بناڤێ خودێ مەزن و دلۆڤان بهەلكەفتا هاتنا جەژنا (جەمایێ) یا خویشک و برایێن ئێزدی، پیرۆزباهیێن گەرم ل میرێ ئێزدیان و بابا شێخ وجڤاتا ڕۆحانیێ ئایینێ ئێزدی و هەمی خویشک و برایێن ئێزدی یێن كوردستانێ و جیهانێ دكەم. ل ڤێرێ داكۆكیێ ل سەر هندێ دكەین، دڤێت خویشک و برایێن ئێزدی بتایبەت ل دەڤەرا شنگال بشێن برینێن خۆ سارێژبكەن و ب ئازادی و دیر ل هەمی جۆرێن گوشار و ئاستەنگا بڕیارێ ل سەر چارەنڤیسێ خۆ بدەن . هەر ب ڤێ هەلكەفتێ تەكەزێ ل بهێزكرنا كولتورا پێگڤەژیانێ دناڤبەرا ھەمی پێکھاتێن ئولی و نەتەوەیێن کوردستانێ دكەم و هیڤیدارم خویشك و برایێن مە یێن ئێزدی جەژن و هەلكەفتێن خۆ ب ئارامی و دلخۆشی بكەن . جەژنا هەوە پیرۆز و بمینن بخێرو خۆشی مسعود بارزانی6ـی تشرینا ئێكێ 2023
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، راستەوخۆ ناردنی مووچە لە بەغداوە، "قەوارەی هەرێمی کورستان لاواز دەکات." دەشڵێت، ئەگەر پرسی مووچە جیا دەکرێتەوە لەوانی دیکە، دەبێت دابەشکردنی مووچە لە رێگەی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر گوتارێکی پێشکێشکرد و وێڕای چەند پرسێکی پەیوەست بە قوتابیان و هەنگاوی دوای دەرچوونیان، لەبارەی مووچەوە قسەی کرد و گوتی، "لە دوا سەردانمدا بۆ بەغدا ئەو کاتەش گوتمان کە نامانەوێت چیتر مووچە بابەتی سەرەکیی هەواڵەکان بێت. مافێکی رەوا و سەرەکیی هەر مووچەخۆرێکە کە بەشێوەیەکی ئاسایی هەر مانگێک مووچە وەربگرێت، بەڵام دەبینین کە خەریکە ئەم بابەتەش بە ئاراستەیەکی هەڵەدا دەبردرێت." لەبارەی ئەو پەرلەمانتارانەی کە داوایان کردووە مووچە راستەوخۆ لە بەغداوە بێت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی، "هەرێمی کوردستان کیانێکی دەستووریی ناو عێراقە، بۆیە ئەگەر مووچەش لە بابەتەکانی دیکە جیادەکرێتەوە، دیسان دەبێت هەر لە رێگەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابەش بکرێت، نەک وەکو ئەوەی هەندێ کەس داوایان کردووە کە بە میکانیزمێکی نادەستووری و راستەوخۆ مووچەخۆران بە بەغداوە ببەسترێنەوە. پێویستە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو کیانێکی فیدراڵ پارێزراو بن و نابێت چەمکی فیدراڵییەت لە عێراقدا لاواز بکرێت." مەسرور بارزانی باس لە سەردانەکەی بۆ بەغدا دەکات و دەڵێت، "پێش ماوەیەک کە چووم بۆ بەغدا، زۆربەی لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵم بوون، و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراقیش پشتیوانمان بوون. ئێمە توانیمان کاریگەرییەکی باش لەسەر ئاستی حکومەتی فیدراڵی دروست بکەین و بگەینە هەندێک تێکگەیشتن و رێککەوتن لەسەر چۆنییەتیی چارەسەرکردنی ئەم بابەتە. بەڵام دوای ئەمە، ئەم چەند رۆژە بینیمان کە هەندێ کەس هەوڵیانداوە، نامەیەکیان نووسیوە، پێچەوانەی ئەو تێکگەیشتن و رێککەوتنەی کە کە نێوانماندا بووە، داوایان کردووە راستەوخۆ حکومەتی بەغدا مووچەی مووچەخۆران بدات کە ئەمە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم و لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە." سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان داوا لەو لایەنانە دەکات، "چیتر هەوڵی ئاسانکاری و رێخۆشکردن بە کەس نەدەن کە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل بکەن، چیتر ئاسانکاری نەکەن بۆ ئەوەی ریزەکانی خەڵکی کورستان لێکبترازێن. ئێمە هەوڵێکی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی یەکڕیزیی خەڵکی کوردستان بپارێزین. چونکە پێمانوایە تەنیا بەمشێوەیە دەتوانین بەرگری لە مافەکانی خۆمان بکەین."
