Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
12-10-2023

‎لێدوانی پۆڵاد شێخ جەنگی لەسەر پەیوەندی خۆی و مافیا كوردەكەی سوێد

‎پۆڵاد شێخ جەنگی تاڵەبانی ڕونكردنەوە دەدات و دەڵێت، هیچ پەیوەندی بەو مافیا كوردەوە نیە كە سوید داوای دەكات ‎پۆڵاد شێخ جەنگی تاڵەبانی، لە ڕونكردنەوەكەدا دەڵێت، بابەتێك لە ڕۆژنامەیەكی سویدی بڵاوكراوەتەوە، لەسەرکەسێک بەناوی ڕەوا مەجید کەگوایا مافیایە و داواکراوە لەوڵاتی سوید و وەهەر لەو بابەتەدا باسلەوەکراوە دوای پەیوەندیکردنی ڕۆژنامەکە بەلایەنێکی ئەمنی کوردستان زانیاری ئەوەیان وەرگرتوە کەداواکراو ڕەوا مەجید لەڕابردوودا لەلایەن منەوە پشتیوانی کرابێت،تەنها بەڵگەش بۆ ئەوە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکە کەکەسی داواکراو  پێش چەند ساڵێک و لەوکاتەی کە سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆربووم لەگەڵ مندا گرتوویەتی. پۆڵاد شێخ جەنگی لەو ڕونكردنەوەیەدا دەڵێت، بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنم کەسەرلەبەری ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە و پەیوەستە بەمنەوە هەواڵی ناڕاست و هەڵبەستراوە،من لەدوای شەڕی داعش وەک بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆر هەزاران وێنەم لەگەڵ هاوڵاتیاندا گرتووە،ئەم وێنەیەش کە بڵاوکراوەتەوە یەکێکە لەو وێنانە،من بەهیچ شێوەیەک نەئاگاداری ناوبراوم و نەپشتیوانیم لێکردوە. رەوا مەجید، گەورەترین مافیای سوێد کە لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری سلێمانییە، لە کاتی پەڕینەوەی بۆ نێو سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستگیرکرا. رەوا مەجید تەمەنی 37 ساڵە، سەرۆکی تۆڕێکی قاچاخچیی ماددەی هۆشبەرە بە ناوی فۆکسترۆت، لە سوێد بە "رێوییە کوردەکە" ناودەبرێت. رەوە مەجید

هەواڵ
12-10-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەمەریكی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/12 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی ئەمەریکی بە سەرۆكایەتیی ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا كرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی و پێویستیی چارەسەرکردنی بنەڕەتيی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا، بە تایبەتی کە دوای سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا، دەرفەتێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردن هاتووەتە ئاراوە کە پێویستە لە دەست نەدرێت.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک مووچەخۆرانی دیکەی عێراق، بە شێوەیەکی ئاسایی و بێ کێشە، مووچەکانیان لەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەربگرن.هەروەها جەخت لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان بە زووترین کات کرایەوە.سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە ڕێز لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بگیرێت و مافی گشت پێکهاتەکانی عێراق پارێرزراو بێت. چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بەتایبەتی بەدیجتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی و هەروەها چڕکردنەوەی هەوڵەکان و ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەشوهەوا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون. 1 2 3 4 5

هەواڵ
12-10-2023

ئیسرائیل فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەبی بۆردوومان کرد

حکومەتی سووریا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی فڕۆکەخانەکانی دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکەیان و فڕۆکەخانەی حەلەبی کردووە. بەپێی سەرچاوەکانی سووریا، هەردوو فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەب لەکارکەوتوون. لە بەرامبەریشدا بەرگریی ئاسمانیی سووریا وەڵامی هەردوو هێرشەکانی داوەتەوە. تاوەکو ئێستا سوپای ئیسرائیل هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو هێرشانە بڵاونەکردووەتەوە. هاوکات سەرچاوە خۆجێیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەکان بە مەبەستی پەکخستنی هاوکارییەکانی ئێرانە بۆ سووریا. وەزارەتی گواستنەوەی سووریا لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە رایگەیاندووە، تیمەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە لە هەردوو شوێنەکە، لە لێکۆڵینەوەکانیاندا زیانەکانی هێرشەکە دیاری دەکەن.  لە ساڵی 2011ـوە ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشی ناوبەناو بۆ سەر ئەو فرۆکەخانانە بە بیانووی گەیاندنی هاوکارییەکانی ئێران بە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد. 

هەواڵ
12-10-2023

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەدرێژایی شەو کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، بە درێژایی دوێنێ شەو کەمپی پەنابەرانی ئەلشاتی ڕۆژئاوای کەرتی غەززە و ناوچەکانی جیبالیەی باکووری کەرتەکەیان بۆردومان کرد و، لە ئاکامدا ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی کەرتەکە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، رایگەیاند، تاوەکو ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 11/10/2023 هەزار و 100 فەلەستینی لە شەڕەکاندا کوژران و پێنج هەزار و 339 کەسی دیکەش برینداربوون، 14 دامەزراوەی تەندروستی زیانیان بەرکەوتووە و 10 کەسیش لە تیمە پزیشکییەکان کوژراون.

هەواڵ
11-10-2023

دوایین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاو دەکرێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/11 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتیى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان کرد بە بۆنەی گرێدانی کۆنگرەی پێنجەمینی یەکێتی، بە ئومێدی ئەوەی ئەم کۆنگرەیە، ببێتە مایەی برەودان بە دەرفەتی کاری هاوبەش و پێکەوەیی سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیيەکانی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکهەڵوێستی لەپێناو دابینکردن و پاراستنی ماف و دەسەڵات و شایستەکانی هەرێم لە بەغدا، لەپێش هەمووشیانەوە مووچە و بودجەی هەرێم. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، لەلایەن عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچوون، دوا هەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی کاری وردبینکردنی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم خرایە ڕوو، کە ماوەی هەفتەیەکە دەست بەکار بوون. ئەم هەنگاوەش، دەستپێشخەری شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بوو بە سەرۆکایەتيی سەرۆک وەزیران لە دوا سەردانی بۆ بەغدا. لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە هەماهەنگی وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، کە سەرجەم زانیاریی پێویست خراوەتە بەر دەست لیژنە هاوبەشەکە، بەم جۆرەش ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە جێبەجێ کراوە و ئیتر ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵە، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم، وەک شایستەی دارایی خۆیان دابین بکات و وابەستە نەکرێت بە ناکۆکیی و کێشە سیاسیيەکان و پابەندییەکان و پێویستە بەیەک چاو سەیری سەرجەم مووچەخۆران بکرێت لە سەرتاسەری عێراقی فیدڕاڵ، بەو پێیەی هاووڵاتییانی عێراقی فیدڕاڵ بە هەرێمی کوردستانیشەوە، یەکسانن لەبەردەم یاساکان و نابێت جیاکاریی بکرێت لە پێدانی شایستەی مووچەخۆران لەژێر هیچ پاساو و بیانوویەکدا. سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشتر هەموو داتا و زانیارییەکانی تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی زۆر ڕوون و شەفاف و تۆمارکراو لە سیسته‌مێکی ئەليکترۆنیى پێشکەوتووی بایۆمەتریی، پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کردووە و بەردەوامیشە لەم هەماهەنگییە لە چوارچێوەی سنوور و دەسەڵاتەکانی هاتوو لە دەستووردا و بە گوێرەی پێداویستيیەکانی سیستەمی فیدراڵی لە بواری دارایی، حکومەتی هەرێم درێغی ناکات لە هەوڵەکانی لەم بارەیەوە و بە ئەرکی لەپێشینەی دەستووریی و قانونیی خۆی دەزانێت، لەبەرانبەردا ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵە کە پابەندیی دەستووریی خۆی جێبەجێ بکات، بە تایبەتیش کە زانیاریی تەواو لەسەر ژمارەی مووچەخۆران و بڕی مووچەکانیان و ئەو یاسا و ڕێنماییانەی کە پەیوەندیدارن هەیە و لە هەمانکاتدا لە ناو خشتەکانی بودجەی فیدڕاڵیشدا بڕە پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی هەرێم تەرخانکراوە و بەهانەی فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیش نەماوە تا شایستەکانی هەرێم ڕابگرن. بۆیە پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم، وەک هەموو مووچەخۆرانی پارێزگاکانی عێراق، مانگانە بێ هیچ کێشە و ئاستەنگێک، مووچەکانیان لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم وەربگرن. بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە بابەتی ڕێکار و هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهان و دواپەرەسەندنەکانی ئەم بابەتە لە نێوان عێراق و تورکیا و ئامادەکارییەکانی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان کە لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت، لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا خرایەڕوو، کە تێیدا ئاماژە بەوە کرا هەرێمی کوردستان لە دوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە لە 6/25 ی ئەمساڵەوە، پابەندیی خۆی بە ڕادەستکردنی نەوتی ڕۆژانەی هەرێم بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ کردووە بەو بڕە نەوتەی داوایان کردووە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی، بەبێ ئەوەی حکومەتی فیدراڵ خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوە خەرج بکات. ئەمەش نیازپاکیی هەرێم پیشان دەدات. لە هەمان کاتدا هەرێمی کوردستان ڕێکەوتنی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ و وەزارەتی سامانە سروشتیيەکان و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی لەبارەی خەرجیيەکان بە گرنگ زانی تاوەکوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای بەندەری جەیهان سەرکەوتوو بێت. کە لە 3/25ی ئەمساڵەوە نەوت ڕاگیراوە و زیانی دارایی گەورەی بە داهاتی گشتیی عێراق و هەرێم گەیاندووە. دواتر وەزیری کاروباری پێکهاتەکان ئایدن مەعرووف، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڕەوشی گشتیی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە چەندین پێشنیار و ڕاسپاردەی بە ئاراستەی پەرەپێدان و پتەوکردنی زیاتری دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی مافە ڕەواکانیان لەخۆ گرتبوو. سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە یەکێک لە سیما گەشەکانی ئەزموونی هەرێمی کوردستانە کە شانازی پێوە دەکەین و هەرچی پێویست بێت لە پێناو پاراستن و گەشەپێدانی ئەو بەیەکەوەژیانە دەیکەین بۆ ئەوەی کوردستان وەک هەمیشە مەڵبەند و لانکەی ئارامی نەتەوە و ئایین و ئایینزا و کولتوورە جیاوازەکان بێت و هەموومان لە کوردستان کە نیشتمانی هەموومانە، بە ئاشتیی و خۆشەویستی بژین. 1 2 3 4 5 6 7

