Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
02-10-2023

لە هەڵەبجە سایلۆیەك بۆ گەنمی جوتیاران دروست دەکرێت

ساغکردنەوەى گەنم و بەرهەمەکانی دیکەى جوتیاران، بە پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین سایلۆى دیکە دروست دەکرێن و پڕۆسەى بەبازاڕکردنی بەرهەمەکان بەردەوامیی دەبێت.ئەمساڵ لەپاڵ هەشت سایلۆدا لە شار و شاڕۆچکەکان، دوو سایلۆی نوێ بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ئامادە کراون و بەرهەمی گەنم وەردەگرن.هەر لەم کابینەیەدا ژمارەیەک بەرهەمی خۆماڵیی جوتیارانی کوردستان هەناردەی دەرەوە کراون و هەوڵیش دراوە بەرهەمە کشتوکاڵییە خۆماڵییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، لە بازاڕەکانی وڵاتان بفرۆشرێن. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی، لەبارەى بە بازاڕکردنی گەنمەوە بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "پێش وەزرى بەرهەمهێنانی گەنم، هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵى کوردستان و عێراق کۆ دەبنەوە و بە پێی ڕووبەرى داچێنراو پلانی وەرگرتنی گەنم دادەڕێژن. لە ساڵی ڕابردوودا وەرگرتنی گەنم بێسنوور بوو، بەڵام ئەمساڵ چونکە گەنم زۆر بوو، هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ لەسەر ئەوە ڕێک کەوتن ٥٠٠ هەزار تەن گەنم وەرگیرێت، بەڵام دواتر سەیرمان کرد گەنم زۆر ماوە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارى دا لیژنەیەک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی و دەستەى وەبەرهێنان پێک بێنێت، لەگەڵ دوو کۆمپانیاى ناوخۆیی گفتوگۆیان کرد، هەردوو کۆمپانیا ئەو بڕە گەنمەیان وەرگرتن و عەنباریان کرد."سەبارەت بە پارەى جوتیاران بۆ ٥٠٠ هەزار تەن گەنمەکە، کامیل گوتی: "پارەکە زیاتر لە ٤١١ ملیار دینارە، ئەوەى هاتووە ٢٣٤ ملیار بووە، ئەوەى ماوەتەوە زیاتر لە ١٦٧ ملیارە، ئومێد دەکەین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو پارەیەش بێت و بەسەر جوتیارانی هەرێمی کوردستاندا دابەش بکرێت. ئێستا پارەکە تەرخان کراوە و ئومێد دەکەین بەو نزیکانە بینێرن، چونکە هەر هەرێمی کوردستانیش نییە، ناوەڕاست و خوارووی عێراقیشی تێدایە."دروستکردنی سایلۆکان، بۆ سیاسەتی کشتوکاڵی، پلانێکی گرنگی کابینەى نۆیەمە، لەوبارەیەوە گوتی: "دروستکردنی سایلۆکان، یەکێکە لە بنەماکانی دروستکردنی ژێرخانی ئابووری بۆ ئاسایشی خۆراکی وڵات، لەو سۆنگەوە لە پلانی کابینەى نۆیەمدا، بەردەوام هەوڵ دراوە سایلۆى زیاتر دروست بکرێن، چونکە بەرهەمی گەنم هەڵدەگرێت و لە خراپبوون دەیپارێزێت. بۆیە حکومەت دوو سایلۆی دیکەی لە کەلار و ڕۆڤیا دروست کرد، ئەمساڵ ئەم دوو سایلۆیەش دەچنە ڕێزی هەشت سایلۆکەى دیکە؛ لە هەڵەبجەش ئەمساڵ سایلۆیەک دروست دەکرێت." لەبارەى پیشەسازیی بوارى گەنمیش، ئاماژەی بەوەدا، "لە سایلۆکان تەنیا گەنم وەردەگرین، دواتر لە ڕێگەى ئاشەکانەوە دەهاڕدرێت، لە ڕێگەى بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت، لە ڕێگەى کۆمپانیاکانەوە، گەنمی وەرگیراو دەکەنە ماکەرۆنی و ساوەر و کۆمەڵێک بەرهەمی دیکە. بەڵام حکومەت تەنیا دەیکاتە ئارد و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی دەکات."لەبارەى ناردنی بەرهەمی خۆماڵی بۆ دەرەوەى کوردستان، نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی: "ساغکردنەوەى بەرهەمەکانی جوتیاران ئەرکی حکومەتی هەرێمە، ئەمساڵ بڕێکی باش هەنار و پەتاتە نێردرایە دەرەوە، ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکرێ دۆشاوى تەماتە و هەنگوین بنێرینە دەرەوە. سەرۆکی حکومەتی هەرێم زۆر گرنگیپێدەرى ناردنی بەرهەمی ناوخۆییە بۆ دەرەوە، بۆیە لە هەموو سەردانەکانی لە دەرەوە، بازاڕسازی بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی کوردستان دەکات؛ تا ئێستا شەش بەرهەمی ناوخۆ گەیشتوونەتە بازاڕەکانی دەرەوە و لەڕووی جۆر و نرخیشەوە برەویان هەیە." فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵ
02-10-2023

