سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی، حەلیمە تەقیپوور، لێکۆڵەر و مێژوونووسی کوردی خوراسان، پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە وئازیزانی دەردەبڕێت و بەتایبەتی بۆ هاوژینی کۆچکردوو، نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی کورد مامۆستا کەلیموڵڵا تەوەحوودی. رۆژی پێنجشەممە (28ـی ئەیلوولی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، " بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو حەلیمە تەقیپوور، لێکۆڵەر و مێژوونووسی کوردی خوراسان-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و ئازیزانی، بەتایبەتی هاوژینە بەڕێزەکەی، نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی کورد مامۆستا کەلیموڵڵا تەوەحوودی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم ". سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، " خوالێخۆشبوو خاتوو حەلیمە تەقیپوور و مامۆستا کەلیموڵڵا، خزمەتێکی زۆریان بە کولتووری کوردی و بە تایبەتی پەرەپێدان و زیندووڕاگرتنی مێژوو و فەرهەنگی کوردی خوراسان کردووە. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت". دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو حەلیمە تەقیپوور، لێکۆڵەر و مێژوونووسی کوردی خوراسان-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و ئازیزانی، بەتایبەتی هاوژینە بەڕێزەکەی، نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی کورد مامۆستا کەلیموڵڵا تەوەحوودی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوالێخۆشبوو خاتوو حەلیمە تەقیپوور و مامۆستا کەلیموڵڵا، خزمەتێکی زۆریان بە کولتووری کوردی و بە تایبەتی پەرەپێدان و زیندووڕاگرتنی مێژوو و فەرهەنگی کوردی خوراسان کردووە. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەرچەندە وا بڵاوکرایەوە کە هەڵبژاردنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بە کۆی دەنگ بووە، بەڵام بەپێی بەڵگەیەک، دەردەکەوێت کە تەنیا لە ڕیزی پێشەوەی ئەندامەکاندا، سێ ئەندام دەست بۆ بە سەرۆک بوونی بافڵ بەرز ناکەنەوە. ئەوانەی دەنگیان پێ نەداوە ئەمانەن: رزگار عەلی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی خەسرەو گوڵ محەمەد، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی دلێر سەید مەجید، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، سەرۆکی یەکێتی 15 دەسەڵاتی دەبێت. لە پەیڕەوەکەدا بەم جۆرە پێناسەی سەرۆکی یەکێتی کراوە " راگری یەکدەنگی و یەکڕیزی یەکێتییە و کاردەکات بۆ پاراستن و جێبەجێکردنی پەیرەوی ناوخۆ و یەکڕیزی و یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سەرجەم ئۆرگانەکان و نوێنەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات لە ناوەوە و لە دەرەوە و لەبەردەم دامودەزگا حکومی و یاساییەکاندا." لە بڕگەکانی 2 و 3 و 4 دا هاتووە، سەرۆکی یەکێتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی یەکێتی دەبێت و ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیشە و لە کۆنگرە هەڵدەبژێردرێت، هاوکات بە سیمبولی یەکڕیزی و یەک گوتاری یەکێتییە لەناوخۆ و لە دەرەوەی یەکێتی و بەرپرسی یەکەمە لە پاراستن و بەهێزکردن و گەشەپێدانی یەکێتی. هەرچی مادەی 27ـی ئەو بەشەیە مەرجەکانی سەرۆک دیاریکراوە کە دەبێت ئەو چوار مەرجەی تێدا بێت: -تەمەنی لە 40 ساڵ کەمتر نەبێت. -ناو و ناوبانگی باشی هەبێت و شارەزا بێت لە سیاسەتدا. -لانیکەم 10 ساڵ خەباتی سیاسیی و رێکخراوەیی لە ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبێ دابڕان هەبێت. -بەهیچ تاوانێکی ئابڕووبەر حوکم نەدرابێت. مادەی 28ـی رەشنووسی پەیڕەو باسی هەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی دەکات کە لە کۆنگرە دەبێت و ئەگەر تاکە بەربژێر بێت ئەوا دەنگدان بە ئاشکرا دەبێت، بەڵام ئەگەر لە بەربژێریک زیاتر بۆ ئەو پۆستە هەبێت، هەڵبژاردن بە نهێنی و ئازاد و زۆرینەوەی دەنگەکان دەبێت. مادەی 29ـی رەشنووسی پەیڕەوەکە باسی راسپاردنی کەسێک بۆ راپەڕاندنی کارەکانی سەرۆک دەکات ئەگەر سەرۆک ئامادەنەبوو، هەروەها دەستلەکارکێشانەوەی بە دەنگی زۆرینەی رەهای ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پەسند دەکرێت. ئەگەر سەرۆک لە پۆستەکەیدا نەما، مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە 60 رۆژدا سەرۆکێکی دیکە بە کاتی هەڵدەبژێرێت. مادەی 30ـی رەشنووسی پەیڕەوەکە باسی ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات کە ئێستا بافڵ تاڵەبانییە و دوێنێ چوارشەممە، 27ـی ئەیلوول لە کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکەی هەڵبژێردرا، دەسەڵاتەکان لە 15 خاڵدا چڕکراونەتەوە کە ئەمانەن: -بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی بڕیار و سیاسەتەکانی یەکێتی. -سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی دەکات و لەکاتی وەک یەکبوونی دەنگەکان، دەنگی سەرۆک یەکلایی کەرەوەیە. -سەرپەرشتی کاروباری دارایی و پەیوەدنییەکان و هەر کاروبارێکی دیکە دەکات کە لەچوارچێوەی دەسەڵاتەکانی بێت. -نوێنەرایەتی یەکێتی لە دەرەوە و لە ناوەوە دەکات. -هاوئاهەنگی لەنێوان ئەنجوومەنەکانی سەرکردایەتی، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی و ئەنجوومەنی پشتیوانی دەکات. -رێککەوتنە سیاسییەکان دوای پەسەندکردنی لە سەرکردایەتی یەکێتی واژۆ دەکات. -گشتاندنی رێسا پەسەندکراوەکانی سەرکردایەتی دەکات. -ئامادەکردنی راپۆرتی ساڵانەی سیاسی و رێکخراوەیی بۆ پێشکێشکردنیان لە کۆنگرە و دیدارەکان. -مەکتەبێکی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانەی پێکدەهێنێت، بەرپرسە لە رێکخستنی کارە کارگێڕییەکانی سەرۆک، بە رێسایەک پێکهاتە و بەشەکانی دیاریدەکرێت. -دەزگای دارایی، مەڵبەندی دیراساتی گشتی، ناوەندی کاروباری یاسایی، پەیوەندییەکانی بەغدا و عێراق، پەیوەندییەکانی دیکەی یەکێتی راستەوخۆ بە سەرۆکەوە دەبەسترێنەوە. -لەنێو سەرکردایەتی یەکێتی گوتەبێژ دیاریدەکات. -فەرمانی دامەزراندن لە پۆست بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی یەکەمی سەرجەم دامودەزگاکانی مەکتەبەکانی یەکێتی دەردەکات. -پارێزەری سامان و موڵک و داهاتی یەکێتی دەبێت و نابێت بۆ بەرژەوەندی خۆی و کەسوکارەکەی بەکاریان بهێنێت. -پابەند دەبێت بە پەیرەوی ناوخۆ و بەپرسیارە لە جێبەجیکردنی. -هەر ئەرک و دەسەلاتێکی دیکە لەم پەیڕەوەدا بۆی دیاری بکرێت. هەروەها لە مادەی 31ـی رەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆیدا هاتووە گوتەبێژی ئەو حیزبە لەلایەن سەرۆکەوە دیاری دەکرێت و گوتەبێژ هیچ ئەرکێکی دیکەی نابێت، ئەو گوتەبێژە گوزارشت لە رای فەرمی یەکێتی دەکات و وا پێویست زانراوە زمانێک زیاتر بزانێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دوەم رۆژی كۆنگرەی پێنجهمدا، بهكۆی دهنگی ئهندامانی كۆنگره پەیڕەوی ناوخۆیی حزبەكەی پەسەند كرد و بهپێی پهیڕهوهكهش، ئهنجومهنی سهركردایهتی له 61 ئهندام پێكدێت. لە رۆژی دوهمی كۆنگرەی پێنجەمدا، بهكۆی دهنگی ئهندامان پهیڕهوی ناوخۆیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەسەندكرا، بهگوێرهی پهیڕهوهكهش، ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكێتی له 61 ئهندام پێكدێت بهسهرۆكی یهكێتیهوه، بهدهنگدانی راستهوخۆی ئازاد و نهێنی ههڵدهبژێردرێن. پەیڕەوی نوێی یەکێتیhttps://uploadnow.io/f/yBfvfq2 https://uploadnow.io/files/yBfvfq2
