Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
17-09-2023

بەهای دۆلار و نرخی زێر لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمرۆ یەکشەممە 17/9/2023 بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 156250 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 166000 دیناری عێراقی        100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 195000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5800 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 31500 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2023 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 492000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 432000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 372000 دیناری عێراقی

هەواڵ
17-09-2023

سەردانەكەی مەسرور بارزانی ڕۆڵێكی گەورەی لە چارەسەركردنی كێشەكان دەبێ

ڕۆژنامەی فەرمیی عێراقی فیدڕاڵ رای دەگەیەنێت، سەردانەكەی هەفتەی رابردووی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، ڕۆڵێكی گەورەی لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ دەبێت. ڕۆژنامەی (الصباح)ی سەر بە حكوومەتی عێراق لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاماژەی بەوە كرد، ئەو سەردانەی شاندی هەرێمی كوردستان كە بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی ئەنجام درا، ”هەنگاوێكی گرنگە بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.“ هاوكات لە زاری عەلی فەزلەڵا، شیكەرەوەی سیاسییەوە ڕوونی كردۆتەوە كە ئەو نزیكبوونەوەیەی لەم دواییە و بە تایبەتیش پاش سەردانەكەی مەسرور بارزانی و شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و دیداریان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی و بەرپرسانی دیكەی حكوومی و سیاسیی عێراقی، ”گۆڕانكارییەكی جۆری لە كاركردن لەسەر چارەسەركردنی تەواوی قەیرانەكان بە قەیرانی داراییشەوە دروست دەكات.“باسیشی لەوە كردووە كە ئەم نزیكبوونەوەیە كاریگەری لەسەر سەقامگیریی دۆخی سیاسی دەبێت و ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بەسەر كاركردنی حكوومەتی فیدڕاڵیش دەبێت، ”بەو هۆیەی سیستەمی عێراق پەرلەمانییە و حكوومەت پێویستی بە پشتیوانیكردنی چینی سیاسیی هەیە.“ هەمان ڕۆژنامە لە زاری نووسەرێك بە ناوی زیرەك ئەحمەدەوە بڵاوی كردۆتەوە، چەندە عێراق لە لایەنی بودجە و داهاتەوە فشار بخاتە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ”زەرەرمەندی سەرەكی لە ململانێكە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و مووچەخۆران دەبن، چونكە قووت و بژێوییان لەسەر مووچەیە.“ جەختیشی كردۆتەوە كە جگە لە ڕێككەوتن بەپێی دەستوور و یاسای بودجە و دەرهێنانی قووتی خەڵك لە ململانێكان و تووڕەنەكردنی شەقامی كوردستانی لە هەرێمی كوردستان، هیچ چارەسەرێكی دیكە نییە، ”بە تایبەتیش كە لە سەروبەندی هەڵبژاردنداین.“

هەواڵ
16-09-2023

ڤیدیۆ.. ئەمیرێکی داعش لە کوردستان دەسگیراکرا

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمێرێکی داعشیان دەستگیرکردووە. ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دروست، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە 6ی ئەیلوولی2023 ئەمیرێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیرکرا. ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێ: ئەمیرەکەی داعش ناوی (زێدان خەلیفە ئەحمەد مەتەر)ـە و بە (ئەبوو لەیلا) ناسراوە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە: دەستگیرکراوەکە ئەمیری کەرتی (سەعد بن ئەبی وەقاس) بووە لە ویلایەتی دیجلە. https://www.facebook.com/KRSCPress/videos/1020298352484918/

هەواڵ
16-09-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ شەممە 9/16 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرا . لەمبارەیەوە سەردانی حەفتەی ڕابردووی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و گفتوگۆکانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان دانرا . تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان .

هەواڵ
16-09-2023

کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی ڕاگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كە ئەمرۆ گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای دەبێت کە 40 پلەیە، هەروەها حاجی ئۆمەران فێنکترینە کە 25 پلەیە. سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمرۆ شەممە 16/9/2pwe كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پله‌كانی‌ گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوی دوێنێ. خێرایی با  10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت". ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 17- 9- 2023 به‌ گشتی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی‌ گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ". راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سه‌دی به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت: هەولێر : 37 سلێمانی : 35 دهۆک : 36 کەرکوک : 38 هەڵەبجە : 37 زاخۆ : 36 سۆران : 35 حاجی ئۆمەران : 25 گەرمیان : 40

هەواڵ
16-09-2023

بەهای دۆلار و نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان

ئەمرۆ شەممە 16/9/2023 بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 156000 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 167000 دیناری عێراقی        100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 195000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5800 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 31000 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2021 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 490000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 430000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 370000 دیناری عێراقی

