Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
07-08-2023

لەسنوری سلێمانی گەنجێک کوژرا

درەنگانی شەوی ڕابردوو 7/8/2023 بەهۆی شەری نێوان دوو بنەماڵە، لە شارۆچکەی بازیان، پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ کوژرا. لە شاره‌دێی تەیناڵى سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ى بازیانی سنووری سلێمانی، درەنگانی شەوی رابردوو شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵە رووى دا، بەهۆیەوە کەسێک بەناوى (دلێر رەشید) تەمەن 40 ساڵ بەسەختى بریندار بوو، دواى گەیاندنى به‌ نەخۆشخانە، بەهۆى سەختی برینەکەیه‌وە گیانى لەدەست دا. شایەتحاڵێک باس لەوە دەکات کە ، دوو بنەماڵە کە پێشتریش کێشەیان هەبووە لەسەر دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی نیو کاتژمێر شەڕە تەقە لەنێوانیاندا رووی دا وە و بەهۆیەوە گەنجێک کوژرا.

هەواڵ
06-08-2023

 وەزارەتی ناوخۆ چەند شوێنێکی گەشتیاری دادەخات

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەو شوێنە گەشتیارییانە دادەخەن کە لە ماوەی رابردوو هاووڵاتییان و گەشتیاران لێیان خنکاون و مەترسیدارن بۆ مەلەکردن". ئەمڕۆ یەکشەممە 06-08-2023 وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی شوێنە گەشتیارییەکان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "دوای زیادبوونی رووداوەکانی خنکانی هاووڵاتییان و گەشتیاران لە رووبار و دەریاچە، زێ و چەمەکان لە وەرزی هاویندا، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس ئەو شوێنە گەشتیارییانە دادەخەن کە لە ماوەی رابردوو هاووڵاتییان و گەشتیاران لێیان خنکاون و مەترسیدارن بۆ مەلەکردن. ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی دەرفەت و ئەگەرەکانی قوربانی زیاتر". لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە "دەستەی گشتی گەشتوگوزار، دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەڵمەتی ئاگادارکردنەوە و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان و گەشتیاران بۆ خۆپاراستن لە مەلەکردن لەو شوێنە مەترسیدارانە دەستپێدەکەن". وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە هاووڵاتی و گەشتیاران و کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار دەکات پابەند بن بە دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی شریتی سووری لێدراوە و هێما و تابلۆکانی قەدەخەکردنی مەلەی لێ هەڵواسراوە. "ئەو شوێنانە مەترسیدارن و بەهیچ شێوەیەک ناکرێت مەلەی تێدا بکرێت و بۆ مەلەکردن ناشێن و رێگاپێدراو نین".

هەواڵ
06-08-2023

9 گەورە بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر دەکرێن

(٩) نۆ گەورە بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکران و دەستبەسەر بڕی زیاتر لە(٤٥٢)چوارسەدو پەنجا کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن و (٥٠) پەنجا کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ئەفیون دا گیرا . دوای وەرگرتنی بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاساییش، تیمی لێکۆڵینەوەو بەداواداچوونی بەڕێوەبەرایتیەکەمان بەهاوکاری دژەتیرۆری کوردستان لەبەرواری ١ی٨ی٢٠٢٣ توانیان (٣)سئ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن، لەلێکۆڵینەکان دەرکەوت کەئەم (٣)سئ تۆمەتبارە ئەندامی باندێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەرن و زانیاری تەواویان لەسەر چەندکۆگایەکی ماددەی هۆشبەر هەیە لەناو عێراق و هەرێمی کوردستان دا. دوای هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، دواتر ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و دژەتیرۆری کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک پێهێنرا، توانرا لە پارێزگای دهۆک (٣)گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێن و لەگەڵیشیان دەستبەسەر بڕی (٢٣٦)دوو سەد و سی و شەش کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن و (٣٥) سی وپێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری ئەفیوندا بگیرێت . هەروەها لەناوچەی رەبیعەو پارێزگای رومادی بەهەمان شێوە (٦) شەش بازرگان دەستگیرکران و لەگەڵیشیان دەست بەسەر بڕی (٢١٦)دوو سەد و شانزە کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن و (١٥)پانزە کیۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری ئەفیوندا گیرا. سەرچاوەی مادەهۆشبەرەکانی ئەم تۆرە مەترسیدارە نێودەوڵەتیە لەوڵاتانی دراوسێ بووە بە ئاراستەی هەرێمی کوردستان و عێراق لەوێشەو بەئاراستەی وڵاتانی کەنداو ڕۆیشتووە. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان٢٠٢٣/٨/٦

