کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی پیرەمەگرونی سنووری پارێزگای سلێمانی، کەسێک سێ ئەندامی خێزانەکەی خۆی بە گولـلە کوشت. بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و بکوژەکە دوو برا و برازایەکی کوشتووە.
نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی، راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و هاونیشتمانییان ئاگادار دەکاتەوە کە بەناوی ئەندامانی بنەماڵەکەیانەوە هەوڵی خەڵەتاندنی هاونیشتمانییان دەدرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-08-2023 نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی کوڕی سەرۆک بارزانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، هاووڵاتییانی خۆشەویستی کوردستان، ئاگادارتان دەکەینەوە ماوەیەکە چەند کەسێکی نەناسراو لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی هەڵدەستن بە بەکارهێنانی ناوی ئەندامانی بەڕێزی خانەوادەی بارزان بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنی هاونیشتمانیان " ئەم کەس یان تاخمە فێڵباز و ساختەچییانە، هەوڵدەدەن لە رێگەی تۆڕەکانی پەیوەندی (ڤایبەر و وەتسئاپ) و بە چەند ژمارە تەلەفۆنێکی دەرەوەی وڵات و بە بەکارهێنانی ناو و وێنەی ئەندامانی خانەوادەی بەڕێزی بارزان لە سەر پرۆفایلەکانیان، خۆیان بە ئەندامێکی ئەو بنەماڵە بەڕێزە بە هاووڵاتییان بناسێنن و بە بیانووی جۆراوجۆر هەڵیان دەخەڵەتێنن و دواتر بە سیناریۆیەکی بێشەرمانە، هەوڵی دەستخستنی پارە یان دەستکەوتێکی تری ماددی دەدەن". لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە " بەهەموو لایەك را دەگەیێنین، بە هیچ شێوەیەك خانەوادەی بەڕێزی بارزان، ئاگاداری ئەم جۆرە پەیوەندییانە نین و ئەم کارە بێنرخ و دوور لە ئەخلاقە بۆ مەرامی کەسی و دەستکەوتنی بڕێك پارە و شێواندنی ناو و پێگەی بەرزی بنەماڵەی بارزان و هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتییان ئەنجام دەدرێت، بۆیە لە رێگەی ئەم بڵاوکراوەیە لەم شێوازەی فێڵکردن لە هاووڵاتییان ئاگادارتان دەکەینەوە و تکامان ئەوەیە بەدەم ئەم پەیوەندی و داوایانەوە نەچن، ئێمەش هەموو رێکارە یاساییەکان دەگرینەبەر بۆ بە سزا گەیاندنی ئەم جۆرە کەسانە". لە راگەیێندراوەکەدا، بەشێکی ئەو ژمارە تەلەفۆنانە بڵاوکراونەتەوە کە پەیوەندییان بە هاونیشتمانییانەوە کردووە و فریویان داون. (0049632272226) (00905316217283) (004917694918330) (00905342800063) (004915210114240) (00905253179687) (00491772612854) (009054134411464) (00905525542222) (00491784094845) (00491633434230) (004915212456574) (004915212389605) (004917644517945)
ئهمڕۆ پێنجشەممە 8/10 مەسرور بارزانی سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ئێرڤن هیکس کونسولی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە مەبەستی ماڵئاواییکردن و بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو. سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، سوپاسی کونسولی گشتیی ئەمەریکای کرد بۆ کارکردن و هەوڵەکانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست . کونسولی گشتیی ئەمەریکا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا پشتیوانیی بوون و هەماهەنگییەکی باش و بەهێزیان لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەمەریکا هەیە.
ئەندامانی باندەکە بەشێکیان پرسیاری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12یان دەستکەوتووە و بەشێکی دیکەشیان لە رێگەی ئامارەکانی بلوتوس و بێتەل پرسیارەکانیان بۆ قوتابیانی نێو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە گواستووەتەوە. نەقیب سامی حوسێن، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە " لە ئەنجامی بەدواداچوون و پشکنینی ورد، توانرا چەندین گرووپی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستگیر بکرێن کە نزیکەی 16 کەس دەبن". دەشڵێت "ئەو گرووپانە لە رێگەی جیاوازەوە زانیارییان بە قوتابیانی ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە داوە، کە لە ماڵەکان ئەنجامدراوە، لە ئەنجامی پشکنینی ماڵ چەندین ئامێری ئەلیکترۆنی و دروستکردنی پێڵاو و ماستەر کارتی ڤی ئای پی ئەو کردارەیان ئەنجامداوە". نەقیب سامی ئاشکراشی کردووە "لە بەرامبەردا بڕێکی زۆر لە پارەیان لە قوتابیان وەرگرتووە لەناویاندا تاوانبار هەیە حەوت ملیۆن دیناری وەرگرتووە و هەشت خوێندکاریش لەکاتی پرۆسەکە دەستگیرکراون".
بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی ( ش . خ . ٲ ) لەدایک بووی ساڵی 1991، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری 3 فیشەکی جۆری دەمانچە بەسەر جەستەیەوە هەیە. بە گوێرەی زانیاریە سەرەتایەکان ئەو ژنە لە ماڵی باوکی لەلایەن برایەکی خۆی کوژراوە و دوای ڕووداوەکەش خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ کردووە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ماددەی 406 تۆمەتبارەکە ڕاگیر کراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوو. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
ئەمرۆ پێنجشەممە ١٠/٨/٢٠٢٣ بەهای دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی. بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 152150 دیناری عێراقی100یۆرۆ بەرامبەر بە 175000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 195500 دیناری عێراقی100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5700 دیناری عێراقی100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3200 دیناری عێراقی1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2019 دیناری عێراقی
لەگەڕەكی پەنجا عەلی شاری كەركوك خەزوورێك زاواكەی و كچەكەی دایە بەر دەستڕێژی گوللــە.بنكەی پۆلیسی عرووبە رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠/٨/٢٠٢٣ لەگەڕەكی پەنجا عەلی شاری كەركوك نزیك شەقامی حەولێكە، خەزوورێك زاواكەی و كچەكەی دایە بەر دەستڕێژی گوللــە و هەردووکیان بریندار کرد.بەپێ زانیارییەكان زاواكە ناوی (سامی شكور مەحمود)ە و تەمەنی 39 ساڵە و بووكەكەش ناوی (عەزرا مونهل نەجم)ە و تەمەنی 24 ساڵە.دوای رووداوەكەش گەێینراونەتە نەخۆشخانەی ئازادی و باری تەندروستی هەردووكیان ناجێگیرە، زاواكە فیشەك بەر سینگی كەوتووە و بووكەكەش بەر سەری كەوتووە.
بافڵ تاڵهبانی، بهشێوهیهكی نایاسایی پۆستێكی باڵا له سلێمانی به ڕهوتێكی سهلهفییهكان دهبهخشێت. د.خالید ئهحمهد، برای عهبدولهتیف، بهشێوهیهكی نایاسایی كراوەتە ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیيەکانی زانکۆی سلێمانی.بهپێی یاسای وهزارهتی خوێندنی باڵا، پێویسته ههرکەس دهبێته ڕاگر، لانیكهم 10 ساڵ خزمهتی زانكۆیی ههبێت و پێشتر پۆستێكی دیكهی بهڕێوهبردبێت و نازناوی زانستی له یاردهدهری پرۆفیسۆر كهمتر نهبێت و پێشتر سزا نهدرابێت. بەڵام خالید ئهحمهد، كهمتر له پێنچ ساڵ خزمهتی زانكۆیی ههیه و پێشتر هیچ پۆستێكی نەبووە.بەپێی زانیارییەکان، ئەو سێ کەسەی مەرجی یاسایان تێدابوو ناویان بەرزکرایەوە هیچیان دانەنران.
لە رێگەی نێوان دووکان - خەلەکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لاریدۆ بە درۆن کراوەتە ئامانج و دوو کەسی تێدابووە و برینداربوون. رووداوەکە لەنزیک گوندی قەڵات بووە و بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8/9 ، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا خرایەڕوو کە تایبەت بوو بە گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی بە هاوبەشی و پێکەوەیی لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵیی و هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق کە بەرهەمهێنەری نەوت و گازن، ئەویش پشتبەست بە ماددە دەستوورییەکانی پەیوەندیدار بە کەرتی نەوت وگاز. سەرۆک وەزیران وێڕای جەختکردنەوە لەوەی دەبێت لە گەڵاڵەکردنی یاسای نەوت و گاز لەسەر ئاستی عێراقی فیدراڵ، ماددەکانی دەستووری عێراق تایبەت بە کەرتی نەوت وگاز بکرێنە بنەما و هەروەک لە دەستووریشدا بە ڕوونی هاتووە، ئەم پڕۆژە یاسایە دەبێت بە ڕەزامەندی حکومەتی فیدڕاڵیی و هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی بەرهەمهێنەری نەوتی عیراق بێت و ڕەنگدانەوەی بنەماکانی سیستەمی فیدراڵی عێراق بێت وەک لە دەستووردا جێگیرکراوە. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە ڕێز لەو ڕێککەوتننانە بگیرێت کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال تایبەت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان واژۆکراون. ئەنجومەنی وەزیرانیش دووپاتی بایەخی هەبوونی یاسای نەوت وگازی لەسەر ئاستی عێراق کردەوە بە مەرجێک بەپێی بنەماکانی ڕێکخستنی ئەم کەرتە بێت و سیستەمی فیدرالی عێراق بێت وەک لە دەستووردا هاتووە. پاشان لە بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبونەوەکەدا، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕەشنووسی (پەیڕەوی سندوقی چاودێریی و شیاندنی کەسانی کەمئەندان و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵایان) خستەڕوو کە لە بەر ڕۆشنایی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2011 ئامادەکراوە و ئامانج لێی، دەستبەکاربوونی سندوقەکەیە تا داهاتەکانی بەدەستهاتووی ئەم بوارەی تێدا کۆبکرێتەوە و جارێکی تر خەرجبکرێتەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ کەسانی کەمئەندام وخاوەن پێداویستی تایبەت وکورتەباڵایان لە ڕێگای فەراهەمکردنی چاودێریی و شیاندن و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بۆیان و پاڵپشتیکردنیان لە گشت بوارەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و فێرکاری و بە گوێرەی پەیڕەوەکە، ئەنجومەنێکیش بۆ بەڕێوەبردنی سندوقەکە پێکدێت کە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵایان لە خۆ دەگرێت و ئەوانیش هاوتای لایەنە حکومیيەکان بڕیاردەر دەبن لە بەڕێوەبردنی سندوقەکە. دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پەیڕەوەکەی پەسەند کرد و وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتی ڕاسپارد، بە هەماهەنگی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکان، ڕێکاری پێویست وەربگرن لە دوای کەوتنەبواری جێبەجێکردنی پەيڕەوەکە.
ئەمرۆ چوارشەممە ٩/٨/٢٠٢٣ لە ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دا، داوای ڕاگرتن و رادەستکردنەوەی وەهاب هەڵەبجەیی دەکات. سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی لە راگەیێندراوەکەیدا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی فەرمانی راگرتنی وەهاب هەڵەبجەیی نووسیویەتی: "هەندێک تۆمەتباری داواکراو لەلایەن دادگەوە هەن پێویستە رادەستی یاسا بکرێن و لە بەردەم دادوەردا ئامادەبن تاوەکو دادگە رێکاری یاسایی خۆی بەرامبەریان بگرێتەبەر." داواکاری گشتی بەبێ ئاماژەکردن بۆ هیچ رووداوێکی دیاریکراو، نووسیویەتی: "ئامادەنەبوون لە بەردەم دادوەر و پشتگوێخستنی داواکاریی دادگە و رادەستنەکردنی داواکراوان بە یاسا، دەرفەتی زیاتر دەداتە ئەو تۆمەتبارانە کە پەنا بۆ کردەوەی قێزەونی دیکە ببەن و حاڵەتەکانی تیرۆر و کوشتن و رفاندن و تۆقاندنیش لەسەر دەستیان روو لە زیادبوون بکات."
لە راگەیاندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگەیاند:'' تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، بەهاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووك لەچاڵاکیەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی، توانیان (٣) سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد،'' ئەوەش خراوەتە روو کە، لەگەڵ دەستگیرکردنیان بڕی (١٫٦٥٠) یەکیلۆ و شەش سەدو پەنجا گرام ماددەی هۆشبەر و سێ تەرازوو و (٩٠) نەوەد هەزار دۆلار کەپارەی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بووە دەستی بەسەردا گیرا . لە راگەیاندراوەکە ئەوەش هاتووە کە،'' یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەڵگەی تەککردنی مناڵی نەوجوانی پێگیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و رووبەروی یاسا دەکرێنەوە.