ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ / ٩ / ٢٠٢٣ پاشنیوەڕۆ فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی لەلایەن داگیرکەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج کە بەداخەوە 3 هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبوون و 3 پێشمەرگەی تریشمان برینداربوون. وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ شەهیدبوونی هەڤاڵەکانمان هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندرەکانمان دەخوازین بۆ هەموولایەکیشی رووندەکەینەوە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێکردوە کە بەچاوساغی نۆکەرانی بێگانەو سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجام درا بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێک هاوکاربووبیت رووبەڕووی سزا‌و یاسا‌و ویژدانی نەتەوەکەمانی دەکەینەوەو تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات. بۆ رایگشتی رووندەکەینەوە لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان زانیاریەکان بە شاراوەیی دەهێڵینە وەو لەداهاتوودا راستتیەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاشکرادەکەین. هەزار سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و ئاسایش و ئارامی هەرێمەکەمانسەرشۆڕی و مەرگ بۆ نۆکەران و خیانەتکاران وناحەزانی گەلەکەمان. بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان_CTG
لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سنووری سلێمانی، تەقینەوەیەک روویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە تەقینەوەکەدا شەش کەس کوژراون و برینداربوون. تائێستا دیار نیە تەقینەوە بووە یان بۆردومان. نوێ دەکرێتەوە..
مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه زیاتر له 140 پارچه‌ی موبایلیان دزی بوو. دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه زیاتر له 140 پارچه‌ی جۆراوجۆری موبایلی له‌دوكانه‌كه‌یدا لێ دزرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ دەستگیربكرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر پارچه دزراوه‌كاندا. لەئێستادا تۆمەتباران (د، د، م - م، ف، خ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان
ئەمرۆ دووشەممە ١٨/٩/٢٠٢٣، وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێم و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بە ئامادەبونی جێنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوتوێی جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێران دەکەن.
وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌داته مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كه ئه‌وان به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (7) ده‌ست به‌دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن و به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی مافی مووچه خۆرانی هه‌رێم ده‌بن. ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ "زه‌مه‌ن" وتی" ئه‌مه‌ی بۆمان دێت به‌داخه‌وه ته‌مویلی مانگی 7و 8 و 9 و 10 و 11 و 12، نیه ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم داوامانكردووه، به‌ڵكو ئه‌مه قه‌رزه، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رجده‌كات". ئه‌مڕۆ له‌پاش بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ ناردنی 700 ملیار دینار بۆ هه‌ریه‌كه له‌مانگه‌كانی 9 و 10 و 11، هه‌ندێك له میدیاكان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم باز به‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت و هه‌شت دا ده‌دات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گومانانه‌دا وه‌زیری دارایی هه‌رێم وتی" مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 7 و 8 یان وه‌رنه‌گرتووه‌و ئێمه به مووچه‌ی مانگی (7) ده‌ستپێده‌كه‌ین و دوای ئه‌ویش مووچه‌كانی مانگی هەشت و نۆ به‌مووچه‌خۆران ده‌ده‌ین". ئاوات شێخ جه‌ناب رونیشیكرده‌وه " بۆ مووچه‌كانی مانگه‌كانی داهاتوتریش ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵه‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ربكه‌ین". وه‌زیری دارایی له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ "زه‌مه‌ن" ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر به‌غدا نیه‌تیان پاكبێت به‌رامبه‌ر هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه مووچه‌كانی تریش ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین و مووچه‌خۆرانی خۆمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه شه‌و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌كانیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم". وه‌زیری دارایی وتی"ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ خه‌ڵكی كوردستانی بخه‌ینه روو ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لایه‌نه‌ی پابه‌ندبوونی ده‌ستوری و یاسایی كه‌وتۆته سه‌ری لایه‌نی هه‌رێم نیه، به‌ڵكو حكومه‌تی فیدراڵیه، چونكه هه‌رێم هه‌موو پابه‌ندبونه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردووه، هه‌رێم خۆی نه‌وته‌كه‌ی نافرۆشێت، بڕیاریشیان داوه‌و به‌ته‌مان هه‌موو داهاتی ناوخۆی هه‌رێم بگوازنه‌وه بۆ به‌غدا، هه‌رێم ده‌رگای كردۆته‌وه بۆ چاودێری دارایی عێراق، ئیتر هیچ بیانوو و پاساوێكیان نیه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕن".
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەبارەت بەو ٧٠٠ ملیار دینارەی کە بڕیارە وەک قەرز لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ مووچەی مانگی تەمووز تەرخان دەکرێت.
وەزیری دارایی پێشوازی لە شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردئاوات جەناب نوری؛ بەپێی ئینفاقی فیعلی پشکی هەرێم لەبودجەی عێراق لە ٥٪ کەمترە.ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٣/٩/١٧ ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە مارک سترۆ کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێرو شاندێکی یاوەری.لە دیدارێکدا وەزیری دارایی پیرۆزبایی دەست بەکاربونی لە کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد‌و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکەیدا بۆ خواست،هاوکات کورتەیەکی لەسەر دەرئەنجامی سەردانی هەفتەی ڕابردوی شاندی باڵای هەرێم بۆ بەغداد خستەروو ڕایگەیاند؛ کە ئامانجی سەرەکیان چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فارمانبەران بووەو دابەشکردنی هاوشێوەی شارەکانی تری عێراق لە کاتی خۆیدا، وتیشی زۆربەی هێزە سیاسیەکانی عێراق هاوڕابوون کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تێکەڵ بە کێشەی سیاسی نەکرێت ئەوەش بەهەموار کردنەوەی بەشێک لەبڕگەو مادەکانی یاسای بودجە دەکرێت و دەرکردنی مووچە لە خەرجی فیعلی مانگانە.لای خۆشیەوە کونسوڵی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی بەو پەیوەندی و هەماهەنگیە دەربڕی کە بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو لە نێوان وەزارەتی دارایی و کونسوڵخانەکەیان هەبووەو جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ تا پەیوەندیەکی تەندروست لە نێوان هەرێم و بەغداد لە سەر بنەمای دەستوور هەبێت و جەختیشی کردەوە یەکڕیزی و تەبایی ناوماڵی کورد گرەنتی پاراستی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی مافەکانیەتی.لەبەشێکی تری دیدارەکەدا ئاوات جەناب نووری ڕایگەیاند لەجێبەجێکردنی یاسای بودجەدا حکومەتی ناوەندی بەدوو پێوانە مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکات و لەبابەتی خەرجیدا خەرجیەکانی هەرێم لەگەڵ خەرجی پانزە پارێزگاکەی عێراق هەژمار ناکات و لە بابەتی داهاتی نانەوتیشدا کار بەیاسای ئیدارەدانی دارایی ناکات کە لە یاسای بودجەدا ئاماژەی پێکراوەو دەبێت لە ٥٠٪ داهاتەکە بۆ هەرێم بێت بەڵام داوای لە ١٠٠ ٪ داهاتەکە دەکەن، هاوکات بە پێی ئینفاقی فیعلیش پشکی هەرێم ئەوەندە کەمکراوەتەوە کە لە ٥٪ تێپەڕ ناکات.
ڕۆژی یەکشەممە 17ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئیئتیلافی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتیی بەڕێز ئەیاد عەلاوی کرد. لە دیدارەکەدا بیر‌ورا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها پەیوەست بە کێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و پەیوەندییەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی گرفتەکان کردەوە بەر لەوەی گرفتەکان پەرە بستێنن و قووڵتر ببنەوە. ئەویش بەپێی دەستوور و لە ڕێگەی دیالۆگی بەردەوام.
بە پشتبەستن بەخوای گەورە و ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان، توانیمان بەرگری لە مافی خەلکی کوردستان بکەین و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بگەینە ڕێککەوتنێکی گونجاو ، بۆ دابینکردن مووچەی هاووڵاتیان.سوپاس بۆ پشوودرێژیی هاونیشتمانیانی خۆڕاگر کە متمانەیان بە حکومەتەکەی خۆیان لە دەست نەدا.سوپاس بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی کە پاڵپشت و ڕێنیشاندەرمان بوو لە زاڵبون بە سەر کۆسپەکاندا.سوپاس بۆ پالپشتی و ڕۆڵی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پشتیوانیکردن و سەرخستنی پرۆسەی دانوستان لە گەل حکومەتی فیدرال.سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەکانی عێراقی فیدرال کە پشتیوانمان بوون.سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستیانەکان لە پەرلەمانی عێراقی فیدرال کە پاڵپشت و هاودەنگ بوون لە دەستەبەرکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.سوپاس بۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە بێ ماندووبوون و بە هەستێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی توانییان لەم ئەرکە قورسەدا سەرکەون.بە پشتیوانی خوای گەورە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی خوشەویست و ڕێگە بە هەوڵە نەزۆکەکان نادەین سەقامگیریی هەرێمی کوردستان تێک بدەن. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2023/9/17
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2023، لە گەڕەکی کانی کوردەی شارەکە، تەقینەوەیەک لە ماڵی ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە روویدا و بەهۆیەوە ئەفسەرەکە گیانی لەدەستداوە. ئەفسەرەکەی وەزارەتی پێشمەرگە پلەی 'موقەدەم'ـی هەیە و بە گوێرەی زانیارییەکانی، بەشێک لەو بۆمبانەی لەسەر بانی خانووەکەی بوون و بۆ راوکردنی ماسی بەکاردەهێندران، تەقیونەتەوە و بەهۆیەوە ئەو ئەفسەرە گیانی لەدەستداوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بۆ هەر مانگێک 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. نوێ دەکرێتەوە..
ئەمڕۆ یەکشەممە 9/17 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پرۆفیسۆر لیۆناردۆ جیالۆرێتی بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای کۆمەڵەی سانت ئیگیدیۆ کرد کە ڕێکخراوێکی مرۆییە و بنکەکەی لە رۆمای پایتەختی ئیتالیایە.لە دیدارەکەدا پرۆفیسۆر جیالۆرێتی کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکەیان خستەڕوو . هەروەها ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی و میوانداریکردنی سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارەی لە هەرێمی کوردستان کرد . سەرۆکی حکومەت پێزانێنی هەرێمی کوردستانی بۆ پڕۆژە و کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. 1 2 3 4 5 6 7