Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
13-09-2023

مەسرور بارزانی: بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان سەردانی بەغدا دەکەین

ئەمرۆ چوارشەممە ١٣/٩/٢٠٢٣ مەسرور بارزانی، زەنگی دەسپێکردنی یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمی لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەولێر لە وتەیەکدا گوتی: "پشوودرێژی ئێمە مانای لاوازی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو خەمخۆری ئێمەیە بۆ ئەوەی نەهێڵین کێشە و گرفتەکان بە ئاقارێکی دیکەدا ببرێن، دەمانەوێت بەشێوەیەکی ئاشتیانە کێشەکانمان چارەسەر بکەین و هەموو شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەستەبەر بکەین". سەرۆکی حکومەت، راشیگەیاند: "دەمانەوێت لەو سەردانەی لە بەغدا سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکەین، بۆ ئەوەی بزانین بۆچی وەڵامی چاکەی خەڵکی کوردستان بەوشێوەیە دەدرێتەوە، کاتێک کە خەڵکی کوردستان باوەشیان بۆ هەموو خەڵکی عێراق کردەوە، چاومان لەوەیە ئێستا هەموو خەڵکی عێراقیش بەرگری لە ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان بکەن. دەمانەوێت بزانین لەبەرچی سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان دەگرنەبەر، ئێمە پێمان وایە سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنی هەموو عێراقە، بوژانەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان بوژانەوەی ئابووری هەموو عێراقە".

هەواڵ
12-09-2023

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەداخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد بەیتۆجان-م بیست. خوالێخۆشبوو بەیتۆجان ، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو ، خزمەتێکی زۆری گۆرانی و میوزیکی ڕەسەنی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن و دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
12-09-2023

هونەرمەند بەیتۆ جان کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی کورد بەیتۆ جان کۆچی دوایی کرد. بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هونەرمەند بەیتۆ جان لە نەخۆشخانەیەکی سوید کۆچی دوایی کرد. بەیتۆ جان ساڵانێکە تووشی شێرپەنجە بووە. بەیتۆ جان لە ساڵی ١٩٥٥ لە فارقینی باکوری کوردستان لە دایکبووە، زیاتر (٣٠) ساڵە بە زمانی کوردی و شێوەزاری کرمانجی باکور چەندین گۆرانی تۆمارکردووە، گۆرانیەکانی (ئاگر کەتیە دل من، یا مرن یان دیاربەکر) لەناو گەلی کورد گەلانی ناوچەکە وتراوەتەوە. لە کاتی کودەتا سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ بەیتۆجان دەستگیرکراوە و سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام بۆ ماوەی شەش ساڵ و پێنج مانگ لە زیندان مایەوە و لە ساڵی ١٩٨٧ ئازاد کرا.

هەواڵ
12-09-2023

حکومەتی هەرێم دەیان ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌ی نوێ تەرخان دەکات

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:'' لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزاری و دەستی ئاوەدانی، بە گوژمەی (30ملیار دینار) دەرخستە بۆ چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جیا جیای گەڕەکەکانی شاری ھەولێر ئامادەکراوە، '' پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند:'' لەماوەی رابردوودا بە گوژمەی (10ملیار دینار) چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جێبەجێکراون، کە بەشێکیان لە قۆناغی جێبەجێ کردندان و بەشێکی تریشیان لەتەندەرینە لە پارێزگای هەولێر لەسەر داھاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، '' گوتیشی:'' پڕۆژەکان تەواوکردنی لوپی شەقامی 120م رێگای مەخموور و دروستکردنی باخچەیە، یەکەم جاریشە لە ھەولێر پڕۆژەی دانانی رێڕەوی ھاتووچۆ بۆ نابینایان لە چواردەوری بازاڕی ھەولێر دادەنرێت. ئەوەشی خستەروو:'' پلان داڕێژراوە بۆ سەرجەم گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی هەولێر، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان ئەنجامبدرێت و رێگاکانیش چاک بکرێنەوە.

هەواڵ
12-09-2023

دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییان دابەشدەکرێت

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئەوەی دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین بە زووترین کات دابەشبکرێت. عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین رایگەیاند، د.کامەران یونس محمدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین بە یاوەری د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد. بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین، ئاماژەی بەوەشدا، ئامانج لەم سەردانە وەرگرتنی رەزامەندی بوو بۆ وەرگرتنی بواری دارایی زانکۆکان و وەرگرتنی رەزامەندی بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین. سامان عەبدوڵڵا، گوتیشی: وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک و لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی دەرماڵەی سێ مانگی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین بە زووترین کات دابەشبکرێت. ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە 22ی شوباتی 2023, مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023). ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "ئەم گوژمەیە ھاوشێوەی ساڵی خوێندنی (2021-2022) لەسەر بوودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان تەرخان دەکرێت."

هەواڵ
11-09-2023

شاخەوان عەبدوڵا: بۆ ناردنی مووچە تا کۆتایی ھەفتە دەوەستین

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا کۆتایی ھەفتە دەوەستن و دەشڵێت لەگەڵ زۆربەی لایەنە سیاسییەکان کۆنوونەوەیان کردووە. دەقی پەیامەکەی شاخەوان عەبدوڵڵا: هەموو بژاردەکان کراوەن…. بەناوی خودای گەورەو میهرەبان لەرۆژی شەمە بەرواری ٢٠٢٣/٩/٩ لەیەکەم رۆژی دەست پێکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان لەگەل خوشک و برایانم لەفراکسیونە کوردستانییەکان جگە لە نەوەی نوێ بریارماندا کۆمەلیک هەنگاو بگرینەبەر بۆ دابین کردنی موچەی خەلکی کوردستان و دانانی سنوریک بۆ برسی کردنی خەلک ، بۆیە هەنگاوی یەکەم کیشەکەمان رۆژی شەمە بردە پەرلەمان و هاوسۆزییەک دروست بو کۆمەلیک بریاردرا ، هەروەها هەمان رۆژ ئیوارەکەی و لە کۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت لەگەل بەریز کاک دکتۆر فواد حسین و بەروونی داوامان کرد دەبیت سنوریک بۆ نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەریم دابنریت بەتایبەتی دوای ئەوەی حکومەتی هەریم سەرجەم پابەندییەکانی خۆی جێ بەجێ کردوە ، بریاردرا رێگە چارەیەک بدۆزریتەوە ، بەلام دوێنێ لەگەل زۆریک لەهیزە سیاسییەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش باسم لەوە کرد ئیمە وەکو نوێنەرانی کورد تاکۆتایی ئەم هەفتە رادەوەستین بۆ چارەسەرکردن و ناردنی موچەی فەرمانبەران ، لەدوای ئەوە هەموو ئەو رێکارانەی پیویستە لەسەرمان دەیگرینە بەرو سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم نوینەرانی خەلکی کوردستان کراوەیە ،جیا لەبابەتی بودجە بۆ بابەتی کەرکوک و کۆتای هاتنی عەسکەرتاریەتی شارەکەو ئاسایی کردنەوەی دۆخەکەو تەواوکردن لیکۆلینەوەکان و سزادانی تاوانبارەکان و کیشەی جوتیاران زنجیرەیەک کۆبونەوە ئەنجامدرا ، دواینیان کۆبونەوەی دوینی شەو بو کۆمەلیک بریاری گرنگ لەبارەوە درا .

هەواڵ
11-09-2023

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

ڕۆژی دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ئەلینا ڕۆمەناوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد. لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و ئاستەنگ و گرفتەكانی بەردەم پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ و پشتبەستن بە دیالۆگ لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا. هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند بە مەبەستی بەردەوامبوونیان لە گفتوگۆ و دانوساندن و گەیشتن بە چارەسەری گونجاو بە تایبەت لە بابەتی بودجە و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی تر. هەروەها باڵیۆزی ئەمەریكا دڵگرانیی خۆی لەمەڕ گرژی و ڕووداوەكانی كەركووك و قوربانیبوونی هاووڵاتیان دەربڕی. هەر پەیوەست بەم باسەوە سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بە بەڕێز سودانی دووپاتكردەوە و ڕاشیگەیاند كە گفتوگۆكان بۆ گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوام دەبێت و هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە كە چاوەڕوانی ئەوەن كە هەنگاوی پێویست بنرێت بۆ ڕاستكردنەوەی بارودۆخ و پاراستنی سەقامگیریی كەركووك و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی لەبەرانبەر ئەو كەسانە كە بوونە هۆی نانەوەی ئاڵۆزی و ڕشتنی خوێنی هاووڵاتیانی كەركووك. بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی و پێویستیی هاودەنگیی ناوخۆیی هەرێم و چارەسەربوونی كێشەكان تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە درێخی ناكەت لە پشتیوانیكردنی بۆ چارەسەربوونی گرفتە ناوخۆییەكانی هەرێم و بە پێویستی زانی ڕێگەی دیالۆگ و میانڕەوی بۆ چارەسەری گرفتەكانی نێوان هەردوولا بگیرێتە بەر.

هەواڵ
11-09-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.لە دیدارەکەدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران ، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو ئاسانکاری و هاریکارییەی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی کرد کە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتنە عێراق و بەشدارییان لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا کرد . باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی شاری هەولێری کرد. چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لەچوارچێوەی یاسای بودجە و دەستوور جێبەجێ کردووە و پێویستە حکومەتی فیدرالیش شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.

