راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەیەک لە غەزە. حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەزە، ئیدانە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس بونەتە قوربانی و قوربانیەکانیش زۆربەیان ژن و منداڵن. دوپاتیدەکەینەوە جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانییان چڕ بکەنەوە بۆ پاراستنی خەلکی سڤیل و بێ تاوان لە مەترسییەکان. پێشەوا هەورامانیوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ سێشەممە 10/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەیەکی دووبارە بەکارهێنانەوەی تێکەڵەی قیڕی کۆنى لە هەولێر کردەوە. کە بە پێی پێوهر و ستانداردە پێشکەوتوو و سەردەمییەکان و ژینگەپارێزی دروستکراوە و یەکەم پڕۆژەی لەم جۆرەیە لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم پڕۆژەیە، یەکێکە لەو پڕۆژانەی لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەت لە پێناو ژینگەپارێزی و چاکسازی ئابووری ئەنجام دەدرێت. گوتیشی ئەمە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە ژینگەپارێزی، چونکە تا ئێستا قیڕی کۆنی هەڵکەنراو، تێکەڵ بە ژینگە دەکرا، بەڵام لە ئهمڕۆ بەدواوە پێویستە قیڕی هەڵکەندراو کۆبکرێتەوە و تێکەڵ بە ژینگە نەکرێت بەڵکو لەڕێگەی پڕۆژەی لەم جۆرەوه، قیڕی هەڵکەندراو لە سەرجەم کارگەکانی قیڕی حکومی و تایبەت، دووبارە بەکاربهێنرێتەوە و ڕیسایکل بکرێ و تێکەڵی ژینگە نەکرێتەوە و سەرەنجام ژینگە پیس نەکات ، ئەمەش بێگومان لەڕووی ئابووریشەوە سوودی دەبێت.سەرۆکی حکومەت ڕوونیکردەوە ئەمە دەستپێکە بۆ ئەوەی بتوانین کارگەی هاوشێوە لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروست بکەین. داوا لە کەرتی تایبەت دەکەین ئەوانیش پڕۆژەی هاوشێوە دروستبکەن، تاکوو زیاتر بتوانین سوود لەو کەرهستانەی پێشتر فڕێدەدران وەربگرین. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەرنامەی هەیە کە لە هەموو ڕوویهکەوە پەرە بە کولتووری ژینگەپارێزی بدات.
ئەمڕۆ سێشەممە 10/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری بە پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان داوە و کاریکردووە لە پێناو پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی و نەهێشتنی کێشە و ئاستەنگەکان لەبەردەم وەبەرهێناندا. جەختیشی لەوە کردەوە کە تا ئێستا هەنگاوی باش بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان نراون، بەڵام ئامانجمان ئەوەیە هەنگاوی زیاتر لەم بوارەدا بنێین.سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری کاراکردنی سیستەمی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەتایبەتی خزمەتگوزاریی دارایی.سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەبەرهێنەران و کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە هاوکار و یارمەتیدەر و هەماهەنگکار بوون لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش بە ئاراستەی گەشەپێدانی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز و ڕەخساندنی زیاتری دەرفەتی کار. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیارو تێبینی و سەرنج و پێشنیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە کە بە ئامانجی زیاتر برەودان بە پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان خرانەڕوو. 1 2 3 4 5
بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە کۆیە بە درۆن کرایە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش بریندار بوو. بەپێی زانیاریەکان، بۆردومانەکە تورکیا کردویەتی و ئەوانەشی کراونەتە ئامانج سەر بە پەکەکە بوون و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بوون.