هەواڵ
06-08-2023

“كاروان عه‌لی شامار لە هەولێر بمردایە كەمپینچییەكان هەزار چیرۆكیان دەه...

نووسه‌رێكی شاری سلێمانی ڕەخنە لە كەمپینچییەكانی دەڤەرەكەی دەگرێت و پرسیار لەبارەی هۆكاری بێدەنگییان بەرامبەر بە ڕووداوی ”تەمومژاوی“ی گیان لەدەستدانی كاروان عەلی شامار دەكات. بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 5ی ئابی 2023، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كە میدیاكانی سەر بە لاهوور جەنگی بە ڕووداوێكی تەمومژاوی وەسفیان كرد، كاروان عەلی شامار، مامۆستای زانكۆ و بەرپرسی راگەیاندنی لاهوور جەنگی گیانی لەدەست دا. پاش ڕووداوەكەش، هەرزوو بە شێوەی جۆراوجۆر بانگەشەی ئەوە كرا كە كاروان عەلی شامار بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست داوە، هەرچەندە كۆمەڵێك گومانیش لەسەر هۆكاری دروستبوونی ڕووداوەكە هەبوون. لەمبارەیەوە سووره‌ مه‌رگه‌یی، نووسه‌ر و رۆشنبیری سنووری پارێزگای سلێمانی، گوتی: ”ئه‌و رووداوه‌ی كاروانی عه‌لی شامار تێیدا گیانی لەدەست دا، له‌ هه‌ولێر بوایه‌، ئێستا كەمپینچییەكانی سلێمانی دونیایان ده‌هێنایه‌ خواره‌وه‌ و هه‌زار و یه‌ك سیناریۆی جۆراوجۆریان دروست ده‌كرێت، به‌ڵام چونكه‌ له‌ سنووری ژێر دەسەڵاتی ئەو حزبەیە كە خۆیان لە ژێرەوە پاڵپشتی دەكەن، هه‌موویان قفڵیان له‌ده‌میان داوه‌.“ ڕوونیشی كردەوە، یەكێتی چی بەرامبەر بە كوڕانی عەلی شامار نەكردووە؟ هەر لە ‌هه‌ڕه‌شە، ڕفاندن، دوورخستنه‌وه‌ی له‌ناو یه‌كێتی، ”به‌ 16 كه‌سەوە و بە ‌به‌رچاوی كامێراكانه‌وه‌ له‌ هۆتێل لە براكه‌یان دا و لە خوێنیان گەوزاند، بەڵام كەمپینچییەكانی سلێمانی چونكه‌ نایانه‌وێت باسی ئه‌و رووداوه‌ بكه‌ن، یه‌ك كه‌سیان نه‌وێرا قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، ئه‌وه‌تا كاروانی عه‌لی شامار گومانی زۆر خراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی، كه‌چی كه‌مپینچییه‌كان بێ ده‌نگن و ناوێرن قسه‌ بكه‌ن، ئه‌م رووداوه‌ له‌ هه‌ولێر بوایه‌ هه‌زار و یه‌ك سیناریۆی جیاوازیان بۆ دروست ده‌كرد.“ گوتیشی: ”ئەو كەمپینچی و بەناو چالاكوانانەی مافی مرۆڤ و شتانە شەرم لە خۆیان ناكەنەوە، بەرامبەر بە كەیسی گوماناویی مردنی كاروان عەلی شامار وا بێدەنگن؟ چۆن دەكرێ كەسێك مردووە و هەموو لایەنەكان باس لە گومان و بوونی هەڕەشە لەسەر ژیانی دەكەن، كەچی لێكۆڵینەوەش لەو دۆسیەیە ناكرێ و وەك رووداوێكی بچووكی هاتوچۆ سەیر دەكرێ؟“

هەواڵ
06-08-2023

مەسرور بارزانی و کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کۆبوون...

