وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، شکستیان بە هێرشێکی سەر هێزەکانیان لە هەولێر هێناوە. وتەبێژەکەی پێنتاگۆن دەڵێت : میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵی هێرشکردنە سەر هێزەکانمان دەدەن. وتیشی : 900 سەربازی ئەمریکیی شارەزا لە هێزی ئاسمانیمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردۆتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات لەوەی "ئەگەر جینۆسایدی سەر غەززە بەردەوام بێت، ئەمریکا لە ئاگرەکەی سەلامەت نابێت" و دەڵێت، حەماس ئامادەیە هەموو بارمتە سڤیلەکانی ئیسرائیل ئازاد بکات، بەڵام پێویستە جیهانیش لە ئازادکردنی شەش هەزار بەندکراوی فەلەستینیدا یارمەتیدەربێت. رۆژی پێنجشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2023، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل قسەی کرد و گوتی، ئیسرائیل "وڵاتێکی دەستدرێژیکار و داگیرکارە و گەلی فەلەستین مافی ئەوەی هەیە بەرگریی لەخۆی بکات و وڵاتێک دروستبکات." عەبدوڵڵاهیان بە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی گوت، حەماس ئامادەیە هەموو بارمتە ئیسرائیلییە سڤیلەکان ئازادبکات، گوتیشی پێویستە جیهان پشتیوانی لە ئازادکردنی شەش هەزار فەلەستینی بکات کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەندکراون. وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، تاران، قەتەر و تورکیا ئامادەن ئاسانکاری بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لەلایەن حەماسەوە بکەن.
سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدی شەڕەكەی چیای قەرەچوغ عەقید سالح زراری دەكات. دوای سێ ڕۆژ لە برینداربوونی شەهید عەقید سالح زراری لە شەڕەکەی چیای قەرەچوغ و مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ بەیانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو، ڕۆژی پێنجشەممە 26ـی تشرینی یەكەمی 2023 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی شەهید عەقید سالح زراری كرد و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بە خانەوادەکەی ڕاگەیاند.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٥١٧) هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٤٥٧) هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە (٣٩٧) هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە (٤٧٧) هەزار دینارە.
گروپی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازی حەماسی فەلەستینی ڕایگەیاند، لە بۆردومانێکی ئیسرائیل دا 50 دیلی ئیسرائیلی کوژراون کە لای ئەوان دەست بەسەر بوون. ئەو کەسانە، لە 7ی ئۆکتۆبەر و لە کاتی هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستگیر کرابوون.
بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مهسعود بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان، ئەمرۆ پێنج شەممە 26/10/2023 له صلاحهدین، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و یەدەگەكان، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا. كۆبوونهوه به ساتێك وهستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاركی شههیدانی كوردستان سهروهریان بارزانی نهمر و كاك ئیدریسی ههمشه لهیاد دهستی پێكرد، دواتر بیروڕا ئاڵۆگۆڕكرا لە سەر بابەتە هەنوكەیی و گرنگ و كاریگەرهكانی ناوچهكه و عێراق و كوردستان بەتایبەتی و، جیهان بە گشتی و، ئهم بابهت و تهوهرانهی خوارهوه بڕیاری پێویستیان بۆ وەرگیرا: تەوەری یەكەم: بارودۆخی سیاسیی عێراق و ههرێم و ناوچهكه بهگشتی: كۆبوونهوه ڕهوشی ئێستای