دژەتیرۆری عێراق پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 24-10-2023) رایگەیاند لە کەرکووک شەڕ لەنێوان داعش و دژەتیرۆر دروست بوو، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانەکانی شەڕەکە بکات.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی ھەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا رایدەگەیەنێت، پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی حاجیان زۆر بە سەرکەوتوویی بەرێوەچووە و رۆژانە لە نزیکەوە ئاگاداری ھەموو بنکەکانی تۆمارکردنی فۆرمی حاجیانن، بەردەوامیش لە رێگەی راگەیاندن و نووسینگەکانەوە ڕێنمایی و بەرچاوڕوونی بۆ ھاووڵاتیان دەخەنەڕوو. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگاداری ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە پێنجشەممە ٢٦/١٠/٢٠٢٣ کۆتا رۆژی پڕکردنەوەی فۆرمی حاجیان دەبێت. ھەروەھا بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە باسی لەوەشکرد، کە ئەمساڵ رێککارەکانی حەج کردن لە سعوودیە پێشخراوە و ھەموو وڵاتان ئاگەدار کراونەتەوە، کە دەبێت بەر لە ساڵی ٢٠٢٤ رێککارەکان تەواو بکەن. بۆیە دوای کۆتایی ھاتنی پرۆسەی ناونووسین بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی رێکخستنی ناوەکان و ئامادەکردنیان بۆ تیروپشک دەبێت. لێرەوە داوا لە ھەموو ھاووڵاتیان دەکەین، ئەوانەی تاوەکوو ئێستا ناویان تۆمارنەکردووە تاوەکوو رۆژی پێنجشەممە سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆییەکان بکەن. بە پێچەوانەوە دوای ئەو وادەیە فۆرمی ناونووسینی حەج بەردەست نابێت.
وابڕیارە بۆ تاوتوێكردنی كۆمهڵێك پرس شاندێکی باڵای گۆڕان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆببێتەوە. بهپێی زانیاریهكان ئهمڕۆ سێشەممە ٢٤/١٠/٢٠٢٣ لە شاری ھەولێر، بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام بۆ تاوتوێكردنی پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و رەوشی سیاسی و ئابووریی ھەرێم و پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغداد و خۆئامادەکردنی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر ئەو رەوش و گۆڕانکاریانەی لە عێراق و ناوچەکە ھەن كۆدهبنهوه.
ئەمڕۆ دووشەممە هێزێکی ئەمریکییەکان و هاوپەیمانان لە بنکەی سەربازیی تەنەف لە سووریا کراونەتە ئامانج، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادیی نەبووە. رۆژی دووشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2023، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سووریا هێرش کراوەتە سەر هێزە ئەمریکییەکان و هێزەکانی هاوپەیمان؛ هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە و هیچ کەسێکیش بریندار نەبووە". دوای هێرشەکەی سەر بنکە سەربازییەکە، گرووپێکی چەکداری بەناوی "مقاوەمەی ئیسلامیی عێراقی" بەرپرسیاریێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.
فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران، هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات و رای دەگەیەنێت كە سوپای پاسداران شاری حەیفای ئیسرائیل بۆردومان دەكات. عەمید عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (فارس) رایگەیاند: "لە حاڵێكدا ئەگەر ئیسرائیل و پارێزەرانی،(بێ عەقڵیی)وەها بكەن و هێرشی زەمینی بكەنە سەر خاكی غەززە و فەڵەستین ئەوا لەلایەن بەرەی بهرگرییهوه و رووبەڕووی گەورەترین شكست دەبنەوە." گوتیشی: "ئەگەر رەوشەكە وەهامان لێ بخوازێت، ئەوا ئێمە راستەوخۆ شاری حەیفای ئیسرائیل مووشەكباران دەكەین."
ئەمرۆ دووشەممە 23/10/2023 لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا لە هەرێمی کوردستان، 100 دۆلار بە 160 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەکرا. ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 159,800 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
دووەم کاروانی هاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان و مانگی سووری میسر لە رێگەی دەروازەی (رەفەح)ەوە گەیشتە غەززە. مارتن گریفیتس، رێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دووەم کاروانی مرۆیی فەیشتە غەززە کە کاروانەکە لە 14 بارهەڵگر پێکهاتووە، بەڵام خەڵکی سڤیل هێشتا پێویستیان بە زیاترە و دەبێت هاوکاری مرۆیی زیاتر رەوانەی غەززە بکرێن.