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 8/6 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مادان گۆپال كونسوڵى گشتيى نوێى هیندستان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد. سه‌رۆكی حکومەت پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونی لێکرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتگيرييه‌كى حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هیندستان و هەرێمی کوردستان. كونسوڵى گشتيى نوێى هیندستان، سوپاسی هاوئاهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی کرد و خواستی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە .

هەواڵ
06-08-2023

وەزارەتی دارایی سەرجەم وەزارەتەکانی لە لیستی مووچە زیاد کرد

ئەمرۆ یەکشەممە ٦/٨/٢٠٢٣ لیستێکی نوێی مووچە بڵاوکرایەوە، کە ئەمەش دوای ئەوە هات وەزارەتی دارایی و ئابوریی لەچەند رۆژی ڕابردوو لیستی مووچەی بڵاوکردەوە، کە ناوی بەشێک لە وەزارەتەکان بوونی نەبوو.

هەواڵ
06-08-2023

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ پاتریارک كاردينال لویس ساكۆ دەکات

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 8/6 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد کە لە ژمارەیەک لە مەتڕانەکان پێکهاتبوو. له‌ دیدارەکەدا، پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی حکومەت و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو پێشوازی و پشتیوانیەی لێیکراوە و ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانیشی لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆی لەبارەی کشاندنەوەی مەرسومی کۆماری سەرۆک کۆماری عێراق تایبەت بە پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ و کەنیسەی کلدانی دووپات کردەوە و هیوای خواست، ئەو هەڵەیە ڕاست بکرێتەوە.سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە مەڵبەندی پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و ئازادیی ئایینی دەبێت و پاڵپشتی لە پێکهاتەی کریستیانەکان دەکات کە بە ناهەق لە لایەن هەندێک لایەنی نا بەرپرسەوە، ڕووبەرووی پاکتاوی ئایینی دەبنەوە و داکۆکی لە پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و ئایینەکان دەکەینەوە و دژی گۆڕینی دیمۆگرافی بەزۆر ، دەوەستینەوە.

هەواڵ
06-08-2023

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند. بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 6/8/2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ . لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ  . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 44 پلەى سیلیزى سلێمانی: 43 پلەى سیلیزى دهۆک : 44 پلەى سیلیزى کەرکوک: 47 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 31 پلەى سیلیزى زاخۆ :  45 پلەى سیلیزى سۆران :  44 پلەى سیلیزى گەرمیان:  47 پلەى سیلیزى

گشتی
05-08-2023

وەزارەتی پێشمەرگە: رۆژی سێشەممەی داهاتوو مووچەی لیواکانی پیادە دابەش د...

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی سێشەممە مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەبێ هیچ گرفتێک دابەشدەکرێت. رۆژی شەممە (5ـی ئابی 2023)، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە رۆژی سێشەممە (8ـی ئابی 2023)، بەشێوەیەکی ئاسایی و بەبێ بوونی هیچ گرفتێک دابەش دەکرێت. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر هەواڵ و زانیاریەک لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاونەکرابێتەوە، زانیارییەکی فەرمی و باوەڕپێکراو نییە، بۆیە بۆ وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری دروست لەبارەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەت، لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاودەکرێتەوە.