ناوەندی وەستانەوەی یەكێتی: شانۆگەریی كۆنگرەی پێنج ڕەتدەکەینەوە

ناوەندی وەستانەوەی یەكێتی (ناوك) ڕایگەیاند، شانۆگەریی كۆنگرەی پێنجی یەكێتیی رەتدەكاتەوە. ناوەندی وەستانەوەی یەكێتی (ناوك) ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کۆنگرەی پێنجی یەکێتی بڵاکردەوە و ڕایگەیاند، هەلومەرج و شێوازی دانان و دەستنیشانكردنی ئەندامانی كۆنگرەی پێنج كە هیچ بنەمایەكی دیموكراسیانە و ئازادیی خۆكاندیدكردن و ئازادیی دەنگدانی تیا بەدینەكرا، رێگریكردن لەسەدان تێكۆشەرو كەسوكاری شەهید و خاوەنی راستەقینەی یەكێتی لە هاتنە ناو كۆنگرە، هەڕەشەكردن لە خاوەن دەنگی ناڕەزایی و ئەوانەی تێبینیان هەبوو لەسەر كۆنگرەكە و دواتریش ماجەرای بەڕێوەچوونی كۆنگرەكە، كە كەمترین رەخنە و ئازادیی تیا بەدیكراو رێگەی خۆپاڵاوتن و هەڵبژاردنیش بەكەس نەدرا، هەمووی بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن لەسەر شكستی شانۆگەرییەكەی كۆنگرەی پێنج". دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ناوک هەڤاڵان كەسوكاریی سەربەرزیی شەهیدانی یەكێتی هەڤاڵان تێكۆشەرانی دێرین و سیاسەتمەدارانی ماندونەناسی یەكێتی هەڤاڵان ئەندامانی راستەقینەو خەمخۆرانی یەكێتی هەلومەرج و شێوازی دانان و دەستنیشانكردنی ئەندامانی كۆنگرەی پێنج كە هیچ بنەمایەكی دیموكراسیانەو ئازادیی خۆكاندیدكردن و ئازادیی دەنگدانی تیا بەدینەكرا، رێگریكردن لەسەدان تێكۆشەرو كەسوكاری شەهیدو خاوەنی راستەقینەی یەكێتی لەهاتنە ناو كۆنگرە، هەڕەشەكردن لە خاوەن دەنگی ناڕەزایی و ئەوانەی تێبینیان هەبوو لەسەر كۆنگرەكە و دواتریش ماجەرای بەڕێوەچوونی كۆنگرەكە، كە كەمترین رەخنە و ئازادیی تیا بەدیكراو رێگەی خۆپاڵاوتن و هەڵبژاردنیش بەكەس نەدرا، هەمووی بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن لەسەر شكستی شانۆگەرییەكەی كۆنگرەی پێنج. ئەگەرچی ژمارەیەكی بەرچاو لەو هەڤاڵانەی هەڵگری فیكر و هەڵوێستی ناوەندی وەستانەوەی یەكێتین سەركەوتن بۆ سەركردایەتی، بەڵام بەداخەوە، بە شێوەیەكی گشتی پێدراوەكانی ناو كۆنگرە، سەلماندیان یەكێتی پاشەكشەیەكی جەوهەری و بنەڕەتی كردووە لەو بنەمایان پێشتر لەسەری دامەزرابوو و هەزاران شەهیدیش خوێنیان بۆ ڕشت وەك هەڵبژاردن و مافی خۆكاندیدكردن بۆ سەركردایەتی و ئۆرگانە