Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
05-08-2023

لە سلێمانی سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران

بەتۆمەتی بڕینی نوسینگەیەكی حەواڵەی دراو ، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ و بەهاوكاری نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوان سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران . لەساتی گەڕان و دەرچوونەكانی مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بۆناو بازاڕ و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی ، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ و بەهاوكاری نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوان سێ‌ تۆمەتبار لەساتی بڕینی نوسینگەیەكی حەواڵەی دراو دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر بڕی 40 ملیۆن دینار و ژمارەیەكی زۆر كارتی هێڵەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت . لەكاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە منداڵێكی خاوەن نوسینگەكە هاوكاری تۆمەتباران بووە بۆ بڕینی نوسینگەكە . لەئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار :م،ك،ر لەدایكبووی 1986پ،ر،ع لەدایكبووی 2001ر،ع،ع لەدایكبووی 2001بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هەواڵ
05-08-2023

بەهای دۆلار و نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان

بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 150800 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 164000 دیناری عێراقی        100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 193000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5600 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3100 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2017 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 480000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 420000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 360000 دیناری عێراقی

هەواڵ
05-08-2023

بەرپرسی راگەیاندنی لاهور جەنگی گیانی لەدەستدا

کاروان عەلی شامار، بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندنی لاهور شێخ جەنگی بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا. پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاروان عەلی شامار، مامۆستای زانکۆ و بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندنی لاهور شێخ جەنگی بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە.

هەواڵ
04-08-2023

ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی پێشوازی لە کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستا...

دوای ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 25/2/2024 وەکو رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و هۆڵەندا، ئەلمانیا و ئیتاڵیا، پێشوازیان لە کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد. باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغدا لە تویتێکدا رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێم دەکەن بۆ دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن کە 25ـی شوباتی 2024ـەیان دەستنیشان کردووە. باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغدا داوای هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروانە دەکات و راشیگەیاند، مافی دەنگدان کۆڵەکەی دیموکراسییە و دەرفەتێکی بەنرخە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان تا دەنگی خۆیان بگیەنن. لەلای خۆیەوە، کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر رایگەیاند، پیشوازی لە بڕیاری سەرۆکی هەرێم بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن. کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەوێر داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد بەشدارییەکی بنیاتنەرانەیان هەبێت لەپێناو دڵنیابوونەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیر لەکاتی گونجاودا. ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند: پێشوازی لە راگەیەندراوەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 25 ی شووباتی ساڵی 2024 دەکەین”. گوتیشی: هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لەکاتی گونجاودا بناغەیە بۆ دیموکراسیەکی تەندروست. لەلایەکی دیکەش کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بڕیارێکی گرنگ لە قەڵەم دەدات و رایگەیاند، پشتگیری تەواوی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیر دەکەن بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بتوانن مافی دەنگدانیان هەبێت.

هەواڵ
03-08-2023

خەلیفەی داعش کوژرا

داعش لە تۆمارێکی دەنگیدا کە بڵاویکردووەتەوە، کوژرانی خەلیفەکەی بە ناوی ئەبو حوسێن قورەشی رادەگەیێنێت.  رۆژی 3ـی ئابی 2023، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە تۆمارێکی دەنگیدا رایگەیاند، خەلیفەکەی لە شەڕێکدا لە ئیدلب کوژراوە.  دواتر لە ڕاگەیەنراوێکی دیکەدا، ئەبو حەفس ئەلهاشمی-یان وەکو خەلیفەی نوێ ڕاگەیاند.

گشتی
03-08-2023

مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی کۆمپانیای سۆمۆی دەستنیشانکرد

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە پێی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ ڕواڵەتێکی فیدراڵی وەربگرێت و نوێنەری هەرێم لەناو پێکهاتەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە ئامادە بێت، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، حەمدی ئیلیاس (حەمدی شەنگالی)ـی بۆ پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دیاریکرد. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "دوای ڕەزامەندیی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد سوودانی، هەر بۆ هەمان مەبەست وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانی وەزاری دەرکرد و ناوبراو لە کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە کار بوو".