هەواڵ
16-09-2023

بڕیارێک لە بەرژەوەندی جوتیارە کوردەکانی کەرکوک دەردەچێت

هیچ گرێبەستێکی کشتوکاڵی بۆ عەرەبی هاوردە نوێ ناکرێتەوە و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکان چووە واری جێبەجێکردنەوە. فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک داوا لە جووتیاران دەکات، سەردانی هۆبەی کشتوکاڵ بکەن تاوەکو خاوەندارێتی زەوییەکانیان بۆ بگەڕێتەوە. ئەگەر ئەم بڕیارەش وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت 900 هەزار دۆنم زەوی دەگەڕێتەوە بۆ جووتیاران کە لە سەردەمی رژێمی بەعس بە گرێبەست درابوون بە عەرەبی هاوردە. ئەو زەویانە بە (اطفاء) واتا کوژاوە دادەنرێن، فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک لە سنووری تۆپزاوە، گرێبەستی کەرتی 15 و 18ی لە گوندی بڵاوە لەسەر عەرەبی هاوردە هەڵوەشاندووەتەوە و ئەگەر بڕیارەکەش وەکوخۆی جێبەجێکرێت 900 هەزار دۆنم زەوی  بۆ جووتیارانی کورد و تورکمان دەگەڕێتەوە.  ساتح ناسیح، جووتیارێکی کەرکووکە، گوتی: "خۆشحاڵین بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە کە سەرجەم گرێبەستی عەرەبە هاوردەکان هەڵدەوەشێنێتەوە، ئومێدەوارین بڕیارەکانی ئەنجومەنی قیادە سەورەش هەڵوەشێتەوە". بڕیارەکە لە ساڵی 2012 لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، بەڵام کاری پێنەکراوە، لە دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکەش بۆ گەڕانەوەی زەوی و زارەکانیان، هێشتاش کۆمەڵێک ئاستەنگ لە بەردەم جووتیارانی کورد ماوە کە ناتوانن خاوەندارێتی زەوییەکانیان وەربگرنەوە. هێمن حەسیب چالاکوانی بواری جینۆساید، دەڵێت: "کێشەکە ئەوەیە ئەو کەسەی زەوییەکان وەردەگرێتەوە نابێ مووچە خۆری حکومەت بێت و مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی هەبێت". فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک ماوەی چەند رۆژێکە دەستیکردووە بە هەڵوەشاندەوەی گرێبەستەکان، نووسراوی بۆ سەرجەم بەشەکان کردووە کە گرێبەستی هیچ زەوییەک نوێ نەکەنەوە، بەمەش خاوەنی رەسەنی زەوییەکان دەتوانن لە هۆبەی کشتوکاڵ سکاڵا تۆمار بکەن و تاوەکو خاوەندرێتی زەوییەکانیان بۆ بگەڕێتەوە. لەوبارەوە ئەحلام فەخرەدین، جێگری بەڕێوبەری کشتوکاڵی کەرکووک رایگەیاند: "لەئێستادا لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە نووسراوێک بۆ فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک کراوە بۆ راگرتنی هەموو کاروبارێکی ئەو زەوییانەی گرێبەستیان هەیە و لەچوارچێوەی ئەم بڕیارەدان، بۆیە هەموو گرێبەستێکی کشتوکاڵی لەسەر ئەم زەوییانە هەڵدەوەشێتەوە". لە سەردەمی رژێمی بەعس، ملیۆنێک و 200 هەزار دۆنم زەوی لە جووتیارانی کورد و تورکمان وەرگیراوەنەتەوە، بەشێکیان بە گرێبەست کراون بەناوی عەرەبی هاوردەوە و بەشێکی دیکەشیان خاوەندارێتیان گۆڕدراوە و کراوە بەناوی بەشێک لە وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق.

هەواڵ
15-09-2023

کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردادێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ، نزم دەبنەوە. بەشى پێشبینى وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 38 پلەى سیلیزى سلێمانی: 34 پلەى سیلیزى دهۆک: 33 پلەى سیلیزى کەرکووک: 39 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى  زاخۆ: 37 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزى سۆران: 34  پلەى سیلیزى گەرمیان: 40 پلەى سیلیزى

هەواڵ
15-09-2023

کەسێک لە سلێمانی کوژرا

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە ڕایگەیاند: "کاتژمێر 5ی بەیانیی ئەمڕۆ، کەسێک کە کاری فرۆشتنی خواردەمەنی بووە، لە گەڕەکی سابونکەرانی سلێمانی درایە بەر دەستدڕێژی گوللـە و زیاتر لە حەوت فیشەک بەر جەستەی كەوت و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا." ڕوونیشی کردەوە، ئەو کەسەی کوژراوە، خەڵکی سلێمانییە و پیشەی فرۆشتنی خواردەمەنی بووە، تەقەکەرەکەش پاش ئەنجامدانی تاوانەکە، هەڵاتووە و دەستگیر نەکراوە. سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەش دا، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە و هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەدەن.

