بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 153650 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 160000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 193500 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5700 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3137 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2019 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 480000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 420000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 360000 دیناری عێراقی
بەڕێز حەییان عەبدولغەنی ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی فیدرال ؛ پرسه و سهرهخۆشيى قووڵی خۆم ئاراستهى بهڕێزتان دەکەم بۆ كۆچى دواييى باوك و دواتر گيان لهدهستدانى كچ و خوشكێكى بەڕێزتان له ڕووداوێكى دڵتهزێنى هاتووچۆدا. لەم کۆستە گەورەیەدا ،. هاوخهمی بەڕێزتانم . خواى مهزن گيانی خوالێخۆشبووان به بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايى به ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببهخشێت. مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان
بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان رایگەیاند: لەسەر داواکاری و نووسراوی ئێمە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیی دا 588 ملیۆن و 670 هەزار دینار بۆ خەرجییەکانی وەرزی 2022/2023ـی خولەکانی نایاب، پلەیەک، پلەدوو، جام، فوتساڵ و دەرماڵەی ئەندامان و کارمەندان و کڕینی جلوبەرگ و کەلوپەلی وەرزشی تەرخان بکرێت، هەروەها 270 ملیۆن و 800 هەزار دیناریش بۆ خەرجییەکانی وەرزی 2022/2023ـی خولەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووان و تێچووی کردنەوەی خولەکانی ناوبژیوانان خەرج بکرێت'.
له يادى (35) ساڵهى ئهنفالى باديناندا، به ڕێز و شكۆدارييهوه يادی شههيدانى خهڵكى سڤيلى بادينان و تهواوى قوربانييانى شاڵاوهكانى ئهنفال دهكهينهوه. ساڵى 1988 له گهرميانهوه تا بادينان (182) ههزار هاووڵاتيى بێتاوانى كوردستان به منداڵ و ئافرهت و پير و گهنجهوه، بوونه قوربانيى ئهو تاوانه. سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان دهنێرين. دادگاى باڵاى تاوانهكانى عێراق، شاڵاوهكانى ئهنفالى به جينۆسايد و تاوانى جهنگ و تاوانى دژى مرۆڤايهتى له قهڵهم داوه، بۆيه له كاتێكدا گيانى پاكى شههيدانى ئهنفال به بير دههێنينهوه، دووپاتى دهكهينهوه كه حكوومهتى عێراقى فيدراڵى، دهبێ ئهركى خۆى بۆ قهرهبووكردنهوهى خێزان و كهسوكارى قوربانييان جێبهجێ بكات و له ئێش و ئازاريان كهم بكاتهوه. لهم يادهدا سوپاس و پێزانينمان بۆ خهڵكى جوامێر و دڵسۆزى ههولێر و بهحركه و دهوروبهريان دووپات دهكهينهوه. ئهوان ئهو ڕۆژه سهختانه له كهمپهكانى جێژنيكان به هاناى ڕاگوێزراوان و لێقهوماوانی ئهنفالى بادينانهوه چوون و دهستى يارمهتى و هاوكارييان بۆ درێژ كردن. خزمهتكردنى باشترى كهسوكارى ئهنفالكراوان، تهبايى و يهكڕيزيى ناوخۆييمان، كارى جددى و ههوڵدان بۆ دووبارهنهبوونهوهى تاوانهكانى وهك ئهنفال و ناساندنى به جينۆسايد لهسهر ئاستى جيهان، باشترين يادكردنهوه و وهفادارييه بۆ گيانى پاكى قوربانييانى ئهنفال و تهواوى شههيدانى كوردستان. دهبێ مێژوو و ڕابردووى تاڵى گهلانى عێراق، وانه و پهند و هاندهر بن بۆ كارى پێكهوهيى و يهكترقبووڵكردن و مسۆگهركردنى مافى تهواوى پێكهاتهكان له عێراقى نوێدا، بۆ ئهوهى كارهساتهكانى ڕابردوو دووباره نهبنهوه و ئازادى و مافه دهستوورييهكانى ههمووان پارێزراو بن. نێچيرڤان بارزانىسهرۆكى ههرێمى كوردستان2023/8/25
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان لە درێژەی ئەو زنجیرە تاوان و كارەساتانەی لە سەدەی ڕابردوو دژی کوردانی فەیلی و ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە بارزان و گەرمیان و هەڵەبجە و شوێنەكانی تر ئەنجام درا، سی و پێنج ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی پێشووی عێراق لە دوایین قۆناغی پڕۆسەی ئەنفالدا پاش بۆردومان و كیمیابارانكردنی زۆربەی زۆری دەڤەری بادینان، خەڵكی ئەو ناوچانە و پێكهاتەكانی ڕووبەڕووی گرتن و بێسەروشوێن كردن و ڕاگواستن كردەوە. حكوومەتی ئەو كاتی عێراقی بەبەرچاوی جیهان سەدانهەزار سەرباز و چەكی تۆقێنەری لەدژی دانیشتوانی بێتاوانی بادینان بەكار هێنا. ئامانجی ئەو كردەیە شكاندنی ئیرادەی شۆڕشگێڕیی بادینان بوو، بەڵام گەلی كوردستان خاوەنی ئیرادە و قەزییەكی ڕەوا بوو و هەرگیز لەبەرانبەر ئەو تاوان و ستەمكاریانەی دوژمن خۆی بەدەستەوە نەدا. ئەوە دوژمنان و تاوانباران بوون كە باجی هەڵە و تاوانەكانیان دا . ئەمە وانەیەكی گەورەیە بۆ ڕۆڵەكانی گەلەكەمان و هەمیش بۆ نەیاران و ناحەزانی گەلی كوردستان. لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەنێرین و جەخت لەوە دەكەینەوە دەبێ دەوڵەتی عێراق قەرەبووی جینۆساید و ئەو تاوان و زوڵمانە بكات كە دەرهەق میللەتەكەمان كراوە. مسعود بارزانی25ی ئابی 2023
وا بڕیاربوو سبەی هەینی ٢٤/٨/٢٠٢٤ شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری بەغدابکەن، بەڵام دواخرا. بە پێی زانیارییەکان سەردانەکەی سبەی هەینی شاندی هەرێم بۆ پرسی بوودجەو مووچەی هەرێم بۆ بەغدا دواخرا. کە هۆکارەکەی مردنی باوکی وەزیری نەوتی عێراقە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد بە سەرۆکایەتیی لەمیا قەدوور، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا.لە دیدارەکەدا کە کلاوس شترایشەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادیی ئایینیی لە هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی کرا.لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش ئاڵوگۆڕ کرا.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت: لهگهڵ وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا باسمان له پێویستی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا و نەهێشتنی هەموو ئاستەنگێكی تایبەت بەم بابەتە كرد.مەسرور بارزانی دەشڵێت: جهختمان له برهودان به پهیوهندیی بازرگانیی، بەتایبەتی هەماهەنگیی لە بواری وزەدا كرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیرانی دەرەوە و وزەو سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا كرد . ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد. لە دیدارەکەدا کە ئەلپئەرسلان بەیرەکتار وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا ئامادەی بوو، دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ تورکیا لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتووچۆ و گەشتیارانی هەردوولا کردەوە. تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پێویستی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا و نەهێشتنی هەموو ئاستەنگ و کێشەیەکی تایبەت بەم بابەتە ، چونکە وەستانی هەناردەکردنی نەوت ، زیانی بە هەموو لایەک گەیاندووە. هەروەها لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە پڕۆژەی ناسراو بە ( ڕێگەی پەرەپێدان) و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق بە تورکیا و جیهان لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە کرا . لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت، دووپاتی کردەوە کە پێویستە ئەنجامدانی پڕۆژەکە بە ڕەزامەندی و هەماهەنگیکردن بێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بە شێوەیەک بێت کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتی و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدا بێت . وەزیری دەرەوەی تورکیا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی . پاشان سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، جەختیان لە برەوان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و هەماهەنگیی لە پێناو ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردەوە .
سەرۆک بارزانی لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و تورکیایان تاوتوێ کرد. رۆژی پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 سەرۆک بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەردوولا ئاڵوگۆڕ کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان كرد. لە دیدارەكەدا كونسوڵی تازەی ئەمەریكا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە ئەو دەرفەتەی هەیە لە هەرێمی كوردستان كار بكات و وێڕای ئاماژەپێدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكاندا، ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند و جەختی لە بەردەوامیی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان كردەوە. هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی نوێی ئەمەریكا خواست و ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و مەترسیی مانەوەی تیرۆر، و هەروەها بەردەوامیی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە شەڕی تیرۆر و بوارە جۆراوجۆرەكانی تر بە پێویست زانی.
ئەمرۆ پێنجشەممە 24/8/2023 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا. دوای ئەوەی دڕەنگانی شەوی ڕابردوو، 24/8/2023 وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە بەغداوە گەیشتە ھەولێر، ئەمڕۆ دیدارو کۆبووەنەوەکانی لە ھەولێر لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان دەست پێ کرد. لە سەرەتای کۆبوونەوەکانی ھاکان فیدان لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بوو و دواتر لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە.