تۆمهتبارێك دهستگیركرا مهفرهزهكانی نوسینگهی كوردساتی بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوان تۆمهتبارێكیان دهستگیركرد كه بڕێك پارهی لهناو ئوتومبێلێكدا دزیبوو. دوای ئهوهی هاوڵاتییهك سكاڵای تۆماركرد كه بڕی 30 ههزار دۆلار(سێ دەفتەر) لهناو ئوتومبێلهكهیدا لێدزراوه، مهفرهزهكانی نوسینگهی نههێشتنی تاوانی كوردسات لێكۆڵینهوهو بهدواداچونهكانیان بۆ دۆزینهوهو دهستگیركردنی تۆمهتبار دهستپێكرد، سهرئهنجام توانرا تۆمهتبار بدۆزرێتهوهو دهستگیربكرێت و دهستیش بگیرێت بهسهر ئوتومبێلێك و بڕێك لهو پارەیهدا كه تۆمهتبار دزیبووی. لهئێستادا تۆمهتبار ( پ، و، ا) بهبڕیاری بهرێز دادوهرو بهپێی ماددهی 446 لهیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوهو لێكۆڵینهوه لهگەڵیدا بهردهوامهو تۆمهتبار پێشینهی تاوانی ههیه. بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی_ راگهیاندن و پهیوهندییهكان
ئاگاداریسەرجەم هاوڵاتیان وشوفێرانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە کەوالەدوای تەواوبونی قۆناغی تاقیکردنەوە،لەئەمڕۆوە2023/9/6 سیستەمی کامیرەی خاڵ بۆ خاڵ،لەسەر شەقامی 120مەتری خێرا لەوبەشەی کەدەکەوێتە نێوان شەقامی کەرکوک وشەقامی موسل بەکاردەخرێت بۆتۆمارکردنی سزای سەرپێچی تیژڕۆیی،بۆیە بۆپاراستنی خۆتان وئازیزانیان وەبۆتوشنەبون بەسزای دارایی تکایە بەو خێراییە بڕۆن کەدیاریکراوە بەهێماکانی هاتووچۆ،بەهیوای پابەندی وسەلامەتی. ب هاتووچۆی هەولێر2023/8/6
بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە 6/9/2023 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 154,650 دینار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا. بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 154,650 دیناری عێراقی 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 166,600 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 193,150 دیناری عێراقی 100 لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5,850 دیناری عێراقی 100 ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3,190 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2,030 دیناری عێراقی
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەبدولخالق زەنگەنە دەکات. دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێم: بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو عهبدولخالق زهنگهنه، پێشمهرگه و تێكۆشهرى دێرين و ئهندامى پێشووترى پهرلهمانى كوردستان، پرسه و سهرهخۆشى له خانهواده و كهوسوكار و هاوڕێيانى دهكهم، هاوسۆز و هاوخهميانم. له خواى مهزن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته بهر بهزهيى و ميهرهبانيى خۆى و ئارامى و دڵنهوايى به ههمووان ببهخشێت. خوالێخۆشبوو عهبدولخالق زهنگهنه پارێزهرێكى سهرسهختى گهل و وڵاتهكهى بوو، تهمهنێكى درێژى له خهبات و تێكۆشان و پێشمهرگايهتيدا بهسهر برد و به خامه و نووسينهكانيشى ههميشه بهرگرى له مافهكانى گهلى كوردستان كردووه، گيانى شاد و يادى ههميشه به خێر بێت. نێچيرڤان بارزانىسهرۆكى ههرێمى كوردستان2023/9/6
بەھۆی شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین و دروستبوونی لافاو لەچەند ناوچەیەکی شاری ئیستەنبوڵی تورکیا، سێ کەس گیانیانلەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون. سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخی لەناکاوی تورکیا-ئافاد رایگەیاند، شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین و لافاو لە رۆژی سێشەممەوە چەند ناوچەیەکی شاری ئیستەنبوڵی گرتووەتەوە، کە بەھۆیەوە ئاستی باراناو زۆر بەرزبووەتەوە. راشیگەیاندووە، بەھۆی بارانبارینەکە و دروستبوونی لافاوەوە سێ کەس گیانیانلەدەستداوە کە یەکێکیان بیانییە، ھەروەھا پێنج کەسی دیکەش برینداربوون لە ناوچەی "ئارنائوتوکی". ھاوکات سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخی لەناکاوی تورکیا ئافاد ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی لافاوەکەوە ٥٦٠ شوێنی نشتەجێبوون و ٦٦٠ شوێنی کارکردن لە سەرتاسەری ئیستەنیوڵ زیانیان بەرکەوتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرکوەزیران، کۆ دەبێتەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە هەرێمی کوردستان و بەرەئەنجامی دواکۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ شاندی هاوتایان لە بەغدا دەخرێتە ڕوو. لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا کۆنووسی هاوبەشی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و وەزارەتی دارایی و ئابووری، تایبەت بە پێشنیارەکانیان بۆ پێداچوونەوە بە خشتەی وەرگرتنی باجی فرۆشتن لەسەر خزمەتگوزاریی پرۆژە و بنکە گەشتیارییەکان دەخرێتە ڕوو.