ناوچهكه و ڕوداوو و پێشهاتهكان و كاریگهرییان لهسهر ههرێم و عێراق له ههموو ڕوویهكهوه خسته بهرباس و گفتوگۆكردن، ههروهها پهیوهندییهكانمان لهگهڵ حكومهتی فیدراڵ و لایهنه سیاسییهكانی بهشدار له كابینهی حكومهت ههڵسهنگانی بۆ كرا و، تیشكخرایه سهر لێكتێگهیشتنهكانی ئهو دواییانهی نێوان ههردوو حكومهتی ههرێم و فیدراڵ، كه به ئاراستهی چارهسهركردنی كێشهكان ههنگاو دهنرێت. ئومێدهوارین ههرچی زووتره كۆتایی به كێشه و ئاستهنگهكان بهێنرێت و چارهسهری بنهڕهتی بۆ پرسی مووچه و شایسته داراییهكانی ههرێم و تهواوی ئهو بابهتانهی دیكهیش بكرێت، كه له بهرژهوهندی پرۆسهی سیاسی و سهقامگیری وڵاتدایه. تهوهری دووهم/ بابهتی پهیوهندییه نێوخۆییهكانی ههرێم و لایهنه سیاسییهكانی: كۆبوونهوه بڕیاریدا، وهكو ههمیشه لهپێناو بهرژهوهندی دۆزی ڕهوای گهلهكهمان و بههێزتركردنی قهوارهی سیاسی و یاسایی ههرێمی كوردستان و لێكتێگهیشتن و هاوكاری، پارتیمان بهردهوام بێت له دیدار و گفتوگۆكردن لهگهڵ هێز و لایهنه سیاسییهكانی بهشدار له حكومهت و ئهوانهشی كه بهشدارنین، ههروهها بههێز خستنی خاڵه هاوبهشهكان و ئیدارهدانی ئهو جیاوازیانهی كه لهگهڵ پرنسیپه نهتهوهیی و نیشتمانییهكانمان، ناكۆك نین. تهوهری سێیهم/ بابهتی بارهگاكانی پارتیمان له كهركوك: لهپێناو پاراستنی گیانی تهبایی و سهقامگیری شاری كهركوك و، پێزانین و ڕێزگرتن له خهڵكی خۆڕاگر و تێكۆشهری ئهم شاره كه ماوهیهكی زۆره خۆڕاگر و بهردهوام قوربانی دهربوون له پێناو ئامانجه ڕهواكانیان، كۆبوونهوه بڕیاریدا پارتیمان باڵهخانهی ئهنجوومهنی سهركردایهتی پێشووی خۆی له كهركوك، پێشكهشی زانكۆی كهركوك بكرێت وهكو دیارییهك بۆ قوتابیانی ئهو شاره و پڕۆسهی خوێندن و ڕۆشنبیری و پێشخستنی شارهكه، هاوكات كۆبوونهوه سوپاسی بهڕێز محهمهده شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی حكومهتی فیدراڵ دهكات لهبهرامبهر دهركردنی بریاری ڕادهستكردنهوهی بارهگاكانی پارتیمان لهو شارهدا. تهوهری چوارهم/ بابهتی حكومهتی ههرێمی كوردستان: كۆبوونهوه وێڕای تیشكخستنه سهر ههلومهرج و ئاستهنگهكانی بهردهم حكومهتی ههرێمی كوردستان له جێبهجێكردنی بهرنامه و بڕیارهكانیدا، پشتیوانی خۆی بۆ حكومهت و دامودهزگاكانی ههرێم دهربڕی له ههنگاوهكانیاندا بۆ خزمهتی زیاتری خهڵكی ههرێمی كوردستان و پێشكهشكردنی خزمهتگوزاری له بواره جیاجیاكاندا، ههروهها ههوڵهكانی حكومهت بۆ دابینكردنی مووچه و بهردهوامی و پهرهپێدانی پڕۆژهكاندا. تهوهری پێنجهم/ بابهتی كهسوكاری سهربهرزی شههیدان: كۆبوونهوه به بایهخهوه پرسی كهسوكار و خانهوادهی سهربهرزی شههیدانی خسته بهرباس و به گرنگییهوه تیشكی خسته سهر ئهو ههنگاوانهی كه بۆ خزمهتكردنی ئهو خانهواده قوربانیدهرانه نراون، ههروهها ئهو ههنگاوانهشی دهستنیشانكرد كه پێویسته به ئاراستهی خزمهتی زیاتر بنرێن. تهوهری شهشهم/ بابهتی ناوخۆی پارتیمان: كۆبوونهوه تیشكی خسته سهر بارودۆخی ئۆڕگانهكان و ڕێكخستنهكانی پارتیمان و، ڕاپۆرتی بهشهكانی مهكتهبی سیاسی و مهكتهبی ڕێكخستنی پارێزگاكان خوێندرانهوه و ههڵسهنگاندن بۆ ڕهوتی ئیش و كارهكانی ناوخۆی پارتیمان كرا و گرفت و ئاڵنگارییهكان دیاریكران، بریاری پێویست درا سهبارهت به ئامادهكارییهكانی پارتیمان بۆ ههردوو پڕۆسهی گرنگی ههڵبژاردن كه له پێشمانه و ڕێنمایی پێویستیش دران بۆ زاڵبوون بهسهر گرفت و ئاستهنگهكان و ههماههنگی زیاتری نێوان ئۆرگانهكان و باشتر جێبهجێكردنی ئهركهكانیان. كومیتهی ناوهندیی پارتی دیموكراتی كوردستان 26ی تشرینی یهكهمی 2023
لە زنجیرەک بۆردومانی تورکیا لە سنووری هەولێر و دهۆک 13 چەکداری پەکەکە گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون. بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی ڕابردوو 25/26ی تشرینی یەکەمی 2023، لە زنجیرەیەک بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر چەند پێگەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری قەزای سیدەکان لە پارێزگای هەولێر، 9 چەکداری پەکەکە گیانیان لەدەستدا. لە لایەکی دیکەوە هەر شەوی ڕابردوو فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، چەند پێگەیەکی پەکەکەیان لە سنووری ناحیەی شیلادزێ و دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد و، بەهۆیەوە چەکدارێک گیانی لەدەستدا و 3 چەکداری دیکەش بریندار بوون.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی دەکەن. نەتانیاهۆ وتی "ناتوانم بە دیاریکراوی کات و چۆنێتییەکەی بڵێم." ئاماژەی بەوەش کرد کە ئیسرائیل لە جەنگێکدایە لەپێناو مانەوەیدا.
دوای وردبینی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ، ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕی مووچەکانیان پشتڕاستکراونەتەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 10/25، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی ڕۆژی 10/18 لەنێوان لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیى وەزیری دارایی و ئابووری و بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ، لەلایەن ئەندامانی شاندی حکومەتی هەرێم خرایەڕوو و ڕوونکردنەوەی پێویست بە ژمارە و داتای دروست سەبارەت بە دۆخی دارایی و مووچەی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا. لە کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بەوە درا کە لە کۆبوونەوەکەی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، شاندی هەرێم بە ڕاپۆرتێکی 30 لاپەڕەیی و بە ژمارە و داتای دروست، وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی تایبەت بە بودجەی هەرێمى دایەوە لەبارەی داهات وخەرجییەکان و نەوت و دەروازە سنووريیەکان و پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵی و هەرێم و میلاکیی گشتی و مووچە. ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکاری ڕاسپارد کە لە پەیوەندی بەردەوامدا بن لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ، بۆ بەرجەستەکردنی ئەو بنەمایانەی کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 10/18 ی لیژنە دارایی هەموولایەک لەسەری کۆک بوون، بەتایبەتیش جیاکردنەوەی تەرخانکراوەکانی مووچەی هەرێم لە پێوەری خەرجیى ڕاستەقینە، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراقی فیدڕاڵ و هەموارکردنەوەی ماددەکانی پەیوەندیدار بەم بابەتە لە یاسای بودجە. پاشان لەلایەن فەریق سلێمان بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، کە میوانداریی کۆبوونەوەکە کرابوو، پوختەی ڕێڕەوی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی خرایە ڕوو کە لە ساڵی 2023 ئەنجامدراون. لەمبارەیەوە دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، ئاماژەی بە هەماهەنگی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دا بۆ سەرخستنی پرۆسەی وردبینی لە ڕێگهی پێدانی زانیاری و داتای پێویست و پەیوەندیدار بە داهات و خەرجیيەکان و میلاکی گشتی و ئاسانکاریی پێویست بۆ کردنەوەی دەرگای دامەزراوەکان بۆ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی، کە لە دەرەنجامدا، سێ ڕاپۆرتی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری پێشکەش کراون کە یەکەمیان تایبەتە بە داهات و خەرجیەکان بە گشتی و ڕاپۆرتی دووهمیش سەبارەت بە نەوت