رۆژی شەممە 7/10/2023، بە گوڕی 6.3 پلەی رێختەر بومەلەرزەیەک پارێزگای ھیراتی ئەفغانستانی ھەژاند و لە پارێزگای مەشھەدی ئێرانیش ھەستی پێكراوە. بەرپرسانی تاڵیبان بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەو بومەلەرزەی هەرێمی هیراتی لە باکووری رۆژئاوای ئەفغانستان هەژاند، تائێستا زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، ئەوە جگە لە بێسەروشوێن بوونی دەیان کەسی دیکە. بەرپرسانی تاڵیبان باسیان لەوەشکردووە، بومەلەرزەکەی 7ی ئۆکتۆبەر بە گوڕی 6.3 پلەی رێختەر و بە قوڵای 7.7 کیلۆمەتر لە هەرێمی هیراتی روویداوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 12 گوندی ئەو ناوچەیە بە تەواوی وێران بوون. داواشیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، بەدەم بانگەوازەکەیانەوە بچن و هاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی هیرات بکەن.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هەر کەسێک ئازاری دیلەکانمان بدات، بەسەریەوە ناچێ و حەق و حیسابی لەگەڵ دەکەین. راشیگەیاند، بەرپرسانی حەماس بەرپرسیارەتی سەلامەتیی گیانی دیلەکانیان لە ئەستۆیە. ئەمە لە کاتێکدایە کە سەر لە بەیانی دوێنێ شەممە، بزووتنەوەی حەماس لە ئاسمان و زەویەوە ھێرشی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە غەززە و نزیکەی ٤٠٠ کەس کوژران و زیاتر لە ١٥٠٠ کەس بریندار بوون.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هێرشی حەماسی بۆ سەر ئیسرائیل بە "تیرۆرستی" ناو برد و وتی "ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل و درێخی ناکات لە پێدانی یارمەتی بە ئیسرائیل بۆ ئەوەی بەرگریی لە خۆی بکات". سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد، کە بە تەلەفۆن لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسەی کردووە. بایدن هەروەها وتی، ئیسرائیل مافی بەرگری لەخۆکردنی هەیە دژی هێرشەکانی حەماس.
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کەمپی مەخموریان بۆردومان کرد. بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانەکە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بووە و یەکێک لە بۆمبەکان بەر مزگەوتێک کەوتووە. هەر بەپێی زانیارییەکان، بۆمبی دووەم نەتەقیوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا زیاتر لە 1800 فەڵەستینی بوونەتە قوربانی. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە، 1800 فەڵەستینی کوژراون و برینداربوون". بەپێی زانیارییەکان، 190 کەس کوژراون و زیاتر لە 1600 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ناوەندی تەندروستیی فریاکەوتنی ئیسرائیل دەڵێت، لانیکەم 22 کەس بەهۆی هێرشەکەی حەماسەوە گیانیان لەدەستداوە. نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، مێگن دەیڤید ئادۆم کە ناوەندی تەندروستیی فریاکەوتنی ئیسرائیلە، رایگەیاند، لە بەیانییەوە لانیکەم 22 کەس بەهۆی هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماسەوە لە ئیسرائیل کوژراون. ناوەندە تەندروستییەکە گوتیشی کە سەروو 70 کەسی دیکەش "بە سەختی" برینداربوون و چاوەوان دەکەن ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبێتەوە.
