Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
10-09-2023

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی لە بەرژەوەندی شۆفێران دەرکرد

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، بۆ ماوەی شەش مانگ 20% داشكاندن بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە قەرزی سزاکانی هاتووچۆ بدەنەوە، لەدوای ئەو کاتەوە هەرکەسێک لەماوەی یەک مانگدا قەرزی هاتووچۆ نەداتەوە پارەی سزاکە دەبێتە دوو هێندە. لە نووسراوێکدا  بڵاوکراوەتەوە و واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بڕیاردراوە بۆ ماوەی شەش مانگ 20% داشکاندن بۆ قەرزی هاتووچۆی سەر شۆفێران بکرێت. لە نووسراوەکەدا هاتووە، "بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ـی قەرزەکانی سزای هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش مانگ درا؛ لە رێککەوتی 28-8-2023ـەوە تاوەکو 28-2-2024 بەردەوام دەبێت. لە دوای کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە، هەرکەسێک پێبژاردن نەداتەوە لەماوەی 30 رۆژدا، بەگوێرەی بەشی 20 لە یاسای هاتووچۆ ژمارە 86ـی ساڵی 2004 مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت".

هەواڵ
10-09-2023

پلەکانی گەرما دادەبەزن و كەشوهەوا فێنك دەبێت

لە ئەمرۆوە ١٠/٩/٢٠٢٣ پلەکانی گەرما بەبەردەامی ڕوو لەدابەزین دەکەن، کۆتایی بە گەرمای هاوین دێت. ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رێگەیاند: بەھۆی كاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیەی هەیە لەئەمڕۆ بەدواوە بارستە ھەوایەكی فێنك لەدەریای لەناوەراستەوە ھەڵدەكاتە سەر وڵاتانی شام و دواتریش لە رۆژانی 12 و 13 ی مانگ كاریگەرییەكانی درێژ دەبێتەوە بۆ سەرناوچەكانی ھەرێمی كوردستان و پلەكانی گەرما بەڕاورد بە كاتی ئێستا بەرێژەی 2 تا 3 پلە نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت.  هەروەها دەڵێت: بەھۆی بوونی ھەوای سارد و شێی پێویست لە بەرزاییەكانی سەرەوەی ھەوادا ھەر لەرۆژانی 12 و 13ی مانگ لەناوچەكانی باكووری كوردستان و ناوچەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر و دھۆك و ئیدارەی راپەرین بەتایبەتیش ناوچە شاخاوییەكان ئاسمان بەزۆری ئەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور . گوتیشی: ھاوشێوەی حاڵەتەكەی ڕابردوو لەھەندێ ناوچەدا پێشبینی چالاكبوونی ھەورە بروسكە و تاوە بارانی كورت خایان بەرێژەی جیاواز دەكرێت.لەلایەكی دیكەوە دەستەی كەشناسی عێراق ئەمرۆ یەك شەممە 10-9-2023 پێشبینی كردووە كە پلەكانی گەرما نزتر دەبێتەوەو لەم ماوەكانی ئەم هەفتەیەدا ئەگەری بارانبارین لەچەند ناوچەیەكدا هەیە.

هەواڵ
10-09-2023

هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت لەسەر دۆخی کەرکووک و بوودجەی هەرێم گەیشتن...

لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت دا، دۆخی کەرکووک، ھەروەھا ڕێگاکانی باشترکردنی ئاسایش و سەقامیگریی شارەکە تاوتوێ کرا، جەختیش لەوە کرایەوە کە ئەگەر سەلمێنرا ھەر کەسێک تێوەگلاو بێت لە ڕووداوەکانی کەرکووک، ئەوا سزا دەدرێت. لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت دا، دۆخی کەرکووک، ھەروەھا ڕێگاکانی باشترکردنی ئاسایش و سەقامیگریی شارەکە تاوتوێ کرا، جەختیش لەوە کرایەوە کە ئەگەر سەلمێنرا ھەر کەسێک تێوەگلاو بێت لە ڕووداوەکانی کەرکووک، ئەوا سزا دەدرێت.سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی میوانداری کۆبوونەوەیەکی ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت (چوارچێوەی ھەماھەنگیی، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھاوپەیمانی عەزم، ھاوپەیمانی سەروەریی و بابلییۆن)ی کرد. بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا کە ھەریەک لە سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی ئامادەیبوون، دۆخی ئێستای پارێزگای کەرکووک و ڕێگاکانی باشترکردنی ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگاکە تاوتوێ کراوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت، سەرکۆنەی ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی کەرکووکی کردووە بەهۆی ئەوەی بووەتە ھەڕەشە لەسەر ئاشتیی ھاووڵاتییان و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە، هاوکات جەختی لەوەیشکردووەتەوە کە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک قبووڵ نەکراوە لەژێر ھەر بیانوویەکدا بێت و لەلایەن ھەر لایەنێکەوە بێت و پێویستە ھەموو لایەنەکان کاری لەپێشینەیان گرنگیدان بێت بە بەرژەوەندیی باڵای شارەکە و هاووڵاتییان،بە پێویستیشی زانیووە کە گفتوگۆ وەک کلیلی رەتکردنەوەی ناکۆکییەکان و پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە کەرکووک بمێنێتەوە. وەکو لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "ھاوپەیمانێتیەکە داوای پابەندبوون بە گفتوگۆیەکی نیشتمانیی دەکات کە پشتیوانی لە ئارامی و بڵاوکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی لە پارێزگای کەرکووک بکات، چونکە سەرچاوەی ھێز و شانازییە بۆ ھەموو ئایین، نەتەوە و لایەنەکانی عێراق لە پارێزگاکەدا". بەپێی بەشێکی ڕاگەیاندراوەکە، ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت لەسەر کۆمەڵێک خاڵ ڕێککەوتوون لەوانە، پێکھێنانی لیژنەیەکی سەرکردایەتی لە ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت بۆ سەردانیکردنی پارێزگای کەرکووک و ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و کۆمەڵایەتییەکان لە ھەموو پێکھاتەکانی پارێزگاکە و دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ کێشەکان، لەسەرەتادا چارەسەرکردنی کێشەی بارەگاکە هەروەها ئەنجامدانی گۆڕانکاری ئیداریی لە کەرکووک بە شێوەیەک کە ھاوسەنگی لەنێوان ھەموو پێکھاتەکانیدا بپارێزێت. خاڵێکی دیکە کە ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت لەسەری ڕێککەوتوون بریتییە لە پشتیوانیکردن لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران محەمەد حەلبووسی بۆ پێکھێنانی لیژنەیەک لە ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە پێناو لێکۆڵینەوە لە ڕاست و دروستی ڕووداوەکانی کەرکووک و جەختکردنەوە لەسەر پێویستی ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە بۆ ڕای گشتیی و سزادانی ھەر کەسێک کە سەلمێنرا تێوەگلاوە لە ڕووداوەکان و سەر بە ھەر لایەنێک بێت. یەکێکی دیکە لەو خاڵانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا لەسەری ڕێککەوتوون بریتییە لە پابەندبوونی لایەنەکانی ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەی کە لە کارنامەی حکوومەتەکەی سوودانی دا جێگیرکراوە و لەگەڵ دەستوور و یاسادا ھاوسەنگە و لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا دەنگی لەسەر دراوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەیشکراوە کە ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت ڕێککەوتوون لەسەر ڕاگرتنی شەڕی میدیا و دەست بە گفتوگۆکردن لەسەر جیاوازیی ڕا و بۆچوونەکان لە نێو ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا، ھەروەھا پابەندبوون بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەو شێوەیەی کە بڕیارە لە کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت و دەبێت ھەڵبژاردنەکە لە پارێزگای کەرکووکیش ئەنجام بدرێت. ھەروەھا ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت لە کۆبوونەوەکەدا، ڕێککەوتوون لەسەر پاڵپشتیکردن لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ میوانداریکردنی وەزیرانی دارایی حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان-عێراق. دوێنێ شەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی لەمیانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، بڕیاریدا لیژنەیەک لە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداوچوون لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک پێکبھێندرێت، ھەروەھا لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ڕاسپاردووە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داھاتی نەوت و مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، بانگھێشتی وەزیرانی دارایی ھەرێمی کوردستان و عێراق بکات. ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە لایەنگرانی حەشدی شەعبی کە بەشێک لە عەرەب و تورکمانەکانی شارەکە لەگەڵیاندابوون لە ڕۆژی ٢٨ی ئابەوە تا ٢ی ئەم مانگە، دژبە بڕیاری ڕادەستکردنەوەی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک بە پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێگای سەرەکی نێوان شاری کەرکووک و ھەولێر-یان داخستبوو. دواتر ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە، ھاووڵاتییان کوردی کەرکووک، وەک ناڕەزایی لەدژی داخستنی ئەو رێگایە، دەستیان بە خۆپێشاندان کرد و لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکاندا ڕوویدا و ئاڵۆزی دروست بوو کە بەھۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦ی دیکەیش برینداربوون. ھاوکات ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، داوای کرد کە لیژنەیەکی بێلایەن لە نوێنەرانی ھەردوو حکوومەتی فیدراڵی و ھەرێم بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی شاری کەرکووک پێکبھێندرێت.هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت بریتین لە هەریەک لە چوارچێوەی ھەماھەنگیی، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھاوپەیمانی عەزم، ھاوپەیمانی سەروەریی و بابلییۆن.

