جیهان

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەدرێژایی شەو کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد

12-10-2023
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەدرێژایی شەو کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، بە درێژایی دوێنێ شەو کەمپی پەنابەرانی ئەلشاتی ڕۆژئاوای کەرتی غەززە و ناوچەکانی جیبالیەی باکووری کەرتەکەیان بۆردومان کرد و، لە ئاکامدا ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی کەرتەکە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، رایگەیاند، تاوەکو ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 11/10/2023 هەزار و 100 فەلەستینی لە شەڕەکاندا کوژران و پێنج هەزار و 339 کەسی دیکەش برینداربوون، 14 دامەزراوەی تەندروستی زیانیان بەرکەوتووە و 10 کەسیش لە تیمە پزیشکییەکان کوژراون.