و دوا ڕاپۆرتیش تایبەتە بە میلاکی گشتی هەرێم و بڕی مووچەکان، لەم ڕاپۆرتەدا دوای وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری و دارایی، ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕی مووچەکانیان پشتڕاست کراونەتەوە. ئەنجومەنی وەزیران وێرای پشتیوانی لە پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریى دارایی دەکات، بە ئاراستەی خستنەڕووی ڕاستیيەکان و دڵنیاکردنەوەی هەموو لایەک کە هەرێمی کوردستان، هەروەک هەمیشە شەفافانە، هەموو زانیاری و ژمارەکان دەخاتەڕوو و هیچی نیە بیشارێتەوە، ئەم پرۆسەیەش هەر لەو پێناوەدایە کە هەموو لایەک لە ڕاست و دروستی داتا و زانیاری و ژمارەکان دڵنیا ببنەوە و هیچ بیانوویەک بۆ حکومەتی فیدراڵ نەهێڵرێتەوە کە بەربەست دروست بکەن لە خەرجکردنی شایستەداراییەکانی هەرێم.ئەنجومەنی وەزیران گشت وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی ڕاسپارد کە بەردەوام بن لە هەماهەنگی و هاوکاریی دیوانی چاودێریی دارایی و کارئاسانی بۆ دەستە هاوبەشەکانی وردبینیان و وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ تێبینی و سەرنجی تەکنیکی ژمێریاری و دارایی تاوەکوو هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نەهێڵرێتەوە. بە تایبەتیش لە دوای ئەو ڕاپۆرتە هاوبەشەی هەردوو دیوانی چاودێریی فیدڕاڵی و هەرێم ، ئێستا ژمارەی مووچەخۆران و بڕی مووچەکانیان لە دوای وردبینی پشتڕاستکراونەتەوە. ئیتر ئەرکی حكومەتی فیدراڵ و بە تایبەتی وەزارەتی داراییە، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش لە کاتی خۆی بنێرێت کە شایستەی قانونیی مووچەخۆرانە. 1 2 3 4 5 6 7
سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمی کردنەوەى قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی گوتی: سوپاسی مامۆستایانی كوردستان دەکەم کە بەردەوامن لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان. ئەمڕۆ چوارشەممە 10/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی لە هیوا سیتی لە شاری هەولێر کردەوە و گوتی: گوتیشی حکومەت هەرچی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ گرنگیدانی زیاتر بە قوتابخانەکان و کەرتی پەروەردە و خوێندن بە گشتی. V.KRD حکومەتی هەرێمی كوردستان Menu سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمی کردنەوەى قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی: سوپاسی مامۆستایانی كوردستان دەکەم کە بەردەوامن لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان ئەمڕۆ چوارشەممە 10/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی لە هیوا سیتی لە شاری هەولێر کردەوە.سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا وێڕای دەستخۆشی لە وەبەرهێنەر ئەحمەد ماجیدی بۆ دروستکردنی ئەم قوتابخانە و باخچەیە کە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو و هاوچەرخ دروستکراون. گوتیشی حکومەت هەرچی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ گرنگیدانی زیاتر بە قوتابخانەکان و کەرتی پەروەردە و خوێندن بە گشتی. ئەمەش دەقی وتاری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستانە:بە ناوی خوای گەورە و میهرەبانمامۆستایانی بەڕێزقوتابییانی خۆشەویست بە ڕاستی زۆر خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ ئەم قوتابخانە ڕێك و پێكەمان کردەوە، جێی دەستخۆشییە و لێتان پیرۆز بێ و هیوادارم شتی وا زۆرتر بكرێ و قوتابییە خۆشەویستەكانمان لە هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستان، بتوانن خاوەنی قوتابخانەیەكی وا ڕێك و پێك بن. جێی خۆیەتی لێرە زۆر سوپاسی كاك ئەحمەد ماجیدی بكەم بۆ دروستكردنی ئەم قوتابخانە ڕێك و پێكە، كە تەكنەلۆژیای نوێی تێدا بەكار هاتووە و بە شێوازێكی زۆر جوان پۆلەكان دروست كراون و ئەو پێویستییانەی كە قوتابی دەیەوێت، بۆیان دابین كراوە. هیوادارم نموونەی کاک ئەحمەد زۆر بێت. زۆر سوپاسی مامۆستا بەڕێزەكان دەكەم كە ئەوانیش بەردەوامن لە فێركردنی قوتابییە خۆشەویستەكانمان.دەزانم كە قوتابخانە شوێنێكە پێویستە زۆر گونجاو بێت، كەشێكی وای تێدا بێت كە قوتابی هەست بە ئارامی بكات. قوتابی تەنیا فێركردنی خوێندن نییە، بەڵكوو پەروەردەكردنیشە. كە قوتابی دێتە قوتابخانە دەبێ فێری ئەوە بێت كە دواتر چۆن لە ژیاندا مامەڵە لەگەڵ گرفتەكانی ڕۆژگار بكات. یەكەم وانە لە مامۆستاكەی فێر دەبێت، بۆیە ئەوەی لەسەر حكومەتە، پێویستە كەشێكی گونجاو، و قوتابخانەی ڕێك و پێك بۆ قوتابییە خۆشەویستەكان دروست بكات. دەزانم كەموكورتیمان لە زۆر شوێن هەیە، بەڵام ئەوەی حكومەت لەسەریەتی و لە توانایدایە، بەردەوام دەبێت لەوەی كە قوتابخانەی نوێ دروست بكەین یان ئەو قوتابخانانەی كە هەن، نۆژەنیان بكەینەوە. تا ئێستاش زۆر لەو قوتابخانانە نۆژەنكراونەتەوە و هەندێك قوتابخانەی نوێش دروست كراون، بەڵام ئێمە پێویستیمان بە زۆر قوتابخانەی زیاتر هەیە لەسەر ئاستی هەموو كوردستان و لەم ڕووەوە بەردەوام دەبین. هەروەها لە بابەتی چاکسازی لە كەرتی پەروەردە، ئەم كابینەیە كاری زۆری كردووە. لێرە جێی خۆیەتی من سوپاسێكی تایبەتی وەزیری پەروەردە دكتۆر ئالان حەمە سەعید بكەم كە بەڕاستی نموونەی وەزیری سەركەوتوو بووە لەم كابینەیە و هەموو ئەركەكانی خۆی بە ئەمانەتەوە جێبەجێ كردووە و بەردەوامە لەوەی خزمەتی كەرتی پەروەردە و قوتابیيان و مامۆستایان بكات. من سوپاسی جەنابی وەزیر و هەموو ستاف و ئەو بەڕێوەبەرانە دەكەم كە لە وەزارەت ئەم ئەركەیان هەڵگرتووە و بەردەوامن و بە ئەمانەتەوە ئەركەكەی خۆیان جێبەجێ دەكەن. هەروەها سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەكەم كە بەردەوامن لە فێركردنی قوتابییە خۆشەویستەكان. دەزانم كە دۆخی ژیانیان سەختە و ئاسان نەبووە، بە تایبەتی ئەم ماوەیەی ڕابردوو كە بابەتی مووچە بووەته بابەتێكی سەرەكیی، بە تایبەتی ئەوانەی كە جگە لە مووچە، هیچ داهاتێكی تریان بۆ بژێویی ژیانی خۆیان نییە. بەڵام مامۆستاكان بە لەخۆبردوویی هاتوون وانە دەڵێنەوە، من سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەكەم. ئەو مامۆستا بەڕێزانەی تریش كە تاكوو ئێستا نەیانتوانیوە بەردەوام بن لە خوێندن و داوای مافەكانی خۆیان دەكەن، من لێرە دەمەوێ پاڵپشتیی خۆم بۆ ئەو مامۆستایانە دەربڕم. منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی ئەوان كە پێویستە هەموو ماف و شایستە داراییەكانی ئەوان دابین بكرێت. بەڵام پێویستە ڕووی ڕەخنەكانمان لەو لایە بێت كە هۆكارە بۆ بڕین یان دواخستنی مووچەكانیان. حكومەتی هەرێم هۆكار نییە، حكومەتی هەرێم زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەوەی بە زووترین كات مووچەكانیان بۆ دابین بكات، بەردەوامیش دەبین بۆ ئەوەی داوای ئەو مافەی مامۆستایان و هەموو فەرمانبەرانی تری خەڵكی كوردستان بكەین. بەداخەوە هەندێك لایەن لەوانەیە سواری شەپۆلەكە بووبن و یاری بە هەستی مامۆستا بكەن. ئەوانەی كە ئێستا هانی مامۆستایان دەدەن كە نەیەنەوە بۆ پۆلەكان و قوتابخانەكان، دەیانەوێ تۆڵەی ئەوانەی مووچەكانیان بڕیوە لە قوتابییەكان بكەنەوە كە ئەمە بەهیچ جۆرێك شیاو نییە. قوتابی یەكەم وانە كە لە مامۆستا فێر دەبێت، وانەی كۆڵنەدان و بەردەوامبوونە، دەبێ یارمەتی یەكتر بدەین بۆ ئەوەی