ئەمڕۆ پێنچشەممە 200 ملیار دیناری دیکەی پارەی مووچە لەلایەن، بانكی بازرگانیی عێراق (TBI)ەوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردرا و خرایە سەر ئەژماری وەزارەرتی دارایی هەرێمی كوردستان."
ڕۆژی پێنجشەممە 28ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای پەرلەمانی ڕۆمانیا بە سەرۆكایەتیی سێناتۆر تیتۆس کورلاتسیان سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ڕۆمانیا كرد. لە دیدارەكەدا کە بەڕێز ڕادۆ ئۆکتاڤیان دۆبرێ باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراقیش ئامادە بوو، سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ڕۆمانیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە خەباتی بزووتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان كرد و، هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا هەبوو. جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی زۆر بە گرنگییەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و داواشی كرد كە پەیوەندییەكانی ڕۆمانیا و هەرێمی كوردستان لە بواری كولتووری و ئابووری و وەبەرهێنان و كەرتی تایبەتدا پەرە بستێنێت. هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ڕۆمانیای بە دۆستانە وەسفكرد و خوازیاری ئەوەش بوو كە ئەو پەیوەندییانە فراوانتر بكرێن بە تایبەت لەبواری ئابووری و كشتوكاڵ و وەبەرهێنان. هەروەها سوپاسی ڕۆڵی ڕۆمانیای كرد كە لە چوارچێوەی هێزی هاوپەیماناندا لە شەڕی تیرۆر یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووە. پەیوەست بە شەڕی تیرۆر سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە هەڕەشەی تیرۆر هەڕەشەیەكی جیهانییە. ڕاستە كە لەڕووی سەربازییەوە داعش تێكشكاوە بەڵام هۆكارەكانی دەركەوتن و بەهێزبوونەوەی داعش هێشتا هەر بەردەوامن و بە پێویستیشی زانی هاوپەیمانیەتی و هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بنبڕكردنی تیرۆر هەر بەردەوام بێت و لە ئەولەوییەتی سیاسەتی جیهانیدا بێت. بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و كۆسپ و تەحەددیاتی بەردەم سەقامگیری لە ناوچەكە و جیهان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.
وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووت راگهیاند. بەگوێرەی پێشبینیەکان ئهمڕۆ پێنجشهم 28ی9ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ دهبێت لهگهڵ ههندێ پهڵه ههوری جیاجیا، راشیگەیاندوە، پلهكانی گهرما نزیك دهبێتهوه له تۆماركراوهكانی دوێنێ چوارشهم. سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی هەینی ڕایگەیاند: سبهی ههینی 29ی9ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت، پلهكانی گهرماش نزیك دهبێتهوه له تۆماركراوهكانی ئهمڕۆ پێنجشهم. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :هەولێر: 38 پلەى سیلیزىسلێمانی: 35 پلەى سیلیزىدهۆک: 37 پلەى سیلیزىکەرکوک: 39 پلەى سیلیزىهەڵەبجە: 37 پلەى سیلیزى زاخۆ: 38 پلەى سیلیزىحاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزىسۆران:35 پلەى سیلیزىگەرمیان: 40 پلەى سیلیزى.
بەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبان بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ستاڤی ئێزگەی دەنگی كوردستان و هەموو ئەو خەباتگێڕانە دەكەم كە لە قۆناغەكانی ڕابردوودا لە ئێزگەی دەنگی كوردستاندا دەنگی شۆڕش و خەباتی گەلی كوردستان بوونە. دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان، شۆڕش و وەرچەرخانێك بوو لە گەیاندنی دەنگی ڕەوای گەلەكەمان و لە هەمانكاتیشدا بووە سەرچاوەی ئیلهام و بەرچاوڕوونی بۆ شۆڕشگێڕان و پێشمەرگە قارەمانەكان و ڕێكخستنە حزبییەكان و هەموو چینوتوێژەكانی گەلی كوردستان و ڕۆڵێكی كاریگەری هەبوو لە گەیاندنی پەیامی شۆڕش بۆ سەرانسەری كوردستان و ناوچەكە و جیهان. ڕۆڵی ئێزگە تێكۆشەرەكەی دەنگی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكانی شۆڕشدا هەمیشە لە یادەكاندا دەمێنێتەوە. هیوادارم ئێستایش بە نەفەسێكی تازە و بە سوودوەرگرتن لە تەكنیك و شێوازی نوێ بەردەوام بێت لە بەرگریكردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان و پاراستنی ڕەسەنایەتی و كولتوور و پێكەوەژیان و نیشتیمانپەروەری لەناو خەڵكی كوردستاندا. مسعود بارزانی28ی ئەیلوولی 2023
خاوەنی ئەو هۆڵەی ئاگری لێ کەوتەوە لە قەزای حەمدانیە لە لایەن دامەزراوەکانمانەوە دەستگیر کرا دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە هۆڵێکی بۆنەوئاهەنگەکان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوەی سەدان هاووڵاتی بوونە قوربانی. دواتر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچوو لەنێویاندا خاوەنی هۆڵەکە بەناوی (سمیر سلیمان کرومی رفو اسو). دوابەدوای گەیشتنی فەرمانی دەستگیرکردن، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئەیلوولی 2023 دامەزراوەکانمان لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیر کرد و بە فەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.
بافڵ تاڵەبانی، لیستێکی بۆ ئەنجوومەنی نوێی سەرکردایەتی حیزبەکەی ئامادە کردووە و ناوی ئەندامانی لیستەکە ئەمانەن: سەعیدی پیرە شاڵاو عەلی عەسکەری قوباد تاڵەبانی دەرباز کۆسرەت ئاسۆ مامەند رەفعەت عەبدوڵا شاڵاو کۆسرەت شاناز ئیبراهیم عیماد ئەحمەد رزگار عەلی خالید شوانی ستران عەبدوڵا رەوەند مەلا مەحمود شوکر کەریم جوان ئیحسان رابیحە حەمەد بورهان سەعید سۆفی بڵێسە جەبار فەرمان هاوڕێ شێخ دارۆ رێبوار تەها تەلار لەتیف رێواز فایەق بێگەرد تاڵەبانی پەروین بابەکر ئاسۆ مامەند لوقمان وەردی رێباز بێرکۆتی زیاد جەبار عەباس فەتاح تابان تاڵەبانی وەهاب هەڵەبجەیی شاڵاو سەلاح یوسف گۆران هیوا چاوشین پۆڵۆ شاڵاو سەمیر هەورامی نزار ئامێدی ئەحمەد موفتی ژوان سابیر زەینەدین ئامۆکەیی سەرۆکەوت زەکی پۆڵا تاڵەبانی سالار سەرحەد ئەحمەدی نۆکان شێرکۆ میروەیس ئاراس ئاغا فەیسەڵ کەریم خان ئارێز عەبدوڵا ئەمین بابەشێخ دابان شەدەڵە دکتۆرە شەونم فەهمی بورهان ئاوات محەمەد دارا رەشید
بەختیار کاوانی رایگەیاند: لەکاتی کردنەوەی دەرگای هۆڵی کۆنگرە بڕیاریدا بەشداری لە کۆنگرەی پێنجەمی “بە نایاسایی سەپێندراو بەسەر کادیران و ئەندامانی حیزبەکەمان نەکەم”. بەختیار کاوانی، کادیری پێشکەوتووی یەکێتی و لێپرسراوی پێشووی ئیدارەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر لەگەڵ دەستپێکردنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی لە سلێمانی راشیگەیاند: "لەگەڵ دەستپێك و کردنەوەی دەرگای هۆڵی کۆنگرەی پێنجەمی بە نایاسایی سەپێندراو بەسەر کادیران و ئەندامانی حزبەکەمان، بڕیارمدا بەشداری نەکەم لە بەلاڕێدا بردن و نانەوەی ناکۆکی نێوان تێکۆشەران و لەتکردنی یەکێتییەکەمان بەپێی ویست و خواستی نەیارەکانمان". ئاماژەی بەوەشکرد: "پشتیوانی خۆم بۆ هەڤاڵ مەلا بەختیاری سەرکردە و هەڤاڵەکانی لە ئەنجومەنی باڵا رادەگەیەنم، پشتیوانی تەواوی هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی دەکەم، هاوڕام لەگەڵ وتارە بە نرخەکانی هەردووکیان، کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی رێڕەوی راستەقینە و رێکخستنەوەی جەمسەرەکان بۆ دووبارە هەستانەوەی یەکێتییەکەی جاران و هی هەمووان".
لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، نابنەوە بە سەرکردایەتی و وەکو سەرکردەی ئەو حیزبە دوا رۆژیانە. ناوەکان: لاهور شێخ جەنگی بەرهەم ساڵح عەدنانی حەمەی مینە شۆڕش ئیسماعیل قادر عەزیز حامید حاجی غالی ئاڵا تاڵەبانی پەروین کاکە حەمە زینۆ محەمەد فێنک ئەحمەد شلێر ژاژڵەیی ئاراس شێخ جەنگی غازی کەرکوکی شادمان مەلا حەسەن سەردار هەرکی وەستا حەسەن چەتۆ حەسەن وەستا رەسوڵ مەحمود سەنگاوی مستەفا چاوڕەش عەتا سەراوی لیوا نەوشیروان فەوزیە نەزیر عەزیز حەسەن عەبدوڵا ئیسماعیل نەسروڵا سورچی محەمەد ناجی میقداد شێخ سەرکەوت حەمە شیرین حوسێن مەلا ئاری ساڵح عوسمان کاکەڕەش ئەحمەد عەسکەری خەمینە حوسێن چرا عومەر دریڤان عەبدولقادر هەژار کوێستانی فەرید ئەسەسەرد ئیمان ڕەزاق عیزەت سابر ئاسۆس عەلی سۆران جەمال تاهیر میران محەمەد لەتیف عومەر زوبێر عوسمان ئارام خەبات حەمەسور دووشیوانی حاجی مەسیف ئەبو زێد لەتیف نێروەیی داود شنگالی محەمەد شێروانی هێرش حەبیب حەمەی حەمە سەعید رەهبەر سەید برایم ئاڤێستا محەمەد سەرتیپ عەلی هیوا عەبدوڵا مستەفا چاڵاوی فەهیمە سابر مەحمود قەرەداخی رێبوار ئیسماعیل دڵپاک تاهیر سیروان کوێخا نەجم کاوە سەلیم خاڵە کاکە مەند شوان قادر