هەواڵ
03-08-2023

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی دیاریکرد

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دیاریکردنی 25ی شوباتی 2024 وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، 03-08-2023، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 25-02-2024ی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، ئەوەش دوای راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "دڵنیاتان دەکەمەوە هەموو لایەنەکان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو رۆژەدا یەکدەنگن."

هەواڵ
03-08-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 8/3 مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەحمەد خەلایلە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد . لە دیدارەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و مونتەسر عەقلە باڵیۆزی ئوردن لە عێراق و کونسولی گشتیی ئوردن لە هەولێر ئامادەی بوون ، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرد و هەڵوێستی دۆستانەی شاعەبدوڵڵای شای ئوردنی لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاکاندا بەرز نرخاند.شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ، بە تایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵی و گەشتوگوزار و پەروەردە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دووپات کردەوە .

هەواڵ
03-08-2023

بەهای دۆلار و نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان

بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 150900 دیناری عێراقی100یۆرۆ بەرامبەر بە 165000 دیناری عێراقی       100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 193500 دیناری عێراقی100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5600 دیناری عێراقی100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3100 دیناری عێراقی1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2017 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 480000 دیناری عێراقیمسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 420000 دیناری عێراقیمسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 360000 دیناری عێراقی

گشتی
03-08-2023

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

دوا نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە (٢٠٢٣/٨/٢ ) بڕی ( ٥٩٨ ) ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان،ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢٠٢٣/٨/٣ ) لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق پارەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم کراو ڕەوانەی بانکەکان دەکرێت بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە،لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بەزیاتر لە ٩٤٠ ملیار دینارە تەنها بۆ مووچە، ئەوە جگە لە خەرجی بەکاردبردن و دام و دەزگاکان و بودجەی وەبەرهێنان و تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا.بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کەحکومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی عێراق بەهیچ جۆرێک پابەند نەبوون بە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدادو جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق.ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بوجە مانگانە زیاتر لە ١ ترلیۆن و ٣٧٤ ملیار دینارە، تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و پێشمەرگە مانگانە ٩٠٦ ملیار دینار لە یاساکە تەرخان کراوە.بەپێی ئینفاقی فیعلیش کە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای تێکڕای خەرجی مانگانە کاری پێدەکات پێویست بوو ١ ترلیۆن و ١٧٤ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە پێچەوانەی یاسای بودجەو هەموو ئەو ڕێکەوتنانەیە کە لەنێوان هەردوولا ئەنجام دراوە.

هەواڵ
03-08-2023

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی نۆ ساڵەی جینۆسایدكردنی شنگال

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان دوای نۆ ساڵ لە تێپەڕینی كارەساتی شنگال بەداخەوە برینەكانی شنگال ساڕێژ نەكراون و ئازار و نەهامەتی و ئاوارەیی خوشك و برایانی ئێزیدی هەر بەردەوامە. ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لەمەڕ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان باشترین چارەسەرە بۆ ئەوەی كۆتایی بە نەهامەتی و ئازارەكانی خەڵكی شنگال بهێندرێت. بەڵام جێگەی پرسیارە بۆچی هەتا ئێستا حكوومەتی عێراقی نەیتوانیوە ڕێككەوتننامەی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ بكات و، تا كەی حكوومەتی عێراق بوار بەو هێز و لایەنانە دەدات كە ڕێگری لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال بکەن؟ لەو یادەدا گەلی كوردستان ئەو چاوەڕوانیەی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی تر هەیە كە هاوشێوەی ئەڵمانیا و بریتانیا بە فەرمی دان بە جینۆسایدكردنی ئێزیدییەكان لە لایەن داعشەوە بنێن و هەروەها بە فەرمی كیمیابارانكردن و پڕۆسەكانی ئەنفال و سەرجەم تاوانەكانی تریش بە جینۆساید بناسن كە بەرانبەر گەلی كوردستان ئەنجام دراون. لە نۆیەمین ساڵیادی كارەساتی شنگالدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی ئەو تاوانە دەنێرین و، ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرز دەنرخێنین كە مێژوو و قارەمانێتیان تۆمار كرد و بۆ ئازادكردنی چیای شنگال و شنگال خوێنیان بەخشی و تۆڵەیان لە تیرۆریستانی داعش كردەوە. مسعود بارزانی3ـی ئابی 2023

1 2 ... 312 313 314 ... 1146 1147