هەواڵ
14-09-2023

مەسرور بارزانی: موژدەی خێرمان پێدەبێت

دەقی وتاری مەسرور بارزانی لە بەغدا، دوای کۆبوونەوەکان: بەناوی خوای گەورە و میهرەبان بەڕێزان.... ئێمە ئەمڕۆ وەکو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاتین بۆ ئەوەی داکۆکی لە مافە دەستووریەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بکەین و لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەین بە هەندێک چارەسەر بۆ ئەم گرفتانەی ئێستا هەن. جێگەی خۆیەتی کە سوپاسی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق بکەم کە هەم لە هاتنمان لە پێشوازیدا بوون، هەم ئێستاش پشتیوانی خۆیان بۆ ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان خستووەتە روو، هەموومان بەیەکەوە یەکڕیز و یەکهەڵوێست داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین کە ئەمە خۆی جێگەی تەقدیر و پێزانینە، هیوادارم بەیەکەوە بتوانین هەموو ئەو ماف و شایستە داراییانەی کە هی خەڵکی کوردستانە، دابینی بکەین. ئێمە لە سەرەتاوە لەگەڵ سەرۆکوەزیران، گفتوگۆیەکی چڕ و دوورودرێژمان کرد، لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حیزبە سیاسییەکانی تر گفتوگۆی دوورودرێژمان هەبوو و کۆمەڵێک کۆبوونەوەمان کردووە لەسەر هەموو ئەو بابەتانە و قسەی زۆریشمان کردووە و داوامان کردووە و داوامانکردووە بە چ شێوەیەک ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن. دوو پێشنیاری کورتخایەن و درێژخایەنمان خستووەتەروو کە شایستە داراییەکان خەڵکی کوردستان دابین بکرێت. بۆ چارەسەری درێژخایەن؛ لەوانەیە پێویستی بە تەشریع و هەندێ گۆڕانکاری و هەموارکردنی هەندێ یاسا هەبێت، کە بەیەکەوە دواتر کاری زیاتری لەسەر دەکەین. بەڵام بۆ چارەسەری ئێستا، دیارە لە یەکشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، هەر بۆ ئەم بابەتەش هەندێ پێشنیارمان خستووتەڕوو و پێشوازیی لێکراوە. لەگەڵ ئەو هەموو لایەنە سیاسییانەشی کە دیدارمان لەگەڵیان کردووە، ئەوانیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پاڵپشتیکردن و پشتیوانیکردنی لەو پێشنیارانەی هەمووانبووە، بۆ ئەوەی بتوانین مووچەی خەڵکی کوردستان دابین بکەین بۆ ئەمساڵ، ئینشائەڵڵا موژدەی خێریشمان پێدەبێت و چاوەڕوانی کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە دەبین، هیوادارین ئەو ئامادەکارییانە هەموویان ببن بە بڕیار بۆ ئەوەی کە ئیتر ئەم گرفتانە چارەسەرببن بەشێوەیەکی زوو و ئینشائەڵڵا خەڵکی کوردستانیش بتوانن مووچەکانی خۆیان وەربگرن.

هەواڵ
14-09-2023

پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە لەبارەی مووچەوە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، گفتوگۆکانی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەت و بەندەو و شاندی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ هەر یەکە لە بەڕێزان سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان زۆر راشکاوانە و جدی و ئەرێنی بوون. خەڵکی کوردستان و بە تایبەتیش موچەخۆران دڵنیا دەکەینەوە لە هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و موچە درێخی ناکەین.

هەواڵ
14-09-2023

نووری مالیکی: مووچە رەوانە دەکرێت

لە درێژەی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لە بەغدا ، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە دۆخی خراپی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد بەهۆی نەناردنی مووچەی مانگانەیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە لەکاتێکدا مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق خەرجکراوە، بەڵام سێ مانگە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، بۆیە جەختی لە گرنگیی و پێویستی ناردنی شایستە داراییەکان و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد. سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئامادەیی نیشاندا هاوکاربێت بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت. دواتر نووری مالیکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەند کراوە، مووچەی مووچەخۆران رەوانە دەکرێت".

1 2 ... 290 291 292 ... 1146 1147