ئەمرۆ یەکشەممە 1/10/2023 بانکی ناوەندی عێراق کەمتر لە 193 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەوالە و نەقد، خستە بازاڕەوە. بەشێوەی حەوالە: 173,290,710بەشێوەی نەقد: 19,630,000 کۆی گشتی: 192,920,710
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کاریگەرى کەشێکى تاڕادەیەک ناسەقامگیر بۆ ماوەى چەند رۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە”. ڕاشیگەیاند: “پلەى گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکات و ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەورى تەواو دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵێکى کەم و لە ناکاو هەیە و ئەگەرى زیادبوونى خێراى باش هەیە لەم لە هەندێک کاتدا". سەبارەت بە ئەگەری بارانبارین کەشناسی پێشبینی کردووە، تەنها سبەى پێشبینى بارانبارین هەیە ئەگەر هیچ گۆڕانکاریەک دروست نەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 31 پلەى سیلیزى سلێمانی: 30 پلەى سیلیزى دهۆک : 29 پلەى سیلیزى کەرکووک: 33 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى زاخۆ: 29 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى سۆران : 29 پلەى سیلیزى گەرمیان: 34 پلەى سیلیزى
بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە نزیک بینای پەرلەمانی وڵاتەکە روویدا. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەک لە نزیک بینای پەرلەمانی تورکیا لە ئەنقەرەی پایتەخت بیستراوە. تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە و زیانەکانی ئاشکرانەکراون.
ڕۆژێک بەر لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێت، لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بلاوکردەوە و ڕایگەیاند، لیستێکی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، لاهور شێخ جەنگی چاوەڕێی تەواوبوونی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دەکات بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لێیەوە نزیکن، پەراوێزخراون یان ناڕزین، بە فەرمی پەیوەندی پێوە بکەن و ئەوکات لیستەکەی ئاشکرا بکات. بەپێی زانیارییەکان، لیستی داهاتووی لاهور جەنگی، ناوی "یەكێتیی نیشتمانیی گەل" دەبێت.
بەداخەوە چەند پەیجێکی سۆشیاڵ میدیا بابەتێکیان بڵاوکردیتەوە گوایە وەزارەتی تەندروستی ڕێگرە لە ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەریەک بەبێ ئەوەی بڕیارەکە بخوێننەوە یان ڕای فەرمی وەزارەت وەربگرن …بۆ ئەم مەبەستە تەواوی ئەو تۆمەت و پڕوپاگەندانە ڕەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کەوا ڕاگرتنی نەشتەرگەری دوورە لە ڕاستی و تەنها شێواندنی ڕاستیەکانە بۆ مەرامی چەند بەرژەوەندخوازێک. ڕاستیەکەی بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە دیاردەیەکی نایاسایی کە لە چەند نەخۆشخانەیەک و فریاکەوتن سەرپێچی دەکرا لەلایەن چەند کەسێک کەوا نەخۆش ناچار دەکرا کڕینی پێداویستی نەشتەرگەری و دیاردەی کڕین و فڕۆشتن لەناو نەخۆشخانەی حکومی لەگەڵ هاوڵاتیان بکەن بەبێ هیچ ڕێکارێک و ڕەزامەندی فەرمی.وەزارەتی تەندروستی بڕیاری قەدەغەکردنی ئەو سەرپێچیەی داوە و ڕێگە دەگرێت لە بەرژەوەندی کرین و فڕۆشتنی پێداویستی بە نایاسایی کە بێنە ناو نەخۆشخانەی حکومی و بیفڕۆشن بە هاوڵاتیان. حکومەتی هەرێمی کوردستان بوودجەی تایبەتی مانگانەی تەرخانکردووە و پێویست ناکات نەخۆش خۆی دابینی بکات، لێرەوە وەزارەتی تەندروستی جەخت لە دابینکردنی پێداویستیەکان دەکاتەوە لەسەر ئەرکی حکومی نەوەک پێشێلکردنی مافی نەخۆش و کڕینی لەلایەن هاوڵاتیانەوە.