لە یەكێك لە دیجیتاڵ میدیاکانی هەرێمی کوردستان، هەواڵێكی چەواشەكارانە و دوور لە ئەتەكێتی میدیایی بڵاو كراوەتەوە کە گوایە گواستنەوەی نەخۆش بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن (ئەمبوڵانس) بووە بە پارە و نرخی بۆدانراوە. هاووڵاتییانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی و گواستنەوەی نەخۆش بە ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن (ئەمبوڵانس) بە خۆڕاییە بە شەو و بەڕۆژ لە تەواوی هەفتەدا، بە بێ هیچ نرخ و خەرجییەكە لە خزمەت هاووڵاتییاندایە. لە هەمانكاتدا ڕایدەگەیەنین كە بە پێی ڕێنماییەكی وەزارەتمان ڕێگە دەگیرێت لە قۆستنەوە و قۆرخكاری لە نرخی گواستنەوەی نەخۆش لە لایەن ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتنی كەرتی تایبەت (ئەمبوڵانسی ئەهلی) و نرخەكان كەمكراوەتەوە و سنوورداركراوە و یەكخراوە بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان. جارێكی تر دووپاتی دەكەینەوە، بەكار هێنانی ئەمبوڵانسی حكومی بۆ نەخۆش لە هەموو هەرێمی كوردستان بە خۆڕاییە. د. سەركار سورچیوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی١٧ـی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٣
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتن بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە پەکینی پایتەختی چین، سەردانەکەی پوتن بۆ بەشداریکردنە لە کردنەوەی کۆڕبەندی "پشتێنە و رێگا"، بڕیاریشە وتارێک پێشکەش بکات. ئاژانسی "سپۆتنیک" بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بە فڕۆکە گەیشتۆتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی "شودو" لە پەکین، بۆ بەشداریکردن لە سێیەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی بۆ هاریکاری ئۆراسیا بە ناوی "پشتێنە و رێگا"، ئاماژەی بەوەشکرد، پوتن زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام دەدات، کە گرنگترینیان کۆبوونەوەی دوو قۆڵییە لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جینپینگ. ڤلادیمێر پوتین، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ سەرۆکی ڤێتنام، فۆفان چونگ و سەرۆکی تایلەند، برایوت چان ئۆچا کۆدبێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە بانکی BBAC دەبێتە یەکێکی دیکە لەو بانکانەی بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات. بەمەش کۆی ژمارەی بانکە بەشداربووەکان دەبێتە چوار بانک کە ئەوانیش بانکی Ashur، BBAC، Cihan وRT ئەم کارە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ فراوانکردنی پرۆژەکان و دابینکردنی بژاردەی زیاتر بۆ هاووڵاتییان. پرۆژەی (هەژماری من) دەبێتە هۆی دروست بوونی کێبڕکێیەکی تەندروست لە نێوان بانکەکان و بەگوێرەی پێداویستی هاووڵاتیان، ڕێگە بە سوودمەندان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات بانکی دڵخوازیان هەڵبژێرن، هەروەها زانیاری ڕوون لەسەر کرێی بانکی و بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان دەدات. هەموو زانیارییەکان بۆ سوودمەندانی هەرێمی کوردستان لەم ماڵپەڕەدا بەردەستن : www.myaccount.gov.krd حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا بانکی زیاتر بخرێتە ناو پرۆگرامەکەوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣
دوا شەش ساڵ، بۆ یەکەمجار ئاراس شێخ جەنگی، یەکێک لە جێبەجێ کارانی پیلانەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، راستیەکان ئاشکر دەکات و دەڵێت " ئەوانەی ئيستا دەسەڵاتداری یەکێتین ئەوکاتەش نیەتیان بەدەست هێنانی پلە و پۆست و پارەو و پول بوو". ئاراس جەنگی دەڵێت "بەداخەوە فەرمانی شەهیکردنی پێشمەرگەکانی کاک کۆسرەتیش ئەوکات لەلایەن کودەتاچیەکانەوە درا و بەدەستی هێزەکانی دژەتیرۆر جێبەجێکرا،لەوکاتەدا وا بڕیاردرا کە چەند پێشمەرگەیەکی یەکێتی شەهید بکرێن تا بەخەڵک بڵێین شەهیدمان داوە". دەقی پۆستەکەی بۆ مێژوو دوای شەش ساڵ لە ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر بە گرنگی دەزانم ئەم ڕاستیانە بڵێم. ناتوانم حاشا