هەواڵ
11-09-2023

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و كۆمەڵایەتیی گەلی كوردستان بوو لەپێناو پاراستنی ناسنامە و بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی دیموكراتیەت لە عێراقدا. شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر ئەزموونێكی بێ وێنەی خەبات و تێكۆشان بوو كە هەموو ناوچە جیاجاكانی كوردستان و گشت چینوتوێژەكان و تێكڕای پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان تێیدا بەشدار بوون. لە یادی شەست و دوو ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا پێزانینم بۆ خەبات و ماندوویەتی هەموو شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە و كادیرانی شۆڕشی ئەیلوول هەیە كە ڕۆڵیان هەبووە لەم شۆڕشە مەزنەدا و شانازیان بۆ گەلەكەیان تۆمار كرد. مسعود بارزانی11ـی ئەیلوولی 2023

هەواڵ
11-09-2023

مەسرور بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول سەلماندی كوردستان ڕێی سەرفرازیی گرتووەتە...

لە شەست و دووەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، بەوپەڕی ڕێز و شكۆ و پێزانینەوە، یادی هەموو تێکۆشەر و پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت بەشدارانی ئەم شۆڕشە گشتگیر و سەرتاسەرییەی کوردستان دەکەینەوە. شۆڕشی ئەیلوول، گەورەترین شۆڕشی گەلی کوردستان بوو کە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستان لەژێر سەرکردایەتیی ڕێبەری نیشتمانییمان جەنابی بارزانیی نەمر، لەپێناو ئامانجی باڵای هاوبەشدا، بەشدارییان تێدا کرد و چەندین داستانی سەرکەوتنی تێدا تۆمار كرا و سەروەری و دەستکەوتی گرنگی بۆ گەلی کوردستان بەدەست هێنا. لەو ڕۆژگارە سەختەدا بەرخودان و خۆڕاگری و قارەمانیەتیی پێشمەرگە نەبەزەكان و خەڵکی کوردستان بە گشتی، لە جیهاندا دەنگی دایەوە و تا ئێستاش نەك هەر ئازادیخوازانی كوردستان، بەڵكوو ئازادیخوازانی هەموو جیهان، بە ڕێزەوە لە شۆڕشی ئەیلوولی گەلی كوردستان دەڕوانن. بۆیە یادکردنەوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، پێویستە ببێتە هاندەرێکی زیاتر بۆ هەمووان تا پێداگر بین لە سەر وەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانمان و بەوپەڕی خەمخۆری و دڵسۆزییەوە، هەموو ئەو دەستکەوتە نیشتمانییانەمان بپارێزین کە بەرهەمی ڕەنج و خەبات و قوربانیدان و شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی گەلی کورستانە، بەتایبەتی شۆڕشی ئەیلوول کە یەکێک لە دەستکەوتە مێژووییەکانی، ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 بوو کاتێک حکومەتی ئەوکاتی عێراق ناچار کرا دان بە بەشێک لە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت. شۆڕشی ئەیلوول، بۆ هەموو دوژمنان و نەیارانی كوردستانی سەلماند، كە گەلی كوردستان ڕێی كۆڵنەدان و سەرفرازیی گرتووەتە بەر، نەك خۆڕادەستكردن و ملكەچكردن. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی کوردستان. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2023/9/11

هەواڵ
11-09-2023

مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی 62ـەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بڵاوکردەوە دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: لە شەست و دووەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، بەوپەڕی ڕێز و شكۆ و پێزانینەوە، یادی هەموو تێکۆشەر و پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت بەشدارانی ئەم شۆڕشە گشتگیر و سەرتاسەرییەی کوردستان دەکەینەوە. شۆڕشی ئەیلوول، گەورەترین شۆڕشی گەلی کوردستان بوو کە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستان لەژێر سەرکردایەتیی ڕێبەری نیشتمانییمان جەنابی بارزانیی نەمر، لەپێناو ئامانجی باڵای هاوبەشدا، بەشدارییان تێدا کرد و چەندین داستانی سەرکەوتنی تێدا تۆمار كرا و سەروەری و دەستکەوتی گرنگی بۆ گەلی کوردستان بەدەست هێنا. لەو ڕۆژگارە سەختەدا بەرخودان و خۆڕاگری و قارەمانیەتیی پێشمەرگە نەبەزەكان و خەڵکی کوردستان بە گشتی، لە جیهاندا دەنگی دایەوە و تا ئێستاش نەك هەر ئازادیخوازانی كوردستان، بەڵكوو ئازادیخوازانی هەموو جیهان، بە ڕێزەوە لە شۆڕشی ئەیلوولی گەلی كوردستان دەڕوانن. بۆیە یادکردنەوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، پێویستە ببێتە هاندەرێکی زیاتر بۆ هەمووان تا پێداگر بین لە سەر وەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانمان و بەوپەڕی خەمخۆری و دڵسۆزییەوە، هەموو ئەو دەستکەوتە نیشتمانییانەمان بپارێزین کە بەرهەمی ڕەنج و خەبات و قوربانیدان و شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی گەلی کورستانە، بەتایبەتی شۆڕشی ئەیلوول کە یەکێک لە دەستکەوتە مێژووییەکانی، ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 بوو کاتێک حکومەتی ئەوکاتی عێراق ناچار کرا دان بە بەشێک لە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت. شۆڕشی ئەیلوول، بۆ هەموو دوژمنان و نەیارانی كوردستانی سەلماند، كە گەلی كوردستان ڕێی كۆڵنەدان و سەرفرازیی گرتووەتە بەر، نەك خۆڕادەستكردن و ملكەچكردن. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی کوردستان. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2023/9/11

هەواڵ
10-09-2023

ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە

ڕونکردنه‌وه‌و چه‌ند زانیاریه‌ک له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنی شاره‌کان. پاش ڕێکه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و ناشفێڵ زۆر پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌کرێ، بۆ ده‌ستته‌خوشکه‌و ده‌ستته‌برا نییه‌؟.ئه‌و ناونیشانه‌ ناونیشانێکی جیهانیه‌و ئێمه‌ دامان نه‌ناوه‌.بەدەستەخوشکبوونی شارەکان، دەستەواژەیەکە بۆ ڕێککەوتنی یاسایی و کارگێڕیی نێوان دوو شارى دوو وڵات، کە پێکچوونی کۆمەڵایەتی و کولتوورییان هەیە و خواستیان هەیە پێکەوە هاوکارى و هەماهەنگیی لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا بکەن.ڕۆژى ٩ـى ئەیلوولی ٢٠٢٣، هەردوو شارى هەولێرى پایتەختی هەرێمی کوردستان و ناشڤیلی پایته‌ختی ویلایەتی تێنیسی ئەمەریکا، ڕێککەوتننامەى دەستەخوشکبوونی خۆیان ڕاگەیاند و لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی شارى ناشڤیل واژۆ کرا.بەو ڕێککەوتننامەیە، هەردوو کارگێڕیی شارەکە، لەڕووی پارادیپلۆماسییەوە (پەیوەندیی ئەکتەرە نادەوڵەتەکان)، دەستکراوە دەبن پەیوەندی و هەماهەنگیی جۆربەجۆریان هەبێت و لە بوارەکانی زانیاری، هونەر، کولتوور، پەروەردە، یاسا، چاودێریی تەندروستی، کارگێڕی و خوێندنی باڵا و تەکنەلۆژیا، وەرزش، بازرگانی و حوکمڕانیی خۆجێیی شارەکان، هاوکارى و کاری پێکەوەییان هەبێت.بنەماى دەستەخوشکبوونى شارەکان لە دواى دووەمین جەنگی جیهانییەوە لە نێوان وڵاتاندا پەرەى سەند، جگە لە بەهێزکردنی پەیوەندیی سیاسی و دیپلۆماسیی نێوان وڵاتان، دەرفەتێکی ئاسانکارە تا شارە گەورەکان پێکەوە لە هاوکاریی ڕاستەوخۆدا بن و لە هاوکارى و هەماهەنگیی بوارە جیاجیاکاندا دەستکراوە بن.ڕۆژى ٢٣ـى ئایارى ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی شاری ناشڤیلی ئەمەریکا کرد و لە گفتوگۆکانیاندا ڕێگە بۆ ڕێککەوتنی دەستەخوشکبوونی هەولێر و ناشڤیل خۆشکرا.ناشڤیل پایتەختی ویلایەتی تێنیسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە و بە پێی ئامارى ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەى دانیشتووانی ٦٨٩ هەزار و ٤٤٧ کەسە، شارێکی فرۆجۆرە و هاووڵاتییانی پەناهەندەى کوردی زۆر تێدا نیشتەجێیە. شارەکە لەڕووی ئابووری و گەشتیاری و تەندروستییەوە پێشکەوتووە و وا چاوەڕی دەکرێ لەگەڵ شارى هەولێردا سوودی هەمەجۆر بە یەکتر بگەیەنن.هه‌ڵبه‌ت هه‌ولێر وه‌ک یه‌که‌مین شار له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌ک ده‌یه‌مین شاریش له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی کردوه‌، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌ولێر و ئارامی و سه‌قه‌مگیری هه‌ولێر و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام و به‌یه‌که‌وه‌ژیان و هه‌وڵی به‌رده‌وامی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و خه‌ڵکی شاره‌که‌یه‌ بۆ ژیانی باشتر.سوپاس و ستایش و ڕێز بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هۆو هۆکاری ئه‌و ئه‌نجامه‌بوون و به‌ ووشه‌یه‌کیش پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ بوون. ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ١٠/ئه‌یلولی ٢٠٢٣

1 2 ... 292 293 294 ... 1146 1147