بەپێی ڕێکەوتنی یەکێتی و حکومەتی عێراق فەوجێکی ۷٥۰ کەسی لە لیوای ۷۱۱ی هێزەکانی ۷۰ دەگوازرێنەوە سەر وەزارەتی ناوخۆی عێراق و دەبن بە پۆلیسی فیدڕاڵی و موچەو میلاکاتیان دەچێتە سەر حکومەتی ناوەند . بەپێی زانیارییەكان، لە ماوەی ڕابردوو دوجار تیمی سەربازی حکومەتی عێراق سەردانی لیوای ۷۱۱یان کردووە و دۆسییەی ۷٥۰ پێشمەرگەی لیواکەیان وەرگرتووە . گواستنەوەی میلاکاتی ئەو فەوجە بەنهێنی بەڕێوە دەچێت و پەیوەستە بەڕێکەوتنی نێوان یەکێتی و حکومەتی ناوەند و بە پێشمەرگەکان ڕاگەیەندراوە دەوامیان لە کەرکوک یان بینای زیندانی فیدڕاڵی چەمچەماڵ دەبێت، کە ئێستا بارەگای ئەو فەوجەی لیوای ۷۱۱ی تێدایە . ژێدەر بوار نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ھۆڵێکی ئاھەنگگیرانی بووک گواستنەوە لە قەزای حەمدانییە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ١٢٢ کەس. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای نەینەوا لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکەی قەزای حەمدانییە بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئێستادا، ٢٠ لە بریندارانی ڕووداوەکەی قەزای حەمدانییە بەھۆی سەختی برینەکانیانەوە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، ڕەوانەی دەرەوە کراون، ھەروەھا سێ برینداری دیکەی ڕووداوەکە، بەھۆی سەختی برینەکانیانەوە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی دەرەوە دەکرێن. لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە ئێستادا، چوار لە بریندارانی ڕووداوەکە لە نەخۆشخانەی حەمدانییە، بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکە لە نەخۆشخانەی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە مووسڵ، چوار برینداری دیکە لە نەخۆشخانەی ھەولێر و سێ برینداری دیکەیش لە نەخۆشخانەکانی دھۆک چارەسەر وەردەگرن. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ھۆڵێکی ئاھەنگگیرانی بووک گواستنەوە لە قەزای حەمدانییە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ١٢٢ کەس. لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "سامپڵی خوێنی کەسوکاری ئەو قوربانیانەی وەرگیراوە، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەوان، بتوانین ناسنامەی قوربانیان ئاشکرا بکەین، چونکە تا ئێستا ژمارەیەک تەرمی ئەو کەسانەی کە لە ڕووداوەکەدا، گیانیان لەدەستداوە، ناناسرێنەوە". ڕۆژی سێی ئەم مانگە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، تا ئێستا ١١٩ کەس لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ھۆڵێکی ئاھەنگگیرانی بووک گواستنەوە لە قەزای حەمدانییە گیانیان لەدەستداوە. درەنگانی شەوی سێشەممە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە ھۆڵێکی ئاھەنگگێڕانی بووک گواستنەوەدا لە قەزای حەمدانییە سەربە پارێزگای نەینەوا، ئاگر کەوتەوە کە بەھۆیەوە بەسەدان کەس بوونە قوربانی. ڕووداوەکە لەسەر ئاستی عێراق و جیھانیش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و کەسوکاری قوربانییەکانیش داوا دەکەن ھەرکەسێک لە ڕووداوەکەدا، کەمتەرخەمبووە، بدرێت بە دادگا. ڕۆژی ١ی ئەم مانگە سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە، لیوا سەعد فالح ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لە ڕووداوەکە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا، دەرکەوتووە کە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە لە ھۆڵێکی ئاھەنگگێڕانی بووک گواستنەوە لە قەزای حەمدانییە، بەھۆی یاریە ئاگرینەکانەوە بووە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/10/2023، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی هەینی 6/10/2023، ئاسمان لەنێوان پەڵە و ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 29 پلەى سیلیزى سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى دهۆک: 26 پلەى سیلیزى کەرکووک: 30 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى زاخۆ: 26 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 21 پلەى سیلیزى سۆران: 25 پلەى سیلیزى گەرمیان: 30 پلەى سیلیزى
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە هەڵسوڕێنەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دەیڤد بێرگەر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگيی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیيهوه بەزووترین کات. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوهکەدا، جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کرایەوە.
كهشناسی ههرێم رایگهیاند، ئهمڕۆ ئاسمان نیمچه ههور و ههوری تهواو دهبێت، بارانبارین دهستپێدهكاتهوه و ههندێ جاری ههوره بروسكهی لهگهڵ دهبێت. كهشناسی ههرێم رایگهیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی یهكهمی 2023، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، باران بارین لەسەر ناوچەشاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان بەئاستی جیا جیا دەبێت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک بارانی دەبێت لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی راپەرین ئاستی بارانەکە زیاتر دەبێت و هەندێ کات هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت لەشەودا کەشەکە جێگیر دەبێت. دهشڵێت: "پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ". له بارهی سبهینێ پێنجشەممە 5ی تشرینی یهكهم، كهشناسی ههرێم دهڵێت: "ئاسمان بەگشتی لەنێوان پەڵە و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بهراورد به تۆمار كراوهكانی ئهمڕۆ بەرز دەبنەوە".
بڕی زیاتر لە (٥)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا. دوای وەرگرتنی بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەپلانێکی وردو تۆکمە ئەمڕۆ رێککەوتی ٣ی ١٠ی ٢٠٢٣ توانیان (٢) دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێن.لەکاتی دەستگیرکردنیان بڕی (٥) پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵیان پێگیرا کە نیازیان وابوو بۆ ناو شاری هەولێر بیگوازنەوە . هەردوو تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوەو بە گوێرەی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقڵیەکان رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.٣ی ١٠ی ٢٠٢٣
لە شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلالدا، لاهور شێخ جەنگی بە یەک دێڕ یادی دەکاتەوە. لاهور جەنگی نووسیویەتی" رۆحت شادبێت مامە گیان، لەبیرت ناکەین"
بەڕێزان سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم. هیوادارم قۆناغێکی نوێ لە خزمەتی گەل و نیشتمان دەست پێ بکەن و هەنگاوەکانتان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و پەرەپێدان بە دەستکەوتەکان و پاراستنی نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی کوردستان چڕتر بکەن و هەروەها هەماهەنگی و پشتیوانیتان بو جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکومەت زیاتر بکەن. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2023/10/3
دوێنێ دووشەممە ٢/١٠/٢٠٢٣ هەشت برینداری دیکەی رووداوەکەی حەمدانییە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا. دوای گیان لەدەستدانی زیاتر لە ١٠٠ کەس لە قوربانیانی ئاگرەکەی حەمدانییە، دوێنی دووشەممە هەشت کەسی دیکەش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا. بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو هەشت بریندارەی رووداوەکەی حەمدانییە کە دوێنێ بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا، لە گۆڕستانی قیامە لە قەزای حەمدانییە بەخاک سپێردران، و لەناویشیاندا باوکی (حەنین ریاز) بووکەکەی حەمدانییە، یەکێک بوو لە قوربانییەکان کە گیانی لەدەستدا.
باڵی کامیل حاجی عەلی جیابوونەوەی خۆی لە بزووتنەوەی ئیسلامی راگەیاند و حزبێکی نوێ بە ناوی ‘بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان’ رادەگەیەنن. باڵی كامیلی حاجی عەلی ئهمڕۆ سێشەممە، ٣/١٠/٢٠٢٣ بەشداری كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی لەشاری سلێمانی ناكەن و بایكۆتی دەكەن، دوای ئەوەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بەهۆی بایكۆت ئەوان كۆنگرەكە دواخرا. بەپێی زانیارییەكان، کامیل حاجی عەلیو ئەنجوومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی شەوی رابردوو بڕیاریانداوە بەشداری كۆنگرەی حیزبەكەیان نەكەن. هەر ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، كامیلی حاجی عەلی هۆكاری بەشدارینەكردنیان لە كۆنگرەی بزووتنەوەی رووندەكەنەوەو كاری سیاسی داهاتووشیان، كە دروستكردنی حیزبێكە رادەگەیەنن.