Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
09-08-2023

ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ـی ئابی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە. لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا تایبەت بە گەڵالەکردنی پرۆژە یاسای نەوت و غازی فیدراڵی دەخرێتەڕوو. لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا ڕەشنووسی پەیڕەوی (سندوقی چاودێری و شیاندنی کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان) لەبەر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١، دەخرێتەڕوو.

هەواڵ
08-08-2023

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كور...

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان برای بەڕێز كاك محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكەم. لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی ئێوە و حیزبەكەتان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەیە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. هیوادارم بە هیممەتی گشت لایەك كار بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان بكرێت و كوردستان بەسەر كۆسپ و تەحەددیاتەكاندا سەربكەوێت. مسعود بارزانی8ی ئابی 2023

گشتی
08-08-2023

فۆرمی دابەشکردنی 9,000 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان کارا کرا

فۆڕمی دابەشکردنی 9,000 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان کارا کرا و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەڵێت، بەبێ پێشەکی پێیاندەدرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییانی کەمدەرامەتی هەرێمی کوردستان کارا دەکات و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەڵیت، هاونیشتمانییان تاوەکو 1ـی کانوونی یەکەم کاتیان هەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە. دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە فۆرمەکە بەشێوەیەکی ئۆنڵاین پڕبکەنەوە.

هەواڵ
08-08-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 8/8، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد .سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەی و هەموو پشتگیریی و هاریکارییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا. باڵیۆزی بەریتانیا ئاماژەی بەوە دا کە ئەو لە نزیکەوە ئاگاداری خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستانە لە پێناو مافە ڕەواکانی و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان نيشاندا. چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون کە ڕۆزی کەیڤ کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو . 1 2 3 4 5 6

هەواڵ
08-08-2023

مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ مووچەی مانگی حەوتی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت. هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکاندا نییە." پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە مووچەی لیوا هاوبەشەکان ڕاگیراوە بۆ کاتێکی نادیار

هەواڵ
08-08-2023

سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لە حزبی سۆسیالیست دیموکرات دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حزبە کرد. دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: لە چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا، به‌ گەرمى پيرۆزبايى لە بەڕێزان محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانیان دەكەین. بە ڕێزه‌وه‌ دەڕوانینە خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادى و ڕۆڵ و بەشدارى له‌ پرۆسه‌ى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا، به‌رز ده‌نرخێنين. وەك هەمیشە جەخت لە تەبایی، یەكڕیزی و هاوكاریی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە بۆ پاراستنى ماف و دەستكەوته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمی کوردستان. نێچيرڤان بارزانىسه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان2023/8/8