هەواڵ
05-08-2023

گومان لە مردنی کاروان شامار دەکرێت

درەنگانی شەوی رابردوو، کاروان عەلی شامار، بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی لاھوور جەنگی، لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا گیانی لەدەست دا، ھەرچەندە بەرپرسانی سلێمانی ڕووداوەکە بە ڕووداوێکی ھاتوچۆ ناو دەبەن، بەڵام بەشێکی زۆر لە چالاکوانان و ھاووڵاتییانی شاری سلێمانی، بە گومانێکی زۆرەوە سەیری ڕووداوەکە دەکەن، ھەروەھا میدیاکانی سەر بە لاھوور جەنگی ئاشکرای دەکەن، ڕووداوی گیانلەدەستدانی کاروان عەلی شامار، دەچێتە چوارچێوەی تیرۆری سپییەوە و ئەگەرێکی زۆر ھەیە کردەوەکە بە ڕووداوی ھاتوچۆ ئەنجام درابێت. چۆنیەتیی ڕووداوەکە کاتژمێر 2:30 خولەکی شەوی شەممە 5ی 8ی 2023، کاروان عەلی شامار، بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی لاھوور جەنگی، دوای گەڕانەوەی لە ناوچەی سیتەکەوە بۆ شاری سلێمانی، لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلەکەیان لە تونێلی پێشڕەو، کە بەنیاز بوون بەرەو ئاڕاستەی ھەواری شار بڕۆن، ئۆتۆمبێلەکەیان لەنزیک فولکەیەکی ھەواری شار وەردەگڕێ و دەستبەجێ کاروان عەلی شامار گیان لەدەست دەدات و ئاوەڵزاوا و ھاوڕێیەکیشی بریندار دەبن. تیرۆری سپی کاروان عەلی شامار، لەدوای ڕووداوەکانی ھەشتی تەمووزەوە بەردەوام ڕەخنەی توندی لە یەکێتیی ئێستا گرتووە و ھەمیشە بەگژ کوڕەکانی جەلال تاڵەبانیدا چووەتەوە، تەنانەت وەک یەکێک لە میدیاکانیڤسەر بە لاهوور جەنگی بڵآوی کردەوە لەسەر ڕەخنە و ھەڵوێست و پشتگیرییەکانی لە لاھوور جەنگی، دوو ھەفتە پێش ئێستا، دەزگایەکی ئەمنیی یەکێتی، لە ڕێگەی نامەی مۆبایلەوە ھەڕەشەی کوشتنی لێ کردووە. میدیاکانی لاهوور جەنگی باس لەوەش دەکەن کە ئەوەی زیاتر گومانەکانی لەسەر گیانلەدەستدانی کاروان عەلی شامار چڕ دەکەنەوە ئەوەیە کە ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکەی تێدا وەرگەڕاوە، ھیچ کامێرایەکی چاودێریی لێ نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا شوێنی ڕووداوەکە ھێندە مەترسیدار نییە، ئەگەر ڕووداوی ھاتوچۆ ڕوو بدات قوربانیی لێ بکەوێتەوە، بۆیە پەیجەکانی لاھوور جەنگی، پێیان وایە دۆسیەی گیانلەدەستدانی کاروان عەلی شامار دەچێتە چوارچێوەی تیرۆری سپییەوە و ڕەنگە کردەوەکەیان بە ڕووداوێکی ھاتوچۆ ئەنجام دابێت. بۆچی تەرمەکەی لەدەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بووە؟ ئەگەرچی کاروان عەلی شامار، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە نەبووە، بەڵكوو ئاوەڵزاوەکەی ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە و ئەو سەرنشینی لای سەکن بووە، بەڵام لە کاتی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەدا، خەڵکێکی زۆر لە شوێنی ڕووداوەکە کۆ بوونەتەوە، بۆ ئەوەی بریندارەکان بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە. بەپێی زانیارییەکان، تەرمی کاروان عەلی شامار، چەند مەترێک لەدەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بووە، چونکە ئۆتۆمبێلەکە ھێندە بەقورسی وەرگەڕاوە، کاروان عەلی شاماری فڕێ داوەتە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە، دواتر تیمەکانی سەنتەری فریاگوزاریی سلێمانی، تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادی و بریندارەکانیشیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی. پزیشکی دادی سلێمانی چی لەسەر تەرمی کاروان عەلی شامار دەڵێت؟ کاتژمێر 3:30 خولەکی شەوی ڕابردوو، تەرمی کاروان عەلی شامار ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت، دواتر لەلایەن تیمێکی پزیشکییەوە، بەشێوەیەکی زانستی توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانییەوە دەستکەوتوون، کاروان عەلی شامار تووشی خوێنەربوونی ناوەکی بووە، لەکاتی توێکاریدا خوێنێکی زۆر بەجەستەیەوە بووە و ڕاپۆرتی پزیشکی لەسەر ھۆکاری گیانلەدەستدانەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکەنەوە، کە ھۆکارەکەی بۆ ڕووداوی ھاتوچۆ دەگێڕنەوە، بەڵام میدیا و کەسە نزیکەکانی لاھوور جەنگی ڕووداوەکە بە تەمومژاوی و گیانلەدەستدنی کاروان بەگوماناوی ناو دەبەن. ژێدەر باسنیوز