لە هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردووی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە زیاتر لە ٤٠٠ فەڵەستینی کوژران. بە پێی ئاژانسی هەواڵی فەڵەستینی WAFA، لەسەدا ٧٠ی قوربانیانی ڕۆژی ڕابردوو، منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان بوون. ئاژانسی هەواڵی فەڵەستین بڵاویشی کردەوە کە بە هۆی هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەمەوە، ژمارەی قوربانیانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە چوار هەزار و ٧٠٠ کەس. لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان و وشکانییەکان کە لە زۆربەی شوێنەکانی کەرتی غەززەدا بەردەوام بووە، بە هۆیەوە زیاتر لە ٤٠٠ فەڵەستینی لە یەک ڕۆژدا کوژراون. سەرچاوە تەندروستییەکان ڕایانگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە، ٤٤ هاووڵاتیی فەڵەستینی لە کەمپی پەنابەرانی خان یونس، ٥٧ هاووڵاتی لە ڕەفەح، ١٦٨ کەس لە بەشی ناوەڕاستی شارەکە، ٦٦ هاووڵاتی لە ناوەندی شاری غەززە و ٤٤ هاووڵاتی لە ناوچە جیاوازەکانی باکووری غەززە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها بە هۆی هێرشەکانەوە لە شاری ڕەفەح نزیک سنووری میسر، ٦ کەس کوژراون و ١١ کەسیش بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچەکانی دەوروبەری نەخۆشخانەی شیفا و نەخۆشخانەی قودس لە کەرتی غەززە'یان کردووەتە ئامانج. سەرچاوە: AA
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات گەشت بۆ عێراق نەکەن و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەکارنەهێنن بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەهۆی هۆکاری ئەمنییەوە داوای لە خێزان و ئەندامانی دیپلۆماتکار و کارمەندە ناپێویستەکانی کرد کە عێراق جێبهێڵن. وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییانی کرد کە "بەهۆی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداریی، بارگرژییە مەدەنییەکان و توانای سنوورداری عێراق بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانیی بۆ هاووڵاتییە ئەمریکییەکان گەشت بۆ عێراق نەکەن". هەروەها وەزارەتەکە داوای لە کارمەندانی حکومەتی ئەمریکا کرد کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەکارنەهێنن بۆ گەشتکردن، ئەمەش بەهۆی ئەو مەترسییانەی کە فڕۆکەوانیی مەدەنی لە ناوچەی بەغدا دووچاری دەبنەوە.
سیروان عەباس رووداو لە سنووری قەزای مەخموور شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دروستبووە و قوربانی لە هەردوولا هەن. کاتژێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 22-10-2023 شەڕ لەنیوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دروستبووە و چەند پێشمەرگەیەک بریندارن و زیانیش بەر سوپای عێراقیش کەوتووە. شەڕەکە لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە کاتێکدا روویداوە کە هەفتەی رابردوو سوپای عێراق چەند خاڵ و سەنگەرێکیان لە گەریلاکانی پەکەکە وەرگرتەوە.
درەنگانی ئەمشەو بە موشەك هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، كە هێزەكانی ئەمریكای لێجێگیرە. ئاژانسی رۆیتەرز ، ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی ئۆکتۆبەری 2023 بڵاویكردەوە، بە سێ مووشەکی جۆری کاتیۆشا بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، کە هؽزەکانی ئەمریکی تێدایە بۆردوومان کرا. ئاژانسەکە بڵاویشیكردەوە، دوو لە موشەكەكان بە ئاسمانەوە لەلایەن سیستمی بەرگری بنكە سەربازییەكە خراونەتە خوارەوەو یەكێكیش بەر بنكە سەربازییەكە كەوتووە. لەبارەی قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد ئاژانسەكە بڵاویكردووەتەوە، تائێستا هیچ زانیارییەكی ورد لەو بارەوە نییە.
خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی مەرکەزی عێراقی بۆ ئەمڕۆ 2023/10/18 حەواڵە 179,373,446 نەقدی 18,390,000 کۆی گشتی 197,763,446