Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
19-10-2023

حەمـ-اس لە لوبنانەوە ئیسرائیل موشەکباران دەکات

باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەمـ-اس ڕایگەیاند، لە باشووری لوبنانەوە دەستی بە موشەکبارانی ئیسرائیل کردووە. ئاماژەی بەوە کردوە، "ئەمڕۆ 30 موشەکیان لە باشوری لوبنانەوە گرتووەتەوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل".

هەواڵ
19-10-2023

لێکۆڵینەوە لەموڵک و ماڵی حەلبوسی و هاوسەرەکانی دەکرێت

دەستەی دەستپاكی عێراق، لێکۆڵینەوە لە موڵك و ماڵی محەمەد حەلبوسی, سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و هەردوو هاوسەرەكەی دەکات. بەگوێرەی نووسراوێک، كە ئاڕاستەی نوسینگەی روبەڕوبونەوەی سپیكردنەوەی پارەو هاوكاریكردنی دارایی تیرۆر كراوە, داوا کراوە زانیارییان بدەنێ‌, لەبارەی موڵك و ماڵ هەژماری بانكیی (محەمەد رێكان حەدید عەلی حەلبوسی)و هەردو هاوسەرەكەی (هبە محەمەد عەبدولعەزیز)و (نوار عاسم محەمەد) لە لەوڵاتی (ئوردن و بیلاروسیا). ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە، ڕۆژی چوار شەممە، دەستەی دەستپاکی، بەرپرسی هۆبەی وەبەرهێنانی لە دەستەی وەقفی سونی لە کەرکوک دەستگیرکرد، ئەوەش بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل.

هەواڵ
19-10-2023

مەسرور بارزانی: کارمەندانی پۆلیس دەبێ نموونەیەکی جوان و گەشی دەسەڵات ب...