ئاژانسی ههواڵی ئیسرائیل بڵاوی كردهوه كه سهرۆكی ئهنجومهنی كۆمهڵگهی نیشتهجێبوونی شهعار ههنیگهفی ئیسرائیل كوژرا.ئاشكرا كراوه كه ئۆڤێر لیبشتاین، سهرۆكی ئهنجومهنی كۆمهڵگای نیشتهجێبوونی شهعار ههنیگهف له ئهنجامی تهقهكردنی فهلهستینیهكان كوژرا.لهلای خۆیهوه سهرۆكی ئیسرائیل ڕایگهیاند، دهوڵهتی ئیسرائیل له دۆخێكی سهختدایه و پاڵپشتی سوپای ئیسرائیل و ههموو هێزه ئهمنییهكان دهكات بۆ دهربازبوون لهو دۆخه.سهرۆكی ئیسڕائیل، له تۆڕی توێتهر (ئێكس)، ئهوهشی خستووهته ڕوو، داوای هاندان له خهڵكی ئیسرائیل دهكات بۆ دهربازبون لهو دۆخهی كه تێیدایه كه ڕووبهڕووی هێرش بووهتهوه و ههموو لایهك پابهندی بڕیارهكانی ھێزه ئهمنییهكان بن و ههمووان هاوكاری یهك بكهن بۆ تێپهڕاندن لهو دۆخه.بهرهبهیانیی ئهمڕۆ شهممه، له كهرتی غهززهوه، ههزاران مووشهك ئاراستهی قوڵایی ئیسرائیل كرا و له ئهنجامدا ژمارهیهك كوژرا و سهدان برینداری لێكهوتهوه.پێشتریش بزووتنهوهی حهماس ئۆپهراسیۆنی گهدهلوولی ئهقسای له دژی ئیسرائیل ڕاگهیاند.
ئەمڕۆ شەممە 10/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئارشاک مانۆکیان کونسولی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ ماڵاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی ئەرمینیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە کوردستان کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست.کونسولی گشتیی ئەرمینیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و پشتگیریکردنیان لە ماوەی کارکردنیدا.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: 770 ملیار دیناری شایستەی جووتیاران خەرج دەکرێت. موسەننا جەبار، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 07-10-2023 رایگەیاند: "ئەم هەفتەیە 770 ملیار دیناری شایستەی دارایی جووتیارانی عێراق بە هەرێمی کورستانیشەوە خەرج دەکرێت کە دوایین بەشی شایستەی جووتیارانی سەرجەم پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان دەبێت". دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران لەم کاتەدا لە کاتێکدایە، وەرزی بەهار وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، جووتیاران دوای 24 کاژێر لە رادەستکردنی گەنمەکانیان چەکی پارەکانیان وەردەگرن و لەماوەی 15 رۆژدا پارەیان بۆ خەرج دەکرێت. جووتیارانی هەرێمی کوردستان ئەم ساڵ 500 هەزار تۆن گەنمیان بە بەهای 400 ملیار و 24 ملیۆن و 69 هەزار دینار رادەستی سایلۆکان کرد. پار، بەهۆی وشكەساڵی و کەمیی باران بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کەم بوو؛ بۆیە حکومەتی عێراق بێ سنوور گەنمی وەرگرت. ئەم ساڵ بەرهەم زۆر بوو، بۆیە حکومەتی عێراق وەرگرتنی گەنمی لە هەرێمی کوردستان سنووردار کرد و تەنیا 500 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە 7ی10ی2023، مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن،رۆشنبیری و لاوان، كارەبا ،شارەوانی و گەشتو گوزار،دابەشدەكرێت.بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی دەبوایە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشبكرێت،بەڵام مووچەی ئەو وەزارەتە پێشخراو و رۆژی شەممە پێنجشەممە دابەشكرا.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، حەواڵەکردنی دۆلار لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمەریکاوە بۆ عێراق بەردەوامە و بە شێوەی قیستی ساڵانە دەدرێت. دوای ئەوەی ئەمشەو هەینی، نرخی 100 دۆلار بەرزبووەوە بۆ 161 هەزار دیناری عێراقی، بانکی ناوەندی ڕایگەیاند: ئەو هەوڵانەی باس لە راگرتن یاخود کەمکردنەوەی حەواڵەکردنی دۆلار لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمەریکا بڵاودەکرێنەوە، دوورن لە راستی. لەئیستاشدا نرخی 100 دۆلار لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی بۆ 157 هەزار دینار. هەروەها چاوەروان دەکرێت نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی پێنج شەممە روو لە بەرز بوونەوە دەکات. بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 6/10/2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ، هەروەها سبەی شەممەش، 7/10/2023، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دا دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ هەینی بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 30 پلەى سیلیزى سلێمانی : 29 پلەى سیلیزى دهۆک : 30 پلەى سیلیزى کەرکوک : 32 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 31 پلەى سیلیزى زاخۆ : 31 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى سۆران : 29 پلەى سیلیزى گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى