جیهان

پوتین گەیشتە چین

17-10-2023
پوتین گەیشتە چین
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتن بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە پەکینی پایتەختی چین، سەردانەکەی پوتن بۆ بەشداریکردنە لە کردنەوەی کۆڕبەندی "پشتێنە و رێگا"، بڕیاریشە وتارێک پێشکەش بکات.

ئاژانسی "سپۆتنیک" بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بە فڕۆکە گەیشتۆتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی "شودو" لە پەکین، بۆ بەشداریکردن لە سێیەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی بۆ هاریکاری ئۆراسیا بە ناوی "پشتێنە و رێگا"، ئاماژەی بەوەشکرد، پوتن زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام دەدات، کە گرنگترینیان کۆبوونەوەی دوو قۆڵییە لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جینپینگ.

ڤلادیمێر پوتین، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ سەرۆکی ڤێتنام، فۆفان چونگ و سەرۆکی تایلەند، برایوت چان ئۆچا کۆدبێتەوە.