جیهان

ژمارەیەک فڕۆکەخانەی فەرەنسا بەهۆی "هەڕەشەی تیرۆر"ەوە چۆڵکران

18-10-2023
ژمارەیەک فڕۆکەخانەی فەرەنسا بەهۆی "هەڕەشەی تیرۆر"ەوە چۆڵکران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی فەرەنسا ڕایگەیاند، فڕۆکەخانە لە شارەکانی لیۆن، لیل، نیس، نانتێ، تۆڵۆز و بەوڤەی بەهۆی "هەڕەشەی تیرۆریستی"یەوە چۆڵکراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی فەرەنسا بڵاوی کردەوە، لایەنی پەیوەندیدار گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەکان و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی بزانرێت هەڕەشەکان تا چەندە راستەقینەن.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی فەرەنسا فەرمانی کردووە هیچ فڕۆکەیەک لەو فڕۆکەخانانە نەفڕێت تاوەکو هەموو شتێک روون دەبێتەوە.