هەواڵ
11-10-2023

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کۆدەبێت...

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لەبارەی گفتوگۆ لەبارەی وردبینیکردنی ژمارەى مووچەخۆرانی هەرێم و دەستپێکردنەوەى ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانەوە دەکات.  ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە و لەبارەی گفتوگۆ لەبارەی وردبینیکردنی ژمارەى مووچەخۆرانی هەرێم و دەستپێکردنەوەى ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانەوە دەکات. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دواهەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی وردبینیکردنی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی داراییی فیدڕاڵی و هەرێم دەخرێتە روو. لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان و دوا پەرەسەندنەکانی ئەم پرسە لە نێوان عێراق و تورکیا باس و گفتوگۆی لێوە دەکرێت. بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بە خستنەڕووی راپۆرتێک سەبارەت بە رەوشی پێكهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەبێت.

هەواڵ
11-10-2023

مەسرور بارزانی پرۆژەی هەژماری من بەسەردەکاتەوە

مه‌سرور بارزانی پڕۆسه‌ی تۆماركردن له‌ (هه‌ژماری من) له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه‌ و ڕایگەیاند: پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من رێگری ده‌كات له‌ گه‌نده‌ڵی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌. به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ی10ی2023، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، پرۆسه‌ی تۆماركردن له‌ هه‌ ژماری منی به‌سه‌ركرده‌وه‌. له‌ گوته‌یه‌كدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ئاسانكاری ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌،تا ئێستا 65 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌ هه‌ژماری من تۆماركراون، هه‌وڵده‌ده‌ین فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی تایبه‌تیش به‌شداری له‌ هه‌ژماری مندا بكه‌ن. مه‌سرور بارزانی گوتیشی، تا ئێستا سێ بانكی هه‌رێم له‌ پرۆژه‌ی هه‌ژماری من به‌شدارن، به‌رنامه‌مان هه‌یه‌ مووچه‌ خۆران به‌كارتی تایبه‌ت مامه‌ڵه‌ی خۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن، هه‌ژماری من ئاسانكاری ده‌كات بۆ مامه‌ڵه‌كردنی رۆژانه‌. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پرۆژه‌ی هه‌ژماری من رێگری ده‌كات له‌ گه‌نده‌ڵی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌، عێراقیش ده‌توانێ سوود له‌م پرۆژه‌یه‌ وه‌رگرێت.  هەژماری من، دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەمدەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.