قوتابیيانی ئێمە لە سەرەتاوە فێری خۆشەویستی بن، فێری كۆڵنەدان و بەردەوامبوون و خۆڕاگریی بن، فێری ئەوە بن كە چۆن لە ژیاندا پێویستە بە سەربەرزی بمێننەوە و بە هیچ جۆرێك كۆڵ نەدەن بۆ هیچ لەو گرفتانەی كە دێنه ژیانی ڕۆژانەیان. من لێرە داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەم، با ئەوانیش بێن لەگەڵ ئێمە داوای مافی مامۆستایان و هەموو مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەن لەو شوێنەی كە مافەكانیان پێشێل كردووین. حكومەتی هەرێم حكومەتی ئێوەیە، شتێك نییە جیاواز بێت لە ئێوە، لە خزمەتی ئێوەدایە و بەردەوامیش دەبین. دڵنیاشتان دەكەینەوە كە بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەین مافی هیچ مامۆستایەك بفەوتێت. هەموویان قەرەبوو دەكرێنەوە، پێش ماوەیەكیش گوتم كە تەنیا ئەوەی قەرەبوو نەكرێتەوە خوێندنی منداڵانە كە هیوادارم مامۆستا بەڕێزەكان بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەكان و لەگەڵ قوتابییە خۆشەویستەكان بەردەوام بن لە وانەگوتنەوە و پەروەردەكردنی قوتابی لەسەر بنەمایەكی تەندروست. جارێكی تر سوپاسی هەمووتان دەكەم، پیرۆزبایی ئەم قوتابخانە جوانەتان لێ دەكەم، هیوادارم هەمووتان سەركەوتوو بن و پلەی باشیش بەدەست بهێنن. زۆر سوپاسی مامۆستایانی بەڕێز دەكەم. دەستتان خۆش بێت.
ئاگرێکی گەورە لە سنوری عەربەتی پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و بەپێی زانیارییەکان کەسێک گیانی لەدەستداوە. سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، لە رووداوەکەی عەربەتدا کەسێك گیانی لەدەستداوە و سێ برینداری سووتاویش رەوانەی نەخۆشخانەی سووتاوی کراون و برینیان سەختە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10/24، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کاتۆلیکی لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا، گوتارێکی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانکۆی کاتۆلیکی هەولێر کرد کە لە پێکهاتە جیاوازەکان پێکهاتوون. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و پابەنديی حکومەتی هەرێمیشی بە پاراستن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان، دووپات کردەوە.سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە بایەخدان بە کەرتی پەروەردە و خوێندن، هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت بووە و هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ زیاتر بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی خوێندن و دامەزراوە پەروەردەیی و زانکۆکانمان. لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، سەرۆکی حکومەت گوتی: پێشتریش باسم لەوە کردووە کە ئامانجمان ئەوەیە کوردستان بکەینە نیشتمانێکی پڕ لە زانست و زانیاری، لەم ڕووەوە سامانی مرۆیی و بەتایبەتی گەنجەکانمان، بەنرخترین سەرمایەی نیشتمانی ئێمەن و شایانی ژیانێکی پڕ لە ئاسایش و خۆشگوزەرانین. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە ڕۆڵی دەرچووانی زانکۆ لە کوردستان کرد کە دەتوانن لە زۆر بواردا هاوکار و یارمەتیدەر بن و ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن. بۆ نموونە زۆر کێشە و قەیرانی جیهانی هەیە وەک کێشەی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمئاوی و کەمی خۆراک و هەژاری کە ئەمڕۆ بەرۆکی زۆر ناوچە و دەڤەری جیهانيان گرتووە. لە داهاتوویەکی نزیکیشدا لە کوردستان گفتوگۆ لەبارەی ئەو کێشە و قەیرانانە و ڕێگەچارەکانیان دەکرێ و دەرچووانیش دەبنە بەشێک لەو گفتوگۆیانە، و ڕێگەچارە و ئەلتەرناتیڤ پێشکەش دەکەن