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/19، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی خولى (شەهید سەرکەوت ئازاد)ی دەرچووانی پۆلیسی هەولێر تایبەت بە ( هەڵکوتانەسەر و گەمارۆدان و ئازادکردنی بارمتە) بەڕێوە چوو. سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بەشێکی گرنگی ئەرکی کارمەندانی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، پاراستنی ئاسایش و تەناهی و دابینکردنی ئارامی و سەقامگیریی و نەهێشتنی تاوان و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانبارانە، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە چۆن بە شێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە و لە چوارچێوەی یاسا و ڕێزگرتن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، مامەڵە و هەڵسوکەوت لەگەڵ هاووڵاتییان بە گشتی دەکەن و چۆن سەرپێچیکاران و تاوانبارانيش ملکەچی بەردەم دادگا دەکەن ئەمەش دەقی گوتارەکەیە : بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان ئامادەبووانی هێژا: ئەم کاتەتان باش پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گشت دەرچووانی ئەم خولە دەکەم. هیوادارم ئەنجامدانی ئەم جۆرە خولانە ببنە هۆی زیاتر پەرەپێدان و بەهێزکردن و پێشخستنی تواناکانی کارمەندانی پۆلیس. ڕێز و پێزانینی زۆرم بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەیە و دەستخۆشيیان لێ دەکەم بۆ ماندووبوون و شەونخوونی و دڵسۆزیی و کارامەییان لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. من خۆم لە نزیکەوە شاهید و ئاگاداری هەوڵ و خزمەتی بەرچاوی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆم کە زۆر خۆنەویستانە و لە بارودۆخی سەخت و دژواردا، ئەرکەکانیان ڕادەپەڕێنن. بەشێکی گرنگی ئەرکی کارمەندانی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، پاراستنی ئاسایش و تەناهی و دابینکردنی ئارامی و سەقامگیریی و نەهێشتنی تاوان و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانبارانە، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە چۆن بە شێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە و لە چوارچێوەی یاسا و ڕێزگرتن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، مامەڵە و هەڵسوکەوت لەگەڵ هاووڵاتییان بە گشتی دەکەن و چۆن سەرپێچیکاران و تاوانبارانيش ملکەچی بەردەم دادگا دەکەن . هەروەها کارمەندانی پۆلیس، کە نوێنەرایەتی دەسەڵات و باڵادەستبوون و سەروەری یاسا دەکەن، دەبێ نموونەیەکی جوان و گەشی دەسەڵات بن لای هاووڵاتییان، بەتایبەتی کە ئێوە ڕۆژانە لە نزیکەوە پەیوەندی ڕاستەوخۆتان لەگەڵ خەڵکدا هەیە، پێویستە لە ڕەفتارکردن لەگەڵ خەڵک، خۆتان لە توندوتیژی و ئەزیەتدان و زوڵم و ستەم کردن و هەموو کارێکی نایاسایی بەدوور بگرن، هاونیشتمانیيان دەبێ ئێوە بە بەشێک لە خۆیان بزانن و هەردوولا تەواوکەری یەکتر بن لەپێناو ئامانجێکی هاوبەش، کە ئەویش پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی نیشتمان و سەروماڵی هاووڵاتییانە. خۆشبەختانە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی لە کوردستان هەیە کە بووەتە دەستکەوت و سیمایەکی گەشی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو هەماهەنگیی و هاوکاریی و پەیوەندییە بەهێز و توندوتۆڵەی نێوان خەڵکی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکان دەگەڕێتەوە. پۆلیس و هێزەکانی تری ئاسایشی ناوخۆ، نابێ بە هیچ شێوەیەک، هیچ کەمتەرخەمییەک و نەرمییەک بنوێنن لە بەرانبەر تاوانباران و هەموو ئەوانەی دەیانەوێ ئارامی و ئاسایشی وڵاتەکەمان تێک بدەن و ژیانی هاووڵاتیيان بخەنە مەترسییەوە . ئەمڕۆ جیهان لە پێشکەوتنێکی خێرای تەکنەلۆجیادایە، پێویستە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانمان، خۆیان لەگەڵ پێشکەوتنەکان ڕابهێنن و لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا سوودی باش لە تەکنەلۆجیا وەربگرن کە بە دڵنیاییەوە، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ دەزگا پەیوەندیدارەکانی ناوخۆ دەکات و یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان لە بەدواداچوونی تاوانباران و سەپاندنی یاسا و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریدا بەدەست بهێنن. لەم چوارچێوەیەدا، ئەنجامدانی خولەکانی مەشقکردن و ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاریی و پیشەیی پۆلیس و سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ، کارێکی پێویست و گرنگە و هيوادارم لەسەری بەردەوام بن، بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین و شایستەترین شێوە، ئەرکەکانتان بە جێ بگەیەنن و ئارامی و سەقامگیری بپارێزن. جارێکی دیکەش پیرۆزبایی دەرچوونتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم و دڵنیام بە پشتیوانی خوای گەورە و هیممەت و دڵسۆزی و کارامەیی ئێوە، کوردستانمان هەمیشە پارێزراو دەبێت. 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13

هەواڵ
19-10-2023

سەرکردەیەکی حەماس کوژرا

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كوژرانی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌ب سیاسییەکەی له‌ ئەنجامی بۆردوومانێكی سوپای ئیسرائیل بۆسەر كه‌رتی غه‌ززه‌ راده‌گه‌یه‌نێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی ئۆکتۆبەری 2023، ئەنجوومەنی یاسادانان لە کەرتی غەززە كوژرانی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، به‌ناوی "جەمیلە شانتی" راگه‌یاند کە شەوی رابردوو لە ئەنجامی بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانی له‌ده‌ستداوه‌. جه‌میله‌ شا‌نتی دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی حه‌ماسه‌ و یه‌كه‌مین ئافره‌ت بووه‌ له‌ مه‌كته‌بی سیاسی كاریكردووه‌، ناوبراو دكتۆرای له‌ به‌ڕێوه‌بردنی په‌روه‌رده‌یی له‌ساڵی 2013 له‌ كۆلێژی فه‌رحه‌ بۆ زانسته خێزانیه‌كان له‌ زانكۆی دوبه‌ی له‌ ئیمارات به‌ده‌ستهێناوه‌ و له‌ساڵی 2006ه‌وه‌ وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی فراكسیۆنی گۆڕان و چاكسازی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌ڵبژێردراوه‌.

