ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 10/9 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار ئەلحەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا. سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە ئەگەر نیازپاکی هەبێت چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان سەخت نییە . دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە وەکوو قەوارەیەکی دەستووری و فیدراڵی و لە چوارچێوەی دەستووردا، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت. سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە، ئاماژەی بەوە دا کە سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا، ڕۆڵێکی گرنگ و ئەرێنی لە ڕوونکردنەوەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدرال هەبوو، گوتیشی ئێستا دەرفەتێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەهێزکردنی متمانە و لە سەربنەمای ڕێککەوتنەکان و دەستوور هەیە.
دواین بڕی چەکی شایستەی دارایی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە چەکی شایستەی داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 گەیشتە هەرێمی کوردستان بەم شێوەی لای خوارەوە .. سلێمانی / حەفتاو حەوت ملیارو سێ سەدو حەفتاو چوار ملیون دینار هولێر / پەنجاو یەک ملیارو سەدو هەشتاو شەش ملیون و شەش سەدو هەشتاو یەک هەزار دینار. دهۆک / سی و هەشت ملیارو نۆسەدو شەست و سێ ملیون و پێنج سەدو نۆ هەزار دینار پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بون دەست بەدابەشکردنی چەکی بانکی دەکرێت لەڕێگای سایلۆکان بەپێی ڕۆژی ڕادەست کردنی گەنمی جوتیاران بە سایلۆکان شایانی ئاماژە پێدانە کە ئەوبڕە پارەیە دوا بڕی پارەی جوتیارانە بۆ ساڵی 2023.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا دژی ئیسرائیل دەکات. موقتەدا سەدر دەڵێ"پێویستە لەسەر ئێمەی عێراقی تێکۆشەر و بەرهەڵستکاری داگیرکاری ئەمریکی، خۆپیشاندانی ئاشتیانەی ملیۆنی بکەین و بچینە مەیدانی چاکسازی و ستەم لێکراون (مەیدانی تەحریر). سەدر دەڵێ: دەبێ دەنگی جیهاد لە پایتەختی عێراقی خۆشەویست بەرز بکەینەوە و بگاتە هەموو جیهان و هەموو ئاڵای ئیسرائیل بسووتێنین.
بهيانيى ئهمڕۆ دووشهممه 2023/10/9 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو كريستيانه هۆمان باڵيۆزى نوێى ئهڵمانيا له عێراق و شاندێكى ياوهرى كرد كه له ژمارهيهك لە ديپلۆماتكار و پلهدارانى سهربازى پێكهاتبوو. له كۆبوونهوهيهكدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى بهخێرهينان، پيرۆزباييى دهستبهكاربوونى له باڵيۆزى نوێى ئهڵمانيا كرد و هيواى سهركهوتنى بۆ خواست، ههروهها ههردوولا خۆشحاڵييان به ئاستى پهيوهندييهكانى ئهڵمانيا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان دهربڕى و باسيان له فراوانكردنى زياترى بوارهكانى پهيوهندى و هاريكاريى هاوبهش كرد. ههردوولا باشتربوونى دۆخى ئهمنيى عێراقييان به گرنگ له قهڵهم دا، بهڵام دووپاتيان كردهوه كه هێشتا داعش مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و ههڕهشه له ئاسايش و سهقامگيرى دهكات، بۆيه دهبێ له بهرهنگاربوونهوهى بهردهوام بن. ههر لهمبارهيهوه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئهڵمانياى كرد بۆ پشتيوانيى سهربازى و مرۆيى له عێراق و ههرێمى كوردستان. له تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكهدا، دۆخى سياسيى عێراقيان تاوتوێ كرد و ههردوولا لهسهر پێويستى و گرنگيى جێبهجێكردنى سيستمى فيدراڵى له عێراق هاوڕا بوون. لهمبارهيهوه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردهوه كه بۆ سهقامگيرى له عێراق دهبێ سيستمى فيدراڵى به دروستى جێبهجێ و جێگير بكرێت. فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى ئهڵمانيا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، ههوڵدان بۆ فرهچهشنكردنى سهرچاوهكانى داهات له عێراق و دوايين پێشهاتهكانى ناوچهكه بهگشتى، لايهنێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو.
ئەمرۆ دووشەممە 9/10/2023 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 159,700 دینار لە بازارەکانی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 158,850 مامەڵەی پێوەکرا.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی حەماسدا نزیکەی 1000 سەرباز بەشدارییان کردووە و بەپێی دوایین ئامارەکانیش، 700 ئیسرائیلی کوژراون. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، تائێستا 700 ئیسرائیلی کوژران و 2156ی تریش برینداربوون. هەروەها 150 ئیسرائیلیش ڕفێنراون. سوپای ئیسرائیل دەڵێ: 100 هەزار سەربازیان گۆاستۆتەوە بۆ باشووری ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی حەماس.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی ئاشکرای کردووە کە “بەرپرسانی ئەمنی ئێران ھەماھەنگی حەماسیان کردووە لە پلاندانان بۆ هێرشە لەناکاوەکەی ڕۆژی شەممە دژی ئیسرائیل" رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئێرانییەکان “لە کۆبوونەوەیەکدا کە دووشەممەی ڕابردوو لە بەیروت بەڕێوەچووە، گڵۆپی سەوزیان بۆ هێرشەکە داگیرساندووە." بەگوێرەی ھەواڵی رۆژنامەکە “ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لە میانی کۆبوونەوەیەکدا کە لوبنان بەرێوە چووە، هەماهەنگی لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵا و گروپە چەکدارەکانی تر کردووە، بۆ ھێرشکردنە سەر پێگەکانی سەربازی ئیسرائیل و چوونە نێو قووڵایی خاکی وڵاتەکە.
ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل ڕەزامەندی لەسەر ڕاگەیاندنی جەنگ دا. لە نوێترین کۆبوونەوەی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بە زۆرینەی دەنگ جەنگی دژی حەماس و لایەنگرانی راگەیاند و ڕێگە بە سوپای وڵاتەکە دەدرێت، ئۆپەراسیۆنی سەربازی گەورە ئەنجام بدەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی رۆژی شەممە حەماس ھێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل و زیاتر لە ٦٠٠ کەس کوژرا و نزیکەی ٢ ھەزار کەسیش بریندار بوون، ھەروەھا دەیان سەرباز و خەڵکی سڤیل بە دیل گیراون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، 413 کەسیان لە شەڕی دوو رۆژەی نێوان حەماس و ئیسرائیل کوژراون. وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو شەڕەدا 2 هەزار و 300 هاوڵاتی بریندار بوون.
میدیای ئیسرائیل ڕایگەیاند، تا ئێستا کوژرانی 700 ئیسرائیلی لە هێرشەکانی حەماسدا یەکلایی بووەتەوە.میدیای ئیسرائیل دەڵێ: نزیکەی 750 ئیسرائیلی بێسەروشوێنن و 2هەزار و 115 بریندار هەن، هەروەها بۆ دۆزینەوەشیان نووسینگەیەکی تایبەت کراوەتەوە.هەر بەپێی میدیای ئیسرائیلی، زیاتر لە 100 کەسیش لەلایەن حەماسەوە بە دیل گیراون.
شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی فەلەستینی و هێزەکانی ئیسرائیل لە ژمارەیەک شوێن، لەوانە بارەگای پۆلیس لە شاری سدێرۆت، لە لە شارۆچکەی زیکیم بەردەوامە. هەروەها سەرچاوە میدیاییەکانی ئیسرائیل هەوڵی دزەکردنی نوێی چەکدارانی فەلەستینییان بۆ ناو شارۆچکەی ئەشکۆڵ لە نزیک کەرتی غەززە بەرەبەیانیڕۆژی یەکشەممە ڕاگەیاند. میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئیسرائیل کوژراون، گەیشتووەتە 350 کەس و هەزار و 864 کەسیش بریندارن. دەشڵێت، نزیکەی 750 ئیسرائیلی بێسەروشوێنن و 50ـی دیکەیان لە لایەن گرووپە فەلەستینییەکانەوە بە دیل گیراون. هەر لە هەمان چوارچێوەدا، لە بەیاننامەیەکی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە: هێزی دەریایی دوو چەكداری لە ناوچەی کەناری زیکیم كوژراون، ئەوەش دوای "هەوڵێکی دزەکردن" بۆ ناو شارۆچکەکانی نزیک ئیسرائیل. هاوكات کەناڵی ١٤ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، تێکهەڵچوونێک لەگەڵ چەکدارانی فەلەستینی لە شارۆچکەی یەتید، لە کەرتی غەززە ڕوویداوە. لەلایەکی دیکەوە ئەمرۆ یەکشەممە 8/10/2023 وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند: لەهێرەشاکنی ئیسرائیلدا 256 فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە کە لەنێویاندا 20 منداڵ بوونی هەیە و 1788 هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون، لە بریندارەکانیش 121ی منداڵن. چەكدارانی كەرتی غەززە لە فەڵەستین، کە لە بەیانی شەممەوە دەستیان بە هێرش کردووە، ڕایگەیاندووە، چەکدارەکانیان تا ئێستا لە چەند شوێنێکی ناو ئیسرائیلدا سەرقاڵی پێکدادانی توندن، لەوانە ئۆفاکیم، سدێرۆت، یاد مۆردخای، کفەر عەزا، بێعیری ویتد و کیسوفیم. چەكدارەكان راشیانگەیاند، چەندین موشەکێک لە کەرتی غەززەوە تەقێنراون و زیانی زۆریان لە ئیسرائیل و سوپاكەی داوە. هەروەها چەكدارەكان ڕۆژی یەکشەممە گەڕانەوەی چەکدارەکانیان بۆ کەرتی غەززە پشتڕاستکردەوە، دوای ئەوەی ئەرکێکی سەربازیان لە بنکەی سەربازی ڕەعیمی ئیسرائیل، کە بارەگای فەرماندەیی فیرقەی غەززە ئەنجامدا. سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە مەودای ململانێکان ڕۆژی یەکشەممە فراوانتر بوو، کاتێک حزبوڵڵا لە لوبنانەوە دەستی بە تۆپبارانی پێگەکانی سوپای ئیسرائیل لە نزیک کێڵگەکانی شێبای كرد، هێزەکانی ئیسرائیلیش بە تۆپباران وەڵامیان دایەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی10ی2023، مووچەی مانگی حەوتی سەرۆكایەتی هەرێم،سەرۆكایەتی پەرلەمان،سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران،خانەنشینی پێشمەرگە،دابەشدەكرێت. بەمەش ئەمڕۆ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.