هەواڵ
07-08-2023

لاهور شێخ جەنگی لەبارەی هەڵبژاردنەوە بڕیاری دا

بەناوی پەروەردگاری گەورە و میهرەبان هاووڵاتیە ڕەسەن و خۆشەویستەکانی پارێزگای کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکانی شەنگال و شێخان و مەخمور و دوزخورماتوو و خانەقین و مەندەلی سڵاوتان لێبێت. وەک ئاشکرایە بەپێی ئەو وادەیەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دیاریکردووە، رۆژی ١٨ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەرێوە دەچێت، ئەم هەڵبژاردنەش کە ماوەیەکی زۆرە ئەنجام نەدراوە، گرنگییەکی گەورە و مێژوویی هەیە و ئەنجامەکەشی دەبێتە بنەمایەک بۆ پیشاندانی سەنگ و پێگەی کورد لە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان و سەلماندنی  خەڵکە  ڕەسەنەکەی  و خاوەندارییەتی خاکەکەی. ئێمە لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان لە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، هەوڵماندا کە کورد بە یەک لیست بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بکات، هەر بۆیە بە بێ هیچ بەرژەوەندیی و دەستکەوتێکی سیاسی و کەسی وتایبەتی، لە پێناو پێکهاتەی ڕەسەنی شارەکە  و نەفەوتان و پەرتەوازەنەکردنی دەنگی کورد  و راست کردنەوەی باڵانس و پارێزگاریکردنی کورد لە ژمارەی کورسییەکانی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، یەکەم دەستپێشخەرییمان بێ جیاوازی بۆ لایەنە کوردستانیەکان راگەیاند و پرۆژەی (هاوپەیمانی گەل)مان پێشکەشکردن بۆ پێکهێنانی لیستێکی هاوبەش. ئێمە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی چەند لایەنێکی سیاسیمان کرد و ئەوانەشی سەردانمان نەکردبوون پرۆژەکەمان بۆ ڕەوانەکردن، داوای هەڵوێستمان لێکردن، لەگەڵ ئەوەی هەموو ئامادەییەکمان نیشاندا بۆ سەرخستنی کورد لەم هەڵبژاردنەدا، تەنانەت ئامادەبووین کاندیدشیمان نەبێت، تەنیا ئامانجمان سەرکەوتنی کورد و خەڵکە ڕەسەنەکەی ناوچەکە وکۆکردنەوەی لایەنەکان بوو لەچوارچێوەی لیستێکی هاوبەشدا، بەڵام بەداخەوە زۆرینەی لایەنە سیاسیەکان وەڵامەکەیان ئەرێنی نەبوو، ئامادەنەبوون بە یەک لیستی هاوبەش لەم هەڵبژاردنەدا بەشداربن، لەکاتێکدا خۆیان ئاگاداری ئەو سیستمەن کە بۆ ئەم هەڵبژاردنە پەیرەو دەکرێت کە لە بەرژەوەندی یەک لیستی هاوبەشدایە نەک فرە لیستی، بەڵام زۆرینەی لایەنە سیاسیەکان لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان ئەوەیان لەبەرچاو نەگرت. بەداخەوە بەشێکی زۆر لە لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان بەتایبەت هەردوو پارتی دەسەڵاتدار کە دیارە دەرسیان وەرنەگرتووە لە هەڵەکانی رابردوو، دەیانەوێت بەردەوامی بدەن بە نەهامەتییەکان و جارێکیتر کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بکەنەوە قوربانی کێشە و ململانێی سیاسیی و بەرژەوەندییە حزییەکانیان. دەرکەوت هەموو ئەو دروشمانەی کە بەناوی کورد و نیشتیمانپەوروەرییەوە بە خەڵکیان دەفرۆشتەوە لە دروشمی درۆینە زیاتر نەبووە چونکە ئامادەنەبوون بۆ یەکجاریش دەستبەرداری حزبایەتی بن و لە پێناوی میللەتەکەمان یەکڕیزی هەلبژێرن، بەڵکو دەیانەوێت ببنەوە بە بارگرانی بۆ خەڵکی کەرکوک و ناوچەی کێشە لەسەرەکان.  تەنانەت قۆڵبادان و ململانێ سیاسیەکانیشیان لەهەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ئەو ئاستەی وا خەریکە بەتەواوەتی قەوارەکە بخەنە بەر مەترسی پیلانگێڕییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کە بە خوێنی رژاوی هەزاران شەهید و خەباتی چەندین ساڵەی دەیان هەزار پێشمەرگە و تێکۆشەر و قوربانیدانی ئەم گەلە ستەمدیدە و زوڵملێکراوە بەدەستهاتووە. ئێمە لە سۆنگەی باوەڕبوونمان بە پیرۆزی خاکی کوردستان و بەرزراگرتنی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان، لەگەڵ ئەو فشارە زۆرەی کە لەسەرمانە بۆ بەشداریکردن و لیستی جیاواز لەم هەڵبژاردنەدا، رایدەگەیەنین کە هەرگیز ئامادەنین لە پێناو بەدەستهێنانی چەند کورسییەک زیان بە دەنگی کورد لەو ناوچانە بگەیەنین. ئێمە بە بەشداریکردنمان لەم هەڵبژاردنەدا دڵنیاین کە دەنگێکی زۆر دەهێنین، هەموولایەکیش دەزانن کە پێگەو و سەنگی ئێمە لەکەرکوک و ئەوناوچانە چۆنە و چەندە، بەڵام لە ژێر ناوی یەک لیستی کوردستانی نەبێت بە هیچ شێوەیەکیتر و بە لیستی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن ناکەین و یاری بە چارەنوسی خەڵک و خاکەکەیەوە ناکەین، بۆیە داوای لێبوردنتان لێدەکەین. بەم پەیامەش خەڵکی خۆشەویستی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دڵنیا دەکەینەوە، دڵ و گیانمان لەگەڵیاندایەو خۆمان بە خزمەتکاریان دەزانین، وەک چۆن لە رابردوودا بەهۆی هەڵوێستەکانمانەوە لەسەر ئەوەی ئامادە نەبووین یاری بە چارەنووسی کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان و خەڵک و خاکی ئەو ناوچانە بکەین قوربانی زۆرمانداوە، لە ئێستا و لە داهاتووشدا ئامادەی هەموو قوربانییەکین، لەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازەشدا خودی خۆم ئامادەم هەموو تواناکانم بخەمەگەڕ، دێ بەدێ  و ماڵ بەماڵی کەرکوک  و ناوچە جێناکۆکەکان بگەڕێم و دەستی هەموو دەنگدەرێکی کوردی رەسەن ماچ بکەم و پێیان بڵێم بڕوا بە دروشمی کوردایەتی درۆینەی لایەنەکان مەکەن، بەڵکو لە پێناوی چارەنوسی کەرکوک و سەلماندنی خاوەندارییەتی ئەو خاکە پیرۆزە کە بەشداری کارایان هەبێت لەم هەڵبژاردنەدا تا یەک دەنگی کورد لەو ناوچانە بەفیرۆ نەچێت، دەنگ بەو کاندیدانە بدەن کە بە شایستەو راستگۆیان دەزانن بۆ خزمەتکردنی ناوچەکانی خۆیان جا لەهەر لیست و لایەنێکبن. هاوڵاتیانی بەرێز لەئێستادا یەکگرتوویی تەواوی لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکێشە لەسەرەکان زۆر پێویستە نەک بۆ وەدیهێنانی خەونی گەورە، بەڵکو بۆ لەدەست نەدانی زیاتری خەون و ئاواتەکانمان بەهۆی پەرتەوازیی و نەگرتنەبەری سیاسەتێکی حەکیمانە. لێرەوە جاریکی تر دەمانەوێ بەروونی بەخەڵکی کوردستانی رابگەیەنین کە لەداهاتوو هەر ئەنجامێکی نەخوازراو رووبدات ئەوا ئەو لایەنانە لێی بەرپرسیارن کە  خەمی چارەنووسی کەرکوک و خەڵک و خاکی ئەو ناوچانەیان نیە و سڵ لە وێرانبوونی ناکەنەوە و بە فرە لیستی بەشداری لەم پرۆسە گرنگ و هەستیارەدا دەکەن. دەبێت ئەوەش باش بزانن مێژوو ڕەحمیان پێناکات و دادگای مێژوو حکومیان ئەدات. هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن لاهور شێخ جەنگی

هەواڵ
07-08-2023

9 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەسانی كەمدەرامەت رادەگەیەندرێت

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی فۆڕمی ئۆنڵاینەوە 9 هەزار شوقە بەسەر كەسانی كرێچی و كەمدەرامەت دابەش دەكات و گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش روونكردنەوەی لەبارەوە دەدات. بەپێی راگەیاندراوێك، سبەی رۆژی سێشەممە 8ی8ی2023، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە رێورەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆرمەکە بەشێوەی ئۆنڵاین، بۆ كەسانی کەمدەرامەت رادەگەیەنێت. مەریوان حەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن میدیای پارتی راگەیاند: "سبەی وردەكاریی تەواو رادەگەیەنین، كەسانی كەمدەرامەت دەتوانن بە شێوەی ئۆنڵاین فۆڕمی شوقەی نیشتەجێ بوون پڕبكەنەوە." ئاماژەی بەوەش دا: "9 هەزار شوقەی نیشتەجێبوون، لە هەولێر و لە سۆران و سلێمانی و لە قەزا و ناحییەكان هەیە، ئەو شوقانە بە پێی چەند مەرجێك بەسەر كەسانی هەژار و كەمدەرامەت دابەش دەكرێن."

هەواڵ
07-08-2023

هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان

ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی سلێمانی راگه‌یاند: "له‌مڕۆوه‌ شه‌پۆلێكی گه‌رما ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ تیایدا پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن". هەروەها راشیگەیاند: "داوامان له‌ هاووڵاتیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دووربن له‌كاریگه‌رییه‌ نێگه‌تیڤه‌كانی به‌ركه‌وتنی گه‌رما، ئه‌گه‌ر كاری زۆر پێویستیان نه‌بێت له‌ ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر چوار و پێنجی ئێواره‌".