هەواڵ
10-09-2023

بەهای دۆلار و نرخی زێر بەرزبووەوە

بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 154700 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 167000 دیناری عێراقی        100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 194000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5850 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 32000 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2029 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 490000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 430000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 370000 دیناری عێراقی

هەواڵ
09-09-2023

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانەوە

لە لێدوانێکی بەڕێز گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵدا هاتووە کە پارێزگای دهۆک ، دووهەمین پارێزگایە لە ڕێژەی نەخوێندەواری ،  پێویست بوو  ئەو بەڕێزە شیکاری وردتری پێشکەش بکردایە ، بۆ بەرچاو ڕوونی ئەم ڕوونکردنەوە گرنگە ڕادەگەیەنین پاڵپشت بە ئاماری فەرمی : ئەو داتایەی کە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق باسی دەکات ، شیکاری و بەراوردکاری بۆ نەکردوە ، کە بزانێت چ پێشکەوتنێک لە ئاستی نەهێشتنی نەخوێندەواری  بەتایبەت لە چوار ساڵی رابردوو ڕویداوە لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان ، بە تایبەت لە پارێزگای دهۆک ، کە هەموو ئامارەکان پاڵپشت بە داتاکانی ( دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان  و دەستەی ئاماری عێراق لە ژێر سەرپەرشتی رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان)  ئەنجامدراون ، ئاستی دابەزینی ڕێژەی نەخوێندەواری بەرێژەی سەدی لە هەموو کوردستان زۆر دابەزیوە بەتایبەتریش پارێزگای دهۆک بەراورد بە ساڵی (٢٠١٢ و ٢٠١٨) کە ڕووپێوی کراوە رێژەی دابەزینی ئاستی نەخوێندەواری رێژەیەکی بەرچاوە کە ئەمەش نیشانەی بوونی پلانێکی تۆکمەیە ،  ڕێژەی نەخوێندەواری پارێزگای دهۆک لە ساڵی ٢٠١٢ بریتی بوە لە ( ٢٧،٢٪) لەساڵی ٢٠١٨ بریتی بوە لە ( ٢٣،٢٪)  لە ساڵی ٢٠٢١ بریتی بووە لە ( ١٨،٧٪) .  ئەو داتایانە داتای فەرمی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان و دەستەی ئاماری عێراقن ، کە لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٨ و  ٢٠٢١ بە هاوبەشی ئەنجامیانداوە  بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ، لەسەر ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو (١٠) ساڵە تا دەگات بەوەی لە ژیاندان  بەگوێرەی چەندین سەرچاوەی ڕوپێوی . بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتریش چەندین ئاماری دیکەش ڕادەگەیەنین ١- ڕێژەی پەیوەندیکردنی قوتابیان بە خوێندنەوە لە ناو هەرێمی کوردستان ، دهۆک دووهەمین پارێزگایە لەپاش  هەولێر  لە ژمارەی پەیوەندیکردنی قوتابیان بە خوێندنەوە کە بریتیە لە (٣٤١٢٢)  قوتابی تا سێ رۆژ پێش ئێستا ناویان تۆمارکراوە لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی . کە هەمووان دەزانین دهۆک سێهەم پارێزگایە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانە بەڵام دووهەم بەرزترین ڕێژەی قوتابیانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تۆمار کردوە . ٢- ڕێژەی گشتیی قوتابیان و خوێندکارانی  هەرێمی کوردستان  ، دهۆک وێڕای ئەوەی سێیەمین پارێزگای هەرێمی کوردستانە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە ، بەڵام لە پلەبەندی دووهەمدایە لە ڕووی ژمارەی قوتابیان و خوێندکاران ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئاستی پەیوەندیکردنی بە خوێندن لە بەرزترین ئاستدایە کە ژمارەی قوتابیان لە پارێزگای دهۆک ( جگە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ) وەک لە خشتەکەی لە خوارەوە هاتووە بریتیە لە (٤٣٠٦٩٨) چوار سەد و سی هەزار و شەشسەد و هەشتاو نۆ قوتابی ، کە ئەمە دووهەم گەورەترین ژمارەی قوتابیانە لەسەر ئاستی کوردستان. سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ٩ی ٩ی ٢٠٢٣

