د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەنێت، ئەم مانگە و بۆ جاری یەکەم حکومەتی فیدراڵی تەواوی پشکی هەرێمی کوردستان، کە لەیاسای بودجەی گشتیدا جێگیرکراوە و نزیکەی تریلیۆنێک و 250 ملیار دینارە، دەنێرێت و جەختی لەوە کردەوە، "هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی نەماوە". ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاند"بە گوێرەی یاسای بودجە، پێویستە حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ خەرجکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی عێراق لە نێوان 18 بۆ 25ـی ئەم مانگە، پشکی هەرێمی کوردستانیش خەرج بکات". ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق، کە رۆژی 7ـی ئەم مانگە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکراونەتەوە، پێویستە یاساکە لە رۆژی 1ـی 1ـی ئەمساڵەوە بچێتە واری جێبەجێکردنەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەندی تەواوی بڕگە و ماددەکانی یاساکە بووە.
دەقی داواکارییەکان: بەهۆی ئەو شەپۆلەی گەرما کە ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت تکایە ئەم ڕێنماییانە بە گرینگیەوە وەریگرن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک ….١- ئاگاداری تەندروستی خۆت بە هەوڵبدە ڕاستەوخۆ بەر تیشکی خۆر نەکەویت لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەتایبەت مندال و بە تەمەنەکان .٢-ناوچە پیشەسازیەکان ئەوانەی کاری لەحیم و بڕینەوە و تۆرنە دەکەن ووریا بن لە گەرم بوونی ئامێرەکان .٣- ئەوانەی کاری صبوغ و تەنەر و بەکارهێنانی بەنزین دەکەن هەولبدەن لە کاتی نیوەڕۆ کارنەکەن بۆ سەلامەتی خۆیان .٤-ئەم کەلوپەلانە لەناو ئۆتۆمۆبیل مەهێلن ( چەرخ ، بۆن ، معتر ، دەبەی ئاو،پاوەر بانک ) .٥-لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل ئەگەر زەرور نەبێت لە کاتەکانی نیوەڕۆ باش نیە بەتایبەت تەکسی و ئۆتۆمۆبیلە مۆدیل نزمەکان .٦- تێکردنی بەنزین وگاز و غاز لە ئۆتۆمۆبیل لە کاتەکانی نیوەڕۆ هەلەیە .٧- ئەو بارهەلگرانەی کاری گواستنەوەی بەنزین و گاز و غازی lpg دەکەن بەهیچ شێوەیەک ڕێگە پێدراو نین بەڕۆژ کار بکەن تەنیا شەوان ڕێگە پێدراون .٨- ئەو ئۆتۆمۆبیلانەی غازی مالان دەفرۆشن باشترە لە دوای کاتژمێر یانزە کار نەکەن بۆ سەلامەتی گشتی .٩- بەنزینخانەکان بەگشتی دەبێت زۆر ووریا بن لە کاتی هێنانی بەنزین و بەتال کردنی بۆ خەزانەکان .١٠- گیزەر و ئامێری کارەبای زیاد لە مالەکەت بکوژێنەوە .١١- هەولبدە لە کاتی نیوەڕۆ سەفەر و گەشت مەکە بۆ دەرەوەی شار .١٢- مەلەکردن لە زێ و ڕووبارەکان مەترسیدارە تکایە مەلە نازانیت خۆت بە ئاو دامەدە و جەرگی دایک و باوکت مەسووتێنە .١٣- فڕێدانی جگەرە لە جامی ئۆتۆمۆبیلەکەت لەوانەیە کارەسات بخولقێنێت .١٤- مۆلیدەکانی گەڕەک ئاگاداری گەرم بوونی مۆلیدەکان بن .١٥ - لە هەر بارودۆخێکی نەخوازراو پەیوەندی بە ژمارە 115 بکە بۆئەوەی تیمەکان زوو بگەنە شوێنی مەبەستبەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک ….سەرکەوت کاڕەشبەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر
ئهمڕۆ شهممه 2023/8/12 وەزارەتی پەیوەندیەکانی عێراق بڵاوی کردەوە بڕیاری قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام لە عێراق ههڵوهشێندراوهتهوهو بریارهكهش له سبهینێوه كاری پێدهكرێت.
ڕونکردنەوەیەک لەئاسیاسێڵەوە دوێنێ فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان نزیك ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن، بۆردومانی ئۆتۆمبێڵیكی كرد كە سێ كەسی تێدابوو، بە شۆفێرەكەوە كە فەرمانبەری ئاسیا سێل بوو لە پارێزگای موسڵ. خوالێخۆشوبو ناوی ( حەسەن ئەحمەد كەشمولە)یەو عەرەبی موسڵاویە، هاتبوو سەردانی كچەكەی بكات لە سنوری باشماخ كە خوێندكارە لە كۆلیجی پزیشكی شاری سنە و بیهێنێتەوە بۆ موسڵ، دوو كەسەكەی تریان باوك و كچێك بوون بەناوی (زیاد مستەفا خدر) و كچەكەی لە دایكبووی 2006 بوو دانیشتووی رەشیدیەی موسڵە بۆ هەمان مەبەستی حەسەن كەشمولە كە دراوسێیان بوو وە بۆ هێنانەوەی كچەكەیان بۆ موسڵ. ئەمانە هەموویان بەهۆی باری نا هێمنی لە موسڵدا هاتبوونە دهۆك، هەمووشیان عەرەبی موسڵن، بەداخەوە ئەم هێرشە كۆتایی بە ژیانیان هێنا. راگەیاندنی كۆمپانیای ئاسیاسێل سلێمانی 12/8/2023
سبەینێ یەکشەممە ١٢/٨/٢٠٢٣ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەکرێتە پشووی فەرمی بەهۆى شەپۆلى گەرماوە. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە پارێزگاکانى عێراق سبەینێ یەک شەممە 13ى ئاب، پشوى فەرمییە، بەهۆى ئەو شەپۆلە گەرما بەهێزەى کەشناسى رایگەیاندووە. بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى عێراق، هاتنى شەپۆلێکى گەرماى بەهێزى راگەیاندووە، بەپێى پێشبینییەکان بەشێک لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور پلەی گەرمایان دەگاتە ئاستی پلەی کوڵان.
مەفرەزەكانی بنكهی پۆلیسی زەڕایەنی سهر بە بهشی پۆلیسی شارەزور تۆمهتبارێكیان دهستگیركرد كه پارەی سندوقی خێری شەش مزگەوتی دزیبوو. دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لەلایەن ژمارەیەک پێشنوێژی سنوری قەزای شارەزوور کە سندوقی خێری مزگەوتەکانیان بڕدراوەو پارەکەی دزراوە، مەفرەزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەسپێکردوو تونرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت. تۆمەتبار ( ج، م، ع) لەدایکبووی 2003 بەناسنامە عەرەب دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە لەشەش مزگەوتی سنورەکە دزی کردووە. لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان
دیلان ڕەشاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە رۆژی دووشەممەی ڕابردووە شەپۆلێكی گەرما ڕووی لە ناوچەكە و ھەرێمی كوردستان كردووە. ئەو شەپۆلە گەرمایە جیاوازییەكەی ئەوەیە كە مەودا و كاریگەری زیاترە لەسەر ھەرێمی كوردستان و تا 10 ڕۆژیش بەردەوام دەبێت. وتیشی: پێشبینی ئەوەش دەكرێت لە ھەندێك ناوچەی عێراقیش ببێتە خۆڵبارین بەڵام كاریگەریی ئەو خۆڵبارینە لەسەر ھەرێمی كوردستان لاواز دەبێت. ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام ئامۆژگاری دەدەینە ھاووڵاتییان كە لە كاتژمێرەكانی 12:00 تا 04:00ی ئێوارە لە ماڵەوە دەرنەچن.
لە کاتژمێر 08:10 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 12-08-2023 لە سنووری ناحیەی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی گەریلاکانی پەکەکە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگە کردووە. تەقەکردنەکە ماوەی 10 خولەک بەردەوام بووە، هیچ زیانێکی گیانی لە رووداوەکەدا نەکەوتووەتەوە.
دژە تیرۆری کوردستان، سەبارەت بە هێرەشەکەی ئەمرۆی تورکیا لەقەزای پێنجوێن، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی ڕاگەیەنراوەکەی دژە تیرۆر:فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێک و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 11ی ئابی 2023، کاتژمێر 15:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێکی دیکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران.
ئهمڕۆ ههينى 2023/8/11 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، له پهيوهندييهكى تهلهفۆنيدا لهگهڵ بهڕێز د. فوئاد مهعسووم سهرۆكى پێشووترى عيراقى فيدراڵى، بۆ كۆچى دواييى خاتوو ڕووناك عهبدولواحيدى هاوسهرى، سهرهخۆشى له بهڕێزى كرد و هاوسۆزى و هاوخهميى خۆى لهگهڵدا دهربڕى. بهڕێز سهرۆكى ههرێمى كوردستان هيواى خواست خواى مهزن گيانى خوالێخۆشبوو به بهزهيى و ميهرهبانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايى به خۆى و خانهواده و كهسوكارى بهڕێزيان ببهخشێت. لاى خۆيهوه بهڕێز د. فوئاد مهعسووم، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانهواده بهڕێزهكهيانى بۆ بهڕێز سهرۆكى ههرێمى كوردستان و پهيوهندى و هاوبهشى له خهمياندا، دهربڕى.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان برای بەڕێز دكتۆر فوئاد مەعسووم بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو (ڕووناك عەبدولواحید)ـمان پێ گەیشت. سەرەخۆشیی لە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو ڕووناك عەبدولواحید بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت. انا لله و انا الیە راجعون مسعود بارزانی11ـی ئابی 2023
داعش له دێرهزوور هێرش دهكاته سهر سوپای سووریا و زیاتر له 23 سهرباز دهكوژێت و ژمارەیەکیش بریندار دەکات. ئهمڕۆ ههینی 11ـی 8ی 2023 روانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، ئێوارهی دوێنێ پێنجشهممه 10ـی 8، چهكدارانی رێكخراوی داعش له مهیادینی ریفی دێرهزوور، هێرشیان كردووهته سهر كاروانێكی گهورهی سوپای سووریا و له ئهنجامدا 23 سهرباز كوژراون و 10ـی دیكهش بریندار بوونه و دهیانی دیكهش تاكو ئێستا بێسهروشوێنن. هەروەها رۆژی سێشەممەی ڕابردووش ئابی، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردهوه، درەنگانی شەوی دووشەممە، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی سووپای سووریا لە شارۆچکەی "مەعدان عەتیق" لە سنووری پارێزگای رەقە و بەهۆیەوە 10 سەرباز کوژراون و لانیکەم شەش سەربازی دیکەش بریندران، کە برینیی بەشێکیان سەختە. روانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاماژهی بهوهش كردووه، پێشبینی دهكرێت بههۆی سهختی برینی بریندارهكانهوه، ژمارهی كوژراوهكان لهناو سوپای سووریادا بهرز ببێتهوه.