جیهان

راگەیاندنی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی هەولێرەوە

26-10-2023
راگەیاندنی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی هەولێرەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، شکستیان بە هێرشێکی سەر هێزەکانیان لە هەولێر هێناوە.

وتەبێژەکەی پێنتاگۆن دەڵێت : میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵی هێرشکردنە سەر هێزەکانمان دەدەن.

وتیشی : 900 سەربازی ئەمریکیی شارەزا لە هێزی ئاسمانیمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردۆتەوە.