Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
16-08-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق دەک...

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جان کریستۆف هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و دۆخی گشتیی عێراق و کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لە سەر بنەمای ڕێککەوتنەکان و دەستوور کرایەوە. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو و بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پێویستی کۆتاییهێنان بە شاڵاوی گۆڕینی دیمۆگرافی لەو ناوچانە کرا . 1 2 3 4 5 6

هەواڵ
16-08-2023

پەیامێک لە ئەژی ئەمینەوە

بەڕێز جەنابى سەرۆک بارزانى،بەڕێزان جێگرانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان،ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى ناوەندى،ئەندام و لایەنگرانى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە (٧٧)هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان، پیرۆزبایى لە ئێوەو سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم. لەکاتێکدا ساڵیادى پارتى دەکرێتەوە، هەرێمى کوردستان بەدۆخێکى هەستیاردا تێدەپەڕێت. لەئێستادا زیاتر لە هەرکاتێکى دیکە هەڵوێستى نیشتمانپەروەرى و خزمەتکردنى گەل و نەتەوەکەمان ئەرکى لەپێشینەى هەموو هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستانە بەدەر لە هەر بیرکردنەوەیەکى سیاسى. لەم ڕۆژانەدا، پشتکردن لە ئەزموونى هەرێمى کوردستان، خیانەتکردنە لەمێژووى چەندین ساڵەى قوربانیدانى گەلى کورد و ئەو خەباتەى لەپێناو بەدیهێنانى ئەم ئەزموونەدا کراوە.هەموو لایەک پێویستە لەم بارودۆخەدا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین، نابێت ئەزموونى هەرێم بکرێتە قوربانى بەرژەوەندى شەخسى و پۆست و گیرفانى چەند کەسێک. لەم دەرفەتەدا، دووبارە جەخت دەکەینەوە گەلەکەمان پێویستى بە خەباتى دڵسۆزانە و لێبڕوانەیە بۆ جێگیرکردنى دەستکەوتەکانمان و پاراستنى پێگەو ئەمنیەتى ئەزموونەکەمان. ئەمەش بە تەبایى سیاسى و نیشتمانیمان لەناوخۆ و بەغدا و لەسەر ئاستى ناوچەکە بەدیدەهێنرێت. ئەژی ئەمینیاریدەدەری ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش

هەواڵ
16-08-2023

مەسرور بارزانی: كەرتی پەروەردە و فێركردن هەمیشە جێگەی بایەخی ئێمەیە

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/16 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی ڕێزنان لە قوتابییە یەکەمەکانی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 بەڕێوەچوو.لە ڕێورەسمەکەدا ، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی؛ بە ناوی خوای گەورە و میهرەبانئامادەبووانی بەڕێزمامۆستایانی هێژا، كەسوكاری قوتابیان، قوتابیانی خۆشەویست، خۆشحاڵم ئەمڕۆ لەم بۆنەیەدا لە خزمەتی ئێوەی خۆشەویستم.بەڕێزان: پێش دەستپێكردنی گوتارەكەم، دەمەوێ بڵێم كە ئەمڕۆ ڕۆژی 16ی ئابە كە ساڵڕۆژی لەدایكبوونی ڕابەرمان سەرۆك بارزانی و هەروەها ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانە.لێرەدا پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆك بارزانی و هەموو كوردستانییەكی بەشەرەف و نیشتمانپەروەر دەكەم و ئاواتەخوازین خودای گەورە هەمیشە یارمەتیدەری جەنابیان بێت تا بەردەوام بن لە سەركێشی و ڕابەرایەتیكردنی ڕەسەنی دۆزی نەتەوەیی و نیشتمانیمان.هەروەها هەر بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە سەركردایەتیی پارتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەم، هیوادارم ئەم بۆنەیە ببێت بە مایەی جۆشدانی گیانی نیشتمانپەروەری و تەبایی لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری گەل و وڵاتمان. بەڕێزان: خۆم بە بەختەوەر دەزانم و جێگەی شانازییە كە ئەمڕۆ لەناو ئەم ژمارە قوتابییە یەكەمە بەتوانایەدام، زیاتریش دڵخۆشم كە قوتابییە یەكەمەكانی شاری كەركووكی دڵی كوردستان لەگەڵمان بەشدارن. دەستخۆشی و پیرۆزباییتان لێ دەكەم كە زۆر سەركەوتوانە ئەم قۆناغەی خوێندنتان تەواو كرد و هەنگاو بەرەو قۆناغێكی تری خوێندنی زانكۆیی دەنێن، ئومێدی بەختەوەری و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە هەموو قۆناغەكانی داهاتووی ژیانتاندا، هەروەها سوپاس و پێزانینی تایبەتیم بۆ دایك و باوك و كەسوكاری قوتابیان و مامۆستا بەڕێزەكان هەیە كە بە هەموو شێوەیەك پاڵپشت و یارمەتیدەرتان بوون. ئامادەبوانی خۆشەویست:كەرتی پەروەردە و فێركردن هەمیشە جێگەی بایەخی من و ئەنجوومەنی وەزیران بووە، ئێمە لە دۆخە سەختەكانی وەك سەردەمی كۆرۆنا و لە ڕەوشە سەختەكانی ئابووری و داراییدا هەوڵمان داوە هەموو تواناكانمان بخەینە كار تاوەكوو ئەم كەرتە بەردەوام بێت. لێرەدا جێی خۆیەتی دەستخۆشی و پێزانینمان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە و بە تایبەتی وەزیری پەروەردە كاكە دكتۆر ئالان و سەرجەم مامۆستا و كارمەندانی ئەم كەرتە بكەین كە بە گیانێكی لەخۆبردووانە و بە ماندووبوون و شەونخوونی، ئەم قۆناغە سەختەیان بڕی و كۆڵیان نەدا. مامۆستاكانمان وێڕای ئەركی زۆر و ماندووبوونیان، هەمیشە نموونەی كەسانی خۆڕاگری كۆمەڵگەكەمان بوون، سەرباری هەموو سەختییەكان، سەنگەری پیرۆزی پەروەردە و فێركردنیان چۆڵ نەكرد و ئەم هەڵوێستەیان هەمیشە جێگەی سوپاس و پێزانینە. بەڕێزان:ئێمە دیدگایەكی ڕوونمان بۆ ئاییندەی كوردستان هەیە لە هەموو بوارەكاندا، ئێمە بۆ داهاتوو كوردستانێكی پێشكەوتووی خاوەن ئابوورییەكی فرەچەشن و خاوەن كشتوكاڵێكی پێشكەوتوو و خاوەن ژینگەیەكی خاوێن و نیشتمانێكی ئاوەدانمان دەوێت، وڵاتێكمان دەوێت خاوەن ژێرخانێكی بەهێز بێت، نیشتمانێكمان دەوێت كە سەقامگیر بێت و هەموو لایەك تێیدا بە بەختەوەری و بە ڕێز و ئاشتییەوە بژین، بەڵام دەزانم ئەمانە بەبێ سیستەمێكی بەهێزی پەروەردە و فێركردن ئەستەمە، بۆیە هەمیشە من جەختم لەسەر گرنگیی پێشخستنی ئەم بوارە كردۆتەوە، بە تایبەتیش جیا لە فێركردنی زانست، جەخت لەسەر گرنگیی پەروەردە دەكەمەوە. پەروەردەی نەوەکانی داهاتوو و ئەندامانی كۆمەڵگەكەمان لە باخچەی ساوایان و قوتابخانەكان دەست پێ دەكات. ئەگەر بمانەوێت ئەندامانی كۆمەڵگەكەمان لە داهاتوودا ، هەستی نیشتمانپەروەری و خۆشەویستیی خەڵك و خاكیان لە لا بێت، ئەوا دەبێت لە قوتابخانەكانەوە دەست بەو پەروەردەیە بكەین.من هەمیشە لەگەڵ شاندی ئەو وڵاتانەی كە ئەزموونی سەركەوتوویان لەم بوارەدا هەیە قسە دەكەم، جەخت لەسەر هاوكاری بۆ ئەم بوارە و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئەوان دەكەمەوە، ئەگەر خوا یار بێت، بە پاڵپشتی و بەشداریی كارای لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵدەدەین لەم بوارە هەنگاوی كرداری بنێین، چونكە بە ڕای من، پێگەیاندنی مرۆڤ و تواناكانی، بنەما و بناغەی هەموو ئاوەدانی و پێشكەوتنەكانی دیكەیە.ئامادەبوانی خۆشەویست: مامۆستایانی خۆشەویستمان، پێشمەرگەئاسا لە بواری پەروەردەدا تێكۆشاون، بێگومان بۆ پێشخستنی بواری پەروەردە و فێركردنیش، پێویستە بە هەمان گیانی نیشتمانپەروەری بەردەوام بن و بە زانست و زانیاریی نوێ دەوڵەمەند بكرێن و مەشق و راهێنانی نوێ وەربگرن. مامۆستایانی بەڕێزمان داینەمۆی ئەو گۆڕانكارییانە دەبن كە ئێمە بە نیازین لەم كەرتەدا جێبەجێی بكەین. لێرەشدا وێڕای دەستخۆشی و پێزانینی دووبارەمان بۆ مامۆستایان و پاڵپشتیمان بۆ دەستەبەركردنی هەموو ماف و داخوازییەكانیان دووبارە دەكەینەوە. من جارێكی دیكەش پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوادارم لە ژیانی خۆتاندا هەمیشە سەركەوتوو بن و ببنە كەسانی داهێنەر و بەسوود بۆ وڵاتەكەتان و ئاییندەی ئەم نیشتمانە بەرەو پێشكەوتنی زیاتر ببەن. هەر لە خۆشی و سەركەوتندا بن و وڵاتمان هەر ئاوەدان بێت. زۆر سوپاس

