان)، دوای هەشت ساڵی سەرکەوتوو لە واشنتن دی سی، دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و وەک ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت لە هەولێر دەستبەکار دەبێت. پێشتریش بۆ ماوەی10 ساڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە بەریتانیا. هەروەها ماوەیەکی زۆریش کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە. نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی لە هەردوو بەرپرسەکە دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت لە پێناو بەردەوامبوونیان لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان. نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
17-07-2023

شایان عەلی سزا درا

ئەمرۆ دووشەممە شایان عەلی بە دوو ساڵ زیندانیکردن لە دادگەی تاوانەکانی یەکی کەرکووک سزادرا. شایان ئەو ژنە بوو لە رێگای ڤیدیۆکانیەوە ئیهانەی بە بازگەکان و پۆلیسی هاتووچۆ و فریاکەوتن و تەنانەت دادگاکانیش دەکرد.

هەواڵ
17-07-2023

تونێلی زاخۆ دادەخرێت

به‌هۆى كاركردن له‌ سیسته‌مى هه‌وا گۆڕكێى تونێله‌كه‌ و چه‌ند كارێكى ته‌كنیكى دیكه‌،ئه‌مڕۆ تونێلى زاخۆ داخرا. له‌وباره‌یه‌وه‌ (به‌شیر یوسف) له‌به‌شى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى زاخۆ ئاشكرایكرد:"له‌ كاتژمێر نۆ و نیوى ئه‌مڕۆوه‌ هه‌تا كاتژمێر 12ونیو تونێلى زاخۆ به‌ ئاڕاسته‌ى (دهۆك بۆ زاخۆ) به‌رووى شۆفێراندا داده‌خرێت"

1 2 ... 321 322 323 ... 1146 1147