بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا بکات. لەوبارەوە پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندبوو، بابەتی یاسای بودجە تەوەری سەرەکی گفتوگۆی شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق دەبێت. ڕاشیگەیاندبوو، "هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێکردووە و چاوەڕێی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەین". وتیشی: "مووچەی فەرمانبەران ئەولەوییەت دەبێت لەکاتی گەیشتنی بودجە لە بەغداوە". ئاماژەی بەوەشدا "سەرۆکوەزیران لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی هەموو هاوکارییەکی تیمە تەکنیکییەکانی عێراق بکەن و هیچ پرسیارێکیان بەبێ وەڵام نەمێنێتەوە".
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ( سێ ) تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد. هێزەکانی ئاسایش لەدوای بەدەستگەیشتنی زانیاری هەواڵگری لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بونی ٣ داواکراو بە ماددەی (٤)ی تیرۆر، بە مەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوان هێزەکانی ئاسایش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، توانیان لە (دوو) ئۆپراسیۆنی جیادا تیرۆریستان دەستگیربکەن. ٠ئۆپراسیۆنی یەکەم/ لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٨/٢ هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، هەردوو تیرۆریستی داواکراو ( م، ع، ع ) ، ( م، ج، م ) دەستگیرکرد. ٠ئۆپراسیۆنی دووەم/ لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٨/١٣ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، تیرۆریستی داواکراو ( س، ح، ع ) دەستگیرکرد، تیرۆریست لە ڕیزەکانی داعشدا کاری بردن و گواستنەوە و دابەشکردنی ماڵ و سامانی کوردانی ئێزیدی بووە لە ناوچەی شەنگال. لەئێستادا هەر سێ تیرۆریستی داواکراو، ڕادەستی یاسا کراون.
تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر،بەر لەئەنجامدانی تاوانێکی دڕندانە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا. تۆمەتبار(ن ،ن ، م)کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە ،لەژێر کاری گەری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ئەشکەنجەی هاوسەر و منداڵەکانی داوە و بەنیاز بو منداڵێکی خۆی کەتەمەنی تەنها (ساڵێك و نیوە) بەشێوەیەکی دڕندانە بکوژێت ،بەڵام بەر لەئەنجامدانی تاوانەکە ،بە بڕیاڕی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا و ڕوبەڕوی یاسا کرایەوە. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
میدیای فەرمی یەکێتی دوو میدیای فەرمی یەکێتی دووجار مانشێتەکەی دەگۆرێت، کە جارێک دەنووسێت (ئەرکی یەکێتیە قەوارەی عێراق بپارێزێت) و جارێک دەنوسێت (پاراستنی قەوارەی هەرێم واجبی یەكێتییە). ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئابی 2023، میدیای فەرمی یەكێتی PUK MEDIA هەواڵێکیان بە مانشێتی (ئەركی یەكێتییە قەوارەی عێراق بپارێزێت) هەڵبژاردبوو، دوای ئەوەی لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوویەوە، هەر زوو مانشێتەكەیان گۆڕی و ئەمجارە كردییان بە (پاراستنی قەوارەی هەرێم واجبی یەكێتییە).
سكرتێری گشتیی كۆچكردووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ رازیكردنی سەرۆك بارزانی بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە تەنیا دەچێتە هاوینەهەواری سەڵاحەدین و بە سەرۆك بارزانی دەڵێت، ئەگەر بە وەرگرتنی ئەو پۆستە رازی نەبێت، ئەوا واز لە پۆستی سەركۆماری عێراق دەهێنێت. سەرۆك بارزانی لە لاپەڕە ١٨٧ تا ١٩٣ی بەرگی شەشەمی زنجیرە كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد)، باس لە سەردانێكی جەلال تاڵەبانی لە ڕۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠٠٥ بۆ هاوینەهەواری سەڵاحەدین دەكات كە ”بە تەنیا و بەبێ ئەندامانی سەركردایەتی“ی حزبەكەی سەردانەكەی كردووە و داوای كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵی لە سەرۆك بارزانی كردووە. سەرۆك بارزانی لە كتێبەكەیدا ئاشكرای كردووە: ”لە كۆبوونەوەكەدا مام جەلال بە تەواوی و ڕاشكاوانە قسەی دڵی بۆ گێڕامەوە كە ناوەڕۆكی قسەی مام جەلال ئەمانە بوون: - هاتووم و ناگەڕێمەوە تا بەڵێنی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستانم پێ نەدەیت. سوێندی خوارد ئەگەر بە پۆستی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕازی نەبم، ئەویش ناچێتە بەغدا و واز لە پۆستی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق دێنێت. مام جەلال پێداگرییەكی زۆری كرد، منیش پێم ڕاگەیاند دواتر وەڵامت دەدەمەوە، ویستم هەموو قسەكانی ناو دەروونی خۆی بكات و ناخی هەڵڕێژێت، چونكە دیار بوو زۆر دڵگران و غەمبار بوو بەدەست برادەرانیەوە. - ڕاشكاوانە باسی لە كێشە و ناكۆكییەكانی ناو یەكێتی كرد و گوتی ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی تووشی هیستریا بوون. - پێم گوتوون كە هەرچی لە دەستتان هات دژی من و هێرۆ و منداڵەكان و كەسوكارەكانم كردتان، هەرچی قسەی نەشیاوە كردووتانە و تەنانەت ئەوەی لە دەستتان هاتووە لە دژی ئیبراهیم ئەحمەد لەناو گۆڕیشدا درێخیتان نەكرد. - ئەوەی ئێستا ڕوودەدات و ئێوە دەیكەن قەبووڵ ناكرێت و كارەساتی لێ دەكەوێتەوە. - بە ئەندامانی سەركردایەتیم ڕاگەیاند، ساڵی ١٩٦٤ هەڵەیەكم كرد و دووبارەی ناكەمەوە، پێیان گوتم بۆیە پشتگیریمان ناكەیت چونكە مەلا مستەفا بە سكرتێری پارتیت هەڵدەبژێرێت. - من لەگەڵ كۆنفڕانسی ماوەت نەبووم و لەگەڵ (ڕێككەوتنی بارزانی - موشیر ئاشتی، یان خۆبەدەستەوەدان) نەبووم، بەڵام هەڵەكەم ئەوە بوو كە لەگەڵ زۆرینەی مەكتەبی سیاسی ڕۆیشتم. - ئێستاش لە هەموو بابەت و پرسەكاندا پشتگیریتان دەكەم و هاوڕام لەگەڵتان، جگە لە دژایەتیكردنی پارتی و تێدانی نێوان من و مەسعود بارزانی. - ئەوە وەهم و خەیاڵە كە دەڵێن پارتی، یەكێتی قووت دەدات، یان مەسعود بارزانی تۆڵەمان لێ دەكاتەوە، ساڵی ١٩٩١ سەرۆكی بەرەی كوردستانی بوو، ئایا كەسی خوارد.؟ تەنانەت زیاتر لایەنگری یەكێتی بوو تا پارتی. - ئێستاش ئیستقالە و وازهێنانەكەم نووسیوە و دانەیەك لە لای كامەران قەرەداغی و دانەیەكیش لای كۆسرەت ڕەسووڵە، بەڵام دیارە تا ئێستا نیشانتان نەدراوە، وازهێنانەكەشم دژی هەڵوێستەكانتانە، بۆ ئەوەی پارتی هەست نەكات كە قۆڵم بڕیون. - ئێوە داوا دەكەن ماوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ نۆ مانگ بێت، شەرمەزار دەبین، چونكە بارودۆخی كوردستان زۆر جیاوازە لە بەغدا. ئێوە نیگەرانن لە تۆڵەكردنەوە لەلایەن مەسعود بارزانییەوە، كەچی مەسعود بارزانی سزای پارتی نادات، چ جای بگاتەسزادانی یەكێتی. - ئەندامانی سەركردایەتی پرسیاریان كرد كە چ گەرەنتییەك هەیە لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستاندا، مەسعود بارزانی نەبێتە دژی یەكێتی، منیش پێم گوتن من گەرەنتی دەكەم، من ئەخلاق و رەوشتیان دەناسم و دەزانم، بێئەمەكی لەگەڵ كەسدا ناكەن. - دواتر بەسەرهاتێكی عەونی یوسفم بۆ گێڕانەوە، كە جارێكیان لای لوتفی بەكر سدقی بانگهێشت كرابوو، زۆر لایەنگری مافەكانی كورد بوو، بەڵام عەونی هێندەی هێنا و برد (ئەمە ئاوی پاك و زوڵاڵی كوردستانە، ئەم میوەیە بەرهەمی كوردستانە و ...هتد)، كابرا تاقەتی لێ بڕابوو، گوتی: (انعلا ابوك لا ابو كوردستان اش دعوة ثخنتها)، ئێوەش بابەتەكە درێژ دەكەنەوە و كاك مەسعود ناچار دەكەن هەمان قسەتان پێ بڵێت. - نەوشیروان مستەفا تووشی شكست بووە و هەوڵ دەدات بە ناوی بەرگری لە یەكێتی، هەموو شتەكان تێك بدات. - ئەم ئەندامانەی سەركردایەتیی یەكێتی بە تەواوی لەگەڵ مندان، كۆسرەت ڕەسووڵ، عومەر فەتاح، ئەرسەلان بایز، عیماد ئەحمەد، عەدنان موفتی، جەلال جەوهەر، دكتۆر فوئاد، د. بەرهەم و عادل موراد. تەنیا نەوشیروان مستەفا و حەمە تۆفیق بە تەواوی دژن، عوسمان حاجی مەحموود ڕاڕایە و یەكلا نەبووەتەوە. مستەفا سەید قادر ڕاڕا بوو، بەڵام دوێنێ سەردانی كردم و بەڵێنی دا، هەرچی بڵێم ڕازی بێت. - نەوشیروان مستەفا ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاو دەكاتەوە، گوایە ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە جامانە سوورەكان دێنە ناو سلێمانی و داگیری دەكەن!“ هەر لە كتێبەكەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە كە لە دانیشتنە دووقۆڵییەكەدا مام جەلال هەندێ پێشنیاری باس كرد كە سەرۆك بارزانی سەرپەرشتیی هەردوو ئیدارەكەی هەرێمی كوردستان بكات. لەمبارەیەشەوە مام جەلال گوتوویەتی: ”جگە لەوەی كوڕی مەلا مستەفای، گەورەی بارزانییەكانی و سەلماندووشتە كە پیاوی ڕۆژانی تەنگانەیت.“ هەروەك ئەوەشی گوتووە: ”حەز دەكەم ڕێوشوێنی پێویست بگریتە بەر بۆ ئەوەی پێكەوە سەردانی مەزاری بارزانیی نەمر و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان بكەین و پێیان ڕابگەیەنین كە ماندووبوون و قوربانیدانیان بەفیڕۆ نەڕۆیشت.“
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 8/14 کاتژمێر 3:30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری زاخۆ، پڕۆژەی گەشتیاری کۆرنیشی دەلال دەکاتەوە. پڕۆژەی گەشتیاری کۆرنیشی دەلال، لەسەر رووبەری 75 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە، سەدا 70ی پڕۆژەکە سەوزایی و شوێنی پیادەیە و سێ پارکی وەستانی ئۆتۆمبێلی تێدا دروستکراوە، هەلی کاریش بۆ زیاتر لە دوو هەزار کەس دەرەخسێنێت.
ئهمڕۆ و سبهی بهدابهشكردنی مووچهی چەند شوێنێک كۆتایی به دابهشكردنی مووچهی مانگی 6 دێت. بە گوێرەی ئەو خشتەیەی لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، ئەمرۆ دووشهم 14ی8ی2023، مووچەی خانهنشینی شارستانی دابەش دەكرێت. هەروەها سبەی سێشهممە 15ی8ی2023 مووچەی ئهم شوێنانه دابهشدهكرێت: وهزارهتی ئاوهدان كردنهوه و نیشتهجێ كردن،وهزارهتی رۆشنبیری و لاوان، وهزارهتی كارهبا،وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی،وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزار، سهرۆكایهتی ههرێم، سهرۆكایهتی پهرلهمان، سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیران، خانهنشینی پێشمهرگه.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 8/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای فەرماندەیی گشتيى هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد کە لە جەنەرال ماتیۆ ماکفەرلین و جەنەرال جۆول ڤاول فەرماندەی گشتیی پێشوو و نوێی هاوپەیمانان پێکهاتبوو.لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت سوپاسی جەنەرال ماکفەرلین-ی کرد بۆ هەوڵ و خزمەتەکانی لە ماوەی کارکردنیدا و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست .سەرۆکی حکومەت هەروەها پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە جەنەرال ڤاول کرد و هەموو هاریکاری و پشتیوانییەکی حکومەتی هەريمی کوردستانی لە پێناو سەرخستنی ئەرکەکەی بۆ دەربڕی.تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە بەردەوامبووانی پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و نەهێشتنی هەموو کێشە و بەربەستەکان لە بەردەم یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و نەهێشتنی هەموو جۆرە دەستوەردانێکی حزبی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا. بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەسەندنەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو .
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 8/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوررستان ، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو (ڕووناک عەبدولواحید)ی هاوژینی د.فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق کرد.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە د. فوئاد مەعسووم و بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن .
ئەمڕۆ یەکشهممه 2023.8.13، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر و ئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و ئارى محمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێمى كوردستان و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار، له دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە چارەسەرکردنى گرفت و کێشەکانى كەم ئاوى لە گەڵ فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئیدارە و دامەزراوەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدرا. لە سەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستەسەر ڕێگە چارەسەرییەکانى گرفت و کێشەکانى کەم ئاوى لە سنوورى پارێزگاى ههلێر و ئەو ئامادەکاریی و ئامادەسازیانەى لەوپێناوە لەلایەن پارێزگای هەولێر کراوە، لەوبارەیەشەوە جەختى لە جێبەجێکردنى ڕێنمایی و بڕیارەکان لە لایەن فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان وەکو خۆى کردەوە و ڕایگەیاند: "کەمتەرخەمى لە هیچ لایەک قەبوڵکراو نییە"، پاشان سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەردوو بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى ناوشار و دەوروبەرى ڕاسپارد دەستکراوەبن لە چارەسەرکردنى هەر کێشە و گرفتێکى ئاو لە هەولێر و دەوروبەرى هەبێت، لەوانەش پڕۆسەى لێدانى بیرەکان خێراتر بکرێت و چاککردنەوە و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتە تەکنیکیەکانى ئاوى ئیفراز و قەندیل لە زووترین کاتدا یەکلایی بکرێتەوە و بەردەوامبن لە هەڵمەتى هۆشیارکردنەوەى هاوڵاتییان و بەفیڕۆنەدانى ئاو و بڕینی سهرپێچی و زێدهڕۆییهكانی سهرتۆڕی ئاوى پاکى ماڵان و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەموو ئەوکەسانەى ئاو بەفیڕۆ دەدەن. لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر ئەو ڕێوشوێنانەى تر کە لە ئەمساڵ و ماوەى ساڵانى ڕابردوو لە پێناو چارەسەرکردنى گیر و گرفتەکانى کەم ئاوى هەولێر گیراوەتەبەر، وەک دروستکردنى پۆند و دەستکردنى ژمارەیەک بەنداو، کە هەمووى بەیەکەوە پڕۆژەى گەورە و ستراتیژین و لە داهاتووەکى نزیکدا گرنگى زۆریان دەبێت بۆ کەمکردنەوە و چارەسەرکردنى ئاوى سنوورى پارێزگاى هەولێر. لە کۆتایشدا، دواى خستنە ڕووى پێداویستییەکان، چەندین پێشنیار بۆ چارەسەرکردنى كهمی ئاوی خواردنهوهی ماڵان له بهشێك له گهڕهكهكانی شارى ههولێر و قەزا و ناحییە و گوند و ناوچەکانى ترى سنوورى پارێزگاى هەولێر، پارێزگارى هەولێر بۆ دەربازبوون لەو گرفتانەى هەن، دووبارە تەئکیدى لەسەر خێڕاترکردنى ڕێکارە چارەسەرییەکان کردەوە. جێگەى باسە، هەریەک لە بەڕێوەبەرى گشتیى کارەباى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و بەرێوەبەرانى ئاو و ئاوەڕۆى ناوشار و دەوروبەر و بەڕێوەبەرى قەیرانەکان پارێزگا و بەرێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى و بەرێوەبەرانى دابەشکردنى کارەباى 1 و 2ى هەولێر و بەرێوەبەرى مولیدە ئەهلیەکان و ژمارەیەک لە ئەندازیاران لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون.
پێشنوهڕۆى ئهمڕۆ يهكشهممه 2023/8/13 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، بهبۆنهى كۆتاييهاتنى ئهركييهوه وهك كونسولى گشتيى ئهمهريكا له ههرێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى پێشوازى له بهڕێز ئيرڤن هيكس جوونيهر كرد. له ديدارێكدا سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى ههرێمى كوردستانى بۆ بهڕێز كونسولى گشتيى ئهمهريكا دووپات كردهوه بۆ ئهو ئهرك و خزمهتهى له ماوهى كاركردنيدا له ههرێمى كوردستان پێشكهشى كردووه بۆ برهودان به پهيوهندييهكانى ئهمهريكا لهگهڵ ههرێمى كوردستان، ههروهها هيواى سهركهوتنى له ئهركى نوێدا بۆ خواست. لاى خۆيهوه ئيرڤن هيكس جوونيهر، وێڕاى دهربڕينى خۆشحاڵى بۆ ئهو ماوهيهى له ههرێمى كوردستان كارى كردووه، سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و لايهنه پهيوهنديدارهكانى ههرێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له ئهركهكانى له ماوهى كاركردنيدا، ههروهها هيواى سهركهوتن و پێشكهوتنى بۆ گهلى كوردستان خواست.
بانکی ناوەندی عێراق بڕێکی دیاریکراوی دۆلاری خستە بازار و بەهای دۆلاریش لە بەرزبوونەوە بەردەوامە. ئەمڕۆ یەکشەممە 2023/8/13 بانکی ناوەند زیاتر لە 207 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو، لە کاتێک رۆژانی پێشوو بڕی خستنەڕوو دۆلار زۆر زیاتر بووە لەو بڕە. پاش کەمکردنەوەی رێژەی خستنەڕووی دۆلار، راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بازاڕ دروستکرد و نرخی دۆلار بەرز بوویەوە.