گشتی
05-08-2023

وەزارەتی تەندروستی جبسێکی قەدەغەکرد

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خواردنێکەوە ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ شەممە 5/8/2023، وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردەوە: "بەکارھێنانی جپسی نایتروجینی بە بەکارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین و بوونی دووکەڵێکی سارد لەناو دەم لەکاتی خواردنی بەتایبەتی لەلایەن منداڵان قەدەغەکراوە و ڕێگەپێدراو نیە و مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە نابێت هیچ مارکێتێک یان ساردەمەنییەک بەکاری بهێنێت، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی هەرشوێنێک دەگیرێتە بەر." ئەوەش خراوەتە روو: "هاووڵاتییان لەکاتی تێبینی کردنی ئەم گازە لە جبس و خواردنی منداڵان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی تیمەکانی چاودێری بازاڕ بکەن."

هەواڵ
05-08-2023

لاھور شێخ جەنگی لەسەر گیانلەدەستدانی کاروان عەلی شامار پەیامێکی بڵاو ک...

‎بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان ‎بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی کاکە (کاروان عەلی شامار)، سکرتێری بەندە و کوڕی فەرماندە و تێکۆشەری دێرین عەلی شامار و ژنە سەرکردەی کورد ڕەوانشاد خاتوو وەسفیە بەنی وەیسم بیست کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کارەساتێکی دڵتەزێن لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد و بەیەکجاری ماڵئاوایی لێکردین و برینێکی گەورەی خستە سەر دڵی هەموومان.‎بەم بۆنە خەمناک و کۆستە گەورەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خێزان و خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەین.‎کاکە کاروان نموونەی دڵسۆزیی و ئازایەتی و ڕاستگۆیی بوو لە کار و پیشەکەیدا، مامۆستایەکی دڵسۆز بوو بۆ زانکۆ و خوێندکارەکانی، هەڤاڵ و کادرێکی بە وەفا و بە هەڵوێست و حەقبێژ بوو لە ئەرکی حیزبایەتیدا، هاوشێوەی خاتوو وەسفیەی دایکی؛ خۆی بە خزمەتکاری شەهیدان و هەموو چین و توێژەکان دەزانی، خۆی و خێزان و بنەماڵەکەی لە پێناو خزمەتکردن بە کورد و کوردستان قوربانی زۆریانداوە، هیوا و ئاواتی یەکخستنی ڕیزەکان و ئاشتەوایی بوو، هەربۆیە بەم کۆچەی کەلێنێکی گەورەی دروستکرد کە وا بە ئاسانی پڕنابێتەوە.‎لە یەزدانی مەزن داواکارین کە گیانی کاکە کاروان بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە ئێمە و خێزان و خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەر و سەربەرزەکەی و خزم و هاوڕێ و دۆستانی ببەخشێت و ئەمە دواناخۆشییان بێت.‎انا لله وانا الیە راجعون‎لاهور شێخ جەنگی

1 2 ... 311 312 313 ... 1146 1147