لەهەمان کاتدا جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەنجامدانی سەرجەم نەشتەرگەریەکان لە کەرتی گشتی و نەخۆشخانەی حکومی. دیاردەی ناچارکردنی نەخۆش و ناردنی بۆ نەخۆشخانەی ئەهلی قەدەغەیە و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی یاسایی دەبنەوە. بە پێویستمان زانی بەرچاوڕوونی و دەقی بڕیارەکە بڵاوبکەینەوە بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست پشانی بدەین کەوا هیچ نەشتەرگەریەک باسی قەدەغە نەکراوە بەڵکو ئەو بڕیارە لە دژی بەرژەوەندی کەسانێکە کەوا سەرپێچی دەکەن بە وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتیان و فڕۆشتنی پێداویستی ئەنجام دەدەن لەناو نەخۆشخانە لەهەمان کاتدا لە سۆشیاڵ میدیا هەوڵ دەدەن بابەتەکە بشێوێنن بەئاڕاستەی مەرامی خۆیان ببەن. وەزارەتی تەندروستیحکومەی هەرێمی کوردستان30 ئەیلول 2023
دوو رۆژە پرسی دانانی جێگر بۆ سەرۆکی یەکێتی، بووەتە جێی گفتوگۆی ناو کۆنگرەی یەکێتی و ئەندامێکی کۆنگرە دەڵێ: پەیڕەوی ناوخۆ یەکلایی کردۆتەوە. عیماد ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرەی پێنجی یەکێتی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی" بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ هیچ جێگرێک بۆ سەرۆکی یەکێتی دیاری نەکراوە". ئەمە لەکاتێکدایە کە باڵی هەولێری یەکێتی (کوڕەکانی کۆسرەت ڕەسوڵ) لەگەڵ باڵی کەرکوک ( ڕەفعەت عەبدوڵا و ئاسۆ مەمامەند و چەند کەسێکی تر) داوای پۆستی جێگری سەرۆک دەکەن. بەڵام چەند سەرکردەیەکیش لە سلێمانی داوای هەمان پۆستیان کردووە.
ئەمڕۆ شەممە 9/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە 25-02-2024 کرایەوە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووئەمڕۆ شەممە 30- 09- 2023کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور.پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (4 تا 6) لە تۆمارکراوی دوێنێ .خێراى با / مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س .ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت .مەوداى بینین / 8 - 10 کمپلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .سبەی یەک شەممە 01- 10- 2023کەش/ ئاسمان سامال دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.خێراى با / مام ناوەند دەبێت (10 – 20 ) کم/سئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت .مەوداى بینین / 8 - 10 کمبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :هەولێر : 32سلێمانی : 32دهۆک : 30کەرکوک : 34هەڵەبجە : 33زاخۆ : 32سۆران : 31حاجی ئۆمەران : 25گەرمیان : 36بەشى پێشبینى / 30- 09- 2023
له نێو كۆنگره‌دا باڵه‌كان به یه‌ك لیست به‌شدارى كۆنگره ده‌كه‌ن دره‌نگانى دوێنێ شه‌و سه‌رجه‌م باڵه‌كانى نێو یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌سه‌ر ته‌واوى ناوى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى نوێ رێككه‌وتن و دواى په‌سه‌ندكردنى په‌یڕه و ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى پێنجه‌م ده‌نگ له‌سه‌ر لیسته هاوبه‌شه‌كه ده‌ده‌ن. به‌پێى زانیارییه‌كان، دواى كۆبووه‌نه‌وه‌یه‌كى داخراو له نێوان باڵه‌كانى یه‌كێتیى، دره‌نگانى دوێنى شه‌و هه‌موویان له‌سه‌ر لیستى ناوى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى نوێ رێككه‌وتن. پاشان له نێو هۆڵی كۆنگره زیاتر له 50 كه‌س له یه‌ك لیستى هاوبه‌ش ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت و ژماره‌یه‌كى دیكه به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌و حیزبه كه له‌و كه‌سانه پێكدێن كه به‌رپرسیارییه‌تى حكومیان هه‌یه به دامه‌زراندن داده‌نرێن. رێككه‌وتنى نێوان باڵه‌كان كارئاسانى ده‌كات بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و مادده و بڕگانه‌ى كه له ره‌شنووسى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌و حزبه‌دا هاتوون و تاوه‌كو ئێستا ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌دراوه و وابڕیاریشه تاوه‌كو ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ په‌سه‌ندكردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ته‌واوبێت و دواتر ده‌نگ له‌سه‌ر لیسته هاوبه‌شه‌كه‌ى ماڵى مام جه‌لال و كه‌ركووك و هه‌ولێر بدرێت. ناوى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى نوێى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه: (قوباد تاڵەبانی، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، تەلار لەتیف، جوان ئیحسان، هیوا چاوشین، زیاد جەبار، عه‌باس فه‌تاح، دكتۆر میران، رێباز بێركۆتى، فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان، هاورێ شێخ دارۆ، شوانه‌ى نۆكان، شێخ ئه‌حمه‌دى نۆكان، لقمان وه‌ردى، خه‌سره‌و گوڵ محمد، شاڵاو شێخ سه‌لاح، شه‌ونم زرار، فه‌وزیه نەویر، فریال عەبدوڵڵا، سەرکەوت زەکی، وەهاب هەڵەبجەیی، شێرکۆ میر وەیس، رێواز فایه‌ق، شێخ جه‌مال، د.مه‌جید حه‌مه‌دامین، ئاسۆ ئه‌ڵمانى، رەفعەت عبدواللە، رەوەند مەلا محمود، رێبوار ته‌ها، جه‌لال شێخ ناجى، رزگار حاجى حه‌مه، هه‌ڵكه‌وتى ئاسایش، ته‌حسین نامیق، ستران عبدوڵا، سیروان كێخوا نه‌جم، ئارێز عبدوڵا، ئه‌حمه‌د موفتى، نزار ئامێدى، ئاراز ئاغا، ئەمین بابە شێخ، عیماد ئه‌حمه‌د، سالار سه‌رحه‌د، شاڵاوى على عه‌سكه‌رى، جه‌زاى سه‌ید مه‌جید، وه‌ستا ره‌سول، رزگار عەلى، سەعدی پیرە، بورهان سەعید سۆفی). هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، ١٠ کەس لە لایەن سه‌رۆكى یه‌كێتیه‌وه داده‌نرێن کە پۆستى حكومى و په‌رله‌مانیان هه‌یه. کە بەهێزترین کاندیدەکان بریتین له (خالید شوانى، د. دارا ره‌شید، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید، هیوا قه‌ره‌نى، هه‌رێم كه‌مال ئاغا). ژێدەر بوار نیوز
بەبۆنەی یادی سەربەخۆیی عێراقەوە رۆژێک پشوو لە دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد راگەیەندرا. بەپێی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023، رۆژی سێشەممە کە دەکاتە 3ی 10 لە دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمییە.
سبەی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و خوێندنه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا كۆده‌بێته‌وه. بریاره رۆژی شه‌ممه 30ی ئه‌یلوولی 2023 كاتژمێر یەکی پاشنیوه‌ڕۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ خوێندنه‌وه و ده‌نگدان له‌سه‌ر نۆ پڕۆژه‌یاسا ده‌ستپێبكاته‌وه. له كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتووه، خوێندنه‌وه و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له بڕگه‌كانی دانیشتنه‌كه كه له 13ی ئاداری 2023 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه‌یاساكه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردبوو و له دانیشتنه‌كانی پێشوودا یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه‌كانه‌وه پڕۆژه‌یاساكه له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی پێشووی په‌رله‌ماندا لابردران. ئەم هەنگاوەی حکومەتی عێراقیش، دواى دە ساڵ هات دەرکردنی بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و تەواوکردنی رێوشوێنە یاسایی و کارگێڕییەکان.
لە سلێمانی تەقە لە دوو برا کرا و بریندار کران، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، یەکێکیان گیانی لەدەستدا. قوربانییەکان، کوڕی حەسەنی کەبانچی-ن، کە ماوەیەک لەمەوبەر گیانی لەدەستدا و وا بڵاوکرایەوە کە خۆی کوشتووە. دوای ڕووداوەکە ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، "دەزگای ئاسایشی هەرێم بکوژی هاوڵاتی ( ڕ ، ح ) کوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی دەستگیردەکات". دەشڵێت "هۆکاری کوشتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەمەقاڵێ و دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل" .