هەواڵ
19-10-2023

نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەکەی مووچەخۆران

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم دەڵێت؛ هیچ رێگریەک نیە بۆ نەناردنی ئەو بڕە پارەیە، ئێمە وەکو وەزاروت ئامادەکاریی تەواومان کردووە. لەم بارەیەوە د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ھیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی ٧٠٠ ملیارەکە نییە و پێدەچێت لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە ناردنی بکرێت، ئەگەر پارەی پێویست لە بانکەکان ھەبێت. سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان وتی، ئامادەکاری کراوە ئەگەر ھەفتەی داھاتوو ٧٠٠ ملیارەکە بگاتە ھەرێم، لەگەڵ گەیشتنی راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم دەکرێت. دوێنێ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداری وەزیرانی دارایی ھەرێم و عێراقی کرد و داھات و مووچەی ھەرێم و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بودجە تاوتوێکران.

هەواڵ
19-10-2023

13 هەزار شوێنی نیشتەجێبوون لە غەزە رووخاون

نووسینگەی میدیایی حکومی لە غەززە، کە دامەزراوەیەکی حکومەتی فەلەستینە رایگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین و ئیسرائیل، کە 12 رۆژە بەردەوامە، 3478 کەس لە غەززە کوژراون و 12065 کەسیش بریندار بوون. دەشڵێت، "12845 شوێنی نیشتەجێبوون بە تەواوەتی رووخان و 121 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونیش زیانیان بەرکەوتووە." شەوی چوارشەممە 18-12-2023 نووسینگەی میدیایی حکومی لە غەززە لەبارەی دوایین ئامارەکانی تایبەت بە شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین و ئیسرائیل، رایگەیاند، "تاوەکو کاژێر 08:00ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، 18ی ئۆکتۆبەر 3478 کەس لە غەززە شەهید بوون، 12065 کەسیش بریندار بوون." نووسینگەکە ئاشکراشی کردووە، بەهۆی شەڕەکانەوە، 4821 باڵەخانەی نیشتەجێبوون بە تەواوەتی رووخاون، کە 12845 یەکەی نیشتەجێبوونیان تێدابووە، هەروەها 121 یەکەی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە کە 9055یان بە هیچ شێوەیەک بۆ ژیانکردن تێیاندا گونجاو نین." ژێدەە رووداو

هەواڵ
18-10-2023

فڕۆکەخانەی سەربازی هەریر بۆردومان کرا

لە سنووری قەزای هەریر لە پارێزگای هەولێر دەنگێک بیسترا. قایمقامی قەزاکە رایگەیاند، پێدەچێت راهێنانی ئەمریکییەکان بووبێت. گرووپێکی عێراقیش دەڵێت، ئەوان بوون و بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئەو بنکەیە، چونکە ئەمریکییەکانی لێیە. ئەمڕۆ چوارشەممە 18-10-2023 فڕۆکەخانەی هەریر، کە هێزێکی ئەمریکییەکانی تێدا جێگیر کراوە، کراوەتە ئامانج؛ بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە. شێروان جەلال بەگ، قایمقامی هەریر بە رووداوی گوتووە، "تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەکمان لەبارەی دەنگەکەوە بەدەست نەگەیشتووە." شێروان جەلال بەگ ئاماژەی بەوەش کرد، "دەنگی تەقینەوەکە لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی هەریر بووە و پێدەچێت راهێنانی ئەمریکییەکان بووبێت، چونکە لە رابردووشدا دەنگی هاوشێوە بیستراوە و دەرکەوتووە کە سوپای ئەمریکا بووە و راهێنانی لەسەر چەک کردووە." هەر ئەمڕۆ چوارشەممە گرووپێک رایگەیاند، کاژێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 18-10-2023 بنکەی ئاسمانیی هەریریان لە پارێزگای هەولێر بە درۆن کردووەتە ئامانج. گرووپەکە خۆی بە "ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پاڵپشتی لە تۆفانی ئەقسا" ناساندووە و دەڵێت، "هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە سوپای ئەمریکا لەوێن."