جیاوازەكان، مافی رەخنەگرتن و هەڵوێست وەرگرتن و داڕشتنی پەیڕەو و پرۆگرامێكی تۆكمە و سەردەمیانە كە دەستوری بەڕێوەبردنی حزبن. یەكێتی نوێی ئەمساڵ، چیتر ئەو یەكێتیە دیموكراتخوازە و نیشتمان پەروەرە نیە كە زیاتر لە چوار دەیەیە لەسەری دەڕوا و خەڵك بۆ ئامانجە دیموكراسی و نەتەوەییەكان دەهاتنە ریزییەوە، ئێستا حزبەكە بەتەواوەتی دەستەمۆبووە لەدەستی چەند كەسانێك كە دوای روخانی رژێمی سەدام لە 2003ەوە لە خۆشیەكانی بەریتانیا و ئەوروپا گەڕاونەتەوە كوردستان و وەك كۆمپانیایەكی كەڵەكەكردن و كۆكردنەوەی سامانی ناشەرعی لەسەر حیسابی برسیكردنی میلەت، حزبەكە بەكاردەهێنن. كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی یەكێتی... ناوەندی وەستانەوەی یەكێتی كەهەر لەسەرەتای دروستبوونیەوە بەئامانجی هەستانەوە و بەدیموكراسی كردنەوە و بەهێزكردنەوەی حزبەكە و دورخستنەوەی نیشتیمانفرۆشان و گەندەڵكاران لە ناو هەناوی یەكێتی دروست بوە، هەست بە ئازارو خەم و پەرۆشی كەسوكاری شەهیدان و خاوەنەكانی دەكات بەرامبەر بەلاڕێدابردن و شێواندنی ناسنامەو شوناسی یەكێتی و هەروەها ئەو پەراوێزخستن و زوڵمەی لەزۆربەی كادیرانی كراوەو ئەو هەژموونە نادیموكراسیەشی بەسەریدا سەپێنراوە. هەر لەبەرئەوەش بەتەواوەتی كۆنگرەكە و ئەنجامەكانی رەتدەكاتەوە. ناوەندی وەستانەوەی یەكێتی بەرپرسانی پێشوی یەكێتی بەتایبەتی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵاو سەركردەو فەرماندە سەربازیە تێكۆشەرەكان بە بەرپرسیار دەزانێت بۆ ئەو چارەنوسەی یەكێتی تێیكەوتوە، داواش لەسەرجەم تێكۆشەران و نیشتمان پەروەران و سیاسەتمەداران و دیموكراسیخوازانی ناو حزبەكە دەكات هەرچی زووە هەوڵەكانیان یەكبخەن بۆ راستكردنەوەی هەڵە ستراتیژیەكانی ناو حزبەكە و هێنانەوەی حزبەكە بۆ سەر شانۆی نیشتمانپەروەری و تێكۆشان و پاك كردنەوەی سەركردایەتیەكەی لە كۆنە بەعسی و سیخوڕ و گەندەڵكاران و خەڵكی ناشایستە و نامۆ بە یەكێتی. یەكێتی موڵكی هیچ بنەماڵەیەك نیە و هی كەسوكاری شەهیدان و تێكۆشەرانی راستەقینەی كوردایەتیە كە لەریزی ئەو حزبەدا خەباتیان كردوە، کەسی لێ زیادنیەو ناشبێ هیچ کەس بە زۆر لەحزبەکە وەدەربنرێن، چونکە زیان بەپێگەی و رۆڵی یەکێتی دەگەیەنێت. ناوەندی وەستانەوەی یەكێتی ناوك 1ی ئۆكتۆبەری 2023

هەواڵ
02-10-2023

لویس ساکۆ هۆکاری کارەساتەکەی حەمدانییە ئاشکرا دەکات

کاردیناڵ لویس ساکۆ، پارتریاکی کەنیسەی کلدانی کاسۆلیکی لە عێراق و جیهان رایگەیاند: دەستی لەپشت بووە و کەسێک بە مەبەست ئەنجامی داوە. لویس ساکۆ لە راگەیەندراوکدا کە ماڵپەری فەرمی پارتریاکی کلدانی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە، ئەو کەسەی لەپشت رووداوەکەی حەمدانییەوەیە، ویژدان و ئەخلاقی خۆی لەپێناو ئەجێندایەکی دیاریکرداوە فرۆشتووە، گوتیشی: پێشتر لەو هۆڵەدا چەندین ئاهەنگ و بۆنەی دیکە بەڕێوەچووە، بۆچی هیچ رووداوێکی لەمجۆرە رووینەدا؟ پارتریاکی کەنیسەی کلدانی کاسۆلیکی لە عێراق و جیهان جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە لێکۆڵینەوە لە تاوانبارە راستەقینەکان بکرێت و دۆسیەکە بە سیاسی نەکرێت، ئەوەش وەک رێزێک بۆ ئەو کارەساتەی بەسەر کریستیانەکاندا هاتووە. لویس ساکۆ باسی لەوەشکرد، پێویستە لیژنەی قەیرانەکان لەسەر رووداوەکە پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە نەک تاکڕەوانە دەرفەت بۆ لایەنێک دروستبکرێت تا تۆمەت ببەخشنەوە و پاکتاوی حساباتەکانیان بکەن. ئەم قسانەی لویس ساکۆ، دوای ئەوە دێت، دوێنێ یەکشەممە 1ـی ئۆکتۆبەر، لیوا سەعد فالح، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی حەمدانییە رایگەیاند، رووداوەکە بەمەبەست نەبووە و بەهۆی یارییە ئاگرینەکان و ئەو کەرەستانەوە بووە کە لە رازاندنەوەی هۆڵەکەدا بەکارهاتووە.

گشتی
02-10-2023

هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە

ئاڵپئەرسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا بۆ گواستنەوەی نەوتی کوردستان ئامادەیە. وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە بۆری نەوتی تورکیا - عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی نەوت ئامادە دەبێ.

هەواڵ
02-10-2023

وەزیری وزەی تورکیا کاتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی ڕاگەیاند

وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت. ئاڵپ ئارسلان بایراکتار وەزیری وزەی تورکیا لە کۆنفڕانسی نەوتی ئەبوزەبی رایگەیاند، ” لە ئەمڕۆوە بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و لە هەفتەی داهاتووشەوە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەکاتەوە”. ئاماژەی بەوەشکرد، “لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردە رۆژانە نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی هێڵی نەوتی عێراق و تورکیا هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت”.