هەواڵ
11-10-2023

مەسرور بارزانی پرۆسەی تۆمارکردنی "هەژماری من" بەسەردەکاتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2023، کاتژمێر 9:30ی بەیانی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی تۆمارکردن لە پرۆژەی (هەژماری من) لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەسەر دەکاتەوە. (هەژماری من) پڕۆژەیەکە بەو هۆیەوە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان، بەشێوەیەکی پارێزراو و شەفاف، لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری ئەلیکترۆنی راکێشانی دراو (ATM)ـەوە کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات. هەژماری من دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەمدەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات. بەهۆی دەستپێشخەریی "هەژماری من"ـه‌وه‌ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان، بە شێوەیەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری راکێشانی پارەوە (ATM) کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات. لەگەڵ ئەوەشدا، کاردەکرێت لەسەر دابینکردنی 100 هەزار ئامێری خوێندنەوەی کارتی بانکی و دابەشکردنی بەسەر شوێن و ناوەندە بازرگانییەکان بۆ ئەوەی مامەڵەی کڕین بە کارتی بانکی بۆ هاووڵاتییان و بەشداربووانی پرۆژەی هەژماری بانکی ئاسان بکات. هەروەها ئەم پڕۆژەیە ئاسانکاری دەکات تەواوی بەشداربووانی پرۆژەکە بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان، لەوانە قەرز، پاشەکەوتکردن و پارەدانی دیجیتاڵی. راگەیاندنی پرۆژەی هەژماری من لە راگەیاندنی ئەو پرۆژەیە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، هەژماری من؛ رێگایەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو بۆ فەرمانبەرانی حکومەت و خانەنشینان دەڕەخسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لە ڕێی تۆڕێک لە ئامێری ڕاکێشانی پارەوە (ATM)، مووچەکانیان وەربگرن کە لە سەرووی هەزار شوێن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا بەردەست دەبن. هەروەها لە رێگەی هەژماری منەوە، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، دەستیان بە خزمەتگوزارییە مۆدێرنەکانی بانک دەگات؛ لەوانە قەرز، توانای پاشەکەوتکردن، حەواڵەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، توانستی پارە راکێشانی نێودەوڵەتی و پارەدانی ئۆنڵاین و دیجیتاڵی. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی راشیگەیاند، هەژماری من؛ یەکێکە لەو دەستپێشخەرییە درێژخایەنانەی کابینەی نۆیەم، کە بۆ بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و زیادکردنی خۆشگوزەرانیی هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ بازرگانی لە کوردستاندا دەیخاتەڕوو. سوودەکانی پرۆژەی هەژماری من پڕۆژەکە چەندین سوودی جۆراوجۆر پێشکەش بە هاووڵاتییان و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەکات، کە ئاسنکاری لە مامەڵە داراییەکان و سەلامەتی هەژمارە بانکییەکان وەک بنەمای سەرەکی ئەو پرۆژەیە دانراوە.  لە سوودەکانی هەژماری من بۆ هاووڵاتییان، پێدانی مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەکی رێکوپێک و لە کاتی خۆیدا بەبێ بوونی نۆرە و کاتی زۆر، هەروەها توانای دەستڕاگەیشتن بە پارە لە هەر شوێنێکدا بە بەکارهێنانی بانکی مۆبایل/ئینتەرنێت بەبێ سەردانی لقەکان. هاوکات مەترسیی بردنی مووچە و پاشەکەوت ناهێڵێت و  دەستڕاگەیشتن بە بەرهەمە داراییەکان و دروستکردنی داهاتی زیادە لە دانانی پارەی نەختینەیی ناکارا لە پاشەکەوتدا و کڕینی کاڵا یان خزمەتگوزاری، یان پارەدان بە خەرجییە کەسییەکان لە رێی قەرزەوە و دەستڕاگەیشتن بە پارەدانی دیجیتاڵی ئاسان دەکات. لە سوودە ئابوورییەکانی پرۆژەی هەژماری من، بەهۆی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە کەرتی بانکی دا هەنگاو بە هەنگاو زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی لێدەکەوێتەوە و خەرجییەکانی بەکاربەرانیش زیاتر دەکات بەهۆی زیادبوونی قەرزی تاکەکەسی. رەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە کەرتی بانکیدا، لەپێناو ڕایی کردنی مامەڵە و پێداویستی فەرمانبەر و هاووڵاتییان، کەمکردنەوەی پشتبەستن بە مامەڵەی کاش و دەستپێکردنی پارەدانی دیجیتاڵی بۆ خزمەتگوزارییە گشتیەکان دەهێنێتە کایەوە. لەلایەن خۆیەوە، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی (23ـی ئایاری 2023)، لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیی پرۆژەی هەژماری من لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە تەواوبوونی پرۆژەکە، کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری و پێشکەوتنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت و فەرمانبەران و مووچەخۆرانیش سوودمەندی سەرەکی دەبن لەم پرۆژەیە و چەندین خزمەتگوزاری و کارئاسانیان بۆ دەستەبەر دەکرێت. جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من لە (7ـی ئاداری 2023) بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەک یەکەم هەنگاوی تاقیکاری، لە نەخۆشخانەی منداڵبوون و ئافرەتانی هەولێر، چوونە بواری جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من راگەیەندرا، کە نزیکەی 850 مووچەخۆری ئەو نەخۆشخانەیە لە رێی کارتی بانکییەوە مووچەکانیان وەرگرت. بەگوێرەی لێدوانی سەرپەرشتیارانی پرۆژەی هەژماری من، پرۆژەکە ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت و سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار مووچەخۆرە، دەبنە خاوەنی هەژمای بانکی تایبەت بەخۆیان. هەروەها رۆژی (15ـی ئاداری 2023) لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا لەبارەی پرۆژەی هەژماری من، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەنگاوەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی هەژماری من بە هەموو خەڵکی کوردستان بگات. رۆژی سێشەممە (3ـی نیسانی 2023)، عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژەی هەژماری من، پرۆژەیەکی ستراتیژی درێژخایەنی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروستدەکات و سوودی بۆ هاووڵاتییان، بازرگانی و حکومەتیش دەبێت. عەزیز ئەحمەد روونیکردەوە، بەپێی ئەو پلانەی دانرابوو، پێشبینیان دەکرد لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەست بەو پرۆسەیە بکەن، بەڵام توانییان لە مانگی شوباتدا، واتە چوار مانگ پێش ئەو وادەیە، یەکەم پرۆسەی تاقیکاری جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من دەستپێبکەن. هه‌میله‌ گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئارتی بانك لە (4ـی ئاداری 2023) بە کوردستان24ـی راگەیاند، قۆناغی دووه‌می پرۆژه‌ی هه‌ژماری من كه‌ دوای كردنه‌وه‌ی ژماری بانكی بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی حكومی ده‌ستپێده‌كات، كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكییه‌ بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی فه‌رمانبه‌رنین یان مووچه‌خۆری حكومی نین و روونیكرده‌وه‌، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه‌ ته‌مه‌نی له‌ سه‌رووی 18 ساڵه‌وه‌ بێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌ژماری بانكی بكاته‌وه‌ و راشیگه‌یاند، به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌مه‌ودوا ئه‌و هه‌ژماره‌ بانكییه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاره‌دان بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كان به‌كاربهێنێت به‌تایبه‌تی له‌ بازاڕدا له‌ مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌ی هاووڵاتییان.

هەواڵ
10-10-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/10، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ . هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کێشەکان سیاسیین و پێویستە لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێککەتنەکان چارەسەر بکرێن . سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەکی فیدڕاڵ پارێزراو بن. باڵیۆزی بەریتانیا ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بەتایبەتی لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ئاماژەی بە پێشکەوتوویی داتا سەنتەری ناوەندی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەت کرد کە پێویستە ببێتە نموونە بۆ هەموو عێراق و حکومەتی فیدراڵیش ، سەنتەر و دامەزراوەی پێشکەوتووی هاوشێوە دابمەزرێنێت . باڵیۆزی بەریتانیا هەروەها بە ڕێز و پێزانینەوە باسی لە دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان کرد.

هەواڵ
10-10-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/10، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا ئاڵوگۆڕ کرا.هەروەها باس لە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی بنەڕەتيی گشت کێشەکان بە تایبەتی بابەتی شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوور و یاسای بودجەدا کرایەوە، بە شێوەیەک کە مووچەخۆرانی هەرێمیش وەک سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق، مانگانە بەبێ هیچ کێشەیەک و بە شێوەیەکی ئاسایی مووچەکانیان وەربگرن. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کرا. 1 2 3

هەواڵ
10-10-2023

نرخی دۆلار بەرزترین ئاستی خۆی تۆماردەکات

ئەمرۆ سێشەممە 10/10/2023 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 162,750 دینار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنی دووشەمە نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 158,750 مامەڵەی پێوە دەکرا.

هەواڵ
09-10-2023

ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەڵبژێردران

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژارد. قوباد تاڵەبانی، شاڵاو کۆسرەت، دەرباز کۆسرەت، شاڵاو عەلی عەسکەری، رەفعەت عەبدوڵڵا، ئاسۆ مامەند، یوسف گۆران، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، رێواز فایەق، تەلار لەتیف، جوان ئیحسان، هاوڕێ شێخ دارۆ، سەرکەوت زەکی، عیماد ئەحمەد، شوانی نۆکان، ئەحمەدی نۆکان، نزار ئامێدی، بورهان سەعید سۆفی و رزگار حەمە بوونەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی. سەعدی پیرە و ئارێز عەبدوڵا بۆ مەکتەبی سیاسی دەرنەچوون.

1 2 ... 278 279 280 ... 1146 1147