هەواڵ
18-10-2023

"ئامادەكاری دەكرێ تا لە چیای شنگالەوە مووشەك ئاراستەی ئیسرائیل بكرێ"

پەیامنێری هەردوو كەناڵی (العربیة و الحدث) ئاشكرای دەكات، كە ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی لە چیای شنگالەوە هێرش بكرێتە سەر ئیسرائیل. ئەحمەد حەمدانی، پەیامنێری كەناڵەكانی (العربیة و الحدث) لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، جەنەڕاڵەكانی پاسدارانی ئێران و لە سەرووی هەمووشیانەوە (سەردار محەمەد ئەحمەدی)، فەرماندەی فیرقەی (حمزة سید الشهداء) لە ڕووی مەیدانییەوە چاودێریی ئامادەكردنی ئەو مووشەكانە دەكەن كە ناردوویانە بۆ شنگال. ڕوونیشی كردووەتەوە كە مووشەكەكان ناویان لە جۆری (مهندس 1)ە و زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر دەبڕێت. ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئامادەكارییەكانی سەكۆی مووشەكییەكە، هاوشێوەی سیناریۆكەی 1991ە كاتێك سەدام حوسێن لە هەمان شوێنەوە لە شنگال، 39 مووشەكی ئاراستەی شاری (تەل ئەبیب)ی ئیسرائیل كرد. بە گوتەی حەمدانی، چەند رۆژێك لەمەوبەر، سەردار محەمەد ئەحمەدی گەیشتووەتە شاری سلێمانی، پێش ئەوەی دواتر بچێتە شنگال، بۆیە ”پێشبینی دەكرێت بەرەیەكی نوێ لە دژی ئیسرائیل لە شنگال بكرێتەوە، لە حاڵەتێكدا ئەگەر تانكەكانی ئیسرائیل بچنە نێو زەوییەكانی كەرتی غەززەوە.“ جێگەی باسە لە شنگال و چیای شنگال، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی باڵادەستن.

هەواڵ
18-10-2023

ژمارەیەک فڕۆکەخانەی فەرەنسا بەهۆی "هەڕەشەی تیرۆر"ەوە چۆڵکران

پۆلیسی فەرەنسا ڕایگەیاند، فڕۆکەخانە لە شارەکانی لیۆن، لیل، نیس، نانتێ، تۆڵۆز و بەوڤەی بەهۆی "هەڕەشەی تیرۆریستی"یەوە چۆڵکراون. ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی فەرەنسا بڵاوی کردەوە، لایەنی پەیوەندیدار گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەکان و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی بزانرێت هەڕەشەکان تا چەندە راستەقینەن. دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی فەرەنسا فەرمانی کردووە هیچ فڕۆکەیەک لەو فڕۆکەخانانە نەفڕێت تاوەکو هەموو شتێک روون دەبێتەوە.

هەواڵ
18-10-2023

ژمارەی گیان لەدەستدانی نەخۆشخانەکەی غەززە بەرزبووەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەلئەهلی باپتیست لە غەززە گیانیان لەدەستدا، بەرزبووەوە بۆ ٥٠٠ کەس. گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی لە غەززە، ئەشرەف ئەلقودرا، سەبارەت بە بابەتەکە ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی ئەو هێرشەی ئیسرائیل کردیە سەر نەخۆشخانەی ئەلئەهلی باپسیت بەرزبووەتەوە بۆ ٥٠٠ کەس. پێشتر وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاویکردەوە کە لانی کەم ٢٠٠ کەس لەو هێرشەدا گیانیان لەدەستداوە.

هەواڵ
18-10-2023

بایدن گەیشتە ئیسرائیل

جۆو بایدن، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گەیشتە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل. بڕیارە بایدن لەگەڵ ناتانیاهۆی سەرۆکی ئیسرائیل لەبارەی شەڕی ئەو وڵاتە و حەماس گفتوگۆ بکات.

هەواڵ
18-10-2023

بە درۆن هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

بەیانی ئەمڕۆ بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی ئەسەد لە سنوری پارێزگای ئەنبار. بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هێزەکانی ئەمریکا بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە و زیانی نەبووە.

1 2 ... 275 276 277 ... 1146 1147