هەواڵ
09-09-2023

بافڵ تاڵەبانی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ئێران چووەتە تاران

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەردانێکی ڕانەگەینراو چووەتە تاران و ئێستا لەو وڵاتەیە و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و فەرماندەکانی سوپای پاسداران کۆدەبێتەوە. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، بافڵ تاڵەبانی، بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی بەغدا و تاران لەبارەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چووە بۆ چەککردنی ئەو حیزبانە لە سنووری سەوز. هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی داوای لە حیزبەکانی کۆمەڵە کردووە زڕگوێز چۆڵ بکەن و چەکەکانیشیان ڕادەست بکەن. هەروەها بۆ کۆیەش هەمان بڕیار لەبارەی حیزبی دیموکراتەوە دەدات. باڵکێش زانیویەتی، دیوێکی دیکەی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی، داواکردنی هاوکارییە لە ئێران بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پشتگیریکردنی یەکێتی بۆ بەدەستهێنانی کورسی لەو پارێزگایە.

هەواڵ
09-09-2023

دۆخی كەركووك و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە تاوتوێ دەکرێت

هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت بە مەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی كەركووك و رەوانەكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجە كۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ شەممە 2023/9/9 بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ تاوتوێكردنی رەوشی ئەمنیی شاری كەركووك و رەوانەكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی فیدراڵی، هەروەها دۆخی سیاسیی عێراق كۆدەبێتەوە. لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو كێشە و ئاستەنگانە دەكرێت كە بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی دروست بووە.

هەواڵ
09-09-2023

فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی تورکیا مەفرەزەیەکی پەکەکە لە سلێمانی دەکەنە ئاما...

راگەیەندراوێک لە دژە تیرۆری کوردستانەوە دەقی راگەیەندراوەکە: سلێمانی… فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە 2 چەکدار کوژران و چەکدارێکیش بریندار بوو بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 9ی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 10:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دەوروبەری گوندی باساوێ لە قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج و، بەهۆیەوە 2 چەکداری پەکەکە کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.

هەواڵ
09-09-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسولی گشتی کۆریا دەکات

ئەمرۆ شەممە 9/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە چۆ کیجۆنگ کۆنسولی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی سەردانی كردبوو.لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا ، سوپاسی کونسولی گشتیی کۆریای کرد بۆ كار و چالاکییەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرک و کاری داهاتوویدا.کونسولی گشتیی کۆریا، پێزانیی خۆی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی و ئامادەییشی نیشاندا بۆ زیاتر برەودان بە پەیوەندی نێوان کۆریا و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری خوێندن و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم تایبەت بە دیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