هەواڵ
16-08-2023

بانکی ناوەندی ئاستی خستنەڕووی دۆلاری ڕادەگەیەنێت

بانكی ناوەندی 193 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە فرۆشتنی دۆلار لە بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 16/8/2023 بەم شێوەیەی خوارەوە بوو فرۆشتن بە حەواڵە: 156,596,083 فرۆشتن بە نـــــەقد: 37,120,000 كۆی فرۆشی دۆلار: 193,716,083

هەواڵ
16-08-2023

پەیامی مەسرور بارزانی لە یادی شازدەی ئابدا

لە (77)مین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرکردە و ڕێبەری نیشتمانیمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک و گشت ئەندام و لایەنگران و دۆستانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە ئازا و قارەمانەکانی کوردستان و سەرجەم کوردستانییانی نیشتمانپەروەر دەکەم.شازدەی ئاب، تەنیا دامەزراندنی پارتێکی دێرین و پێشەنگی کوردستان نییە بە ڕابەرایەتیی باوکی ڕوحیی نەتەوەییمان مستەفا بارزانیی نەمر، بەڵکوو لە هەمانکاتدا یادکردنەوەی قوتابخانەیەکی مەزن و پڕشکۆی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری و خۆنەچەماندن و بەرگریکردنە لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بە گشت پێکهاتە جیاوازەکانییەوە كە تا ئێستاش بەردەوامە لە خەبات و قوربانیدان و تێکۆشان و هەمیشە لە سەنگەری هەرە پێشەوەی بەرگریكردنە لە قەوارە و خاك و مافەکانی گەلی كوردستان.پارتی، حزبی دایک و شۆڕشە مەزنەکان و دەستکەوتە گەورەکانە، خاوەنی دیرۆکێکی پڕ لە شانازی و سەروەری و سەرۆکێکی پێشمەرگەیە، کە ژیان و تەمەنی خۆی بۆ بەرگریکردن لە کەرامەت و سەرفرازیی گەل و نیشتمان و شکۆی کوردستان تەرخان کردووە.پارتی هەرگیز حزبی ناوچەیەک و دەڤەرێکی دیاریكراوی کوردستان نەبووە بە تەنیا، بەڵکوو لە ساتی دامەزراندنییەوە، هەموو سنوورێکی ناوچەیی تێپەڕاندووە و بووەتە بزووتنەوەیەکی جەماوەریی کوردستانی و داکۆکیکاری بەهێزی دەستکەوتە نیشتمانییەکان و بەهاکانی ئازادی و دیموکراسیی و پارێزەری بەیەكەوەژیانی کوردستانە.پارتی، حزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییە گەورەكان و بەهێز ڕاگرتنی ئیرادەی كوردستانییانە و تا ئەمڕۆ بەردەوامە لە پێشەنگایەتی و پێشڕەوایەتیکردنی خەڵکی کوردستان لەپێناو پاراستنی قەوارەی نیشتمانی و دەستووریی هەرێمی کوردستان و پێشخستن و گەشەپێدانی کاروانی ئاوەدانی و بووژاندنەوەی کوردستان.لەم یادە شکۆدارەدا، بە ڕێز و پێزانین و وەفادارییەوە، یادی دامەزرێنەری پارتی و ڕێبەری مێژوویی و باوکی ڕوحیی نەتەوەییمان مستەفا بارزانی و سەرکردەی شەهید ئیدریس بارزانی و گشت شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان دەکەینەوە. شازدەی ئاب لە هەموو کوردستانییان پیرۆز بێت. مەسرور بارزانیجێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان2023/8/16

هەواڵ
16-08-2023

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی حەفتا و حەفت ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیمو...

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی حەفتا و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرکردایەتی و کەوادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و سەرجەم خەڵکی کوردستان و خەباتگێڕ و ئازادیخوازان دەکەم. لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی جەماوەری پارتی هەیە کە لە قۆناغە سەخت و چارەنووسسازەکاندا هەردەم هەوێنی خۆڕاگری و بەردەوامی و کۆڵنەدان و بەهێزتربوونی دۆزی گەلی کوردستان بوونە. پارتی و ڕێبازی بارزانی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا هەمیشە جێگەی ئومێد و دەست و بازووی بەهێزی کوردستان و پارێزەر و بەرگریکاری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانن و پێویستە سەرکردایەتی و جەماوەر و ئەندامانی پارتی لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەدا بن. نەمریی بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئازادی مسعود بارزانی16ی ئابی 2023

هەواڵ
16-08-2023

مەسرور بارزانی قوتابییە یەکەمەکانی کوردستان خەلات دەکات

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، ڕێورەسمی ڕێزلێنانی قوتابییە یەکەمەکان بەڕێوەدەچێت ئەمڕۆ چوارشەممە 8/16 کاتژمێر 11:00 ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕێورەسمی ڕێزلێنان لە قوتابییە یەکەمەکانی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 بەڕێوەدەچێت.

