چەند رۆژێکە هەوڵی ئاشتکردنەوەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی نەبووە. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی، لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی، دەستی بە هەوڵدان بۆ ئاشتکردنەوەی ناڕازییەکانی یەکێتی کردووە. باڵکێش زانیویەتی، کە چەند سەرکردەیەکی یەکێتی ئامادە نەبوون پێشوازی لە شێخ موس بکەن، لەوانە مەحمود سەنگاوی، کە کاتێک پێیان گوتووە سەردانی دەکەن، گوتوویەتی: ئەگەر وەکو کەسایەتی سەردانی دەکەن باشە، بەڵام وەکو نوێنەری بافڵ پێشوازییان لێ ناکات. لەم رۆژانەدا عومەر شێخ موس، سەردانی لاهور جەنگی کردووە و داوای ئاشتبوونەوەی لێ کردووە، ئەگەر ئاشتیش نەبێتەوە، لانی کەم واز لە دروستکردنی لیست و حیزب بهێنێت، بەڵام هەوڵەکەی ئەنجامی نەبووە و لاهور جەنگی بە داواکەی رازی نەبووە.
ڕۆژی شەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆكی تەیاری (غەد)ـی سووریا كرد. لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پەرەسەندنەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.
شەوی رابردوو، کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکەی قەزای حەمدانیە لە سنووری پارێزگای نەینەوا، چوونە سەر ماڵی خاوەنی هۆڵی هەیسەم لە قەزاکە. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو کە لە بەرپرسێکی باڵای پارێزگای نەینەواوە وەریگرتووە، نزیکەی کاژێر 11:00ـی شەوی رابردوو، کەسوکاری قوربانییانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بووک گواستنەوەکەی هۆڵی هەیسەم لە حەمدانیە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خاوەنی هۆڵی هەیسەم و خانوو و ئۆتۆمبێلەکەیان سووتاندووە. دواتر تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە. کاتژمێر 10:30ـی شەوی 26ـی ئەیلوولی 2023، بنمیچی هۆڵێکی بۆنەکانی قەزای حەمدانیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا بەناوی هۆڵی هەیسەم گڕی گرت. لە هۆڵەکەدا نزیکەی 700 کەس هەبوون، لە ئەنجامی رووداوەکەشدا زیاتر لە 120 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 150 کەسیش برینداربوون. ژێدەر رووداو
ئەمڕۆ شەممە 10/21، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی ساڵانەی بانکیی عێراقی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. مەسرور بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ساڵانێکی زۆرە لەناو حکومەتدا، گفتوگۆیەک لەسەر ئەوە هەیە کێ دەستپێشخەر بێت، ئێمە یان بانکەکان. لەم کابینەیەدا بڕیارمان داوە ئێمە ئەم پێشەنگایەتیە بکەین. بەم کارەش، یارمەتیدەر دەبین لە دروستکردنی سیستەمێکی بانکی بەهێز. 100% ئەمڕۆ شەممە 10/21، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی ساڵانەی بانکیی عێراقی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.لە کۆنفرانسەدا کە عەلی عەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی بانکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی و بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم ئامادەی بوون ، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ساڵانێکی زۆرە لەناو حکومەتدا، گفتوگۆیەک لەسەر ئەوە هەیە کێ دەستپێشخەر بێت، ئێمە یان بانکەکان. لەم کابینەیەدا بڕیارمان داوە ئێمە ئەم پێشەنگایەتیە بکەین. بەم کارەش، یارمەتیدەر دەبین لە دروستکردنی سیستەمێکی بانکی بەهێز. ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بە ناوی خوای دلۆڤان ئامادەبووان و میوانانی بەڕێززۆر بەخێر بێن خۆشحالم ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەی بەڕێز بەشدارم لەم کۆنفرانسە گرنگە کە تەرخان کراوە بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی سیستەمی بانکی و گەشەپێدانی خزمەتگوزارییە بانکییەکان، بە تایبەتی بانکەکانی کەرتی تایبەت.بەخێرهاتنی هەموو میوانانی بەڕێز دەکەم بە تایبەتی بەڕێز عەلی عەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق. دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی ئەم کۆنفرانسە دەکەم کە بابەتێکی زۆر گرنگیان هەڵبژاردووە بۆ گفتوگۆ و تاوتوێکردن ، بە تایبەتی بۆ بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق و هەرێمی کوردستان ،چاکسازیکردن و پێشخستن و کاراکردنی کەرتی بانکی پێویستییەکی هەرە لە پێشە بۆ هێنانەدی گەشەپێدانی ئابووری.دروستکردنی سیستەمێکی بەهێز و کاریگەر و چالاکی بانکی ئامانجێکی گرنگی کابینەی نۆیەم بووە، بۆیە کار دەکەین بۆ چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی و بنیاتنانی ژێرخان و بنەمایەکی هاوچەرخ و بەهێز بۆ ئابووری هەرێمەکەمان.لێرەدا پێمخۆشە هەندێک لە پلانەکانمان دەربارەی چاکسازیکردن لە کەرتی بانکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێوەدا باس بکەم .لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، خانەنشینانی هەرێمی کوردستان چیتر ناچار نابن چەندین کاتژمێر لە گەرمای هاویندا و سەرمای زستاندا بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان لە سڕەدا بن. بەڵکو لە ڕۆژێکی دیاریکراودا، پارەکانیان دەچێتە سەر حیسابە بانکییەکانیان.هەروەها بازرگانەکانیش چیتر ناچار نابن بە قەبارەیەکی زۆر پارە لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن ، بەڵکو دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین چاودێری حیسابی بانکیان بکەن و خزمەتگوزارییە داراییەکانیان ئەنجام بدەن.هەروەها ئەو کەسانەش کە قەرزی بچووکیان بۆ مەبەستی جۆراوجۆر دەوێت، ڕووبەڕووی پرۆسەیەکی ئاسانتر دەبنەوە. ئەو هاووڵاتیانەی لە ناوەوە و یان دەرەوەی وڵات دەیانەوێت پارە بۆ خزم و کەسوکار و خێزانەکانیان بنێرن، چیتر ناچار نابن لە ڕێگەی سەنتەرەکانی حەواڵەوە ئەو کارە بکەن.تا کۆتایی ئەمساڵ، هەزاران فەرمانبەری کەرتی گشتی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ( هەژماری من ) تۆمار دەکرێن و حیسابی بانکیان لە بانکە تایبەتەکانەوە بۆ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی مووچەکانیان لەو ڕێگەیەوە وەربگرن، لە ساڵی داهاتووشدا ئەم پرۆسەیە خێراتر دەبێت. ئێمە پابەندین بەوەی تا کۆتایی ساڵی داهاتوو، یەک ملیۆن مووچەخۆر، حیسابی بانکیان هەبێت و ئەم بەرنامەیەش خێراتر دەکەین و لەم ڕووەوە ئامادەسازیمان کردووە. ساڵانێکی زۆرە لەناو حکومەتدا، گفتوگۆیەک لەسەر ئەوە هەیە کێ دەستپێشخەر بێت، ئێمە یان بانکەکان. لەم کابینەیەدا بڕیارمان داوە ئێمە ئەم پێشەنگایەتیە بکەین. بەم کارەش، یارمەتیدەر دەبین لە دروستکردنی سیستەمێکی بانکی بەهێز.بڕیارمان داوە کە پشتگیری پلانی بەرفراوانبوونی بانکەکان بکەین ئەویش لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەی خوارەوە :دوای ئەوەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لە بانکەکان حیسابیان دەبێت، بە هەمان شێوە کارمەندانی کەرتی تایبەتیش پێویستە ئەو کارە بکەن. بەم شێوەیەش خزمەتگوزاریی بانکی بۆ سەدان هەزار کەس لە کوردستان بەردەست دەبێت.