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووتری کوردستان و عێراق خوالێخۆشبوو عەبدولخالق زەنگەنە-م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن و میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە. کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە. بەڕێوەبەرایەتیەکەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت. فەرمانگەی میدیا و زانیاری
تۆمەتبارێک کەفەرمانی دەستگیرکردنی هەبووەتەقە لەمەفرەزەی پۆلیس کرد و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان شەهید بوو.بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە تۆمەتبارێک کەبەپێی مادەی (431 ) دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردبوو مەفرەزەمان لەبنکەی پۆلیسی ناحییەی زنانە بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبار چونەتە ماڵی تۆمەتبار لە گوندی دوڕاجیتۆمەتبار بەجەکی جۆری کڵاشکۆف تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیس کردوەو لەئەنجامدا کارمەندمان (طارق عبدلخالق مجید ) لەدایکبووی 1972 فیشەک بەری دەکەوێ و شەهید دەبێتگوندی ناوبراو دەکەوێتە نێوان هێزی پێشمەرگەو چەکدارانی سەربەداعش بۆیە تۆمەتبار لەدوای ڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ مەفرەزەکەمان بۆئەوناوچانەهەڵهاتوە کە چەکدارانی گروپی ناوبراو خۆیان تێدا حەشارداوەلەئێستادا تەرمی کارمەندمان بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو مەفرەزەکانمانلەهەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباردان..عەقیدی مافپەروەرعلی جەمال قدووریڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان2023\9\5
نرخی دۆلار و دراوهكان بۆ ئهمڕۆ سێشهممه 5ی 9ی 2023، له بازاڕهكانی ههرێم بهم جۆرهی خوارهوه مامهڵهیان پێوه كرا: 100 دۆلار به 154 ههزار و 150 دیناره. 100 یۆرۆ به 165 ههزار و 400 دیناره. 100 پاوهن بە 191 ههزار و 360 دیناره. 100 لیرهی توركی به پێنج هەزارو 860 دیناره. 100 ههزار تمهن به سێ ههزار و 80 دیناره.
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاکرێ دەست پێ دەکاتەوە. پرۆژەی ئاوی ئاکرێ لە یەک کاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی ٣٠٠٠ م٣ ئاوی هەیە و گوژمەی گشتیی پرۆژەکەش، نزیکەی زیاتر لە 100 ملیار دینارە و گرفتی کەمئاوی لە ئاکرێ چارەسەر دەکات. لەم بارەیەوە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە یاوەریی ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و نزار تەمەر، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و بەدواداچوونی هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوە و پەلەکردن لە تەواوکردنی پرۆژەی ئاوی ئاکرێ، سەردانی شاری ئاکرێی کرد و پرۆژەکەی بەسەر کردەوە. ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بەشەکانی پرۆژەکەی بەسەر کردەوە و بەدواداچوونی بۆ کارەکان و گرفتەکانی پرۆژەکە کرد، ئاماژەی بەوە کرد پرۆژەی ئاوی ئاکرێ یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژی و گەورەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام خۆی بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە دەکات. ساسان عەونی ئاماژەی بەوەش کرد خۆشبەختانە ئێستا لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پەلە لە تەواوکردنی دەکرێت و گرفتەکانی بهردهم پرۆژەکە چارەسەر دەکرێن و لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا تەواو دەکرێت و ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی شاری ئاکرێ و چەند شوێنێکی تری سنووری ئاکرێ دابین دەکات. دواتر ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ کۆمپانیاکانی جێبەجێکار کۆ بووەوە و باسی لە گرنگیی پرۆژەکە بۆ ئاکرێ و دەوروبەری کرد، له بهشێكی قسهكانیدا ئاماژەی بە پەرۆشی و جدیەتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی کردەوە و ئاماژهی بهوه كرد سهرۆكی حكومهت دەیەوێت بەپەلە ئەو کارانەی ماون تەواو بکرێن و بخرێتە خزمەت دانیشتووانی ئاکرێ و دەوروبەری. سەبارەت بە نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی تۆڕی ئاوی ئاکرێش، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی کردەوە دوای تەواوبوونی پرۆژەکە، کاری ورد بۆ نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی تۆڕی ئاوی شاری ئاکرێ دەکرێت.
ئەنجامی پشکنینی هاوسەری جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، جیل بایدن بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچووە ، پشکنینی بایدنیش نێگەتیڤ. گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارین ژان پیێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە پشکنینی جیل بایدن بۆ ڤەیرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچووە. ژان پیێر باسی لەوە کرد کە ئەنجامی پشکنینی سەرۆک بایدن نێگەتیڤ دەرچووە و، گوتی: ''سەرۆک ناوبە ناو پشکنین دەکات و چاودێری نیشانەکانی دەکرێت''. جۆ بایدن، لە ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٢دا، توشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوو.