سبەی دووشەممە پلەکانی گەرما بەراود بە ئەمرۆ دادەبەزن. بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەمڕۆ یەکشەممە 23/7/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی، پلەى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممە رایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:هەولێر: 45 پلەى سیلیزىسلێمانی: 42 پلەى سیلیزىدهۆک: 43 پلەى سیلیزىکەرکووک: 47 پلەى سیلیزىهەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزىحاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزىزاخۆ : 45 پلەى سیلیزىسۆران: 43 پلەى سیلیزىگەرمیان : 47 پلەى سیلیزى
ژمارەیەک لە کورد و دۆستانی کورد لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا، کۆنگرەیەکی سێ رۆژی بەرێوەدەبەن. 100 ساڵ بەسەر ڕێکەوتنامەی لۆزاندا تێدەپەڕێت؛ کورد لە ماوەی سێ رۆژدا دەرئەنجامەکانی رێککەوتننامەی لۆزان تاوتوێ دەکەن و پەیامی خۆی دەداتە جیهان بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان و پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە سویسرا بەشدارییان لەو کۆڕبەندە کردوە.
ئەمرۆ شەممە ٢٢/٧/٢٠٢٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپەیامێکدا ڕایگەیاند: بەخێرهاتنی پاتریک لویس ساکۆ دەکەم بۆ هەولێر. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت: مەسرور بارزانی بەخێرهاتنی قەداسەتی پاتریاک لویس ساکۆ بۆ هەولێر “پایتەختی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو ئایین، ئایینزا و نەتەوەکان” دەکات و دەڵێت، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو مامەڵە نەشیاوەی بەرامبەر بە بەڕێزیان کراوە دەکەین هیوادارین یەکترقبولکردن و ئاشتی و سەقامگیری، جێی ڕق و کینە و تاکڕەوی بگرێتەوە، تاکوو هەموو نەتەوە و پەیڕەوانی گشت ئایینەکان بتوانن بە ئاسودەیی لە عێراقدا بژین.
ھەڤاڵ عەلی، بەرپرسی تەکنیکیی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوەی رێگاوبانی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگیی داوە بە دروستکردنی رێگای گوندەکان و ئێستا لە دهۆک رێگای 64 گوند دروست دەکرێت کە ڕێگای 21 گوند لە سنووری شاری دهۆک، رێگای 17 گوند لە سنووری قەزای ئامێدی و رێگای شەش گوند لە سنووری قەزای سێمێل و رێگای 20 گوندیش لە سنووری قەزای شێخانە. دروستکردنی بەشێک لەو رێگایانە کۆتایی هاتووە و بەشێکیشیان لە واری جێبەجێکردندا و بەردەوام کاریان تێدا دەکرێت، لە پلاندایە کە ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر رێگا بۆ گوندەکانی دهۆک دروست بکرێت.
دوێنی هەینی ٢١/٧/٢٠٢٣ كه‌سێكی دانیماركی لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنهاگن، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتان و ئاگری له ئاڵای عێراقیش به‌ردا. گرته ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و پێده‌چێت ڤیدیۆكه دوێنێ هه‌ینی تۆمار كرابێت، كه‌سێكی دانیماركی لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنهاگن، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتان و ئاگری له ئاڵای عێراقیش به‌ردا. بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک، دوێنی هەینی قورئانی پیرۆز و ئالای عێراق لە وڵاتی دانیمارک سوتێندرا، لایەنگرانی ئه‌و كاره‌ش له دانیمارك، له رێگه‌ی هه‌ژماره‌كانی خۆیانه‌وه لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڤیدیۆی ساتی سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاگرتێبه‌ردانی ئاڵای عێراقیان بڵاو كرده‌وه و ڕایانگەیاند کە ئەم كاره‌یان وه‌ك وه‌ڵام و ناڕەزایەتییەکه بەرامبەر به‌و هێرشه‌ی كه كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو كرایه سەر باڵوێزخانەی سوید لە بەغدا. له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌شدا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/7/2023، خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در له به‌غدا روویان كردووه‌ته ناوچه‌ی سه‌وز و ده‌یانه‌وێت په‌لاماری باڵوێزخانه‌ی دانیمارك بده‌ن و ناڕەزایەتی دەربڕن بەرامبەر بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق، به‌ڵام هێزە ئەمنییەکان، رێگری ده‌كه‌ن كه خۆپیشاندەران بچنه ناوچەی سەوزه‌وه.