هەواڵ
15-08-2023

ئاسایشی هه‌ولێر: بازرگان و بەکارهێنەرێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، بازرگان و بەکارهێنەرێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا. ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمەتبار (ت، ص ، ع) کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو لە لایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، لە کاتی دەستگیرکردنی لە گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر، هەوڵیدا بە ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست هێزەکانمان هەڵبێت و بۆ خۆ دەربازکردن، خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکەدا کێشا، بەڵام لە لایەن هێزەکانمانەوە ڕێگری لێکراو  دەستگیر کرا. ئاسایشی هه‌ولێر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی و بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و ئامێری پێوانەکردن و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا گیرا. دوێنێش موقەدەم ئەردەلان بەرپرسی راگەیاندنی ئاسایشی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایشی هەولێر هەوڵدەدەن بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن، بەڵام بازرگانەکە خۆی نادات بە دەستەوە و هەوڵی راکردن دەدات و خۆی دەکێشێت بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا و زیان بەر ئۆتۆمبێلەکان دەکەوێت. گوتیشی: "هێزەکانی ئاسایش توانیان سەرکەووتوانە بازرگانەکە دەستگیر بکەن". سەبارەت بە دەنگۆی برینداربوونی دوو کارمەندی ئاسایش، موقەدەم ئەردەلان گوتبووی: "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە و هیچ کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایش بریندار نەبووە". پێشتریش ئەرکان بیبانی، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، وەک بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان زۆر بە جددی کار لەسەر ئەوە دەکەن و بەردەوام دەبن لە هەڵمەت پشکنینی کافێ و رێستورانتەکان و ئەو شوێنانەشی کە گومانی لێ دەکرێت ماددەی هۆشبەری لێبێت. راشیگەیاند، هەڵمەتەکانی پشکنین بۆ بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر، بە ئامادەبوونی نوێنەری پارێزگای هەولێر، نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و ئاسایشی گشتی ئەنجامدەدرێت.

هەواڵ
15-08-2023

پەیامێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 77مین ساڵیادی دامه‌زراندنی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌،   پارتی لە سەر ڕێبازی بارزانی دامەزرێنەر و سەرکردە دووربین و شۆڕشگێڕەکەی، گرێی (خۆبەکەمگرتن)و نائومێدی لە ناخی مرۆڤی کوردستانیدا رەواندەوە. له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئەمڕۆ هەلومەرجی کوردستان بە قۆناخێکی هەستیار و پڕ ئەرکدا تێدەپەڕێ، کە چارەنووسی هەرێم و هاووڵاتیانی پێوە بەندە، بۆیە زیاتر پێویستمان بە هەماهەنگی و هاودەنگییە. پارتی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هەمیشە داکۆکیان لە پرەنسیپەکانی دیموکراسی و دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات کردووە و لەو ڕووەوە هەوڵیشیان داوە هەڵبژاردن لە وادەی گونجاوی خۆی بکرێ و پشتیوانی لە فەرمانی هەرێمی ژمارە(252)ی ساڵی(2023)ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دیارکردنی رۆژی(25)ی شوباتی ساڵی(2024) وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خوولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. ده‌قی به‌یاننامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی 77مین ساڵیادی دامه‌زراندنی: بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە (77) ەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیماندا هاونیشتیمانیانی خۆڕاگری كوردستان کادیر و ئەندام و لایەنگران و جەماوەری كۆڵنەدەری پارتیمان دوابه‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و لێكه‌وته‌كانی كه‌  کوردستان دابەشکرا و نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ بوونی ده‌وڵه‌ت بێبه‌شكرا، هاوكات ھەوڵ درا بە ئاگر و ئاسن مرۆڤی کورد تەسلیم بەو قەدەر و چارەنووسە شووم و تاریکە بکرێت، جگە لەوەیش لە دوای جەنگی جیهانیی دووەم، کە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و کوردستانی عێراق بەتایبەتی لەڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە نالەبار و خراپ بوو، لە ناو ئەو نائومێدی و بێھیواییەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان حەفتا و حەوت ساڵ لەمەوبەر، وەک هیوابەخش و فریادڕەسێک دامەزرا و ھاتە مەیدانی خەباتەوە. پارتی لە سەر ڕێبازی بارزانی دامەزرێنەر و سەرکردە دووربین و شۆڕشگێڕەکەی، گرێی (خۆبەکەمگرتن)و نائومێدی لە ناخی مرۆڤی کوردستانیدا ڕەواندەوە و هێز و تین و توانای خەڵکی کوردستانی یەکخست بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانی شۆڤینیستانەی دەسەڵاتدارانی ئەوسای عێراق، لەهەمانکاتدا سەلماندی، کە  بڕیاری دامەزراندنی پارتی به‌ هاوكاری ژماره‌یه‌ك ڕۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌داری گه‌له‌كه‌مان، هەم پێویستییەکی مێژوویی و هەمیش وەڵامدەرەوەی ستەمی بێبەشكردنی كورد بوو لە مافی چارەنووس و نەگەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی. پارتی هەر لە دەستپێكەوە و لەبەر رڕۆشنایی فیكر و فەلسەفەی بارزانیی نەمر و ڕێبازەكەی، كوردایەتییەكی ئاوێتە بە بەها ئینسانییەكانی ئاشتیخوازی و دیموكراسی، پەیڕەوی بنەماکانی دادپەروەریی كرد، دواتر بۆ بەرنامە و سیستمێکی گونجاو داڕێژرایەوە و کار بۆ جێبەجێکردنی کرا. هەر لە سەرەتاوە وێڕای دڕندەیی نەیار و دوژمنانی گەلەکەمان، هەموو جۆرە كاردانەوە و توندڕۆییەكی ئایدیۆلۆژی ڕەتكردەوە، هاوکات ڕێی خەباتی سیاسی و مەدەنی و جەماوەریی گرتەبەر و، تا ناچار نەكرا دەستی نەدایە چەك. لە سەر ئاستی کۆمەڵگای كوردەوارییش، پارتی وەك ڕێکخراوێکی سیاسیی بەرفراوان و بزاڤێكی جەماوەریی و مەكۆی كۆكەرەوەی  تواناكانی خەڵكی كوردستان خۆی ناساند، هەر بۆیەش دواجار توانی ببێتە چەتری گەورە و کۆکەرەوەکەی خەباتی سەرجەم كوردستانیان بە جیاوازی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و ئینتیمای هۆز و تیرە و ناوچە و ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاییان، لەسەرینی ئەمەوە توانی هەمووان لە دەوری یەك ئامانج كۆ بكاتەوە كە رڕگاریی نیشتمانی و بەدەستهێنانەوەی مافی دیاریكردنی چارەنووسە، كە مافێكی  یاسایی و دەستووری هەر گەل و نەتەوەیەكە. پارتی لەو ڕوانگە ئینسانی و بەرچاوڕوونی و دووربینیەوە، توانی بە پشتیوانیی گەلی ئازادیخوازی كوردستان، قۆناغ بە قۆناغ پێشڕەوایەتیی بزاڤی ڕزگاریخوازیی بکات هەر لە خەباتی نهێنییەوە تا خەباتی چەکداری و شۆڕشەكانی ئەیلوول و گوڵان و كاروانی نەپساوەی تێكۆشانی پێشمەرگایەتی و سیاسی و دیپلۆماسی و رێكخراوەیی و جەماوەریی خەڵكی كوردستان. لەو كاروانە سەرکەشەدا، دڕندەیی و نەزعەی سڕینەوە و شەڕانگێزیی و پیلانی نەگریسی ڕژێمە دیكتاتۆرە شۆڤێنییەكان نەک هەر نەیتوانی شکست بە گەلەکەمان و  پارتیمان بێنێت، بەڵکە توانیمان قۆناغ بە قۆناغ مافەكانی گەلی كوردستان بە دەست بێنینەوە هەر له‌ لامەرکەزی و بۆ ئۆتۆنۆمی تا فیدڕاڵیی. هەریەک لەو قۆناغانە دەستکەوتێکی