لەوە بکەم کە بەشێک بووم لە ڕێککەوتنی شانزەی ئۆکتۆبەر و گەڕاننەوەی سوپای عێراق بۆ کەرکوک،بەڵام نیەتی من پاراستنی کەرکوک بوو بەڵام ئەوانەی ئيستا دەسەڵاتداری یەکێتین ئەوکاتەش نیەتیان بەدەست هێنانی پلە و پۆست و پارەو و پول بوو. سەرۆکی ئێستای یەکێتی ئەوکاتە داوای ٢٥هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی کرد،بیرمە کاک ئاسۆ مامەند داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوکی کرد و وەستا ڕەسوڵیش داوای پۆستی پارێزگاری هەولێری کرد. بەداخەوە فەرمانی شەهیکردنی پێشمەرگەکانی کاک کۆسرەتیش ئەوکات لەلایەن کودەتاچیەکانەوە درا و بەدەستی هێزەکانی دژەتیرۆر جێبەجێکرا،لەوکاتەدا وا بڕیاردرا کە چەند پێشمەرگەیەکی یەکێتی شەهید بکرێن تا بەخەڵک بڵێین شەهیدمان داوە… ئاراز شێخ جەنگی
پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر لێخۆشبوونی ڕێژەی 100%ی كرێی خوێندنی سەرجەم سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان دا كە لە خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (2023 ـ 2024) وەرگیراون.
ئەمڕۆ دووشەممە 10/16 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیو جیون کونسولی گشتیى نوێی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان كرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسولی گشتیی چین کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.کونسولی گشتیی چین، وێڕای ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان، کورتەیەکی لهبارەی کار و چالاکیی و پرۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە بوارەکانی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و خوێندن و ژینگەپارێزیدا.
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئومێد دەکەن هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکەی بەغدا بچێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و دوای ئەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت. دەشڵێت، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان "بۆ بەرگریکردن لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان" دەچێتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق. رۆژی یەکشەممە، 15ـی ئۆکتۆبەری 2023 هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکەی بەغدا دەچێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و دوای ئەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکەین، مانگی پێشوو لەبەر ئەوەی لە سێ بانکەوە پارەی مووچە هاتە سەر هەژمارەکەمان، رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە هەفتەیەکی خایان، بەڵام ئەم مانگە رێکارەکان کاتێکی کەمتری پێدەچێت." گوتەبێژی وەزارەتی دارایی گوتیشی، حکومەت ئەگەر 30٪ کورتهێنانی مووچەی هەبوو "دەتوانێت بە کارتێک 70٪ـی مووچەی فەرمانبەران بخاتە سەر هەژمارەکەیان کە بتوانن پارەی لێ رابکێشن و 30٪ـەکەی دیکەش بە کارتێکی دیکە بێت بۆ نموونە بتوانێت لە بەنزینخانەکانی حکومەت یان پارەی ئاو و کارەبا و باج بەو 30٪ـە بدات." ژێدەر رووداو
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا، بەرپرسی مەکتەبەکان دیاریکران کە بەمشێوەیەی لای خوارەوەن: سەرکەوت زەکی ــ بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنعیماد ئەحمەد ــ بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنقوباد تاڵەبانی ــ بەرپرسی مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلالدەرباز کوسرەت ڕەسووڵ ــ بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانبڵێسە جەبار فەرمان ــ بەرپرسی مەکتەبی شەهیداننزار ئامێدی ــ بەرپرسی مەکتەبی بەغدادبورهان سەعید سۆفی ــ بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانشێخ ئەحمەد ــ بەرپرسی مەکتەبی دارایییوسف گۆران ــ بەرپرسی مەکتەبی دیراساتتەلار لەتیف ــ بەرپرسی مەکتەبی یاساییشاڵاو شێخ سەڵاح ــ بەرپرسی مەکتەبی سەرۆکی یەکێتیڕزگار حەمە ــ بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن