ڕۆژی پێنجشەممە 20ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی شیوعیی عێراقی بە سەرۆکایەتیی رائد فەهمی سکرتێری حزبی شیوعیی عێراقی کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.
باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عيراق ڕایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوە کرد، هەڵسوڕێنەری کاروباری عێراق لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد بکشێنێتەوە. هەروەک داوا لە باڵیۆزی سوێد دەکات خاکی عێراق بەجێبهێڵێت، ئەوەش لە وەڵامی ئەوەی حکومەتی سوێد دووبارە رێگەی داوە بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز و سووکایەتییکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و سووتاندنی ئاڵای عێراق. رۆژی 28ـی حوزەیرانى رابردوو، سەلوان مۆمیکا، کە پەنابەرێکی تەمەن 37 ساڵانی عێراقییە لە سوێد، لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵمی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند. سەرەڕای ناڕەزایەتیی موسڵمانانی جیهان، حکومەتی سوێد جارێکی دیکە رێگەی بە مۆمیکا و هاوڕێیەکی داوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆپییەکی دیکەی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم بسووتێنن.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆليسى پارێزگاى هەولێر رایگەیاند: تۆمەتبار و ئەنجامدەرانی تاوانی كوشتنى ئەو هاووڵاتییەی لە بەحرکە لە پێش خێزانەکەی کوژرا، دەستگیرکران . راشیگەیاند:'' تۆمەتبارەکان بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراق بەندکراون.
بەرپرسە ئەمریکییەکان دەڵێن:"مه‌ترسی سه‌ره‌كی له سزاكانی سه‌ر عێراق په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه هه‌یه" رۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی حه‌واڵه‌كردنی دۆلار بۆ ئێران و چه‌ند وڵاتێكی دیكه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزادراون، وه‌ك سزادانێك رێگری له 14 بانكی عێراقی ده‌كرێت كه مامه‌ڵه به دۆلاره‌وه بكه‌ن. چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به رۆژنامه‌كه‌یان وتووه كه "زانیاری ئاشكرا بووه كه چه‌ند بانكێك به‌شداربوون له كاروكرده‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و ته‌ڵه‌كه‌بازی". به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه هه‌ندێك له‌و كرده‌وانه له‌لایه‌ن چه‌ند سزادراوێكه‌وه ئه‌نجامدراون، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی سوود وه‌رگرتنی ئێران له‌و كرده‌وانه زیاد ده‌كات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بە تووندترین شێوە سووتاندنی باڵیۆزخانەی سوێد سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، ئەو کارە پەلاماردانی نێردەی دیپلۆماسی و هەڕەشەکردنە بۆ سەر ئاسایشیان. بەرەبەیانی پێنجشەممە 20ی 7ی 2023، سەدان خۆپیشاندەر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق و بەسەر دیوارەکانی باڵیۆزخانەکەدا هەڵگه‌ڕان و گڕیان لە باڵەخانەکە بەردا وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە سوتانی قورئان لە سوید. حکومەتی عێراق داوای لە لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کردووە لێکۆڵینەوەی بەپەلە بکەن و رێکاری تووندی ئەمنی بگرنەبەر و وردەکارییەکانی رووداوەکە ئاشکرا بکەن، هەروەها ناسنامەی ئەو کەسانە دیاری بکەن کە ئەو کارەیان کردووە و بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەن. هێرشەکە لە کاردانەوەی ئەوەیە سوێد رێگەی بە سەلوان مۆمیکا، پەنابەری عێراقی داوە جارێکی دیکە قورئان بسووتێنێت.
سیباستیان لوکۆغنیو، وەزیری بەرگریی فەرەنسا گەیشتە هەولێر. بڕیارە سیباستیان لوکۆغنیو لەگەڵ سەرۆک بارزانی. و نیچیرڤان بارزانی کۆببێتەوە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی نووسراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەداتەوە و پێشنیاز دەکات، 18ـی شوباتی 2024 یان دوای ئەو رێککەوتە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی 18-07-2023 بە نووسراوی فەرمی وەڵامی نووسراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوەتەوە و دەڵێت، "پێتان رادەگەیێنین کە کۆمیسیۆن بڕیاری ژمارە 9ی لە کۆنووسی ئاسایی 24 لە 18-07-2023 دەرکردووە کە تێیدا پێشنیاز دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 18-02-2024، یان دوای ئەو رێککەتە بەڕێوەبچێت." کۆمیسیۆن داوای لێبوردنی کردووە کە ناتوانن لە یەک کاتدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن. لەبارەی هۆکارەکەیشی دەڵێت، "بەهۆی تایبەتمەندیی هەردوو هەڵبژاردنەکە، ئەمە وێڕای هۆکاری دیکەی پەیوەست بە لایەنی تەکنیکی."
هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند تۆماركردنی چه‌ك تا دوو رۆژی داهاتوو ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه به دواوه پرۆسه‌كه راده‌گیرێت. وتیشی، له 21ی ته‌مموزه‌وه تۆماركردنی چه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم راده‌گیرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، كه له سلێمانی كه‌مترین و له دهۆك زۆرترین چه‌ك تۆمار كراوه.
يادى يه‌كى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچى به گه‌رمى له ته‌واوى خوشك و برايانى موسڵمان له كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ساڵى تازه خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ساڵى سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى بێت. له‌م ياده پيرۆزه‌دا جه‌خت له پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه و هه‌موومان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ گه‌ل و وه‌ڵاته‌كه‌مان، پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين. سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچى له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى. نێچيرڤان بارزانىسه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان1ى موحه‌ڕڕه‌مى 144519/7/2023
سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەری ساڵی کۆچی لەگشت مسوڵمانان دەکات. بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی ۱٤٤٥ی کۆچی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و هەموو جیهان دەکەم.لە سەری ساڵی نوێی کۆچیدا هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم. مسعود بارزانی ۱‌ی موحەرەمی ۱٤٤٥ی کۆچی۱۹ی تەمموزی ۲٠۲۳
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی داواکاریی خۆپێشاندەرانی کفری رایگەیاند، مەسرور بارزانی رەزامەندی لەسەر ژمارەیەک پڕۆژە داوە کە لەنێویاندا چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە و کێشەی تەندروستیی شارەکە هەیە. گوتیشی، پڕۆژەکان بەشێوەی کاش پارەیان بۆ خەرج دەکرێت. بەگوتەی پێشەوا هەورامانی، ئەو پڕۆژانەی کە جێبەجێ دەکرێن ئەمانەن: – دابینکردنی 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی 13 قوتابخانە لە کفری – 296 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگە تەرخان دەکرێت – 24 تیپی میلـلی تەواوی پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت – سێ ئەمبوڵانس پارەیان بۆ تەرخان کراوە و رەوانەی کفری دەکرێن – 5 بیری ئاوی خواردنەوە لە شارەکەدا لێدەدرێن کە بۆ هەریەکێک لە بیرەکان 80 ملیۆن دینار تەرخانکراوە – مۆڵەت بە ژمارەیەک پڕۆژە دەدرێت کە یەکێک لەوانە کارگەی گەچە – چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان هەن و هەموو کارەکانیان بە خێرایی لە ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێ دەکرێن ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتریش مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دابوو لەسەر ئەوەی کە شارەوانیی کفری لە پلە دووەوە بکرێتە پلە یەک.
به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی ١٤٤٥، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م. لە خوای میهرەبان داواکارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان و ئاشتی و ئارامی بێت لە جیهاندا.لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لە برەودان بە پرەنسیپە ڕاستەقینەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و یەکترقبوڵکردن و هزری میانڕەوی ئایینی دەکەینەوە.