مەزن بوون، هه‌روه‌كو چەسپاندنی هاوبەشایەتی کورد وعەرەب لە عێراق بە پێی دەستووری ساڵی(1959)، دواتر له‌ ئاكامی خه‌بات و خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ نه‌به‌زه‌كانی شۆڕشی مه‌زن ئه‌یلوول حکومەتی ئەوسای عێراق ناچار کرا مل بۆ گفتوگۆ کەچ بکات لەگەڵ سەرکردایەتی شۆڕش و  رێککەوتننامەی(11ی ئاداری 1970) له‌گه‌ڵ پارتیمان بە ڕابەرایەتی بارزانی نەمر ئیمزابكات. دوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار و پیلانی نێوده‌ڵه‌تی ساڵی (1975) و نسكۆی شۆڕش، شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز وەک درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول به‌رده‌وامی به‌ خه‌بات و تێكۆشان دا. ئامانجی سەرەکی و ستراتیجی سەرکردایەتیی پارتیمان لەو قۆناغەدا بەردەوام بوون بوو بەرەو ئایندەیەکی گەش و بەرهەمدار، کە خۆی لە بەرجەستەکردنی شوناسی نەتەوەیی و داننان بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد دەبینیەوە، هەر بۆیەش چەندین دەستکەوتی بەدواداهات لەوانەش ڕاپەڕینی شکۆداری (5ی ئاداری ساڵی 1991) کە بە بڕیاری سەرکردایەتیی بەرەی کوردستانی بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی له‌ناوخۆی كوردستان و ڕه‌وانشاد جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌گوێره‌ی بەرنامەی بریارلێدراو و، بە بەشداری جەماوەری دڵسۆز لە شاری رانیەی دەروازەی ڕاپەڕین، دەستی پێکرد. ڕاپەڕین، وەک پەیامێکی هەقخوزانەی گەلەکەمان هاتە ئاراوە، بۆ بونیاتنانی ئەزموونێکی نوێی فەرمانڕەوایی هەر لەو بارەوە (سەرۆک بارزانی) لە (22ی ئاداری1991)دا لە شاری کۆیە لەبەردەم جەماوەرێکی بێشوماردا لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، کە پێویسته‌ قۆناغی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بگۆڕین بۆ شەرعیەتی یاسایی و، هەنگاو به‌ره‌و دامه‌زراندنی دامه‌زراوه یاسایی و شه‌رعیه‌كان بنێین‌. دواتر لە (19/ 5/ 1992) ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردستان هەڵبژێردرا و حکومەتی کوردستان پێکهات بۆ بەڕێوەبردن و هەڵسووڕاندنی کاروبارەکانی هەرێم و بووە بەرجەستەکاری خواست و ویستی جەماوەر بە ڕێگایەکی شەرعی و یاساییانە. جەماوەری ئازیزی کوردستان… بەدرێژایی ئەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستان کە شەرعیەتی یاسایی خۆی هەیە، ئامانجەکانی گەلەکەمان و کوردستانیان لەو هەرێمەدا بە پێی کارنامەی کابینەکانی حکومەت دەهاتە دی لەڕێگای بەرنامە و پلانێکی ڕێکوپێک و سەردەمیانە و دابینکردنی گوژمەی پێویست بۆ پرۆژە گرنگ و ستراتیجییەکان بۆ بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئاوەدانیی و دابینكردنی بژێوی رۆژانەی هاووڵاتیان، هەروەها  تێکڕای بوارەکانی ئاسایش و پێشەسازی و تەندروستی و کشتوکاڵ و پەروەردە و گەشتیاری و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی دیکە، کە پێشڤەچوونی بەرچاویان بەخۆوە بینی. لە دەستکەوتە هەرە گرنگە سیاسییەکانی ڕاپەڕین بونیاتنانی ئەزموونێکی نوێی فەرمانڕەوایی بوو، کە بڕیاردان بوو لەسەر سیستەمی سیاسیی فیدراڵیی و پرۆسەی بنیاتنانەوەی عیراقێکی نوێ و نووسینەوەی دەستووری عێراق. هەوڵەکانی پارتیمان بۆ چەسپاندنی فیدراڵی لە دەستووری نوێی عێراق بەردەوام بوو، هەر لەو ڕووەوە شاندی پارتیمان بەسەرۆکایەتی (سەرۆک بارزانی) له‌ زنجیره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نووسسازدا له‌ به‌غدا به‌ هاوكاری لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ڕۆڵی له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی عێرقی نوێدا كاریگه‌ربوو و شانازی چەسپاندنی سیستەمی فیدراڵی لە دەستووری نوێی عیراقدا به‌ركه‌وت. پارتیمان به‌ سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌ و بێ‌ كه‌مترین سازش له‌سه‌ر مافه‌ ڕه‌واكانمان، لە زۆر پرسی گرنگدا توانی شان بداته‌ به‌رپرسیارییه‌تی و كۆڵ نه‌دات تا دەروازەی ئاسۆی چاره‌سه‌ر به‌ ڕووی هه‌موو قه‌یرانه‌كاندا بكاته‌وه‌ و ته‌نگانه‌ و گرفته‌كان به‌ره‌و كۆتایی ببات. خۆشبەختانە و بە ھیممەتی خەڵک و پێشمەرگەی نەبەز و قارەمان، کوردستان بە سیاسەتێکی ئارامگر و خۆڕاگرانەوە و پاڵپشت بە حیکمەت و دووربینیی سیاسی (سەرۆک بارزانی) و دامەزراوە نیشتمانییەکانی و ھێزە سیاسییەکانی، توانیمان سەرکەوتوانە ڕەوایی قەوارەی هەرێم و دامەزراوە شەرعییەکان بپارێزین و بەرگریان لێبکەین و ڕووبەڕووی ھەموو ئاڵنگاریی و ھەڕەشە و پیلانەکان ببیینەوە، لەوانەش ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش. هاووڵاتیانی هێژا… ئەمڕۆ هەلومەرجی کوردستان بە قۆناخێکی هەستیار و پڕ ئەرکدا تێدەپەڕێ، کە چارەنووسی هەرێم و هاووڵاتیانی پێوە بەندە، بۆیە زیاتر پێویستمان بە هەماهەنگی و هاودەنگییە بۆ ئەوەی پارت و هێزە سیاسییەکان ڕۆڵی شیاوی خۆیان ببینن بۆ بەهێزترکردنی پێگەی سیاسی و دیپلۆماسییانەی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك كه‌ به‌ ئامانجی لاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و پێشێلكردنی ده‌ستوور له‌ ئارادابێت، هەروەها پاراستنی سه‌روه‌ریی هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و ڕێزگرتن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و سه‌روه‌ریی وڵاتانی دراوسێ و، بەهێزترکردنی ستوونەکانی ئەمنییەت و ئارامیی و ئاسووودەیی هاووڵاتیان و پتەوکردنی ژێرخانی ئابوری و بنەماکانی کۆمەڵگایەکی پێشكه‌وتوو و تەندروست و دوور لە توندوتیژیی و تاوانکاریی. لە سەرینی ئەمەوە ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە داکۆکیمان لە پرەنسیپەکانی دیموکراسی و دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات کردووە و لەو ڕووەوە هەوڵیشمان داوە تا هەڵبژاردن لە وادەی گونجاوی خۆی بکرێ، بۆیە پشتیوانی لە فەرمانی هەرێمی ژمارە(252)ی ساڵی(2023)ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین بەدیارکردنی رۆژی(25)ی شوباتی ساڵی(2024) وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خوولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. ئەم هەڵبژاردنە متمانە و شەرعیەت بۆ دامەزراوەكانی كوردستان نوێ دەكاتەوە به‌ پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی تازه‌، تا بونیادنانی ده‌ستوورێكی سه‌رده‌می بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ حوكمڕانییه‌كی تۆكمه‌تری لێ بكه‌وێته‌وه‌، هاوكات دەنگیشمان زوڵاڵتر ده‌كات له‌ عێراق بۆ داكۆكیكردن لە مافە دەستوورییەكانی كوردستان، لە ناوخۆیشدا بە ئیرادەیەكی جیددیتر كار بۆ چاكسازییەكی سەرتاسەری بكەین، كە بە قازانجی بەدیهێنانی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و شەفافیەتی زیاتر و خۆشگوزەرانیی خەڵكی كوردستان بشكێتەوە. لەسەر ئاستی عێراقی فیدراڵیش تاکو جارێکی دیکە کێشە و قەیرانەکان دووبارە نەبنەوە، هەموو هەوڵێک دراوە تا دانوستان لەگەڵ حكومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت ڕێچکەی راستی خۆی بگرێ و ڕێككه‌وتنه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و كارنامه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ جێبه‌جێبكرێن بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکی بابەتە گرنگەکانی ئەمڕۆ لە ئارادان، وەکو ماده‌ی (140) و پرسی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم و بابەتی نەوت و پرسە هەڵواسراوەکانی دیكه‌. لەو یادە شکۆمەندەدا، ئێمە له‌ پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هەمیشە لە سەر هەمان پرەنسیپ و پەیامی ڕاست و دروستی پارتەکەمان جەخت لەسەر ڕێکخستنی نێو ماڵی کوردستان دەکەینەوە و جارێکی دیکە بە دڵنیاییەوە بەڵێن دەدەین و پێدادەگرین لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و پارێزه‌ر و پاڵپشتی به‌هێزی دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بین، هه‌روه‌ها لەسەر کار و ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان به‌رده‌وامده‌بین بۆ داکۆکیکردن لە بنەما ڕاست و دروستەکانی دیموکراسییەت و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن به‌ جیاوازیه‌كانیشه‌وه‌ و بەرفراوانکردنی پانتایی بەشداریکردنی سیاسی، هاوكات چاکترکردنی باری ئابوری و هەلومەرجی بژێوی رۆژانەی هاووڵاتیان. لە یادی شازدەی ئابدا.. بەڵێن  بۆ سەركردە و دامەزرێنەری پارتیمان بارزانیی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشە لە یاد و تێكڕای شەهیدانی پارتی و ڕێگای ڕزگاری كوردستان نوێ دەكەینەوە، کە پارێزەر و قوتابی بە وەفای ئەم رێبازە بین و تا بەدیهێنانی ئەو ئامانجەی كە ئەوان لە پێناویدا گیانیان سپارد، كۆڵ نەدەین. لە یادی شازدەی ئابدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی كورد و كوردستان نەوی دەكەین و سڵاو و دروود  بۆ خانەوادە سەربەرزەكانیان.. دروود و سڵاو بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان.. سڵاو بۆ كادیرە دڵسۆزەكانی پارتیمان كە لە هەموو هەلومەرجێكدا خۆڕاگر و ماندوونەناس و نموونەی ورە و كۆڵنەدانن. سڵاوی گەرم بۆ تێكڕای ئەندام و لایەنگر و جەماوەری پارتیمان، ئەوانەی حەفتاوحەوت ساڵی ڕەبەقە ئاڵای پارتییان لە بەرزیدا هێشتۆتەوە و لە سەركەوتن و نسكۆ و لە هەوراز و نشێودا، باوەڕیان نەگۆڕ و ئیرادەیان پۆڵایین و پابه‌ندییان بە ڕێبازی بارزانی هەتا دێ پتەوتر دەبێ. سڵاو و پێزانین بۆ خۆڕاگریی تێكڕای گەلی كوردستان، كە سەربەرز و خۆڕاگر بوون و سەلماندیان شكۆ و كەرامەتی نەتەوەیی لە سەرووی هەموو شتێكەوەیە، هەر ئەو سەربەرزییەشە دواجار شكست بە پیلان و قەیرانەکان دێنێ. به‌رز و پیرۆزبێت حه‌فتاوحه‌وت ساڵ خه‌بات و قوربانیدنی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان هەر شەكاوە بێ ئاڵای کوردستان.. سەركەوێ خەباتی ڕەوای نەتەوەی كورد و كوردستان.. بژی كورد و كوردستان.. مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان 15ی ئابی 2023