هاوکات هانی بانکەکان دەدەین کە لقەکانیان لە سەرانسەری کوردستان زیاد بکەن و لە ماوەی دوو ساڵدا، تۆڕی ئامێرەکانی ATM دە هێندەی ئێستا، زیاتر بكرێن. هەروەها کار دەکەین بۆ ئەوەی ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە زۆربەی بازاڕ و مارکێتەکانی کوردستان دەستەبەر بێت.پێویستە دان بەوەدا بنێین کە تا ئەمڕۆ بانکەکانی کەرتی گشتی نەیانتوانیوە پێداویستی هاووڵاتیانمان دابین بکەن. پشتبەستن بە پارەی کاش، گەشەی ئابووری ئێمەی سنووردار کردووە و دەرفەتی ساختەکاری و سپیکردنەوەی پارەی ڕەخساندووە. ئەمەش دەبێت گۆڕانکاری بەسەردا بێت.هەروەها هەر هاوکارییەکیش پێویست بێت پێشکەشی بانکە تایبەتەکانی دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانیان باشتر و خێراتر بکەن.ئامانجمان ئەوەیە پێشبڕکێیەکی تەندروست لە نێوان بانکەکان لە هەرێمی کوردستان دروست ببێت و هاووڵاتییانیش ئازاد بن لە هەڵبژادنی بانکی خۆیان لە سەر بنەمای باشی و پێشکەوتوویی و خێرایی خزمەتگوزارییە بانکییەکان . تا ئێستا لە پرۆژەی ( هەژماری من) پێنج بانکی کەرتی تایبەتمان هەڵبژاردووە. هیوادارم بانکی تریش لە داهاتوودا ببنە بەشێک لەم پڕۆژەیە.ئەم بانکانە لەسەر بنەمای چەند پێوەرێکی ڕوون هەڵدەبژێردرێن کە لەم ڕووەوە، لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق هەماهەنگیی کراوە. بۆ نموونە ئەو بانکانە لقیان لە چەند شوێنێک هەیە و، بانکی دیجیتاڵین و لە ڕێگەی مۆبایل و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو، خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش دەکەن و تۆڕێکی ATMیان هەیە و خزمەتگوزاری دارایی ئەلیکترۆنیان هەیە.دەمەوێت سوپاسی بانکەکان بکەم بۆ پشتگیری بەردەوامیان لە پڕۆژە و بەرنامەکانمان و داوایان لێ دەکەم بەردەوام بن لە وەبەرهێنان لە بەرهەم و خزمەتگوزارییە بانکییەکانیان.هاووڵاتیانی ئێمە لە ماوەی داهاتوودا، بە خێرایی هەست بە گۆڕانکاری لە ژیانیاندا دەکەن؛ بۆ نموونە لە شێوازی پارەدان و کڕینی خۆراک و سووتەمەنی تا ئەوەی بە ئاسانی لە کاتی گەشتکردنیان بۆ دەرەوە بە متمانەوە، کارتی بانکی و خزمەتگوزارییەکانیان بە کاربهێنن. خاوەنکارەکانيش دەتوانن سوود لە دەرفەتەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی وەربگرن و پارە بگوازنەوە بۆ كاروباری بازرگانی. هەروەها حکومەت چۆنیەتی پارەدان و کۆکردنەوەی داهاتیش دەگۆڕێت. بەکورتی کار دەکەین بۆ ئەوەی هاووڵاتیان و بازرگانەکانمان، بتوانن لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا بیانەوێت دەستیان بە خزمەتگوزارییە داراییەکان بگات.پێویستە وابکەین کە پارەی جووتیارەکانمان، ڕاستەوخۆ بچێتە سەر حیسابی بانکیان کاتێک گەنم و دانەوێڵەکانیان بە حکومەتی فیدراڵی دەفرۆشن. هیوادارم بە زووترین کات ئەم گۆڕانکارییانە ڕووبدات.دڵنیام هاوبەشە بانکییەکانی ئەمڕۆمان، لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا دەبنە گەورەترین بانکی ئەهلی لە وڵاتدا.لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو ئەو لایەن و بەڕێزانە بکەم کە لەم ئەرکە گرنگەدا هاوکار و پشتیوانمانن. بە تایبەتی سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی بەڕێز عەلی عەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و تیمەکەی دەکەم کە بە ڕێنوێنی و پشتیوانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بەردەوامن لە هەماهەنگی و هاوکاریکردنمان لە بوارەکانی ئەنجامدانی چاکسازی بانکی و بەڕێوەبردنی گەنجینە. سوپاس بۆ پشیتوانی و پشتگیرییان.ئێمە بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی و هاوکاریکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و کارکردن بۆ سەقامگیرکردنی دیناری عێراقی. لەسەر ئەم بابەتە، خۆشحاڵم بەو پێشکەوتنانەی ئەمساڵ لە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر بەدەستمان هێناوە. پێویستە کاری زیاتر بکرێت و ئێمەش ئەوەی لە سەرمان بێت لەم ڕووەوە دەیکەین. بەڕێزان:لە کۆمەڵگە و وڵاتانی پێشکەوتوو، هەبوونی سیستەمێکی پێشکەوتوو و چالاکی بانکی ، یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک. لە هەمان کاتدا سیستەمێكی بانكیی هاوچەرخ و بەهێز، هاوكار و یارمەتیدەرێكی بەهێزی گەشەپێدانی ئابوورییە و خزمەتگوزاریی دارایی و كارئاسانییەكی زۆریش پێشکەشی خاوەنکاران و وەبەرهێنەران دەکات.تەنانەت دەتوانین بڵێین بەهێزیی سیستەمی بانکی لە هەر وڵات و كۆمەڵگەیەكدا، بنەما و مەرجێكی سەرەكیی بەهێزیی ئابووریشە، چونکە هەبوونی سیستەمێكی بانكیی بەهێز و كارا، ژینگەیەكی لەبار بۆ گەشەی ئابووری و بازرگانی دەستەبەر دەكات.بێگومان یەکێک لە کێشە و ئاستەنگە سەرەکییەکانی بەردەم هەبوونی سیستەمێکی بانکی بەهێز و پێشکەوتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان، نەبوونی متمانەی خەڵکە بە بانکەکان ، ئەمەش زۆر هۆکاری لە پشتە، لە سەروویانەوە ناسەقامگیریی دۆخی سیاسیی و ئابووری وڵات و تەشەسەندنی گەندەڵی بە شێوەیەکی بەرفراوان کە وایکردووە ، هاووڵاتییان متمانەیان بە بانک و دامەزراوە داراییەکان نەمێنێت.بەڵام ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست پێشکەشی بانکەکان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن متمانە لە نێوان بانکەکان و هاووڵاتییان دروست بکەین ئەویش لە دڵنیاییدان لە سەر پاراستنی سەرمایە و سامانی خەڵک لە بانکەکاندا. هەروەها بانکەکانیش پێویستە خزمەتگوزارییەکانیان بەرفراوان بکەن . واتە بە هاوکاری و هەماهەنگی حکومەت و بانک و هاووڵاتی، دەکرێ ئەو متمانەیەی کە پێویستە بە بانکەکان هەبێت دروست بکەینەوە.بە هۆی ناسەقامگیریی بارودۆخی سیاسیی و شەڕ و نائارامی لە ساڵانی ڕابردوودا، عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە پرۆسەیەکی بەرفراوانی ئاواەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەیە لە هەموو کەرتەکاندا. بۆ ئەم مەبەستەش هەبوونی سیستەمێکی بانکی چالاک و پێشکەوتوو ، هۆکارێکی سەرەکی و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بتوانین کاروانی چاکسازی و ئاوەدانیی درێژە پێ بدەین.ئەو هەنگاوانەی بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی و حکومەتی فیدراڵ و ئێمەش لە هەرێمی کوردستان دەستمان پێکردووە، جێگەی ئومێدێکی زۆرن و دەتوانین بە هاوکاری و پشتیوانیکردنی یەکتر، پێشکەوتنی بەرچاوی ئابووری لە ماوەیەکی نزیکدا ببینین.جارێکی دیکەش دەستخۆشی بەستنی ئەم کۆنفرانسەتان لێ دەکەم و هیوادارم ئەنجام و ڕاسپاردەی باشی لێ بەرهەم بێت لە پێناو بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و دۆخی ئابووری بە گشتی . هەر شاد و سەرکەوتووبن و وڵاتیش هەر ئاوەدان بێت.
ئێرا 3 هاوڵاتی کورد کە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە دهستگیركرابوون، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا. رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، رۆژی 19ی ئۆكتۆبهری 2023، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوهكانی وەحید کاکەوەند و فەتحوڵڵا ڕەشنۆ، لە بەندیخانەی ناوەندیی (پارسیلۆن) خوڕەمئاوا جێبەجێکرا. رێكخراوهكه راشیگهیاندووه، هاوکات لەگەڵ ئەو دوو بەندکراوە، سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکە بە بەناوی وەحید ڕەشیدی گەڕاوەند، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەلیگودەرز سەر بە پارێزگای لوڕستان جێبەجێکراوه. ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه، وەحید کاکەوەند، فەتحوڵڵا ڕەشنۆ و وەحید ڕەشیدی گەڕاوەند، پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە دهستگیركراون و دواتر لەلایەن دەزگای داوەرییەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا. له كۆتاییدا رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایدهگهێنێت، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوان گەیشتۆتە 4 هەزار و 137 کەس.ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوان گەیشتۆتە 4 هەزار و 137 کەس و 13هەزار و 162کەسیش برینداربوون.بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لەنێو کوژراوەکاندا 1661 منداڵ هەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/10/2023، میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردەوە، مارك زووكەربێرگ، خاوەنی كۆمپانیای (مێتا)ی ئەمریكی، لە پۆستێكدا ئاشكرای كردووە، لە داهاتوویەكی نزیكدا، بەكارهێنەرانی واتس ئاپ دەتوانن دوو هەژماری جیاوازی واتس ئاپ، لەسەر یەك مۆبایل بەكار بهێنن. تا ئێستا هەموو ئەو كەسانەی لە ڕێگەی دوو ژمارەوە واتس ئاپیان هەیە، پێویستە لە ڕێگەی دوو مۆبایلی جیاوازەوە واتس ئاپ بەكار بهێنن، خاوەنی كۆمپانیای مێتاش بەڵێنی داوە، كە لە داهاتوویەكی نزیكدا، تایبەتمەندیی بەكارهێنانی دوو هەژماری واتس ئاپ لەسەر یەك مۆبایلدا، بەردەست دەبێت. لە چەند هەفتەیەكی داهاتوودا، ئەو تایبەتمەندییە، كە ماوەیەكی زۆرە لەلایەن بەكارهێنەرانی واتس ئاپەوە داوا دەكرا، لەسەر هەردوو سیستەمی IOS و ئەندرۆید بەردەست دەبێت.
سهرچاوهیهكی ئهمنی له ئهنبارهوه، ئهمڕۆ ههینی ڕایگهیاند، بههۆی هێرشی سهر سهربازگهی عهین ئهسهد له رۆژئاوای ئهنبار، سێ سهربازی ئهمریكی كوژران و بریندار بوون. ئهمڕۆ ههینی 20/10/2023، سهرچاوهیهكی ئهمنی له ئهنبارهوه ڕایگهیاندووه، كه بههۆی هێرشی فڕۆكهی بێفڕۆكهوان و مووشهكهوه بۆ سهر سهربازگهی عهین ئهسهد له شارۆچكهی هیتی رۆژئاوای پارێزگای ئهنبار، سێ سهربازی ئهمریكی كوژراون و بریندار بوون، كه ههر سێكیان، به فڕۆكهی ئهمریكی بۆ شوێنی نادیار براون. هاوكات ئهو هێرشه زیانی داراییی له باڵاخانه و شوێنی بنكه سهربازییهكه داوه، بهڵام زیانهكان دیاری نهكراون. دوای ئهو هێرشه، هێزه ئهمریكییهكان، بازنهیهكی ئهمنییان به دهوری بنكهكهدا دروست كرد و ڕێگهیان له هێزه ئهمنییه عێراقییهكان گرت نزیك بنهوه لهم بنكهكه.
وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین: زۆرینهی قوربانی بۆردومانهكان منداڵ و ئافرهتن كه ڕێژهی 70%ی كۆی گشتی قوربانییان پێك دههێنن. گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی فهڵهستین گوتی: ماوهی 13 رۆژه بهردهوام سوپای ئیسڕائیل بۆردومانی كهرتی غهززه و ناوچهكانی تر دهكات و بههۆیهوه تا ئێستا 3785 كهس گیانیان لهدهستداوه و زیاتر له 12 ههزاری تریش بریندار بوون. گوتیشی: زۆرینهی قوربانی بۆردومانهكان منداڵ و ئافرهتن كه ڕێژهی 70%ی كۆی گشتی قوربانییان پێك دههێنن. ئهمه لهكاتێكدایه كه وهزارهتی تهندروستی فهڵهستین رۆژی پێنجشەممە ڕایگهیاندبوو كه 4 نهخۆشخانهی گهوره له كهرتی غهززه بههۆی بۆردومانهكان خاپوور بوون و بهتهواوی لهكار كهوتوون، ههروهها 25 نهخۆشخانهی تریش زیانیان بهركهوتووه. لهلایهكی تریشهوه سوپای ئیسڕائیلیش جهختی كردهوه كه ژمارهی قوربانییهكانیان له رۆژی 7ی ئهم مانگهوه ڕووی له ههڵكشان كردووه كه تا ئێستا 306 ئهفسهر و سهرباز كوژراون له كۆی گشتی 1300 كوژراوی ئیسڕائیلی له سهرهتای دهستپێكردنی ئۆپهڕاسیۆنهكاندا.