هەواڵ
01-10-2023

ژمارەیەک سەرکردەی دیاری یەکێتی نەبوونەوە بە ئەندامی سەرکردایەتی

ژمارەیەک سەرکردەی دیاری یەکێتی، لە نێو لیستەکەی بافڵ تاڵەبانیدا نەبوون بۆ ئەوەی ببنەوە بە ئەندامی سەرکردایەتی و بەشێکیان بە بیانووی ئەوە بووە کە لەنێو حکومەت یان پەرلەمان پۆستیان هەیە. دیارترینیان حەمەی حەمە سەعید دابان شەدەلە بێگەرد تاڵەبانی خالد شوانی هەرێم کەمال ئاغا دارا ڕەشید قادر عەزیز رزگار عەلی فەرید ئەسەسەرد مستەفا چاوڕەش جوتیار نوری بێستون سابوراوەیی سیروان كوێخا نەجم ئاوات محەمەد رابەر سەید ئیبراهیم

هەواڵ
01-10-2023

پەکەکە بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی ئەنقەرەی لە ئەستۆ گرت

پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەمڕۆی بەردەم وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ئەستۆ گرت.پەکەکە لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێ" هێرشەکە وەکو ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو بەڕێوەچوو، ئاکەپە و مەهەپە زەرەر و زیانەکانی خۆیان لە رای گشتی دەشارنەوە"کاژێر 09:30 خولەکی بەیانیی رۆژی یەکشەممە، 01-10-2023، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە نزیک وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە تەقینەوەیەک روویدا.

هەواڵ
01-10-2023

بکەرانی تەقینەوەکەی پایتەختی تورکیا ئاشکرا بوو

پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوە “خۆکوژیی”ـەکەی ئەمڕۆی بەردەم وەزارەتی نێوخۆی تورکیا رادەگەیێنێت.  عەلی یەریلکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، "دوو کەس بە ئۆتۆمبێلێکەوە هێرشەکەیان کردووە و یەکێکیان خۆی تەقاندووەتەوە، ئەوەی دیکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەشدا دوو پۆلیس بە سووکی بریندار بوون." 

هەواڵ
01-10-2023

حاجی مەسیفی لە سەرکردایەتی دوورخرایەوە و پۆستێکی تری پێدرا

ئەو لیستەی کە بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئامادەی کردبوو، بە 430 دەنگ و چەپڵەڕێزان پەسەند کرا، لیستەکە ناوی حاجی مەسیفی تێدا نەبوو.بافڵ تاڵەبانی دەسەڵاتی خۆی بەکارهێنا و حاجی مەسیفی کردە سکرتێری ئەنجوومەنی پیشتوانی یەکێتی کە کۆنگرە دروستیکردووە و زویربووەکان کۆدەکاتەوە.

هەواڵ
01-10-2023

ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵبژێردران

کەمێک پێش ئێستا ئەندامانی سەرکردایەتی یەکیتی نیشتمانی کوردستان هەڵبژێردران و هەمان ئەو لیستە بوو کە بافڵ تاڵەبانی دیاری کردووە. ناوەکان

هەواڵ
01-10-2023

محەمەد حاجی مەحمود سەردانی سەرۆک بارزانی دەکات

ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری 1ی تشرینی یەکەمی 2023 محەمەد حاجی مەحمود سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد لە سەلاحەدین. ‏‎لەو دیدارەدا ڕەوشی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە. ‏‎ دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتی جەخت لە یەکڕیزی نیشتیمانی کورد و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و خزمەتکردن و باشکردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان کرا.

هەواڵ
01-10-2023

کۆنگرەی پێنجی یەکێتی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەند کرد

کەمێک پێش ئێستا، کۆنگرەی پێنجی یەکێتی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەند کرد. بەپێی پەیڕەوەکە، سەرۆکی یەکێتی 14 دەسەڵاتی دەبێت و کەسی یەکلاکەرەوە دەبێ. هەروەها جەعفەر شێخ مستەفا، کرایە سکرتێری ئەنجومەنی باڵای بەرژوەندییەکانی یەکێتی.

1 2 ... 282 283 284 ... 1146 1147