هەواڵ
15-08-2023

بارزانی سەرۆك و مەرجەعی گەلی كوردە، تیری ژەنگاوی دوژمن كاری تێناكات

لەیادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی دا، رێباز حەملان دەنوسێت: دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و رۆژ بوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە گەلی کوردستان و نیشتمان پەروەران پیرۆزبێت .. پارتی بوە حیزبی دایک و قوتابخانەی کوردایەتی بۆ زۆر حیزب و سەرکردەکانی کورد کە پارتیشیان جێ ھێشت، پارتی وەک ھاوبەشی سیاسی سەیری کردن و لە پێناو کوردستان بەردەوامە لە کارکردنی پێکەوەیی پارتی و بارزانی دوانەیەکی لێک دانەبراون لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەنی گەنجترو گەشاوەتر دەبێتەوە، حیزبێک کەلە ھەموو قۆناغ و سەردەمێکدا راستەڕێی کوردایەتی گرتووەو ھەرگیز لێی لانەدا. و لێی لا ناداتبە ھەموو ئەو پلانە ناوچەیی و ناوخۆییانەی لێی کرا و لێی دەکرێت بەردەوامەو ئەم ئابڵوقە دارایی و سیاسی و یاساییەی ئێستا لە دژی کورد و پارتی بە کاردێت بە ئیرادەی گەلی کوردستان و جەماوەری پارتی و رابەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی تێک دەشکێنرێت. تەمەن درێژی و وەفا بۆ خەبات و پێشمەرگایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی. بارزانی رەمزی كورد و سەرۆك و مەرجەعی "ئەمڕۆ، سبەینێ و دوارۆژ"ی گەلی كوردە، تیری ژەنگاوی دوژمن كاری تێناكات.. دەبێت نەیاران باش بزانن ئیرادەی بەھێزی پارتی بە شا و سەدام و دیكتاتۆرەكانی ناوچەكە نەشكا، بەوانەی لەناو تۆزی سیاسەتدا یاری دەكەن نا لەرزێ . رێباز حەملان

هەواڵ
15-08-2023

چەند رێنماییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رێنمایى شێوازی کۆرسەکانى خوێندنى (دبلـۆمى باڵاى یـەک سـاڵەى ئەکـادیمى، دبلـۆمى بـاڵاى دوو سـاڵەى پزیشـکى، مـاستەر و، دکـتۆرا) بـڵاوکردەوە. وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بە واژۆی د. ئارام محەممەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەم رێنماییانەى خوارەوەى بڵاوکردەوە: -رێنمایى ژمارە (4)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى. -ڕێنمایى ژمارە (5)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى پیشەیى (کلینیکى) لە کۆلێژەکانى پزیشکى گشتى و پزیشکى ددان و دەرمانسازى. -ڕێنمایى ژمارە (6)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى ماستەر. -ڕێنمایى ژمارە (7)ى شێوازى کۆرسەکانى خوێندنى دکتۆرا.

هەواڵ
15-08-2023

گوتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامێکی توندی رەیان کلدانی دەداتەوە

لە چەند تویتێکدا، رەیان كلدانی لەبارەی مافەكانی كوردستاندا، بە ئاشكرا دژبوونی خۆی بۆ پێدانی ماف و شایستە داراییەكانی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دووپاتكردەوە، لە وەڵامێكدا پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكومەتی هەرێم بۆ نووسیووە ” هەر كەس باوەڕی بە ماف و یەكسانی و ئازادی گەلان هەبێت، گوێ بە قسەكانی تۆ و هاوڕێ و هاوشێوەكانیشت نادات. پێشەوا هەورامی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێكدا کە لە وەڵامی رەیان كلدانی سەرۆكی بزووتنەوەی بابلیۆن نووسیویەتی دەڵێ ” نموونەی ئەم جۆرە عەقڵیەتە شۆڤێنییە هی ئەم جیهانە نییە، مافەكانی گەلێك بە تۆ و نموونەی وەك تۆیش ناسڕێنەوە” هەروەها پێشەوا هەورامی زیاتر نووسیوویەتی” تۆ شێوەیەكی بێزراوت هەیە لەناو هاووڵاتییانی عێراقیدا و هەر كەسێك باوەڕی بە ماف و یەكسانی و ئازادی گەلان بێت، گوێ بە قسەكانی تۆ و كەسانی هاوشێوەشت نادات” .

1 2 ... 306 307 308 ... 1146 1147