حوسییەکانی یەمەن دەستیان بە موشەکبارانی ئیسرائیل کرد. پات رایلەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ حوسییەکانی یەمەن دەستیان بە موشەکبارانی ئیسرائیل کرد، بەڵام ئێمە ڕێگریمان لە هێرشەکە کرد و نەمانهێشت سەرکەوتوو بێت. بەرپرسێکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ کەسێک بەهۆی هێرشەکەوە بریندار نەبووە و ژمارەیەک پارچە مووشەک و درۆن لە نزیک کەشتیی جەنگیی USS Carney خراونەتە خوارەوە.
بە چەند موشەكێك هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە عەین ئەسەد و لەنزیك بنكەکە دەستبەسەر سەكۆیەكی هەڵدانی موشەكیشدا گیراوە. هێزە ئەمنییەكانی عێراقیش دەڵێن، دوو موشەكیان پوچەڵكردووەتەوە كە ئامادەكرابوون ئاراستەی بنكەی عەین ئەسەد بكرێن و لە نزیك بنكەکەش رێكاری ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر و سەرجەم دەروازەكانی ناحیەی بەغدادیەش كە بنكەی عەین ئەسەدی لێیە داخستووە.
رێككهوتنامەیەکی پێنج ساڵی دهستهخوشك بوونی ههردوو شاری دهۆك و بادێن- ڤۆتێنبێرگی ئهڵمانی له نووسینگهی پارێزگای دهۆك بهڕێوهچوو. ئێوارهی ئهمڕۆ پێنجشهممه 19ـی 10ی 2023 رێوڕهسمی واژۆكردنی رێككهوتنی دهستهخوشكی ههردوو شاری دهۆك و بادێن- ڤۆتێنبێرگی ئهڵمانی له نووسینگهی پارێزگای دهۆك بهڕێوهچوو. رێككهوتننامهكه بۆ ماوهی پێنج ساڵ دهبێت و نوێش دهكرێتهوه، دوای واژۆكردنی رێككهوتنهكهش، شاندی ههردوولا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا به فهرمی رێككهوتننامهكهیان راگهیاند. فلۆریان هازلهر، سهرۆكی دیوانی سهرۆكایهتی ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی بادێن ڤۆتێنبێرگ و كڵاوس شترایشهر، كونسوڵی ئهڵمانیا له ههرێمی كوردستان و شاندێكی ئهڵمانی بهشدارییان له رێوڕهسمهی واژۆكردنی رێككهوتنهكه كرد، كه له نووسینگهی پارێزگای دهۆك بهڕێوهچوو. دواتر عهلی تهتهر، پارێزگاری دهۆك له كۆنگره رۆژنامهوانییهكهدا رایگهیاند، حكومهتی ڤۆتێنبێرگ لهدوای هێرشهكانی رێكخراوی داعش بۆ سهر ههرێمی كوردستان له ساڵی 2014ـدا، پهیوهندییهكی بهردهوامی لهگهڵ حكومهتی ههرێمی كوردستان و پارێزگای دهۆك ههبووه، بهتایبهتی له بواری پێشكهشكردنی هاوكارییه مرۆییهكان بۆ ئاوارهكان. پارێزگاری دهۆك ئاماژهی بهوهش كرد، حكومهتی ئهڵمانیا بهشێوهیهكی گشتی له چهندین بواردا هاوكاری ههرێمی كوردستانی كردووه. گوتیشی، یهكێك له ئهركهكانی حكومهتی ئهڵمانیا هاوكاریكردنی حكومهتی ههرێمی كوردستان بووه له رزگاركردنی ئافرهتانی ئێزدی له دهستی چهكدارانی داعش. پارێزگاری دهۆك باسی لهوهش كرد، به واژۆكردنی ئهو رێككهوتنه هاوكارییهكانی حكومهتی ئهڵمانیا بهگشتی و حكومهتی ڤۆتێنبێرگ بهتایبهتی بۆ ههرێمی كوردستان زیاتر دهبێت. روونیشیكردهوه هاوكارییهكانی ڤۆتێنبێرگ بۆ لهمهودوا ههر بۆ ئاوارهكان نابێت، بهڵكو بۆ پارێزگای دهۆك بهگشتی دهبێت بهتایبهت له رووی پهروهرده و تهندروستی و هاوكارییه مرۆییهكانی دیكه.