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق لەبارەی مووچە و بودجە، سەردانی بەغدا دەکات. جووتیار عادل، ئەندامی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق رایگەیاند، سبەی یەکشەممە 23/7/2023، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق گفتوگۆ لەبارەی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەن.
کەشناسێکی کورد دەڵێت: هەرچەندە رۆژی شەممە پلەکانی گەرمان یەک پلە بەرزدەبنەوە بەڵام “لەھەندێ ناوچە شاخاویەکان بەتایبەت سنوری قەزای چۆمان ئەگەری دروستبوونی کەڵەکە ھەوری بروسکە و تاوە باران دەبێت”. ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "سبه‌ینێ شه‌ممه 22ی 7ی 2023، ئاسمان ھەرێم بە زۆری ساماڵ و لەکاتەکانی پاش نیوەرۆدا لەناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر ئاسمان ئەگۆرێت بۆ پەڵە ھەور و ھەندێک کاتیش نیمچە ھەور، بۆ ماوەیەکی کورت لەھەندێ ناوچە شاخاویەکان بەتایبەت سنوری قەزای چۆمان ئەگەری دروستبوونی کەڵەکە ھەوری بروسکە و تاوە باران دەبێت". ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما بەرێژەی یه‌ك پلە بەراورد بە ئەمرۆ بەرزتر دەبێته‌وه، بای باکوری رۆژھەڵات لە کاتەکانی سبەی شەودا لەناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاک دەبێتەوە بەخێرای 15-35 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا".
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ڕێگەی شارەزوو- سەیدسادق، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش بریندار بوون. نیوەرۆی ئەمرۆ هەینی ٢١/٧/٢٠٢٣ سەرچاوەیەک لە تەندروستیی شارەزوور ڕایگەیاند، رووداوەکە لەنزیک چەمی تانجەرۆ بووە، هەشت بریندار گەیێندرانە نەخۆشخانەی شارەزوور، شەش کەسیان بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە رەوانەی سلێمانی کران. گوتیشی، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ئەندامانی یەک خێزانن. عەقید نافز فەتحوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی شارەزوور رایگەیاند "ڕووداوەكە لەنزیك گوندی تەپی كەرەم لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلیجۆرەكانی(ماجێستا و هیوندا) ڕوویداوە، لەئەنجامدا بەداخەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە کە ژن و پیاو و منداڵێکن و پێنج كەسیدیكەش برینداربون". سەرچاوەکە ڕایشیگەیاند: ئەو کەسانەی گیان لەدەستداوە ژن و پیاوێک و منداڵێکن.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەتوندی سەرکۆنەی ئەو بێڕێزیە دەکات کە بۆ دووەم جارە بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید دەکرێت. هاوکات پەلاماردانی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سەرکۆنە دەکات کە ئەمەشیان دژی عورف و یاسا نێودەوڵەتیەکان و رێککەوتنامەی ساڵی ١٩٦١ی ڤیەننایە . دوای ڕێکارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ و وەزارەتی دەرەوەی عیراق ، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەش هەڵپەساردنی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ستۆکهۆڵم ڕادەگەیەنێت. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ٢٠/٧/٢٠٢٣
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی فیدڕاڵی جێبه‌جێكردووه، ده‌شڵێت، ده‌بێت حكومه‌تی فیدڕاڵ له 26ـی حوه‌زه‌یرانه‌وه ته‌واوی شایسته‌كانی هه‌رێم بنێرێت و هیچ پاساوێكیش بۆ نه‌ناردنی بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە ئەو پابەندییانەی لە یاسای بودجە بۆی دیاریکراون، جێبەجێی بکات. گوتیشی، پێویستە بەغدا لە هەفتەی داهاتووەوە تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، له یاسای بوودجه‌دا هاتووه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ده‌كه‌وێته سه‌ر، گوتیشی له 25ـی حوه‌زیرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه بڕی 50 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵ ناردووه، كه ئه‌و بڕه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه دیاریكراوه و رێژه‌كه‌ی به‌رزده‌كرێته‌وه تاوه‌كوو بوودجه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه له كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌ی چه‌سپاند كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بووه به ناردنی بڕی دیاریكراوی نه‌وت كه له 50 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته. سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان، گوتی؛ لایه‌نی حكومه‌تی فیدڕاڵیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م ئه‌و داهاته نانه‌وتییه فیدڕاڵییانه‌ی كه له رسوومات و باجی گومرگی پێكدێت، به‌پێی ئه‌و بڕ و رێژانه‌ی له یاسای دارایی و مادده‌ی 21ـی بوودجه‌دا دیاریكراوه، له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه له حیسابی حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ختینه‌یی ئیداع ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌فافه و هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی سه‌ری جێبه‌جێ ده‌كات. جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌دوای ئه‌و دوو بابه‌ته هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی پاره ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بڕگه‌كانی دیكه وه‌كو بڕگه‌ی تی بی ئای، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی ته‌واوه‌تی نیشان داوه، هه‌موو ئه‌و باڵانسانه‌ی له تی بی ئایدا هاتووه جێبه‌جێیان بكات. گوتیشی، بۆ سه‌لماندنی شه‌فافیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایان له چاودێری دارایی عێراق كردووه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به وردبینی بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای بوودجه‌دا هاتووه. له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، ده‌بێت ئه‌مساڵ له 26ـی حوزه‌یرانه‌وه هه‌موو شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تێكڕایی بدرێت، واته ناردنی مووچه به ته‌نیا ناگرێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به شه‌ش مانگی رابردووش كه بوودجه‌ی بۆ حیساب ده‌كرێت له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت.
موقتەدا سەدر رایدەگەیێنێت کە ئەوان دژی حکومەتی سوێدن، "بەڵام لە دژی گەلی سوێد نین" و دەڵێت رێگە بە رەفتاری دژی ئیسلام نادەن و بە هەموو شێوەیەک لە دژی دەوەستنەوە. رۆژی پێنجشەممە، 20ـی تەممووزی 2023، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەرد لە گوتارێکدا سەرکۆنەی بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز لە سوێد کرد و گوتی، "سوێد دەوڵەتی تیرۆرە و رێگە بە رەفتاری دژی ئیسلام دەدات." دەشڵێت، رێگە بە رەفتاری دژی ئیسلام نادەن و "لە دژی دەوەستینەوە". رێبەری رەوتی سەدر داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات "هەڵوێستی روونتر و تووندتریان هەبێت". هاوکات، رووی دەمی دەکاتە ئەمریکا و دەڵێت، ئەمریکای "وڵاتی تیرۆر و هاوڕەگەزخوازیی بۆی نییە سەرکۆنەی هەڵوێستی ئێمە بکات". ئەوە لە کاتێکدایە، بەرپرسانی سوێد، رەزامەندییان دا لەسەر ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوێد گردبوونەوەیەک بکرێت، تێیدا قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق بسووتێندرێن. ئەمەش کاردانەوەی عێراقییەکانی لێکەوتەوە و لە خۆپێشاندانێکدا کە لەلایەن لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رێکخرابوو، هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوێد و ئاگریان تێبەردا. سەلوان مۆمیکا، هەما ئەو پەنابەرە عێراقییە تەمەن 37 ساڵەی کە رۆژی 28ـی حوزەیران، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند، رۆژی پێنجشەممە لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوێد، دووبارە بێڕێزیی بەرامبەر بە پەرتووکە پیرۆزەکە کردەوە بەڵام نەیسووتاند. ژێدەر رووداو
ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٠/٧/٢٠٢٣ وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی مەکتەبی سیاسیی پارتی، سەرکۆنەی سوتاندنی قورئان و سوتاندنی بالیۆزخانەی سوید لەبەغدا کرد. دەقی راگەیاندراوەکەی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئیدانەی هەڵکوتانەسەر و سووتاندنی باڵوێزخانەی وڵاتی سوید لە بەغدا دەکەین و ئەو ڕەفتارە دژ بە دەستوور و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەزانین. لە هەمان کاتیش‌دا، ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزدەکەین و دژی سووتاندن و بێڕێزیکردنین بە پەرتوکە پیرۆزەکانی هەموو ئایینەکان و، پشتگیری لە بەڕێز سودانی و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کردەوانە. مەحموود محەممەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان 20ـی 7ـی 2023