هەواڵ
07-08-2023

دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی هەرێمی کورستان بڕیارێکی دەرکرد 

دادگای فیدراڵیی عێراق 'دوو دەستەواژەی' لە یاسای بودجە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلاکردەوە دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق 'دوو دەستەواژەى' یاسای بودجەی لە بەرژەوەندیى هەرێمى کوردستان بە نادەستوورى لە قەڵەمدا کە ئەوانیش لە بڕگەکانی 1ى مادەى 11 و حەوتى مادەى 13دان.

هەواڵ
07-08-2023

لە ھەرێمی کوردستان رێژەی گەیشتنی تیشکی سەروبنەوشەیی دەگاتە بەرزترین ئا...

تیشکی سەروو بنەوشەیی جۆرێکە لە تیشکی کارۆموگناتیسی کە لەلایەن خۆرەوە دەردەچێت. دەکەوێتە دەرەوەی مەودای ڕووناکی بینراو ( چاوی مرۆڤ) و پۆلێن دەکرێت بۆ سێ جۆری سەرەکی: UVA، UVB و UVC. تیشکی سەروو بنەوشەیی دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر زیندەوەران هەبێت. بە ڕێژەیەکی مامناوەند یارمەتی پێست دەدات بۆ بەرهەمهێنانی ڤیتامین D کە گرنگە بۆ تەندروستی ئێسک. بەڵام زۆر بەرکەوتنی تیشکی سەروو بنەوشەیی دەبێتە هۆی سووتانی چینی سەرەوەی پيشت و خانەکانی و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست. گرنگە خۆت بپارێزیت لە بەرکەوتنی زۆر لە تیشکی سەروو بنەوشەیی بە بەکارهێنانی دژەخۆر و لەبەرکردنی جلوبەرگی پارێزەر و بەدوای سێبەردا بگەڕێ لەکاتی پێویستدا. بە شێوەیەکی گشتی ٣ پێوەر دیاری کراوە بۆ دەستنیشان کردنی بری گەیشتنی ئەو تیشکە بۆ خۆر کە بریتین لە : پلەی ٣-٥ بە مەترسی دانانریت بۆ مرۆڤ و دەتوانریت خۆت بدەیتە بەر تیشکی خۆر پلەی ٦-٧ مەترسیەکی کەمی هەیە لەسەر تەندروستی و باشترە خۆتی لێ بپارێزیت ٨-١٠ مەترسیەکی زۆری هەیە لەسەر تەندروستی و دەبیت بە هەموو شێوەیەک خۆتی لێ بپارێزیت لە ١١ بەسەرەوە : بە مەترسیدارترین پلە دادەنریت و هەر بەرکەوتنیکی کەم پێی دووچاری سوتانەوەی پێستت دەکات ئەمرۆ لە شاری هەولێر پلەکەی ١١ یە کە لە جۆرە هەرە مەترسیدارەکانیەتی . تێبینی :ئاستی تیشکی سەروو بنەوشەیی لە خۆرەوە بە تێپەڕبوونی کات دەگۆڕێت بەهۆی هۆکاری جۆراوجۆر. ئەم هۆکارانە بریتین لە شوێنی خۆر لە ئاسمان و گۆشەی بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە زەوی ، ئەستووری بەرگەهەوای زەوی کە تیشکی خۆر پێیدا تێدەپەڕێت و گۆڕانکاری سروشتی لە دەرچوونی تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆر. وەرگیراوە لە ھێدی جەمال

هەواڵ
07-08-2023

موقەدەمەکەی وەزارەتی پێشمەرگە گوللەی بەخۆیەوە ناوە

موقەدەمەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لەژێر کاریگەریی خواردنەوەی کحولی گوللەی بەخۆیەوە ناوە. پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: عەقید فواد زرار، موقەدەمی وەزارەتی پێشمەرگە "لەژێر کاریگەریی خواردنەوە کحولییەکان" بە خێرایی خۆی بە شۆستەی شەقام و بارهەڵگرێکدا داوە و دواتر "بە چەکی کڵاشینکۆڤ گولـلەیەکی لە قاچی چەپی خۆی داوە،" پۆلیسی ھەولێر راشیدەگەیەنێت بەڵگەکانی دادپزیشکیش پشتڕاستی دەکەنەوە کە "ئاراستەی گولـلەکە لە ناوەوە بۆ دەرەوەیە" و یەک قەوانی بەتاڵی کڵاشینکۆڤ لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە؛ دواتر تووشی خوێنبەربوون بووە و گیانی لەدەستداوە

1 2 ... 310 311 312 ... 1146 1147