هەواڵ
08-09-2023

حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچە وەڵامی عێراق دەداتەوە

‏‎ڕوونکردنەوەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وتەکانی وتەبێژی حکومەتی فیدراڵ لەبارەی‏‎‏‎پابەندی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرخستنی ڕاستییەکان. ‏‎‏‎هەرێمی کوردستان بەپێی خشتەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣، شایستەی (١٦) ترلیۆن و (٤۹۸) ملیار دینارە کە مانگانە دەکاتە (۱)ترلیۆن و (۳۷٥)ملیار دینار، لەم بڕە مانگانە (۹٠٦) ملیار دیناری تەرخانکراوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە. بەڵام لە ٢٠٢٣/١/١ تا ئێستا وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنها بڕی (٢) ترلیۆن و (٥٩٨) ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان خەرج کردووە، کە (٤٠٠ ) ملیاری ئەم پارەیە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی یانزە و دوانزەی ساڵی ٢٠٢٢، لە کاتێکدا بە پێی خشتەکانی یاسای بودجە تا مانگی هەشتی ساڵی ٢٠٢٣ بڕی (١١) ترلیۆن تەرخانکراوی هەرێمی کوردستانە. ‏‎‏‎* لە ٢٠٢٣/١/١ مووچەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق بە پێی ژمارەکانی هاتوو لە خشتەکانی یاسای بودجە، لە کاتی خۆیدا دابەش کراوە، کەچی تەنها بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێوەری ئینفاقی فیعلی پەیڕەو کراوە کە لەمەشدا کار لەسەر ڕێکارێکی جیاواز کراوە ئەویش میکانیزمی قەرزە، کە لە هیچ شوێنێکی دیکەی عێراق ئەمە ڕووی نەداوە بە قەرز‏‎‏‎ماف و مووچە بدرێتە فەرمانبەر، بەڵكوو مووچەی مووچەخۆران بە پێی شایستەیی خۆیان دابەش کراوە. ‏‎* دوایین بڕە پارە کە بڕیاری لێدراوە، (٥٠٠ )ملیار دینارە بە شێوازی قەرز. ئەوان دەڵێن داهاتی ئێمە بریتییە لە (٣٢٠) ملیار دینار،ئەگەر ئەم دوو بڕە پارەیەش کۆ بکەینەوە هێشتا ناکاتە کۆی گشتی شایستەی مانگانەی هەرێم کە دەکاتە (۱) ترلیۆن و (۳۷٥)ملیار دینار کە لە یاسای بودجەدا هاتووە. ‏‎‏‎* لەبارەی داهاتی نەوت، لە مانگی سێی ئەمساڵەوە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە ناکرێت، بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق خۆیان لە ٢٥\٦\٢٠٢٣ تا ئێستا ڕۆژانە تێکڕا بڕی ٨٥ هەزار بەرمیل نەوتیان وەرگرتووە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی و حکومەتی هەرێم ئامادەش بووە هەر بڕێک کە ئەوان بیانەوێت پێیان بدات، بەو ڕێژەیەی کە وەزارەتی نەوت داوای کردووە و لە توانای پاڵاوگە ناوخۆییەکاندایە، لە بەرانبەردا حکومەتی عێراقی فیدراڵ پابەندی سەرشانی بۆ خەرجکردنی تێچوونی ئەم نەوتە لە ئەستۆ نەگرتووەو یەک دیناری نەناردووە بۆ خەرجی دەرهێنان و بەرهەمهێنان‏‎‏‎و گواستنەوەی نەوتەکە.‏‎‏‎‏‎* لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانیش هەر لە سەرەتاوە شەفافانە هەموو داتا و ژمارەکان خراونەتە بەردەست وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ و وردبینییان بۆ کراوە، ئامادەییشمان نیشان داوە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان لەنێوانیاندا یاسای ئیدارەی دارایی فیدراڵ کە داهاتە نانەوتییەکانی فیدراڵی تەسلیم بکرێت، کەچی وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەفسیرێکی مەرکەزییان هەیە بۆ داهاتە نانەوتییەکان و هەمیشە زیاتر لەوەیان بڕیوە کە هەرێم هەیەتی لەناو‏‎‏‎شایستە داراییەکاندا، ئەمەش پێچەوانەی دەستوور و یاسا بەرکارەکانە. ‏‎‏‎* لەکۆتاییدا ڕایدەگەینین هیچ هۆکار و بیانویێک نابینین بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و پێویستە دوور لە ئینفاقی فیعلی بەبێ هیچ تێکەڵکردنێک هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچە بنێردرێت و بەپێچەوانەی قسەکانی وتەبێژ، مووچەخۆرانی هەرێم نەک سێ هێندەی مافی خۆیان بۆ نەنێردراوە بەڵکوو لەژێر ناوی قەرزدا ئەوەی کە بۆشیان نێردراوە نیوەی مافیشیان نییە و مووچەی چەند مانگێک پەڕێندراوە و باسی ناردنیشی نەکراوە. حکومەتی هەرێم، هەموو پابەندییەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێ کردووە، بەڵام هەمیشە بەبیانوویێک مافی هەرێم پێشێل دەکرێت و بەرێز وتەبێژ لەکۆتایی قسەکانی دەڵێت"باشترین ڕێگا چارە بۆ چارەسەر جێبەجێکردنی دەستوورو ڕێککەوتنەکانە"،ئێمەش لەمەدا هاوڕاین لەگەلتان بەڵام دەشپرسین،کێ دەستوورو یاساکانی پێشێلکردووە؟کێ رێکەوتنەکان دەگۆڕێت و پابەندییان نابێت؟ ‏‎پێشەوا هەورامانی‎‏ ‏‎وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
08-09-2023

تۆمەتبارێك دەستگیركرا زیاتر لە ١٠ ماتۆڕسكیلی دزیبوو

مەفرەزەكانی‌ بەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە زیاتر لە ١٠ ماتۆڕسكیلی دزیبوو بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە"دوای‌ سكاڵای چەند هاوڵاتییەك كە ماتۆڕسكیلەكانیان لێ دزرابوو، مەفرەزەكانی‌ بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت". هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"هەروەها توانرا لەماڵی تۆمەتباردا دەستبگیرێت بەسەر سێ ماتۆڕسكیلدا". پۆلیسی سلێمانی دەڵێت"تۆمەتبار (س، م، ص) لەدایكبووی ١٩٩٢ كە پێشینەی‌ تاوانی‌ هەیە، دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری‌ بەرێز دادوەرو بەپێی‌ ماددەی ٤٤٣ لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

هەواڵ
08-09-2023

زانکۆی هارڤارد کۆرسی زمانی کوردی دەکاتەوە

زانکۆی هارڤارد کۆرسی فێربوونی زمانی کوردی (سۆرانی) دەکاتەوە و چەند خوێندکارێکی دکتۆرا خۆیان ناونووس کردووە. ئەحمەد محەممەدپوور، مامۆستای مرۆڤناسی و کۆمەڵناسییە و پلەی زانستی (یاریدەدەری پرۆفیسۆر)ـە، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و سەبارەت بە وتنەوەی ئەو کۆرسە لەلایەن خۆی، لە هەژماری فەرمی لە فەیسبووک نووسیویەتی: زۆر جێگەی خۆشحاڵیە کە {زانکۆی هارڤارد} بۆ یەکەم جار کۆرسی زمانی کوردی بۆ خوێندکارانی دکتۆرا پێشکەش دەکات کە حەز دەکەن لەگەڵ زمانی کوردی ئاشنا بن. ئاماژەی بەوەشداوە، چەند خوێندکارێکی دکتۆرا خۆیان ناونووس کردووە. ئەحمەد محەممەدپوور کردنەوەی ئەم کۆرسە بە هەنگاوێکی گرنگ و بەسوود بۆ کورد لە قەڵەم دەدات و دەڵێت: بۆ سەرچاوەی سەرەکی کۆرسەکە، کتێبێکی دکتۆر (حەیدەر خزری)ـم هەڵبژاردووە، بەهیوای خوێندکاری زیاتر و هەروەها بەردەوامی و پتەوبوونی زیاتری زمانی کوردی لە زانکۆی هارڤارد.

1 2 ... 293 294 295 ... 1146 1147